سەرەوە / مەرج نامه

مەرج نامه

بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستان بڵاوبوونەتەوە و لە ئایندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە رازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستان وەربگرێت.

مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستان، لەكاتی بەكارهێنانیدا، هەیە.

مەرجەكانی خاک کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

ـ هەركەسێك تەمەنی لە ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، دەتوانێ هەموو بەشەكانی ئەم پۆرتاڵە بەكاربهێنێت. هەركەسێك تەمەنی لەخوار ١٨ ساڵەوە بێت، بۆی هەیە بەشێك لە نێوەڕۆكی ئەم پۆرتاڵە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە خێزانەكەی (دایك و باوك یان ئەو كەسەی سەرپەرشتیی بەخێوكردن و پەروەردەكردنی دەكات)، بەكاربهێنێت.

تۆڕی میدیایی خاک کوردستان بەرپرسیار نییە لەوەی نێوەڕۆكی ئەم پۆرتاڵە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت. ـ بەكارهێنەری دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستان ئەوەی قبوڵە كە كاتێك لەسەر مۆبایلەكەی یان كۆمپیوتەرەكەی ڤێرژنێكی نوێی ئەپی خاک کوردستان یان ماڵپەڕ دێت، دەكرێ جۆری خزمەتگوزارییەكانی خاک کوردستانیش بگۆڕدرێت یان مەرجەكانی بەكارهێنان گۆڕانیان بەسەردابێت، بۆیە بە وریاییەوە ئەپەكەی ئەپدەیت دەكاتەوە و دەرەنجامی ئەپدەیتكردنەوەكە هەر شتێك بێتم قبوڵی دەكات.

ـ كۆپی رایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بیندراو و بیستراوانەوەی لە دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستان بڵاودەبنەوە بۆ تۆڕی میدیایی خاک کوردستانە و بەبێ پرسی خاک کوردستان نابێ سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری خاک کوردستان ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆخۆی، بەبێئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.

ـ بەكارهێنەری دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستان ئەگەر ئەكاونتێكی تایبەت بەخۆی لەسەر ئەم پۆرتاڵە بكاتەوە، سنووری بەكارهێنانی فراوانتر دەبێت و دەشتوانێت بەشداری لە خزمەتگوزاریی (خاک کوردستان)دا بكات. هەر بەرهەمێك كە لەلایەن بەكارهێنەرەوە نێردرا بۆ (خاک کوردستان)، دوای گەیشتنی، تۆڕی میدیایی خاک کوردستان ئازادە لەوەی بە شێوازی جۆراوجۆر سوودی لێ ببینێت. جا ئەو سوودوەرگرتنە بۆ تەلەڤزیۆن بێت یان رادیۆ یان رۆژنامە یان هەر میدیایەكی دیكەی سەر بە تۆڕەكە. ـ بۆ دانانی كۆمێنت یان ناردنی كەرەستەی میدیایی لە دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستان، دەبێ بەكارهێنەر ئەم مەرجانە رەچاو بكات:

یەكەم: نابێ هەڕەشە و جوێن و سووكایەتی و ناوزڕاندنی كەسی تێدابێت.

دووەم: نابێ یاساشكێنی و هاندان بۆ یاساشكێنیی تێدابێت. مەبەست لە یاساش یاسا نێودەوڵەتیی كان و یاساكانی هەرێمی كوردستانە.

سێیەم: نابێ كۆپی رایتی كەس پێشێل بكات و بەناوی خۆیەوە بڵاوی بكاتەوە.

چوارەم: نابێ ژیانی تایبەتی (پرایڤسی)ی كەسانی دیكە پێشێل بكات.

پێنجەم: نابێ ڤایرۆس، سپام یان هەر شتێكی دیكەی زیانبەخشی بۆ كۆمپیوتەر و مۆبایلی بەكارهێنەرانی دیكە لەگەڵدا بێت.

ـ تۆڕی میدیایی خاک کوردستان مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا رەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستان ئەپلۆد كراون.

ـ لە هەندێك لە هەواڵ و كەرەستەكانی دیكەدا كە لە دیجیتاڵ پۆرتاڵی خاک کوردستاندا بڵاودەبنەوە، لینكی ماڵپەڕی دیكە رەنگە بەكاربێت، خاک کوردستان گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لەئەستۆ ناگرێت.