سەرەوە / فه‌لسه‌فەومێژوو / کورتە رەخنەیەک لە کتێبی “کورد کییەی” سوران حەمەرەش

کورتە رەخنەیەک لە کتێبی “کورد کییەی” سوران حەمەرەش

هێرش قادری
کورتە رەخنەیەک لە کتێبی “کورد کییەی” سوران حەمەرەش
نزیک به یەک ساڵ پێش لە گەڵ ناوی سۆران حەمە ڕەش ئاشنا بووم بەڵام بێجگه له بڕێ دەقی کورت لەم لاو له ولاوە، شتێکی ئەوتوم لێ نەخویندبوەوە. زور بە گرنگیەوە ناویان ئەهێنا پێم خوش بوو کتێبەکەی بخوێنم. چەن شەو لەمەو پێش لە ماڵی یەکێ لە دوستان بووم کتێبەکەیەم بینی چاوێکم لێکرد هەر پێرستی بابەتەکەیم بینی زۆر خوشم هات گوتم بە ۆسان ئەم کتێبە وەرگێڕاوەتەوە بە فارسی؟ گۆتیان نە، گوتم بەشکەم ببێت بە فارسیش. دوایی ئیزنم لەو دوسە گرت و لە گەڵ خۆمدابردم کە بیخوێنم بە داخەوە بە پێچەوانەی ناوبانگ و فهرستی بابەتەکانی، بەڕاستی هیچ شتێکی ئەوتوی تێدا نەبوو. پێم سەیر بوو ئەو هەموو ناوبانگە و پێداهەڵگوتنە. ئەمن ئیستا باسی هەمووی کتێبەکە ناکەم، هەم دەرفەتم نییە هەم بێجگە لە باسی زمان، بڕاستی بێ بایەختر لەوەسە کاتی زوری بۆ دابڕژێنم. زمان ناسیەکەیشی نە لێکۆڵێنەوە لە سەر پێکهاتەی زمان نیە بەڵکو وردە باسی وشەکانە کە چەندانە وشەی هاوبەش، ئەتوانێت کاریگەری زمانەکان لە سەر یەکتر بێت نە ریشەی هاوبەش. ئەوە کە نووسەر دەڵێت بە جێ زمانی ئێرانی دەبێ زمانی زاگرۆسی بەکارببەین زۆر باشە ئەم هەموو تێکۆشانە دەکرێت کە کورد لە ژێر رەکیفی زمان و سولتەی کلتووری ئێرانی بێنینە دەرو لەم لاوەهەڵەیەکیتر هێناوەتە ئاراوەکە کورد بەشێ لە شارستانیەت سومرییە؟
لێرەدا تەنانەت بە گشتی و چەند بابەتێکی تایبەتی دەخەمە ژێر پرسیارەوە. رەخنەی هەمووی کتێبەکە بمێنێت بۆ دەرفەتێکیتر. هەروا گوتم پێڕستی بابەتەکانی، ناوزەدی زور گەورەیان بۆ دانراوە، بۆ نموونە کاتێ بابەتی هیتیەکانم بینی، زور بە ئێشتیاقەوە دەسم کرد بە خویندنی، گوتم لەم بابەتە کە زور شارەزا نییم بڕێ زانیاری وەربگرم، بەڵام بە داخەوە شتێکی ئەوتوێ تیادا نەبوو. نەتەنیا هیچی تێدا نەبوو لە سەرەتا تا کۆتایی، دودانە وشە شروڤە دەکات و، بە پێی ئەو دوودانە وشە، بڕیار دەدات، هیتیەکان کورد بوون. مەبەستی من ئەوە نییە هیتی کورد بوون یان نە، باسی من ئەوەیە ئەو بابەتە دەکرا لێکوڵینەوەیەکی زۆرتری لەسەر بکرایە ئەگەر شارەزا نییە، هەر نابێت باسی لەسەر بکردایە. ئەگەر بە دوودانە وشەی هاوبەش، سەبارەت بە پەیوەندی کورد و هیتی، فتوا سادر بکریەت، دوودانە وشەی هاوبەش لە ناو زمان چیینیەکان و روسیەکانیش پەیدا دەبێت کە نابێتە هۆکاری رەگەزی هاوبەش. لە نێوان کوردی وئاڵمانیایش چەندانەیک وشەی هاوبەش ئەدۆزریتەوە کە نە نیشانەی رەچەڵەک یان شارستانیەتی هاوبەش بەڵکەو دەتوانێت قەرز یان ئاڵو گور(تبادل) لە نێوانیاندا بێت.
میتۆدی ئەم کتێبە زور کلاسیکە، هەر لە ڕوانگەی میتودی نوسەرانی کلاسیک وەک ئەمین زەکی بەکە کە کتکە کتێبە کەی ئەویش هەروایە ، هەروەکوو کاک سوران، نەشیاو و لاوازە. بۆیە کتێبەکەیشی پێشکەش کردووە بە ئەمین زەکی. بڕاسی نوسەرێ کە گەیشتبێتە شتی نوێ، باش دەزانێت کتێبی ئەمین زەکیش زور گرنگ نیە، هەروا کتێبکەی سورانیش. هەر ئەم باسی زمانە و دۆزینەوەی دوو وشەی هاوبەش، زانستی مێژوویی تێکداوە. ویلیام جۆنز، دوو ووشەی هاوبەشی لە ناو زمانی هند و ئێران و ئوروپا دۆزیەوە، تێوری پوچی هاورەگەزی زمانە هند و ئوروپایەکانی بەرهەمهێنا کە، زەربرێکی بنەڕەتی لە زانستی مێژو دا. ڕوونەدەکراێت ئەو دوو وشەی هاوبەشە لە هەموو زمانەکاندا ا ببینرێتەوە، ئەڵبەت جونز زور ژیرتر لەوانە بوو کە باوڕی بە تئۆریەکەی خۆی ببێت ئەو کات لە لاییه کەوە، ئایدولۆژیای سیاسەتی “دزراییلی” بوو کە هند و بەشێ لە ئێران و .. ، لە ژێر دەسەڵاتییدا بوون بە شوێن رەوایی بو ئێستعماری دەگەڕا و لە لایکیترەوە، لەبەرامبەر ئانکتیل دوپڕون کە، درۆکانی توێژەرە غەربییەکانی سەبارەت بە رەوشەنبیری زەردەشت بردبووە ژێر پرسیارەوە(پێشتر لە کتێبەکەدا گوتوومە..)، ئەو تیۆریەیەی داڕشت. روون و ئاشکرایە گەڕان بە شوێن رگەزی هاوبەش بە هۆی دوو وشەوە، هەڵەیەکی زەقە. گەڕان بە شوێن دوو وشەی هاوبەش کە، بە ئەندازەی وەڕگێرەکان دەتوانرێت مانا بکرێنەوە. ئەم شێوە لە ئیش کردن نەزۆکەو توانای ئافراندنی نوێ نیە. ئەم بابەتانە هەر وەکو مێژونوسە کلاسیکەکانیتری کورد، ناکاراو بێ ڕوانگەیە بە چەشنێ کە شروڤەیەکی کاراو تێڕامانێکی کوردانە خەلق ناکات. پرس ئەمەیە، بەڕاستی ئەم هەموو سوژە باسنەکراو دەس نەخواردووە نابینن کە دەکەونە بەرئاوردی دوو وشەو بەمە بابەتەکەیان تەواو دەکەن؟ دووپاتی دەکەمەوە کە بە واتای ئەوە نییە نابێت زما نناسی بخەینە لاوە، بە پێچەوانە نووسینی مێژوی کۆن بە بێ لێکۆڵێنەوە لە سەر زمان، کارێکی ناتەواوە. مەبەستی من ئەویە کە سەرەڕای ئەوە کە مێژوو نابێت سنووردار بکریت بە زمان، زمان ناسیش نابێت سنووردار بکرێت بە وشە ناسی بەڵکو لە تەنیشت شروڤەی پێکهاتەی(ساختار) زمانەوە، دەبێ بابەتی زمان لە تەنیشت کلتوور و ئەندیشەی سیاسی و لە ڕوانگەێکی کوردیدا بێت ،چوون زانستی مێژووی لە بەرژەوەندی ئەو نەتەوانەیە کە بە شوێن ناسنامەی مێژوویی دا دەگڕین، جیانیە. کتێبەکەی کاک سۆران هەروا کە باسمکرد، کلاسیکە و توانای دۆزینەوەی ئاسۆی نوێی نەبووە. .بەداخەوە کورد لە بواری زانستی مێژوویی و ئاستی فەلسەفییەوە ئەوەندە دواکەوتووە کە سەدساڵ لەدوای ئێران و دوسەدساڵ لەدوای ئوروپاوەیە و نەیتوانیوە شتێکی ئەوتو و نوێ دابڕژیێت هەر کتێب دەنووسن رەگەز و زمانی کورد لەکوێوە هاتووە و، فلان نووسەر چی گوت و … ، و ئەم شتە بەڕاستی بێ بایەخ وزۆرپاتە. خۆ هیچ شرۆڤەی کولتووریی کوردیینیە، هیچ روانگەیەکی کوردی لەناو ئەو کتێبەدا نییە. بۆ نموونە بابەتێکی هەیە “کورد کێیە” گوتم داخوا ئیستا چ شتاگەلیکی تێدابێت؟ بەڵام بڕاستی خاوەندی هیص بنەماو ماناخولقێنیەکی تازەنەبوو، بە شرۆڤەی دوو وشە وەک “لولوی” بابەتەکە کۆتایی دێنێت. ئەمە کوردە؟ ئەمن مەبەستم ئەوە نییە ئەم وشە کونانە بێ بایەخن یان نابێت بەرباسکەونەوە بە پێچەوانە خوشم سەرقاڵی بەدواداچوونەوی ئەو کارەم بەڵام ئەوە یەک لە سەدە ، وڵامی ئەو پرسیارە ناداتەوە کە، کورد کێیە؟ ناوی بابەتێکە، بەڵام کاتێک دەیخوینییەوە هیچی تێدا نییە. ئەگەر کورد هەر ئەوەیە بەڕاستی کوردبوون گرفتی بەڕەتی هەیە ، نووسەرە روژئاواییەکان، دو کتێب وەکووئەوانەی ئەمین زەکی و سۆران دەخوێنن کەئەم هەموو قسە نەگونجاوەیان سەبارەت بە کورد گوتووە ، کورد هەر بەشە/لەقە و هیچی نییە. براستی ئەو هەموو دەقە و سوژە نابینن، یان کوتایی فکری کوردییە هەر کسێ بۆ خوی دەبێتە نووسەرێک گەورە. دەورانی رەگەز و مەگەز تەواو بوو. ئەم لێکۆڵێنەوانە بەشێ زور کەمی ئەوشتەیە بۆ نووسینی مێژوی کورد پێویستە. لەمکتێبانەدا هیچ فکر و ناسنامە، و هەتا مێژووی کورد دیار نییە کە لە خوارەوە باس لەسەر چەند بابەتی بڕاستی هەڵەی کتێبەکەدا،دەریدەخەم مەبەستم چییە ، کورد نیشانی داوە ولەم کتێبەداکاکسۆران خۆربەخەستی تر دەریدەخات کە هێشتالەچوارچێوەی ڕوانگەی کلاسیک و لەژێر یەخسیری عەقلی مێژووی ئێران و نووسەرە کلاسیکەکانی کورد، نەهاتووەسە دەرو.
کاکە سۆران دەڵێت هەخامەنشیەکان(ئەخامەنی) شاهەنشاهی بوون و”دوای سەرکەوتنی پارسەکان بە سەر میدەکاندا، دەوڵەتی میدی کۆتایی نەهات بەڵکو دەوڵەتی فارس بوو بە …..پاشای پاشاکان….پاشاکانی ناوچەکە(وەکوو ماد، قادری) قەبووڵی پاشایفارسیانەکردوە وەک شای شاهان و بە گەورەترین پاشا ….سوران،٢٠١٣، ٣٦٨).” میدیەکان لەگەڵ ئەوەی کە بوونە پاشای بچووکتر لە فارسەکان، هەر هێشتا وەک پاشا حوکمی وڵاتی خۆیان دەکرد”(٢٢) دەڵێ پاشای ماد کۆتایی نەهات و پاشای فارسیان بە گەورەترین پاشا قەبووڵ کردووە… . بڕاستی نازانم ئەم هەموو ناڕاستیە لەکویوە هاتووە؟چۆن دوای سەرکەوتنی فارس دەوڵەتی ماد کۆتایی نەهات؟ لە سەدەی ٢١ کە سەدەی دیمکراسی و مافی مروڤە، پارس ئەوەندە توندئاژۆوزەبروزونگ ویستە هیچ ئازادی وفرەچەشنیەک پەسەندناکات، بیست سەدە پێش چۆن کردویەتی؟ من پێشتر ئەم روانگەهەڵبەستراوەم باسکردووە کە، دوای سەرکەوتنی پارس ، ماد هەر دەوڵەت بووە یان ئێران فدراڵ و پلورال بووە، بە زوری لە رەخنەی ئوجەلان و سێ ڕەوایەت لە دەوڵەت میللەت ئێرانی،تەباتەبایی و کاتوزیان و ئەحمەدی، لە کتێبی (نڤم اهورایی و تازش اهریمنی و هەر وا کتێبی ئەقلی سیاسی ئێران و ناسنامەخوازی کورد،قادری)، هاوردوومە و بە تەواوی بردومەتە ژێر پرسیار، ئیتر دوپاتی ناکەمەوە. لێرە تەنیا ئاماژەێک دەکەم کە ئەم ڕوانگەیە هیچ پایەییکی نییە. ئیمپراتوری ئەخامەنی، نە شاهەنشاهی بووە نە دەوڵەتی ماد دەوامی هێنا بەڵکو حکوومەتێک بە تەواویی فارسی هەبوو کە سەرەڕای ئەوە پاشایەتی مادیان لە ناو برد، هەموو خەزێنەی ئاکباتانیان تاڵان کرد و مادیان کرد بە کۆیلەوبەشەروکوشتن نەبێت پارس دەسەڵاتی بە سەر ماد دانەسپاند ، ماد نە سیستمی ما نە پاشایەتی نە ئایینی و نە ئازادی، ئەخامەنی فارس هەموویان سڕییەوە و هەموو ساتراپەکان هەتا ساتراپی ماد و هەمووی گەورەکان، فارس بوون(بریان، همان، 126-127. یونگ، 1385: 105. کوک، گرشویج، ، 1387، 232.هرودت ، 1387، 101 گرشویج، همان، 644. دیاکونوف ، 1388: 390 علی اف، 1388، 415. یونگ، 1385، 30. شاندور، 1375، 82 بۆ زانیاری زورتر چاو لە دوو کتێبەکەی نووسەری ئەم قەڵەمە بکەن کە پێشتر ناومهێنان). ئەم هەڵەیە لە هرودتە وە ریشەی هەیە کە لە کۆتاییدا ڕوونی دەکەمەوە کە لەکوێنەوە سەرچاوەی گرتووە.
فارسەکان، وشەی شاهەنشاهی xasaysa یان لە ماد، زەوتکرد بەڵام تەنیا وشەکەیان زەوتکرد نە سیستمی شاهەنشاهی و پلورالی ماد و، هێشتنی شاە بەزیوەکان ونە دەوڵەتیان لە ئەخامەنی، هیچ واقعیەتی نەبووەونیە. لەژێر ناوی وشەی شاهەنشاهی، ئێیستبدادی روت بوو بە لە ناو بردنی شا و دەسەڵات و ئایین و ئابووری نەتەوە بەزیوەکانی وەک ماد. هەروا گوتم بە درێژی لە هەردوو کتێیبەکەمدا باسم کردووە دووپاتی ناکەمەو.
هەروا بە ئاماژە بە مانەوی پادشایی ماد لە سەردەمی سەرکەوتنی فارس، دەڵێ “لە شەری بابلدا، پاشای فارس،داوای لە گوبریاری پاشای ماد کرد سەرەتا ئەو بچێتە ناو بابل و شارەکە کونترل بکات”(٢٢). بڕاستی زور جێی سەرسوڕمانە ئەم لێکۆڵێنەوە. سەرەتا، هێشتا توێژەرانی مێژو کۆک نیەن لە سەر ئەوە کە گۆبریارکێیە، داینێن میدیش بێت، کێ گوتوویە پادشابووە ؟ شایەد وەکوو هێزە سەربازیەکانی ئەمڕو یکوردی ناودەسەڵاتی ئێران، سەربازی پلە سێ بن. بەڵام رەخنەی سەرەکی ئەوە نییە کە گوبارو کێیە، رەخنەی سەرەکی ئەو نەزانییەیە کە پێشخستنی گوبریار بۆ داگیرکردنی بابل، بە دۆستی پاشای فارس لەگەڵ ماد دائەنرێت. کورش ئەنقەست گوبریار دەخاتە پێشەوە کە کوشت و کوشتارەکەی بابل بە ناو گوبریار تواو بێت هەموو تاوان و زەبروزەنگەکان بخاتە ئەستۆی ئەو خۆی بێتاوان نیشان بدات و وەک رزگاریی دەریک بچێتە ناو بابل کە ئەم بابەتەیشە لە کتێب ئەقل سیاسی و….گوتوومە.
هەڵەیەکی تری سۆران، دەڵێت فارس مەعبدیان نەبووە. ناوبراو رفرنس ئەداتە هرودت، وایە هرودت دەڵێت فارس مەعبدیان نەبوو. ئەم وتەی هیرودتە، بۆ ساڵیانی درێژ، توێژەرەکانی سەرلیشێواندبوو بەڵام وتەی هرودت تا پێش دۆزینەوەی زمانی بەردنوسی بیستوون رەواجی بوو، دوای ئەوە داریوش خۆی ئاماژە بە مەعبدەکان دەکات، زوربەی توێژەرە مێژوویەکان دانیان بە هەبوونی مەعبەد لە فارس داناوە و ئیتر وتەی هرودت بە تواوی رەد بووەتەوە. داریوش شاه می‌گوید:«من ێ‌یدانا – معابدی – را که گئوماتا مغ ویران کرده بود بازسازی کردم».(بەردنویسی بیستون).
هەمووی توێژەرەکان کۆکن کە ئایدانا هەر مەعبەدەکان یان ئاگردانەکانی زەردەشتیە کە داریوش بە هۆی وێرانکردنیان بە دەسی گۆماتای مادی/میترایی، نۆژەنی کردوونە وە بو ئەوەی کە ئەم راستیە بسلمیت بڕواننە ئەم سەرچاوانە. (داندامایف، 1386: 322 . شوارتز، ١٣٨٥، :829 . کوک، 8313 .267) (هینتس،1383:368. ویسهوفر، 1389: 98 دیاکونوف: 1388: 485). لە کتێبەکەدا بەبەدریژی شروڤەم کردووە…..
کاک سۆران، دەڵێت مغەکان، مادیی بوون. راستی بۆ ئەم بڕوایە ناکرێت زور رەخنە لە نووسەر بگرین، چوون بەڵکەی زور بۆ سەلماندنی هەیە. شایەد من بۆ یەکەم جار رەچەڵکی ئەم هەڵەیەمە دۆزیوەتەوە کە بۆ ئەلێن مغ، مادی بوون و لە کتێبەکەدا بە دریژی بابەتێکم بوی تەرخانکردووە و تەواوی نەزەریەکان کە دەڵێن مغ مادیە، بە بەڵگە بردومەتە ژێر پرسیار لێرە نامەوێ درێژەی پێبدەم دووپاتی کەمەوە کەسێ بیەوێت دەتوانی بیخوێنێت کە سەلماندوومە مغ مادی نیین و ریشەی ئەم هەڵەیە سیاسی و دروستکراوی داریوشە کە بەداخەوە هرودت موری زانستی بەسەردا سەپاند. داریوش، بە پێچەوانەی وتەی سوران” یەکێ لە سەرکردە هەرە گرنگەکانی میدیەکان موغێک بوو بە ناوی گائوماتا”(٢٢) ” بۆ سەندنەوەی ڕەوای گئۆماتای مادی و شاردنەوەی گەورەیی شورشی ماد، نازناوی گئۆماتەی کرد بە مغ کە، سنورداری کات بە شورشێکی مەزهەبی و ناڕەوا بۆ دەسەڵات، و جەنبەی قەومی ماد بشارێتەوە و چون لە لایەکەوە، مێژوونووسەکان شارەزا بوون لە مادیی بوونی شوڕشی گوماتە و لە لایەکیتر لە ڕوانگەی کتیبەی داریوش لە چۆنیەتی شوڕشەکە ئاگاداربووین، لە مێژوو دا وا جێگیر بوو مغ، مادی بوون. بڕواننە ئەم سەرچاوانە کە هەموو کەس ناڵێت مغ مادیی بوون (داماندایف، 1386: 209 یونگ، 1390: 138 – 39). هەروا جی مسینا مادی بوونی مۆغەکان دەباتە ژێر پرسیارەوە (داندامایف، 1386: 209). استرابون نیز مغها را در میان قبایل پارسی جای می‌دهد (کتاب 15 فصل 3 بند 1، به نقل از ویسهوفر، 1389: 166). مۆغ سەرەڕای ئەوە کە مادی نەبوون، دژە مادی بوون و روحانی رەسەنی زەردەشتی بوون، زەردەشتێ کە لە گاتاها، ئایینی میترای مادی ردکردەوە و کردی بە شەیتان. مۆغەکانیش لە درێژەی بە شەیتان کردنی میترای مادی، لە کتێب وەندیداد هەمووی سەمبۆلەکانی میترا/مادیان کرد بە دیو و شەڕ، هیچشتێکیش بە ناوی مۆغ کۆشی داریوش کە کاک سوران ووتوویە، راستی نییە. مارکوارت و داندامایف و … بە تواوی بردوویان ژێر سئوال کە ئەویش لە کتێبەکەمدا بە ڕورنی باسملێکردووە. داندامایف، 1386: 336. عقل سیاسی ایران….427 تا…).
لە واقێعدا بە تەوس وسوکایەتیەوە دەڵێت ئەی مغ، ئەتۆ کێیت داوای پادشای دەکەی؟( بویس، 1375: 130. ) و هەر وا شای ئەشکانی بە تەحقیر بە ئەردەشیر دەڵێت ئەی کوردزادە، ئەتۆ کێی داوای دەسەڵات دەکەی. بە داخەوە سۆران وەکوو زوربەی نووسەران ، وەکوو رەزازی ئەو هەڵە دەکەن و فتوای کوردبوونی ساسانیان دەخەنە ئاراوە کە وا نییە و ساسانیان کورد نەبوون هەروا گئۆماتە مغ نەبوو و مغ مادی نەبوون. ئەمە کە مغ مادین و…دروستکراوی فارسەکانە کە هرودت ناوشیارانە رەوایی زانستی پێبەخشیی. ئیستا باسی هەڵەی هرودت و دروستکردنی مێژوو و درۆی فارسمان خستە ئاراوە، لێرەیش رەخنەیەتر لە سۆران بگرم کە باسی درۆی فارس و هرۆدت دەکات و بە داخەوە زور ساکار باسی لێدەکات لە حاڵێکدا ڕوونکردنەوەی سەرچاوەکانی هرودت زور یارمەتیدەری دوزینەوەی راستیەی مێژووییەکانە.
هەڵەیەکیتری نووسەر ئەوەیە کە بە پێ وتەی هرودت، کە دەڵێت دوای کوشتنی گئوماتا هەمووخەڵکی ئاسیا جگەلە فارس تازەیەبار بوون، هۆکاری تاەزیەبار بوون بۆ گئوماتا و قین لە داریوش، بەجیاوازی دینی دەزانێت” فارسەکان هاودینی خەڵکی ناوچەکە نەبوون ئایینیان جیاواز بوو” (٢٢). ئیتر زمانم لە وەسفی ئەم هەموو ناوشیاری ونازانستیە گۆناکات . هۆکاری لایەنگریلە گئوماتای مادی نە دین بەڵکو ئەوە بوو کە گوماتا بۆ سێ ساڵان هەم سەربازیی نەتەوە بەزیوەکانی بەخشی هەم باج وسەرانە و … بۆ ئەویش بڕواننە هەر ئەو هرودتە ی کە نووسەر رفرنسی داوە و بەشی گئۆماتای عقلی سیاسی ایران و … .کە بە روونی وتەسەلی و بەڵگە هەمووم شیکردوەتەوە.
ئەوەی کە سۆران دەڵێت “فارسەکان هەمیشە خەریکی دروستکردنی رابردویەکی پڕ شکۆمەندی بێ بناغەبوون بۆ خۆیان”(٣٦٧) راستە، بەڵام دەبوایە زورتر لێکۆڵێنەوەی لەسەر ئەم بابەتە گرنگە کردبایە. ئەسڵەن بە بێ رووکردنەوەی درۆی مێژووی فارسەکان، نووسینی مێژووی کورد نامۆمکینە بەڵام نازانم بۆ ئەم شتە گرنگە قاتی سەرچاوە و شروڤەیە، رفرنس دەداتە ئیبن ئەسیر؟ ئەوشتە کە ئیبن ئەسیر سەبارەت بە درۆی فارسەکان دەڵێت هیچ تەبایەکی لە گەڵ ئەو میتۆدە کە مێژووی فارس دروسکراوە نییە. ئیبن ئەسیر، باسی بڕێ دێروکی فارسەکان دەکات کە مێشکی مێژووی بچووکبینی ئیبن ئەسیر، هەرتێناگات دروسکراو بە مانای مێژووسازی درویینە، چییە. ئەو لە ڕوانگەی ئیسلامی و ئوبژکتئوی مێژووی ئەڵێ درویە نە ئەو میتۆدە کەسۆران باسی دەکات. هەتا وەرگێری فارسی ئیبن ئەسیر، لە لەژێرنووسدا دەڵێت ئەرێ وەڵا ئەگەر وەکوو ئیبن ئەسیر وا بە وشکی باسی ئەو ئەستورە قووڵانە بکرێت هەمووی درۆیەمن لەگەڵ ورەگێراونم تا ئیبن ئەسیر، ئیبن ئەسیر تێناگات ئەو شتە کە ئەڵێت درۆیە چەندە راستی شاراوە و مانای قووڵی تیدایە. ڕوونکردنەوەی درۆی فارسەکان شتێ نیە مێشکی دینی ئیبن ئەسیر و دۆخی بێ پرسیاری سۆران تێبگات ئەگەر لە درۆی فارسەکان تیگەیشتبا نە بەو سادوساکاریەبەلایدا ڕانەدەبوورد نە دروکانی ئەوانی وەک ، پادشایی و مۆغ بوونی گئۆماتا و… . دووپات بەدەکردەوە.
هەروا جنابی نووسەر ئەڵێت “مێژوونووسەرەکانی یونان کاریان بۆ فارس کردووە و موچە خوری فارس بوون بۆیە روانگەی فارسی…بە سەر مێژووی ناوچەکە سەپێنراوە”(٣٨١). ئەوەی کە نووسەرەکانی یونان لە روانگەی فارس مێژوویان نووسیوە، زور ڕاستە ئەمن خۆم لە ئاخری کتێبەکەدا(علم تاریخ و…) بابەتێکم بۆ تەرخان کردووە. بەڵام بەو سادگییە نییە کە ناوبراو باسی لێدەکات. هیچ بەڵگەی نییە هرودت موچەی وەرگرتبێت بە پێچەوانە، کتسیاس پزشک و موچەگیری ئەخامنیان بوو، زور بە خراوی باسی پارس دەکات و زور سەمپاتی بە میدیا هەیە بەڵام بە داخەوە هیچکام لە کتێبەکانی کتسیاس نەماون ئەوەی کە ماوە نووسەرانێتر ئاماژەیان پێداوە. ئەم باسە زور گرنگتر لەوەیەسە بە موچەگرتن چارەسەر یان هاوردەبەدڵخوازی بکەین . سەردەمی هرودت نە زانکو نە سەرچاوە و نە شوێنە ئاسەواریەکان شروڤە دەکران، سەرچاوەی هیرودت زانیاری شەفاهی بوو کە بە هۆی سەرکەوتنی فارسەکان، ئەوان زانیاری غەڵەتیان دا بە هرودت ئەویش ناوشیار/نائاگاهانە، بێ ئەوەی بزانێت بە دروکانی فارسەکان کە خۆیان کرد بە باش و میدیایان کرد بە خراپ، موری زانستی و مێژوویی پێ سەپاند و کردی بە گەروی مێژوودا. مەبەستم لەم رەخنە ئەوەیە نووسەر زور بە سادگی لە تەنیشت ئەم بابەتە گرنگانە دەگوزەرێت و توانایی لێکۆڵێنەوەی نییە یان زانستی مێژوویی زور کەمە. بۆ نموونە هرودت لە وەرگێرانی کتیبە بیستوون بە زمان یونانی کە داریوش پروپاگاندای بۆ دەکرت، و هەروا ئەشرافانی فارس وەک زوپیروس و .. (علی اف، 1388، 29. کوک، کمبریج، 1387، 230 – 240. راینهارت، همان، 240 ) کەڵکی وەرگرت کە ئەو هەڵە مێژوویانە دەنووسێت کە گۆماتا مۆغ بوو، ئەخامنی شاهەنشاهی بوو، ئاستیاگ زاڵم بوو یان ماد هەر پاشایی ما بوو و…. ، کە کاک سۆران بێ هەڵسەنگاندنەوە دووپاتیان دەکاتەوە.
نەتوانینی شروڤەی قووڵ دەگڕیتو بو زانستی تەحلیلی و فەلسەفی نووسەر و ئەو نەبوونی سەوادی فەلسەفی لە شروڤەی لە سەر کتێبی وای وت زەردەشت ڕوونە کە ئەو کتێبە بە تاریف/وەسف کردن لە زەردەشت لە قەڵەم دەدات :” لە ژێر گەورەکردنی زەردەشت…..فەیلسوفی ئاڵمانی، نیشتە{نیچە}کتێبی بە ناوبانگی زەردەشت بەو شیوە قسەی کرد، …نووسیوە”(٢٧٣). ئەوەی کە زەردەشت بە خوڕایی گەورە بووە زور ڕاستە، ئەمن لە بەشی دوهەمی رەخنە لە ئوجالان گوتوومە کە چلون و هۆکاری گەورە کردن و نازەنین کردنی زەردەشتی خوێری چی بووە. بەڵام بە پێچەوانەی بۆچوونی ناوبراو، نیچە لەو کتێبەدا نە تەنیا وەسف و ستایەشی زەردەشتی مێژووی ناکات، بەڵکو زەردەشتی نیچە لەهەمبەر زەردەشتی ئێرانی پێناسە دەکرێت. زەردەشتی مێژوویی نوینەری فکری خودا و ئەخلاق ئاسمانی و نەکۆلی زەوینە، زەردەشتی نیچە نکوڵی خودا و ئاسمان و ئەخلاق و تاییدکەری زەوین، وارسگە، جەستە و… ، هەمووی ئەوشتانەسە کە زەردەشت دەیانباتە ژێر پرسیار.
هەروا هەڵەیتری سۆران و هەمووی نوسەرانیتر، بەگ/بغ نازناوی میترا بە خودا دەزانێت ” بەگ baga …خودا بووە” (٣٢٩) ئەمیشە ئەمن بابەتێکم لە ناوی میترا باغ یان بغ پێ تەرخان کردووە لە وتاری” پەیوەندی میترا تەک ئیزەدیو یارسان و پیرشالیار….شروڤەم لەسەر کردووە، دووپاتی ناکەمۆ تەنیا بڵێم کە، بغ نازناوی میترا ئەگەریش بە ناوی خودا بووە ئەو خودا نییە کە دوایی میترا، زەردەشت و حەمە و ئەوانیتر دروستیان کردو بردیان بۆ ئاسمان، بغ هەروا سۆران دەڵێت هەر ئەو بگی ئەمڕویە بە مانای خان، میر یان شاە. لە ماد/میتر،ا خودا هەرنبووە. خودا لوێ مانای شاە بووە نە خودای ئاسمانی بۆ ئەوە فرە ئیزەدی بە مانای فرە شاهییە کە پارسەکان وشەکەیان گرت بەڵام مانایان گوڕا کردیان بە فڕە/نیشانەی خودایی و بغ/شاە بو بە خودای ئاسمانی و خالق. ئەگەر شاە نەبووە و خودا بووە، چلۆن دەڵێن “بەگزادە”؟ خو ناڵێن خودازادە. ئەمە مغە فارسەکان بوون کە هەمووی وشە و زمان مادیان زەوت کرد بەڵام مانایان گوڕا، هەروا پردیس مادی کە لە زەویندا بە مانای باغ/بغ جێ خۆشی و شایی بوو، بردیان بۆ ئاسمان کردیان بو فردوس و بەهەشت کە ئەویش بە زوری لە کتێبەکەدا باسم کردووە ئیتر دووپاتی ناکەمەوە. بۆ نووسینی مێژووی رەسەنی کورد، دەبێ سەرنج بدرێن کە بە داخەوە مێژوونوسانێ وەک کاک سۆران و ئەمین زەکی و سەفیزادە هەر دەقی نووسەرەکانی ئەوانی دیکە دووپات دەکەنو کە
رەخنەی زورتر بەم پەرتۆکە واردە ئەمن تەنیا نموونەم خستە ئاراوە، مەبەستم لەم رەخنە، ئەوە بوو کە، خوێنەر بە چاوی ڕوونتر و بازتر بیخوینێتەوە زور یەخسیری ناوی نەبێت. ئەبێ لە کاک سۆران بۆ ئەو کتێبە دەسخۆشیپکەین دیارە زەحمەتی زوری کێشاوە بەڵام بە داخەوە نە تەنیا لە ئاستێ ڕوانگەی کۆنی کتێبەکانتر، نەهاتووەتە دەرو، هەڵەی زوریشی تیدایە. هەروەکوو نووسەر پێشووەکان، لە هەر چەشنە شروڤەی کوردی و فکری سیاسی خاڵییە. خۆ مێژوو بە بێ ئەندیشەی سیاسی هەر تکراری ڕووداوەکانە هەرکەسێ دەتوانێت بینووسێت. مێژوو هەروا کالیینگوود دەڵیت نە بە رووداو بەڵکو بە ئەفعال و کردارانێک کە فکر لە پشتیانە، مەشغووڵ دەبێت و دەێنووسێت. ئەم کتێبە هیچ فکر و ئیدەی تێدا نییە و زورشتیتریش تێنەگەیشتووە. ئەمە بە واتای ئەوە نییە هیچشتێ بە کەڵکی تێدا نییە، هەیە بۆ نموونە باسی حۆکمرانی ماناکان دەکات بەڵام ئەوە دوزینەوەی سۆران نییە ئەوە لە دیاکۆنف بگرە تا کێ ئاماژەیان پێکردووە کتیبی دیاکۆنۆفیش کتیبێ نییە کە لە دەسڕەسدا نەبێت هەموو کەسێ دەتوانێت گیری بێنێت و بیخوینێت ئەی ئیتر بیجگە شروڤەی چوار وشە، ئەم کتێبە شیتری تێدایە؟ بە رستەێکی ئاندرە ژید، تواوی دەکەم کە ئەڵێت:” هەمیشە شتێ بیژە کەس نەتوانێت بێژێتی شتێ بنووسە کەس نەتوانێت بینووسێت”

Check Also

چیدی لە تەرمی پیرۆزی عیسا مەخۆن!

مەسعوود بابایی بۆ تێكڕای حزب و ڕەوتەكانی ڕۆژهەڵات ڕابردووی پڕ لە شانازیی خەباتی چەندین ساڵەی …

د.مه‌سعوود بینه‌نده

کورد و پرسی هه‌ڵبژاردن

ئەنارشیسته‌کان و هه‌روه‌ها مارکسیسته رادیکاڵه‌کان پێیان وایه هه‌رچه‌شنه ده‌نگدانێک له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌رێ وتنه به ئۆتۆریته‌ی …

ئەو مامۆستایەی بەردەوام فەخرمان پێ دەفرۆشێ-وڵامێکی کورت بۆ دوکتور بەختیار سەجادی

ئەو مامۆستایەی بەردەوام فەخرمان پێ دەفرۆشێ وڵامێکی کورت بۆ دوکتور بەختیار سەجادی، نووسەری وتاری «ئاوڕێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *