مەتەڵی کوردانە و پرسیاری فەلسەفی

من کێم، یەک لەو پرسیارانەیە کە نەک بۆ مرۆڤی کورد، بەڵکوو بۆ مرۆڤی سەردەم پرسیارە. ئەم پرسیارە وڵامی هەمەچەشنی دەدرێتەوە. کۆمەڵێک خۆیان بە ئێرانی دەزانن و خۆیان لەواندا قاڵ کردووە و توواندۆتەوە، ئەویتر خۆی لە گەڵ ناسنامەی عوسمانلی و عێراقی و سووریی ڕێکخستووە. زۆرینەش خۆی لە ئیسلامدا دیتۆتەوە و حەول دەدەن ئەمڕۆ و دواڕۆژی کورد بە ئیسلامەوە هەڵواسن، هێندێک گەرەکیانە کورد لە ڕابووردودا بخنکێنن، ئەوانی دی هەموو ڕابووردو دەکەنە قووربانی ئەوڕۆژانەیان کە بە مودێڕن و پێشکەوتووی دەزانن.

لە بەینی ئەوانەشدا دەیان تیرە و ئایین و باوەڕ هەیە، کە لاینەگرانی لە جەغزی خۆیاندا دەسووڕێنەوە. جوغرافیای “من کێم” لە کوردستان گەلێک ئاڵۆزە و “ڕووناکبیر و نوخبە” لە خەڵکی ئاسایی ئاڵۆزتر دەنوێنن و خۆیان زۆرترین دەوریان لە ئاڵۆزکردنی پرسیار و وڵامی “من کێم”دا هەیە. “من کێم” لە جیاتی پرسیار، بۆتە مەتەڵ!

گەر ئەم توێژە بە سەدان ساڵ خۆی لە ناو ئایینەکان و نەتەوە و تیرەکانی دژ بەخۆیدا دیتبێتەوە و مریدی ئەم و ئەو بووبێ، ئێستا کە ماوەکەی لە سی ساڵ تێناپەڕێ، پەنجەرەیەکی تر بۆ خۆبێگانەهێشتنەوە و خولانەوە لە بیروهزری ئەم وئەودا دۆزراوەتەوە. ئەوەش لە زانستگا و بازنەی “ڕووناکبیر و نوخبە” و بە ناو فەیلەسووفی فارسەکانەوە دەستی پێکردووە و گواستراوەتەوە بۆ زانستگا و بازنەی “ڕووناکبیری” باشوور و ڕۆژهەڵات!

ئاوڕدانەوە لە بیروهزر و فەلسەفەی ڕۆژئاوا بە درێژایی سێ هەزار ساڵ بوونی، پێویستە و دەبوو کورد هەر لە گەڵ یۆنانییەکان ئەو رێگایەی بڕیبا، کە دەرفەتی مێژوویی هەڵبژاردنی ڕێگایەشی هەبوو. ئەوەی ئەمڕۆ دەبیندرێ چەرخەکە هەروەک پێشوو دەسووڕێ و لە پاڵ بازنەکانی پێشووی مورید و موراد، بازنەی مورید و مورادی نوێ پەیدا بووە، کە گەرەکیە خۆی بە مێتۆد و تئۆریی و تێگەیشتنی فەیلەسووفانی کۆن و نوێی ڕۆژئاوا گۆژ بکات، کە جگە لە ئاڵۆزی فرەتر، پرسیارەکانیان هەر وەک خۆی بێ وڵام دەهێڵێتەوە!

فەلسەفەی ڕۆژئاوا گەلێک سوودی دەبێ، گەر فراوانی بە بیر و تێگەیشتن ببخشێ و کەسەکە “سەر و تێگەیشتنی” هی خۆی بمێنێتەوە و نەبێتە لاساییکەرەوەیی “زەین و هزری” ئەو کەسەی کتێبەکەی دەخوێنێتەوە. چەپ و کۆمۆنیستەکانی کورد کتێبە بە فارسی و عاڕەبی و تورکی کراوەکانی مارکس و لەنین و ستالین و مائۆیان لە بن هەنگڵیان دەنا و ڕێک وەک مەلاکانی قوڕعانخوێن دەکەوتنە شەڕەقسە و شەڕە چەقە لە گەڵ یەک، شاعیر جێگای خودا و ستالین و لەنینی لە گەڵ یەک دەگۆڕییەوە و دەپاڕاوە کە ڕزگاریان بکات.

ئەمە بواری هونەر و فەرهەنگ و سینەما و شانۆشی گرتبووە و زۆرکەس کڵاوی لاریان لە سەری خۆیان دەنا و پێیانوابوو بوونەتە بڕێشت و ستانسڵاوسکی و…! کابرا ریش وسمێلی هەڵدەپاچی و خۆی وا دەنەخشاند کە سیمای لە سیمای ولادیمیر بچێ. سەرئەنجامی ئەم ڕێگایە، داماڵین لە خۆ و گەیشتنە نامۆیی و بێگانەبوون و وەڕەزبوون لە خۆ بوو.

هزر و بیر و فەلسەفە و تێگەیشتنی جیهان وەک سفرەیەک لە بەر دەستی هەرکەس و هەموو کەسدایە، بە تایبەت لە سەردەمی دیژیتاڵی، هەر ئەوە خۆی دەبێتە هۆی خۆ گووم کردن، خۆنەدیتنەوە. هەر وەک چۆن لە کەرەسەکانی سەردەم کەڵکوەردەگرین، دەبێ بیر لەوە بکەینەوە کە وڵاتی ئێمە کەرەسەی تایبەت بە خۆی دەوێ بۆ ئەوەی هەم بە ڕێگا ڕاستەکاندا بڕۆین و هەم بە شاخ و چیا و دۆل و لێڕەوارەکاندا تێپەڕین.

هاوکات کە ئێمەی کورد و وڵاتەکەمان بەشێک لە جیهانە، لە هەمان کاتدا دەبێ بزانیین خۆمان کێین. ئێمە لە ئاوێنەی بەرانبەرەکەماندا ناتوانیین خۆمان ببینیننەوە، ناتوانیین وڵامی پرسیاری “من کێم” لەوان وەرگرین. ئەوان سەدەکانە بە دڵی خۆیان ئێمە پێناسە دەکەن، بۆشیان گونجاوە لە بەر ئەوەی ئێمەی خۆمان وڵامی پرسیارەکانی خۆمان لە خۆماندا نەدۆزیوەتەوە. ئەو ڕووناکبیر و نوخبەیەی کە خۆی بە پێوانەی “ئوستادەکەی، مورادەکەی، پەیامبەرەکەی، خوداکەی” دەناسێنێ، “خۆی” نییە.

ئەمڕۆ بیرمەندان و فەیلەسووفانی سەردەم لە ڕۆژئاوا خۆیان ڕووبەڕووی گەلێک پرسیار بوونەتەوە کە وڵامی نوێی پێویستە، نۆیڕۆلۆژیی، دیژیتالیسم، فیزیک و ماتماتێک و گەلێک بەستێنی تر، گۆڕانیان لە ژیان و بیرکردنەوە و بایخ و نڕخەکانی پێشوو پێکهێناوە، کە فەلسەفە و فەیلەسووفی ڕووبەڕووی چەشنێک لە وەستان کردووە، بۆ ئەوەی بیر لە وڵامەکان و ئێستا و داهاتوو بکاتەوە.

کوردیش لە سەردەم و بارودۆخێکدا خۆی دەبینێتەوە کە زۆرێک لە پرسیارەکانی پێشووی وڵام نەدراوەتەوە و سەرباری ئەوە ڕووبەڕووی پرسیاری نوێ بۆتەوە، کە ئەو توانایە لە خۆی نیشان نادات، تاوتۆیان کات.
لەوە دەچێ “ڕووناکبیر و نوخبە”ی کورد نەک خۆی لە وەستاندا ببینێ، بەڵکوو لە گێژاودا دەسووڕێتەوە، کە ترسناک دەنوێنێ.

برایم فەڕشی




داستانی حەوتڕەنگیلەکانی کورد

جاری جاران بە ژمارە کەم و گای ناوچاوان سپی بوون و دەناسرانەوە و تەریک دەخرانەوە. ئێستا لە هەر شوێن و هەموو شوێن دەبیندرێن و لەوانی دی جیاناکرێنەوە. چەپتر لە هەموو چەپێ، کوردتر لە هەر کوردێک، خۆ دەنوێنن، ڕادیکاڵتر لە هەر شۆڕشگێڕێک پلار لە حکوومەت دەگرن، لە ناو مێدیا، لە ناو کۆڕ و کۆمەڵ و دام و دەزگا، بە ناوی بێلایەن، خۆیان ڕادەوەشێنن. لە ناو حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن لە دەر و ژوور، لێرەو لەوێ دەبن بە لێدر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، شاعیر، پسپۆڕ، سیاسەتمەدار، نوخبە، هۆنەرمەند و ئاکادمیسێن. ڕێک لە تەنیشت تۆ و من و کەسانی دی دادەنیشن، خەبات دەکەن و توندو تیژ و بە گوڕ و تین، خۆ دەردەخەن. گەر تۆ ترست هەبێ، ئەوان بێ ترس “سخن گویند و داد زنند” و ” گلو پارە کنند”، هەتا تۆ بیانکەی بە ڕابەر و پێشڕەوی خۆت!

داستانی حەوت ڕەنگیلەکانی کورد، درێژەی حەکایەتی پێشڕەوانی حەفتا ڕەنگی خۆرئاوایە. پاش کۆتایی شەڕی دووهەم گەلێک لە نووسەران و شاعیران، بلیمەتەکانی ئەدەب و هونەر و بیرو هزر بە تایبەت لە ئاڵمان و فەڕانسە و نمازە دوو شاری کۆڵن و پاریس دەنگی بڵیندی دێمۆکراسی و ئازادی بوون و بونیادێکی ناحکوومەتی ئامریکا، کە درووشمی دێمۆکراسی و ئازادی بەرز کردبووە، یارمەتی ڕۆشنبیرانی ئووروپا و دوو ناوەندی سەرەکی لە دوو شارەی دەدا. هاوکات ئەمریکایەکان یەکێک لە لقەکانی سازمان ئەمنیەتی گشتاپۆیان ڕاگرت کە کاری سەرەکیان نەمامی و جاسووسی لە بلۆکی ڕۆژهەڵاتی ئورووپا بە تایبەت سۆڤیەت بوو. ئەم لقە دوای هەڵەوەشانەوەی دەزگای ئەمنیەتی نازییەکان، هەر بۆ ئەو مەبەستە پارێزرا.

ئەوانەی پارەیان لەو بونیادەی ئامریکا وەردەگرت، مافی دژایەتی کردنی ئامریکایان لە گوتن و نووسین و دەربڕیندا هەبوو، دواتر دەرکەوت ئەو بونیادە تەنیا لە سەر کاغەز بوونی هەیە و دەزگای ئەمنیەتی ئامریکا بوودجەکەی دابین دەکا. ئەوە سەرشۆڕی زۆری بۆ کۆمەڵێک لە باشترین نووسەران و پێشڕەوان و بیرمەندانی ئەو دوو وڵاتەی ئووروپا بە دیاری هێنا، کە خۆیان ئاگاداری ئەو فێڵە نەبوون.

ئەم چیرۆکە ڕێک دام و دەزگای هاوشێوەی ڕووسەکانیش دەگرێتەوە کە لە ژێر ناوی حزبی چەپ و کۆمۆنیست و ناوەندی فەرهەنگی هەمان کاریان دەکرد. حەکایەتی زۆرینەی جەریانە ئیسلامییە تووندڕەوەکانی ئافریقا و ئاسیا و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە سەت ساڵی ڕابووردوو و ئێستا لە هەمان چەشنە.

چیرۆکی سەفەری قەیسەری ئاڵمان بۆ سەر گۆڕی سەلاحەددینی ئەیوبی و داستانی موسڵمانبوونی و ڕاگەیاندنی جیهادی ئیسلامی دژی ڕووس و ئینگلیس و فەڕانسە لە لایەن سوڵتانی عوسمانی لە سەروبەندی شەڕی یەکەمی جیهانی، هەمان سیاسەت و ڕێگا و فێڵ بوو. مەلاکانی شیعە و شێخەکانی سوونی هەر لەو دەمەوە کلکیان گرێدراوی ئەم دەزگا و ئەو دەزگای ڕۆژئاوا بووە، ئەوە لە گەلێک بەڵگەنامەی نووسراوی ئاشکراو و نهێنییدا بەرچاو دەکەوێ.

هەر چوار حکوومەتی تورک و عەڕەب و پارس بە سەتان و هەزاران مێشک و سەر و دەست و چاو و گوێ و قاچی کوردیان هەیە کە بە نڕخی جیاواز دەیانكڕن و کڕیویانن. ئەوانە بەرگی جیاواز و پۆست و بەرپرسیاریی جیاوازیان هەیە و ڕێک لە من و لە تۆ دەچن و هێندە نزیکن کە ڕەنگە یەک نۆنوبانمان هەبێ و دەیان ساڵ تێپەڕێ و هیچمان نەزانیین، ئەوی تەنیشتمان کێ بووە. بۆ ئەوەش گەلێک نموونەی جیهانی و ناوچەیی و خۆماڵی هەیە.

هەتا ئەم ماڵەی ئێمە کە ماڵی کوردە، هەتا ئەو دەزگایەی ئێمە کە دەزگای کوردە، هەتا ئەو حزبەی ئێمە کە حزبی کوردە، هەتا ئەو شوێنەی ئێمە، کە شوێنی کوردە، هەتا ئەو نیشتمانەی ئێمە کە نیشتمانی کوردە، پڕ لە ئەسپی ترۆوا و حەوڕەنگیلەکان بێ، کورد لە بازنەی کۆیلەتی، کە لە مێشکییەوە دەست پێدەکات، ڕزگاری نابێ.

برایم فەڕشی
مانگی گوڵان




کڕین و فرۆشتنی نوخبە!

برایم فەڕشی

 

لە ساڵی ١٩٨١ و ٨٢ دوای هێرش بردنە سەر ماڵەکەمان لە تاران و ڕاپێچکردنی برایەکم بۆ زیندانی ئەوین، لە شارەکانی ورمێ و تەورێز بە نیوەنهێنی دەژیام. کۆمەڵێک لە دۆست و هاوکارەکانم(شانۆکار، نووسەر، شاعیر…) گیران و کوژران. بە ویستی خۆم پێوەندیم لە گەڵ زۆر لە نووسەران و شانۆکاران و هونەرمەندان و سیاسیکارەکان پچڕاند و تەنانەت چەند جارێک کە ڕووبەڕوی هاوکلاسی و دۆستەکانم هاتم لە تەورێز و تاران، خۆم لێ گێل کردن. دوا دیدارم لە گەڵ کۆمەڵێک لە دۆستان لە سنە و کرماشان بوو، ئەوان کە لە کۆنەوە دۆست و هاوکار لە بواری هزر و هونەر بە تایبەت شانۆ بوون. لە سنە لە “قاوە”خانەیەک کە تەنیا چایی تێدا دەخوارایەوە دانیشتبووین، لە مێزی تەنیشت ئێمە چەند سەربازێک بە زاراوەی ئیسفەهانی قسەیان دەکرد، دۆستێکم لێیانی پرسی” لە کوردستان چ دەکەن” وڵامیان داوە، بە “مەئموریەت” لێرەین. دۆستەکەم پێیانی گوت”سنە بۆتە موستعمێرەی ئیسفەهان”!
دەیان ساڵ لەو ڕۆژانە تێپەڕیوە، نەک سنە، سەرجەم کوردستان بە خاک و خەڵک و “نوخبەکانیەوە” موستعمرەیە، تا ئەو جێگایەی ڕەفتاری “ئیستعمارگەر” لە گەڵ خەڵک و خاک دڕندانەترە لە موستعمەرەچییەکانی سەدەی شازدە هەتا بیست کە ئاسیا و ئافریقا و ئامریکایان ڕووتاندەوە. ئاوی سنە گواستراوەتەوە بۆ قووم، ئاوی بۆکان بۆ تەورێز. گەنم و دەغل و دانی کوردستان نانی تاران دەدات. هەرچی کارگا و کارخانە و تیجارەتی کوردستانە بە فێڵی حکوومەتی و زەبروزەنگی ئەمنیەتی و نیزامی لە کورد ئەستێندراوە و دارودەستەی نیزامی و ئەمنیەتی و سیاسی حکوومەت بە هاوکاری ” تێکنۆکرات، بروکرات”ی کورد، هەڵیانلوشیوە.
دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە گەڵ کەسێک بە تەلەفوون قسەم دەکرد، پییگوتم دەزانی هەر ئێستا دەنگی کێ لە بڵیندگۆی مزگەڤتەوە دێ، خۆی وڵامی داوە” دوکتور…”. دوکتور، ڕەفیقی سەردەمی مێرمنداڵی و سەردەمی لاویتەی و یەکێک لە کەسانی سیاسی و خاوەن ئیدئۆلۆژیی بوو. چالاکێکی بواریی دێمۆکراسی، مافی مرۆڤ، بەرابەری ژن و پیاو، عەداڵەتی کۆمەڵایی و لایەنگریی مافی نەتەوایەتی خەڵکی کورد هەتا جیابوونەوە و سەربەخۆیی. نەک دوکتور، دۆستەکانی تریشم کە زۆرینەیان پلەی باڵای خوێندنیان هەیە و هەبوو، چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی سنووری کوردستان، بوون بە خاوەنی کارخانە، شیرکەت و دامودەزگا و هاوکار و هاودەستی حکوومەت، سەمەد گوتەنی بوون بە”چۆخ بەختیار” و لە نیزامی ئیسلامی ئێراندا پلە و پایەیان پەیدا کرد. هەر لە سەر پێوەندی پێشتر چەند کەسێکیان لە ئووروپا بوون بە میوانم. جەرگبڕ ئەوە بوو، خۆیان باسی کارەکانی خۆیان دەگێڕایەوە و هەرچی کردبوویان لە چوارچێوەی سەرزەمینی ئێران، بۆیان ئاسایی بوو، ئەوان ئێرانی بوون و لە سیستەمی ئێراندا ڕۆژانە کاری ئاسایی خۆیان دەکرد.

ئەوە درۆیە کە ئیستعمار لە ڕێگای لەشکرکیشی، دەمێنێتەوە. هیچ ئیستعمارگەرێک لە ڕێگای نیزامی، نەیتوانیوە بۆ درێژخایەن بمینێتەوە. ئیستعمار لە ڕیگای کڕینی نوخبەوە جێگیر دەبێت و سینگی خۆی دادەکوتێ. پسپۆر و ئاکادمی و نووسەر و هونەرمەند و بوروکرات و تێکنۆکرات و پسپۆڕەکانی نەتەوەی داگیرکراو، دەبنە ستوون و کۆڵەکەی مانەوەی ئیستعمار.
لە ساڵی ١٣٥٧ هەتا ١٣٥٩ ڕژێمی ئیران دام و دەزگای جێگرکراوی نەبوو، بە دەگمەن جگە لە چەکداری پارەوەرگر، نوخبەی کوردی لە گەڵ نەبوو. ئێستا بە هەزاران هەزار نان و ئاوی سیستەم دەخۆن کە لە هەموو بوارێکدا دەوری موستەشار و مۆرەی حکوومەت دەگێرن، هەر لە مێدیاوە هەتا شانۆ و سینەما و کاری هونەریی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووریی، ئیداریی، نیزامی و پەروەردە. نان و ئاوێک کە دزراوی وڵاتەکەی خۆیانە و خوێنی لێدەچۆرێتەوە و دەرخواردی ئەوان دەدرێ.
ئەو کەسانەی بۆ وەرگرتنی دوو قڕان چەکیان بۆ حکوومەت هەڵگرتووە، حکوومەتیان لە کوردستان ڕانەگرتووە، ئەوانەی بوونەتە دەست و لاق و چاو و مێشکی ئیستعمار لە کوردستان نوخبەکانن. نازییەکان کاتی گرتنی پاریس لە پیشدا سەری نوخبەکانیان ژێ کرد، لە کوردستان سەری ئەو کەسانە ژێ کران و دەکرێن، کە نوخبەی نەتەوەکەی خۆیانن، نەک نوخبەی “ئیستعمار”گەران.
چارەڕەش ئەو کۆمەڵگایەی کە کەوتبێتە ژێر سوڵتەی ئەو چەشنە “نوخبانە”ی خۆی، کە مێشکیان بە پارە و کورسی یان بەلاش فرۆشراوە. ئەو دەم سنە بە چەند سەت کەسێک ئیسفەهانی، تارانی و قووم و مەشەدی کرابووە مستعمرە، ئێستا کوردستان لەم سەر تا ئەوسەری بە دەستی “نوخبە”ی کورد خۆی موستعمرە کراوە. ئەوەش یانی تڕاژێدی فکریی، سیاسی نەتەوەیەک، کە لە داگیرکەرەکەیدا خۆی دەبینێتەوە.




گفتوگۆ لە تەک فەیلەسووفێک!

ساڵی ١٩٩٢ ئەم پرسیارە لە ناو یەکیەتی شانۆپێداگۆگەکانی ئاڵمان هاتە ئاراوە کە “ئایا مناڵ فەلسەفی بیر دەکەنەوە و وڵامیان بۆ پرسیارە فەلسەفییەکان هەیە؟” ئەم پرسیارە دواتر بوو بە پڕۆژەیەک و یەک لە بەرهەمەکانی دەرکەوتنی کتێبێک بوو. فەلسەفە و فەلسەفەی مناڵ و لاوان، بابەتی کۆنگرەی ناونەتەوەیی بووە و کۆنگرەی داهاتوو لە حەوت هەتا دەی مانگی نوامبر لە ئوسترالیا بەڕێوە دەچێ!
ئەو کەسانەی کە ئاگاداری کەسایەتی منداڵ هەن، دەزانن کە منداڵ زۆرترین پرسیار لە ڕۆژدا دەهێنێتە گۆڕێ، مندالێکی سێ، چوار ساڵان ڕەنگە لە ڕۆژدا زیاتر لە سێسەت پرسیار لە کەسانی دەور و بەری بکات، ئەو کەسەش کە پرسیار دەکات، خۆی لە فەلسەفەدا دەبینێتەوە.
منداڵ کە هێدی هێدی لە گەڵ خۆی و ئەندامانی لەشی ئاشنا دەبێ، لە گەڵ دەوروبەری ئاشنا دەبێ، خۆی لە باخچەی منداڵان، خوێندنگە بە تەنیا لە گەڵ کەسانی دی دەبینێتەوە، ئەو پرسیارانە دەکات بۆ ئەوەی خۆی لە ناو کەسانی تردا بناسێتەوە. پرسیاری من کێم، لە کوێوە هاتووم، پرسیارەکانی سەرەتایی هەر منداڵێکە، کە یان ولام دەدرێنەوە، یان هاوڕێی دەکرێن کە خۆی وڵام پەیدا بکا، یان کورد گووتەنی وستکووت دەکرێ و بە گووتنی”ئەو هەموو پرسیارە چییە دەکەی؟” پیش بە پرسیارکردنی دەگیرێ. دوێنێ گوێبیستی قسەکانی یەک لەوان بووم، ئەو قسەکانی بە پرسیار دەست پێکرد.
“ئایا دەزانی ڕەنگە جیهانی ئێمە ئیلیزیۆن بێ، دەستکردی هێزێکی بانتر لە هێزی ئێمە ؟” پێشتر هێندێک شتم لە سەر ئەم بۆچوونە خوێندبووە، بەڵام بۆچوونەکەی ئەو لە شتێکی ترەوە سەرچاوەی دەگرت، لە گەمەی کامپیۆتێر و کەسایەتییەکانی ناو گەمەکان.
ئەو بۆ کردنەوەی بۆچوونەکەی گووتی ” گەر لە ڕێگای KI، لێهاتوویی دەستکرد، هەست بە بوون، تێگەیشتن لە خۆ، بدرێ بە فیگۆرەکانی ناو گەمەکان و خۆیان بڕیار بدەن کە چی دەکەن و چۆنی دەکەن، ئەو جیهانی مەجازیییەی کە ئێمە پێکمان هێناوە، بۆ ئەوان دەبێتە جیهانی واقع. بۆ سەلماندنی قسەکانی وێنەی ،سمارتگلاس، ئەپلگلاس Smart Glass” دەهێنێتەوە، ئەو چاویلکانەی کە مرۆڤ بە جولانەوەی ئەندامانی لەشی، هەست دەکا خۆی بە سەر شاخەکاندا دەڕوا، دەفڕێ، یان لە سەدەکانی ناوەڕاست پیاسە دەکا.
دەپرسم باشە ئەو جیهانە جیهانی دەستکردی ئێمەیە و ئێمەی ئینسان دامانڕشتووە و گەر کامپیۆتێرەکە بکوژێندرێتەوە، باتری تەواو بێ و کارەبا نەمێنێ، ئەو جیهانەش نامێنێ.
دەلێ “ڕاستە، بەڵام ئەوەش هەر هەمان شتە کە لە ژیانی ئێمەدا هەیە، کارەبا ئێنێڕژییە، وزەیە، بۆ بوونی ئەو جیهانە مەجازییە، جیهانی ئێمەش بە بێ ئینرژیی هیچی لێ نامێنێتەوە. کە وایە ڕەنگە ئەو جیهانەی ئێمەش دەستکردی هێزێکی دیکە بێ، کە لە سەرووی ئێمەوەیە”! هەر خۆی درێژە دەدا و دەلێ” ڕەنگە لە سەرووی ئەو جیهانە، جیهانی تریش هەبێ.” دەپرسم یانی بێ کۆتایی بوون ، بەردەوام دەبێ؟
کە شک و گوومان لە مندا بەدی دەکا، بۆ سەلماندنی قسەکانی، درێژەدەدا و دەلێ” ئەو کاتەی گالیلە گووتی، گۆی زەوی خڕە، گاڵتەیان پێکرد، ئەو کاتەی داروین وتی ئینسان و مەیموون و زۆربەی زیندەوران لە یەک دەچن و پرۆسەی بوونیان هاوچەشنە، گاڵتەیان پێکرد. داوینچی کاتێک وێنەی دەیان کەرەسەی کێشایەوە کە لە سەردەمی ئەودا بوونیان نەبوو، کەس باوەڕی پێنەکرد، هەمووی ئەوانە بە فانتێزی دەستی پێکرا، فانتێزییەکانی ئەوان ئێستا واقعیەتی ژیانی ئێمەیە، فانتێزییەکانی ئەمڕۆش کە پشتیان بە زانست و بۆچوونی زانستی بەستووە، دەتوانێ وابێ.”
باسەکەمان زۆر درێژە بووە و لە کۆتاییدا گووتی” من تئۆری تایبەت بە خۆمم هەیە، کە کاری لە سەر دەکەم”
بێدەنگ بووم، وەبیر ئەو سەردەمە کەوتمەوە، کە هاوتەمەنی ئەو بووم.
برایم فەڕشی
ڕۆژێک لە رۆژان



حزبی بێ جەماوەر کلوبی سیاسیە!

ڕه‌حیم ره‌شیدی: ١.بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
برایم فەڕشی: ئەگەر مەبەستتان بەرە لە ناوخۆی کوردستان بێت، دەبێ باس لە بارودۆخ‌و ئیمکان‌و ئاستەنگەکانی سەر ڕێگای پێکهاتنی بەرە بکەین، بەڵام لەوە ناچێ مەبەستی بەڕێزت بەرە لە ناوخۆی وڵات بێت، مەبەستتان بەرەی نێوان حزبەکانی دەرەوەی وڵاتە، کە ساڵانێکە باس دەکرێ‌و بە سەرئەنجام نەگەیشتووە. بە نەزەری من ئەوە هەڵەیەکی گەورەی سیاسییە ئەگەر ئێمە دروستکردنی بەرە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆکردنەوەی حزبەکانی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ببینین. خەباتی خەڵکی کورد لە زڕگوێزەکان‌و کۆیەو شارەکانی ڕۆژئاوا نییە. خەبات‌و خەباتکارو خەڵکی کورد لە ناوخۆی وڵاتن. بەرە بۆ خەباتی هاوبەش هەر لە وڵات ساز دەکرێ.
سەرەکیتریین گرفتی ئەو حزبانەش ئەوەیە، کە لە ناوخۆی وڵات نین و ئەو زەرورەتە لە دەرەوەی کوردستانەوە هەست پێناکەن. ڕابەران و ئەندامانی ئەو حزبانە لە هەموو جیهان بڵاو بوونەتەوە، بە بێ ئەوەی تەئسیریان لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، رووداوەکان و ڕەوتی سیاسی بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەبێ.
زەرورەتی خەبات‌و پێک هێنانی بەرە لە ناوخۆی وڵاتە، بەڵام حزب‌و تەشکیلاتەکان بە سەدان‌و هەزاران کیلومەتر لە خەڵک‌و لە وڵات دوورن. ئەو خەڵکەی لە دەرەوەیەو ئەو تەشکیلاتەی کە تێیدا کار دەکەن، ناتوانێ‌و نابێ جێگای خەڵک‌و تەشکیلاتی ناوخۆ پڕ کاتەوە.
خەڵک‌و تەشکیلاتی دەرەوە بۆ ژیانی ڕۆژانەی خۆیان، کە باری سیاسی نییە، پێویستی بە بەرە نییە، لە هەندەرانیشەوە بەرە دروست کردن بە بێ بەشداری چالاکانی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی‌و جەماوەری ناوخۆی وڵات، مەوزوعیەتی نییە.
ئەوەی بە ناوی حزب لە دەرەوەی وڵات دەناسێندرێ کلوبی سیاسیە، حزب نییە! حزبی بێ جەماوەر کلوبی سیاسیە، کلوبی سیاسی پێویستی بە بەرە نییە، لە بەر ئەوەی نە خەڵکی لەگەڵەو نە بەشدارە لە خەباتی سیاسی! دروستکردنی بەرە بە بێ خەڵک‌و بە بێ وڵات دەتوانێ هەموو مانایەکی هەبێ جگە لە مانای سیاسیی.
ئەو کاتەی حزبەکان لە ناوخۆی وڵات بوون، ناچار بوون لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا لە ماوەیەکی کورتدا، “هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵکی کورد” کە چەشنێک لە بەرە بوو پێک بێنن.
کۆمەڵەو چریکەکانی فەدایی کە هیچ بەرنامەیەکیان بۆ خودموختاری نەبوو، لە ماوەی هەفتەیەکدا لە پاییزی ساڵی ٥٨ بوون بە خاوەنی بەرنامە بۆ ئەوەی لەو هەیئەتەدا بەشدار بن.
ئەو کارەی ساڵی ١٣٥٨ لە ماوەی هەفتەیەکدا بە سەرئەنجام گەیشت، ماوەی ٣٠ ساڵە لە دەرەوە بێ سەرئەنجام ماوتەوە. هۆیەکەی ئەوەیە ئەوان لە خەباتدا بوون، ئەوان لە ناو خەڵک‌دا بوون، ئەوان بەرپرسیار بوون، ئەوان حزبی جەماوەر بوون، ئەوان لە وڵاتی خۆیان بوون. ئەو حزبانە لە دەرەوە ئەو پێناسەیەیان نەماوەو پێکهێنانی بەرەش بۆیان مەوزوعیەتی نییە.
هۆیەکی دیکەی ناکامی لە پێکهاتنی بەرەی سیاسی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حزبەکانەوە لە دەرەوەی کوردستان، زاڵبوونی فەرهەنگێکی نزمی سیاسیی‌و کۆمەڵایەتیە. هۆی دیکەش هەیە کە لە چوارچێوەی فەرهەنگی سیاسیی‌دا ناگونجێ، منیش باسی ناکەم.
٢.ئەدی هاوکاری‌و کۆدەنگیەکی گشتیی بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەموزۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەر ناگرێ؟برایم فەڕشی: لە ناوخۆی وڵات هاوکاری‌و کۆدەنگی لە نێوان چێن‌و توێژو گروپەکانی کۆمەڵایەتی‌و پێشڕەوانی خەباتی فەرهەنگی‌و کۆمەڵایەتی‌وسیاسی‌و پیشەیی، بە پێی بارودۆخی ئێران‌و کوردستان‌و ڕادەی تێگەیشتوویی کەسەکان‌و پێوەندی ناوکۆمەڵ‌و شێوەی رێکخستن، دەبیندرێ، ئەوەش تابعێکە لە زەورورتی خەبات‌و بارودۆخەکە.
ئەگەر مەبەست هاوکاری‌و کۆدەنگی لە نێوان ئەو حزبانەدا بێ کە زەرورەتی بەرە نابینن، ئەوە وڵامی پرسیارەکە دراوەتەوە.
بەڵام لە بەر ئەوەی ئەو پرسیارە پێوەندی بە کاری دەرەوەی وڵاتیشەوە هەیە، دەبێ بگوترێ لە لایەک حزبەکان لە باری فکری‌و دێپلۆماسی‌و کاری ڕاگەیاندن لەو ئاستەدا نیین لە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی‌و لە مێدیای ڕۆژئاوادا هەڵسوڕێن، لە لایەکی تر بەرنامەو کادری پێویستیان بۆ ئەو کارانە نییە.
ئەو کۆمەڵە کەسەش کە بە ڕەنجی خۆیان لە ئوروپا پێگەیشتوون‌و لەگەڵ ئەو حزبانە کار دەکەن، کاری وایان پێئەسپاردوون کە فڕی بە پسپۆڕی‌و لێهاتوویی ئەوانەوە نییە، هەر بۆیە ئەو کەسانەش کە دەتوانن لەو بەستێنانەدا بە سوود بن، لەو تەشکیلاتە بێ کەڵکانەدا ئینێرژیان سووتێندراوە. ئەوە هەمان خەتی فکرییە کە هەر لە سەرەتای ساڵی ١٣٥٧وە لەو حزبانەدا هەبوو، هیچ پسپۆڕێک لە هیچ بوارێکدا لەو حزبانەدا جێگای خۆی نەبووەو دەتوانم بڵێم ناشیبێت. لە حاڵ‌و وەزعێکی وادا چۆن بیر لە هاوکاری‌و کۆدەنگی لەگەڵ غەیری خۆیان بکەنەوە؟
ئەگەریش مەبەست بە هەزاران کەسی دوور لە حزبەکان لە دەرەوەی وڵات بێ، کە هاوکاری یەکتر ناکەن‌و کۆدەنگی تەنیا لە ئیمزا کردنی بەیان‌و ئیعلامیەدا دەبیندرێ، ئەوە باسێکی بەربڵاوە کە لێرەدا وڵامی نادرێتەوەو پێویست بەوە دەکات بە تایبەت باس لەو پرۆسەیە بکەین کە بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانە پێواویانە. دەبێ ئەوە لێک دەینەوەو هۆیەکانی باس بکەین کە چۆنە پێشمەرگەیەکی جەنگاوەر، مرۆڤێکی سیاسی پڕ لە ئەوین‌و گوڕوتین‌و خۆشەویستی خەڵک‌و وڵات، هیواکانی لە دەست دەدات‌و دەبێتە مرۆڤێکی ئاسایی دوور لە سیاسەت‌و دوور لە هیوای سیاسیی. هەر ئەو پرۆسەیە شاملی ئەندامانی هەموو حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵاتیش دەبێ. لە بەر ئەو هۆیانە هاوکاری‌و کۆدەنگی لە ناو کوردی دەروەی وڵاتدا یان نییە یان لاوازە. هەر حەولێکیش بۆ هاوکاری‌و گەیشتن بە کۆدەنگی درابێت، حزبەکان بە بیانووی ڕەنگاوڕەنگ چەتیان تێخستووە. فکری زاڵ بە سەر ئەو حزبانەدا هێژێمۆنی خۆازی خۆیان‌و هاوکاری نەکردن لەگەڵ غەیری خۆیانە، هەرچەند لە ناوخۆشیاندا هاوکاری پێویستیان لەگەڵ یەکتر نییە.
٣.پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەلومەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵوگۆڕێک لە ئێراندا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
برایم فەڕشی: پێم وانییە. لە بەر ئەوەی هیچ پلانێک بۆ ڕۆژێکی وا لە لایەن حزبەکانی دەرەوی کوردستانەوە نابیندرێ. تەجروبەی پاش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٢٠٠٩ ئەوەی سەلماند، کە تەنانەت سیاسەتێکی هاودەست لە ناو حزبەکاندا بەرانبەر بە ڕووداوەکانی سەردەمی هەڵبژاردن‌و پاشان لە ئارادا نەبوو.
ئەوەش کە حزبێک لە دەرەوەڕا چاوەڕوان بێ هەل بقۆزێتەوە، لە کاری سیاسی ناچێ. یان ئەگەر پێمان وابێ ئۆپۆزسیۆنی کورد لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی وڵاتە سەرتاپا هەڵەیە. ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەی کورد لە دژی کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی وڵاتەو دەیان‌و سەدان نوێنەری بەرچاوی هەیە کە ئەمڕۆ ناوەکانیان جیهانیەو لە بەڵگەنامەکانی ناونەتەویدا ناویان دەبیندرێ.
ئەوان‌و ئەو خەڵکەی کە ئەوان لە ناویاندا دەژین، خاوەنی سەرەکی جوڵانەوەو خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، هەر ئەوانیش ڕابەرانی جوڵانەوەکەن، با ئێستا لە زیندان یان لە ژێر نالەباترین رەوشی ژیان دابن، بەڵام سبەی ڕۆژێ لە سەر دەستی ئەو کەسانە حزبی نوێ دروست دەکرێ. ئالترناتیوی سیاسی ئەو حزبانەی دەرەوە لە ناوخۆی وڵات هەر لە سەر دەستی ئەو کەسانە کە لە ماوی سی ساڵی ڕابووردودا لە گەڵ ڕژیم دەستەو یەخە بوون، پێک دێت. ئێمە لە دواڕۆژدا لە ناوخۆی وڵات شاهیدی دروستبوونی حزبی ئەو سەردەمەی کوردستان لە ڕۆژهەڵات دەبین، جا چ منی خارجە نشین پێم خۆش بێ یان پێم ناخۆش بێ. ئەوەش جەبری ژیان‌و خەباتەو زیهنیەتی کەسانی وەک من ناتوانێ بیگۆڕێ یان بەری پێ بگرێ.
ئەو هەلەی کە حزبەکانی دەرەوی وڵات دەبێ بیقۆزنەوە، لە دواڕۆژدا نییە، لەورۆ دایە. ئەوان دەبێ ئەو تەشکیلاتە بێ کەڵکانەی دەرەوی وڵات‌و ئەو بارگایانەی کە لە باشووری کوردستان سازیان کردووە، خڕ کەنەوەو فۆرمێکی ئەمڕۆیی بە کارەکانی دەرەوەی وڵاتیان بدەن‌و ئێنێرژی‌و وەزی زیندانی کراوی کەسەکانیان بۆ کاری جیددی رەها بکەن‌و ستراتێژی تەشکیلاتی‌و سیاسیان بە چەشنێکی گونجاو لە پێوەندی لەگەڵ داخلدا بگۆڕن. بۆ ئەو کارەش بەرنامەو پلانی هەمە لایەنی سیاسی‌و سازمانی‌و تەکنیکی پێویستە کە لە پرۆسەیەکدا جێ بەجێ بکرێ. ئەگەر حزبەکانی دەرەوەی وڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە حاڵەتی ئەمڕۆیانەوە بگەنە ئەو هەل‌و مەرجە کە ئێوە باسی دەکەن، دەوری باشیان لێ چاوەڕوان ناکرێ.
٤.لە بارودۆخی ئێستادا، پرش و بڵاویی رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێکهیناوە؟
برایم فەڕشی: لام وایە ئەو پرسیارە پێویستی بە وڵامدانەوە نییە. هەر کەس سەیری دەوروبەری خۆی بکات، مەترسیەکان نە تەنیا هەست پێدەکات، بەڵکو کارەساتەکانیش دەبینێ، زۆر لە خەڵکی وڵاتەکەی ئێمە لە کارەساتدا دەژین. بەڵام جیددیترین مەترسییەک کە هەر ئێستا هەستی پێدەکرێ، نەخوێندنەوەی کوردەکانە لە معادلاتی سیاسی چ لە ناوخۆو چ لە ناو بە ناو ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ده‌رەوەو چ لە معادلاتی ناونەتەوەیی وڵاتانی ڕۆژئاوا. ئەوەی جاروباریش حزبەکان دەیکەنە خۆراکی تەبلیغی خۆیان بەو مانایە کە ئەوان پێوەندیان لەگەڵ شوێنەکانی بڕیادەری سیاسی جیهانی هەیە، گاڵتە‌و جەفەنگە.
٥.قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگیەکی هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسیی کورد لە ئێراندا چییە؟
برایم فەڕشی: لام وایە وڵامی ئەم پرسیارەش لای خەڵکی کورد ڕوونە. بەرەیەکی چڕوپڕ کە قورسایی سەرەکی لە هێزەکانی ناوخۆی وڵات بێ‌و پشتیوان یان هاوبەشانی وەک حزبەکانی دەروەی کوردستان‌و جەماوەری کوردی نیشتەجێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوای هەبێ‌و خاوەنی دام‌و دەزگای سەردەمیانەی دیپلۆماسی‌و ڕاگەیاندن بێت، نە تەنیا کورد وەک هێزێکی جیددی گۆڕانکاری سیاسی لە ئێران نیشان دەدات‌و لە ئاستی ناونەتەوەیی حیسابی بۆ دەکرێ، بەڵکو بەشی جیا نەکراوەی دەستەڵاتی دواڕۆژی ئێران دەبێ. لە لایەکی دی کە گەلێک گرنگە هێزو تواناو وزەی خەڵک زیاد دەکات‌و ورەی تاک تاکی کورد لە هەر شوێنێک بن بەرز دەکاتەوەو هیوا بە داهاتوو زۆرتر دەکات‌و ژیان لە بەر چاوی تاکی کورد گەش دەکاتەوە. بەڵام ئەوەی من لە وڵامی ئەو پرسیارەدا باسم کرد، ڕەنگە لە حاڵ‌و ڕۆژی ئێستای ئەو حزبانەدا، لە شانۆنامەیەکی دەستکردی برایم فەڕشی بچێت، هەتا پلانی سیاسی‌و ڕێکخستنی ئێلیتی کوردو حزبەکانی دەرەوە.
6.باشە پێتان وانییە سەرەڕای هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیەو پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانە رێک بکەون؟
برایم فەڕشی: باشتر وایە ئەو پرسیارە لەو حزبانە بکرێ. منیش لە گەڵ جەنابت ئەو پرسیارەیان لێ دەکەم. ئەرێ بەڕێزان ڕابەرانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، ئایا ئێوە کۆمەڵێک خاڵی هاوبەشتان لەگەڵ یەکتردا هەیە؟ ئەو خاڵە هاوبەشانە چین؟
کاک ڕەحیم! ئەو حزبانە نە تەنیا خاڵی هاوبەشیان هەیە، بەڵکوو ئەوانە یەک بوون‌و بوونەتە دوو، بوونەتە چەند. لە پێشدا دەبێ ئانالیزی فکرو فەرهەنگ‌و داخوازییەکانی تاکە کەسی رە‌هبەری‌و سەرجەم ئەندامانی بەرپرسیان بکەین بۆ ئەوەی لێی تێ بگەیین کە بۆچی بوونەتە دوو لەت‌و چەند لەت.
پاشان دەبێ بیر لەوە بکەینەوە، ئەوانە کە وزەی جیابوونەوەو فکری لە یەک ترازانیان بە هێزترە لە فکری یەکگرتنەوەو هاوکاری کردن، چۆن دەتوانن بەرەی کوردستانی بۆ قازانجی گشتیی پێک بێنن! ئەگەر نەزەری تەواو شەخسی منتان دەوێ، دەڵێم ڕابەرانی ئەمڕۆی ئەو حزبانە هیچیان پتانسیێلی فەرهەنگی‌و سیاسی پێکهێنانی بەرە لە گەڵ یەکتریاندا نییە.
٧. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسییەی ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە ئارا دایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
برایم فەڕشی: فەرهەنگ‌و مەنشی ڕابەرانی ئێستای حزبەکان کە ڕەنگدانەوەی فەرهەنگی ناو حزبەکانە، هۆی کۆمەڵایەتی‌و بنەماڵەیی‌و شەخسی هەیە. گۆڕینی ئەو فەرهەنگە لە هەر تاکە کەسێکدا پرۆسەیە، بە مەرجێک مەیل بۆ گۆڕین لە ئارادا بێ‌وغەریزی‌و بە پێی عادەتی ژیانی شەخسی‌و فەرهەنگی زاڵی حزبی‌و سیاسی نەجوڵێنەوە.
ئەو پرۆسەیە لە هەر هەنگاوێکی ڕۆژانەدا دەبێ ئاگاهانە بڕواتە پێش. من وێنەی کەسێکی وا لە ناو حزبەکاندا بۆ پێوانی پڕۆسەیەکی وا نابێنم.
ئەو کەسانەی کە شەڕی ناوخۆیان بە سەر حزبەکان‌و خەڵکی کورددا داسەپاند، هەر ئێستاش لە ناو ڕابەرایەتی حزبی دێموکرات‌و کۆمەڵەدا دەستەڵاتیان بە دەستەوەیە، ئەوە خۆی مەترسیە بۆ ئەوڕۆو بۆ دواڕۆژیش!
٨.بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ ده‌بێ چ پرۆژەیەک بۆ داهاتوو له‌ ئارادا بێت ؟
برایم فەڕشی: دەبێ ئەو فەرهەنگە کە مێژووی چەند هەزار ساڵەی لە نێوماندا هەیە، بگۆردرێ. دەبێ ئینسان وەک ئینسان رێزی لێ بگیردرێ، مافی بپارێزرێ، جا ئەو ئینسانە هەر کەسێک دەبێ ببێ.
نە تەنیا مافی هەر کەس بپارێزرێ بۆ هەر خەلافێکیش کە دەکرێ لە مەڕ ئازار گەیاندن یان زیان گەیاندن بە کەسان یان بە گروپ‌و دەستەو میللەتێک، دەبێ لێپرسینەوە هەبێ. تا ئەو کاتەی حزبەکانی کۆمەڵەو دێموکرات بە سەراحەت‌و بە ڕوونی ئاوڕ لە شەڕو پێکدادانەکانی نێوانیان نەدەنەوەو ڕاستیەکان لەگەڵ خەڵک باس نەکەن، هەم گەرای شەڕی ناوخۆ دەمێنێ، هەم دڵنگەرانی خەڵک.
شەڕی دێموکرات‌و کۆمەڵەش یەک شەوە ڕووی نەدا، ئەوە سەرئەنجامی کۆمەڵێک کوشتن‌و تیرۆر بوو کە هەر لە سەرەتای ساڵی ١٣٥٨ەوە لە کوردستان دەستی پێکرد هەتا بوو بە شەڕی کۆمەڵە و دێموکرات.
ئەگەر باس لە پرۆژە بکرێ، من لام وایە ئەوە پرۆژەیەکی میللیە، نە تەنیا بۆ کورد بەڵکوو بۆ هەموو نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. فکری شەڕو شەڕ خوازی‌و پەنا بردن بۆ تووندوتیژی بۆتە فکر، بۆتە عادەت، بەشێک لەو فەرهەنگە لە ڕێگای ئایینی جیاوازەوە چۆتە ناو فەرهەنگی خەڵکەوە. بۆ بنەبڕ کردنی ئەو فەرهەنگە کاری زۆر پێویستە. حزبەکان دەیانتوانی زۆر کارساز بن بۆ گۆڕینی ئەو فەرهەنگە، بەڵام ئەوان خۆیان پەرەپێدەری تووندو تیژی بوون‌و ئێستاش بەشێک لە گرفتەکانیان بوونی ئەو فەرهەنگەیە لە ناویاندا.
٩.حیزبه‌کانی ئێمه‌ به‌ کرده‌وه‌ چەندە باوەڕیان بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیی هەیە، پێتان وایه‌ ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
برایم فەڕشی: هەر وەک پێشتر باسم کرد، من هیچ دڵنیا نیم. بەڵام باوەڕم بەوە هەیە کە کۆمەڵگای ئێمە لە کوردستان زۆر گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینەوەو لە حاڵی گۆڕین دایە. کردنەوەی دەرگاو پەنجەرەی جیهانیش بەرەو ڕووی خەڵکی کورد لە ساڵانی ڕابووردو بە هۆی پێشکەوتنەکانی مێدیاو تەکنیکی ڕاگەیاندن، یارمەتی گەشە کردنی عەقڵەیەت‌و فەرهەنگی ئەمڕۆیی دەدا.
باوەڕم بەوە هەیە ئێمە چ بمانەوێ‌و چ نەمانەوێ لەو گوندە جیهانییەدا دەژین، هەر ئەوە لە زۆر لایەنەوە هانمان دەدا کە عاقڵتر لە ڕابووردو لە گەڵ خۆمان‌و کەسانی دی بجوڵێنەوە. هەرچەند فەرهەنگی شەڕو شەرخوازی‌و بە کار هێنانی تووندو تیژی لە نێو ئێمەدا هێشتا ماوە، بەو حاڵە نە حزباکان‌و نە خەڵکی دیکە دەرفەتی سی ساڵ لەوە پێشیان پێنادرێ، بۆ چارەسەری کێشەکان پەنا بۆ چەک بەرن.
کوردستانی ئەمڕۆی ئێمە لە هەموو لایەنێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی‌و ژێربینای ئیقتیسادی گۆڕانی بنەڕەتی بە خۆیەوە دیتووە. هەر وەها بوونی سەدان هەزار کورد لە دەرەوەی وڵات‌و تێکەڵبوون لە گەڵ ژیانی ئەمڕۆ، دەتوانێ یارمەتی بدات بە پاشەکشە پێ کردن بە فەرهەنگی دەست بۆ چەک بردن.
هەر وەک باسم کرد لە بەر ئەوەی هێزی سەرەکی سیاسی لە ناوخۆی وڵاتە، بە لە بەر چاوگرتنی ئەو پارامەترانەی کە باس کرا، هێزو توانا زۆرترە بۆ پێشگرتن لە بە کار هێنانی چەک‌و پەنا بردن بۆ تووندو تیژی.
هەر بۆیە حزبەکان دەبێ ئەو فکرە لە کەلەی خۆیاندا بسڕنەوە، کە سبەی ڕۆژێ بە چەکەوە بگەڕێنەوە کوردستان‌و دیسان ببنەوە بە عەمەر پاشا. هەر لە ئێستاوە دەبێ لە بیری تەفاهوم‌و هاوکاری کردن لە گەڵ یەکتر دابن‌و رێز لە کەسان‌و هێزی سیاسی دیکە بگرن کە لە دواڕۆژدا پێک دێن. خۆ هەڵواسین بە ڕابووردوەوە بۆ ئەوەی داهاتوو بخەیەی چنگی خۆت، نە لە فەرهەنگی سیاسیدا مانای هەیە‌و نە سیاسیشە. هەر زەمان‌و سەردەمێک ڕۆڵەی خۆی هەیە، ڕۆڵەکانی سەردەمی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مێژە لە دایک بوون، باوەڕ بێنین بەو ڕۆلانە‌و بەو هێزه‌ی کە لە ناوخۆی وڵات هەیە.
١٠. ئه‌بێ چ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێکبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ.
برایم فەڕشی: ئەوەی وەک تەجروبە لە باشووری کوردستان هەیە، پێکهاتنە بۆ شەڕ نەکردن لەگەڵ یەکتر، تەوافقی وا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەتوانێ سەر بگرێ.
بەڵام هەر وەک باس کرا لەوە گرنگترە ئەوەیە ئێمە فەرهەنگی ڕێز لە یەکتر گرتن پەرە پێ بدەین. حیزبەکان دەتوانن ئەو مەبەستە وەک دەرس لە ناو کەسەکانیاندا بڵێنەوە. بۆ بەرگری کردن لە پەنا بردن بە تووند وتیژی پرۆژەی پەروەردەیی هەمە لایەن هەیە، دەکرێ بەکار بهێندرێ. بۆ دێموکراتیزە کردنی کۆمەڵگاو دوورە پەرێزی لە تووندوتیژیی، کە کارێکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی‌و پەروەردەییە، دەبێ لە ئێستاوە دەست بەکار بین. لە وڵاتانی پێشکەوتوو ئەو پرۆسەیە هەر لە باخچەی منداڵانەوە دەست پێدەکات.
ئێمە وەک کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان چ لە بنەماڵەکانی خۆمانداو چ لە سیستمی سیاسی‌و پەروەردەیی ئەو وڵاتانەدا هەمیشە بەرەو کەڵک وەرگرتن لە تووندوتیژی هان دراوین، سڕینەوەی ئەو فەرهەنگە بەشێکە لە کاری گرنگی هەر تاکە کەسێک‌و سەرجەم حزبەکان. لە کۆمەڵگایەکی عەقڵانیدا بۆ چارەسەری گرفتەکان پەنا بۆ دیاڵۆگ‌و گفتوگۆ دەبردرێ، چەک هەڵگرتن‌و پەنابردن بۆ چەک قووڵکردنەوەی گرفتەکانی لە دوایە. کۆمەڵگای ئێمە‌و هەر کام لە ئێمە پێویستمان بە پەرەدان بە فەرهەنگی دیالۆگە.
بەڕێز برایم فه‌رشی له‌ چه‌ند دێرێکدا:لە شاری بۆکان لە دایک بووه‌، خوێندن‌و پیشەی سەرەکی شانۆو بواری پێداگۆگیە، دەربارەی فەرهەنگ‌و هونەرو جاروبار سیاسەت دەنووسێ. چەند ساڵێک لە کوردستان‌و ئێران چالاکی حیزبی بووه‌و لە بەشی ناوەندی تەبلیغاتی “سازمانی جەوانانی پیشگام”و “کارگای هونەری ئێران ” لە تاران کاری کردوه‌ و سەردەمێکیش بۆ ”هەفتەنامەی ئەکسەریت“ کە لە ئوروپا دەردەچو و چەند گۆواری دیکەی فارسی زمان لە ژێر ناوی تردا[بهرام موکریانی، س.امین. گوهری، ب.ف.] لە سەر کوردستان شتی نووسیوه‌. ماوەی چەند ساڵ ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆواری ئاڵمانی زمانی “کوردستان هویتە” بووه‌. ٢٢ساڵە ئەندامی یەکیەتی پێداگۆگەکانی ئاڵمانه‌‌و چەند ساڵێک بەرپرسی بەشی نێونەتەوەیی‌و ئینترکولتوری ئەو دەزگایە بووه‌. ئێستا ئەندامی رێداکسیۆنی[Colognelife. ب.ف.]. کۆمەڵێک لە کتێبەکانی لە کوردستان‌و دەرەوە چاپ کراون، زۆرێک لە نووسراوەکانی لە گۆوارەکانی نێوخۆی وڵات‌ و لە ڕێگای ئینترنێتەوە بڵاو کراونەتەوە، ماوەی دە ساڵ بەرپرسی ناوەندی شانۆی کۆچەر لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بووه‌، هەروەها ٨ ساڵ یەکێک لە بەرپرسانی ماڵپەڕی بۆکان بووه‌[ئێستاش هەیە.ب. ف]. لە ئاڵمان دەژی‌و وەک شانۆپێداگۆگ‌ و داڕێژەری سیستمی فێربوون کار دەکا. بەشێک لە کارەکانی شانۆیی بە زمانی کوردی‌، فارسی‌و ئاڵمانی لە کوردستان، ئێران‌و ئاڵمان پێشکەش کراون، لە وانە مانگرتن (١٩٧٩)، خودموختاری یانی چی (١٩٧٩)، زەوی (١٩٩٦)، ماندانا (١٩٩٧). بە پێی بەراوەردی کامپیۆتێر تا ساڵی ٢٠٢٣ لە ژیاندا دەمێنێ‌و بڕیارە جەندەکەکەشی لە چاڵ نەندرێ، بەڵکە بسوتێندرێ.
ئۆکتۆبری ٢٠١٠ * ئەم وتووێژە ساڵی بەر لە ٩ ساڵ ئەنجام دراوە.



تڕاژێدی منداڵی کورد لە خوێندگەکانی ئێران!

 

پێشینە
پاش کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی، لە ناکاو میللەتێک و سەرزەمێنێکی کۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مێزۆپۆتامیا، بە ویستی دوو وڵاتی بریتانیا و فەڕانسە و بە مەیلی ترک و عاڕەب و فارس، لە سەر نەخشەی سیاسی سەردەم سڕدرایەوە و کورد لە ناکاو بوون بە ئێرانی، عێراقی، سووریی و تورکییەلی!
پرۆسەی سڕینەوەی هەنگاو بە هەنگاوی ناسنامە و زمان و کەسایەتی مرۆڤی کورد بۆ ڕژیمەکان،پڕۆژەیەکی درێژخایەن بوو، بە هەمان شێوە بەخشینی ناسنامەی دەستکردی نوێ بە کوردەکان لە هەر چوار وڵاتی تازە سازکراو، پرۆسەیەکی پڕ لە کێشەی کۆمەڵایەتی- سیاسی- فەرهەنگی بوو، کە بە بێ پلان مێسەر نەدەبوو.
ناوەندی ئەم پڕۆژەیە لە تورکیا و ئێران وەزارەتخانەکانی ” فێرکردن- بارهێنان- پەروەردە و خوێندنی باڵا” و شوێنی جێبەجێکردن، خوێندگە و زانستگا بوو. هەر چوار وڵات لەو جێگایە یەکتر دەگرنەوە کە هاوکات مودێڕنیسم، سانترالیسم و “آموزش و پرورش”ی ناوەندیی، کرانەوەی مەدرەسە بە شێوەی نوێ دەست پێدەکەن. خوێندن پێشتر لە هەر دوو ئیمپراتوری پارس و عوسمانی بە نیسبەت کوردیش جیاواز بووە.
ئاتاتورک و ڕەزاشا و ئیدئۆلۆگەکانی ترک و پارس هێدی هێدی “چزووی کوردبوونیان” لە وجوودی منداڵ و لاوی کورد دەرکێشا، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای ترک و پارس “خالس” بمێنێ. “ناخالسەکان” دەبوو خۆیان لە گەڵ تورکبوون و ئێرانیبوون ڕابهێنن. سیستەمی سانتڕاڵی ئێران، بە زەبری هێزی ژاندارم، ئاژان، دام ودەزگاکانی ئەمنیەتی، قەزایی، سەربازیی، بە زەبریی گۆڕینی مێژوو، داتاشینی تئۆری نوێی “ئاریایی”، کە “نوخبەی کورد” خۆیان تێدا دیتبووە، بە زەبری سیستەمی “دایرە معارف- آموزش و پرورش”، پرۆسەی بە ئێرانیکردنی کورد، داسەپێندرا و ئەو ئامانجە هاتە دی، کە تاکی کورد خۆی خۆی بە ئێرانی بناسێنێ!
ئاتاتورک جگە لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی سەرکوتکردن، کووشتنی بە کۆمەڵ، زیندان و دوورخستنەوە، سیاسەتێکی تایبەتی لە ڕێگای خوێندنگەکانەوە بۆ توواندنەوەی بەیەکجاری کوردەکان گرتە پێش. لە کوردستان منداڵانی کورد لە گوندەکان لە دایک و باوک و بنەماڵەیان جیاکرانەوە و لە شارەکان خرانە ناو “ماڵ- خوێندنگە”، واتە منداڵ شەو و ڕۆژ لەو خوێندنگایانە دەمانەوە و تەنیا لە پشووی هاوین دەگەڕانەوە بۆ ناو بنەماڵەکانیان، ئەو بنەماڵانەی کە لە گەڵ منداڵێکی گوڕدراو و نامۆ ڕووبەڕوو دەبوون، ئەو منداڵانەی کە دوورخرابوونەوە لە ئەسڵ و بەیس و بنەوانی خۆیان و بە زمانێکی دیکە دەئاخڤین، ئەو منداڵانەی سەدان تاقیکردنەوەی ئازار و ئەزیەت و بگرە دەستدرێژیکردنە سەریان، تێپەڕاندبوو. دەرچووانی خوێندنگەکانی ئاتاتورک، واتە هەر ئەو منداڵانە، دواتر دەکران بە دەرسوێژ و فێرکار لە گوندەکانی خۆیان، بۆ ئەوەی خۆیان منداڵانی کورد وەک خۆیان لە خشتە بەرن و مرۆڤی تورکیان لێ ساز بکەن.
یەک لە گرفتەکانی سیستەمی خوێندنگە لە کوردستانی ڕەزاشا، نەبوونی دەرسوێژ و فێرکار بوو. بۆ زاڵبوون بە سەر ئەم گرفتە، مەلا و فەقێ و خەڵکی تر، لە تاقیکردنەوەی کەلاسی شەشی سەرەتایی بەشداریان پێکرا و کران بە دەرسوێژ و ڕەوانەی گوندەکان کران، دواتر ماوەی خوێندن بۆ دەرسوێژ، کرایە نۆساڵ(سیکل) و پاشان “دانشسرا” لە شارەکان بۆ “پەروەردەکردنی دەرسوێژ” کرانەوە. ئەم پرۆسەیە هێدی هێدی بۆ خەڵکی کورد بوو بە ئاسایی!
                                               ***
مرۆڤی کورد پاش تێپەڕاندنی پرۆسەی خوێندنگە و زانستگا، دەتوانن ببن بە فەرمانبەر و مووچەخۆری دام و دەزگاکانی ترک، عەڕەب و فارس و دەوری پێچ ومۆرەی ماشێنی حکوومەت بگێڕن و بەشداربن لە پرۆسەی جێبەجێکردنی سیاسەتی حکوومەت، کە مەبەستی سیاسی و ئیدئۆلۆژییان، توواندنەوەی ناسنامە و کەسایەتی مرۆڤی کوردە.
ئەم پرۆسەیە پێشتر لە لایەن موسڵمانەکانەوە لە کوردستان تاقیکراوەتەوە و لە بە ئیسلامی کردنی کۆمەڵگای کوردستان و موسڵمانکردنی مرۆڤی کورد، سەرکەوتو بووە. موسڵمانەکانی عەڕەب بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی بە موسڵمانکردنی کورد جگە لە کووشتن و بڕین و بە بەردەگرتن، مزگەوت و مەدرەسەی دینی-یان بەکارهێنا و هەنگاو بە هەنگاو کورد خۆی لە ئیسلام و ناسنامە و کەسایەتی ئیسلامدا دیتەوە و بەگژ نڕخەکانی ئایینی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی خۆیدا چووە. ئەمڕۆ لە هیچ شوێنێکی کوردستان، عەڕەب کورد ناکاتە موسڵمان، بەڵکو کورد خۆی دەرچووانی حوجرە و مەکتەب و مەدرەسە و “زانستگا”ی دینی هەیە، کە کورد بەرەو دۆزەخی سەر زەوی دەکێشن!
پانتورکیسم و پانفارسیسم(پانئێرانیسم)ی جێگر لە تورکیا و ئێران، گرێدراوی تێگەیشتنی ئایینی، پەروەردەی بنەماڵە، خوێندنگە، زانستگا و دەستەڵاتی سیاسی- مێژوویی- ئایینی هەر دوو نەتەوەی ترک و فارسە و وەک ئایین خۆی دەردەخات و مرۆڤی کوردیش کە گرێدراوی ئەو سیستەمە بێت، خۆی تێدا دەبینێتەوە و فەرهەنگ و زمان و ئایینەکەی، لە فەرهەنگ و زمان و ئایین و ناسنامەی ئەواندا، بزر دەکا و هەمان دەوری مەلا و شێخ و فەقێ و ئیمام بۆ سیستەم دەگێڕێ.
بوونی خوێندنگە هەنگاوێکی سەردەمیانە بوو، بەڵام مەبەستی حکوومەتەکان ئەوە نەبوو کە منداڵی کورد بۆ پێشخستنی کۆمەڵگا، وڵات، زمان، فەرهەنگ و کەسایەتی خۆی، بەرژەوەندی خەڵک و وڵاتەکەی پەروەردە بکا، بەڵکوو مەبەست جێبەجێکردنی ئەرکەکانی حکوومەت لە وڵاتێکی داگیرکراو بە دەست کورد خۆی بوو.
پرۆسەی خۆتوواندنەوە لە خوێندنگە و زانستگا لە کوردستان بە گشتی و لە ڕۆژهەڵات بە تایبەت بەردەوامە و نوخبەی کورد خۆی لە جێبەجێکردنی بەرنامە و پرۆژەکانی حکوومەت بەشداری دەکات!
ژمارەی زانستگا و خوێندکار بە پێی ئامار
بە پێی ئەو ڕێژەیەی کە حکوومەتی ئیسلامی ئێران بە فەڕمی بڵاوی کردۆتەوە، ژمارەی دانیشتووانی هەر چوار پارێزگای ورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام پێنج میلیۆن و پێنجسەد و هەشتاویەک هەزار و نەود وچوار(٥٥٨١٧٩٤) کەسە، ئاماری نادەوڵەتی ژمارەی کوردەکان لە نێوان ١١ هەتا ١٧ لە سەدی نفووسی ئێران نیشان دەدا، کە زیاتر لەو چوار پارێزگایە دەگرێتەوە، واتە هەشت میلیۆن و هەشتسەد هەزار( ٨٨٠٠٠٠٠) بۆ سێزدە میلیۆن و شەشسەد هەزار (١٣٦٠٠٠٠٠) کەس.
بەم پێیە دەبوو خەڵکی کوردستان لەو چوار پارێزگایە یازدە هەتا حەفدە لەسەدی ئیمکانی مادی و مانەوەی سەرزەمینی ئێران و بوودجەی حکوومەتیان وەبەر کەوێ. هەر بەو پێوانەیە دەبوو ١١ بۆ ١٧ لە سەدی ئیمکانی خوێندنگە و زانستگا بۆ کوردستان تەرخان بکرێ.
بە پێی دوا ئاماری دەزگاکانی حکوومەتی ئیسلامی لە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستان(ورمێ، کوردستان، کرماشان، ئیلام) سێسەت و بیست وسێ هەزار و نۆسەت وسی( ٣٢٣٩٣٠) خوێندکاری زانستگا لە حەوت زانستگای دەوڵەتی و سەت زانستگای خسووسی(پووڵی) کات و ژیان تێدەپەڕێنن. واتە دوو لە سەدی (٢%) خەڵکی کوردستان! ئەم ڕێژەیە لە جیاتی (٢%) ، دەبوو شەش لە سەد(٦%) بێ، واتە ژمارەی خوێندکارانی زانستگا لە کوردستان دەبوو لە نێوان چوارسەت و هەشتا هەزار(٤٨٠٠٠٠) بۆ حەوت سەت و هەشتا هەزار(٧٨٠٠٠٠) کەس بێت!
بە پێی ئاماری ڕەسمی ژمارەی خوێندکاری زانستگا لە ئێران ٤،٨ هەتا ٥ میلیۆن کەسە، کە دەبێتە شەش لە سەدی نفووسی ئێران. گەر پێوانە ئەوە بێ، کوردستان یازدە بۆ حەفدە لە سەدی سەرجەم خوێندکارانی ئێرانی وەبەر دەکەوێ، رێژەی خوێندکارانی کوردستان دەبوو لە نێوان پێنجسەد و پەنجا هەزار(٥٥٠٠٠٠) بۆ هەشتسەت و پەنجا هەزار( ٨٥٠٠٠٠) کەس بێ. ئامار و ڕاستی دابەشکردنی سامان و ئیمکانەکان لە لایەن حکوومەتی ئیسلامی، ئەوە دەردەخەن کە بە هیچ شێوەیەک دابەشکردنی عەداڵەتپەروەرانە لە ئارادا نییە و بوودجە و سامان و ئیمکان بە پێی خواستی سیاسی، بە پێی ئەمنیەتی بوون و نەبوونی ناوچەکان، بە پێی جیاوازی نەتەوەیی، ئایینی و بە پێی دووری و نزیکی لە حکوومەتی ئیسلامی سەر دەگرێ. کوردستان کە دەنگی بە حکوومەتی ئیسلامی نەداوە و بەردەوام ناوچەیەکی پڕلەکێشە و نیزامی و ئەمنیەتی کراو، بووە و هەیە، کەمترین بوودجە و ئێمکانی بۆ دیاری کراوە.
پارێزگای ئیسفەهان کەپێنج میلیۆن و سەت وبیست ویەک هەزار (٥١٢١٠٠٠) کەس نفووسی هەیە، دووسەت و نەودوهەشت هەزار و هەشسەت و پەنجاو شەش (٢٩٨٨٥٦) خوێندکاری زانستگای هەیە، واتە شەشلە سەدەی دانیشتوانی پارێزگای ئیسفەهان. ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات کە ژمارەی خەڵکەکەی سێ میلیۆن و حەوت سەت و بیست و پێنج هەزار(٣٧٢٥٠٠٠) کەسە، دووسەت وحەوت هەزار و نۆسەت و نەوەد ویەک(٢٠٧٩٩١) خوێندکاری هەیە، واتە شەش لە سەدی دانیشتووانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات. ئەم ڕێژەیە لە هەر چوار پارێزگای کوردستان دوو بۆ سێ لە سەدە!
پارێزگای تاران بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتووانی پازدە میلیۆن و دوسەت وحەفتا هەزار(١٥٢٧٠٠٠٠) کەسە و هەشتسەت و حەفتاو دوو هەزار و نۆسەت وشەست وچوار(٨٧٢٩٦٤ ) خوێندکاری زانستگای هەیە، واتە شەش لە سەدەی دانیشتووانی پارێزگاری تاران و حەفدە لە سەتی سەرجەم خوێندکارانی ئێران. ڕێژەی خوێندکارانی ئیسفەهان لە حاند خوێندکارانی سەرجەم ئێران شەش لەسەدە، ئازاربایجانی ڕۆژهەڵات چوار لەسەدە، چوار پارێزگاکەی کوردستان شەش لەسەدە. هەروەک لێرە دەردەکەوێ شەش لە سەدی خەڵکی ئێران لە پارێزگای ئیسفەهان دەژیین و شەش لە سەتی خوێنکارانی ئێرانیان هەیە. لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات چوار و قسوور لەسەتی خەڵکی ئێران دەژیین و بەو ئەندازە خوێندکاریان هەیە. پارێزگای تاران ١٩ لە سەدی دانیشتووانی ئێران لە خۆ دەگرێ و حەفدە لەسەت خوێندکارانی زانستگای هەیە. کوردستان بە چوار پارێزگا یازدە بۆ حەفدە لە سەدی دانیشتوانی ئێران لە خۆ دەگرێ، بەڵام شەش لە سەتی خوێندکارانی زانستگاکانی ئێرانی هەیە، کە دەبێتە دوو بۆ سێ لە سەتی دانیشتووانی هەر چوار پارێزگا!
ئازەربایجانی ڕۆژهەلات (٨ ) هەشت، ئیسفەهان( ٧) حەوت و تاران ( ٢٩ ) بیست ونۆ زانستگای دەوڵەتیان هەیە. کوردستان بە هەر چوار پارێزگاکەیەوە تەنیا حەوت زانستگای دەوڵەتیان هەیە ( ورمێ ٣، کرماشان ٢ ، ئیلام و کوردستان هەرکام یەک). ژمارەی زانستگاکانی ئازادی ئیسلامی و پەیام نوور(زانستگای خسووسی) لە هەر چوار پارێزگاکەی کوردستان دەگاتە سەت(١٠٠). ژمارەی زانستگاکانی هەر دوو پارێزگای ئیسفەهان و ئازەربایجانی ڕۆژهەلات، کە ژمارەی دانیشتووانیان بە یەکەوە دەگاتە هەشت میلیۆن و هەشت سەت و چل و شەش هەزار(٨٨٤٦٠٠٠) کەس و ژمارەیان کەمتر لە خەڵکی کوردستانە، دەگاتە (١٤٨) زانستگای خسووسی. واتە سەرەڕای کەمتربوونی ژمارەی نفووسیان لە کوردستان، هەم ژمارەی زانستگای دەوڵەتی و هەم خسووسی-یان زیاتر لە کوردستانە، کە ئەوە لایەنەکانی شاراوەی پلەی ئابووری و کۆمەڵایەتیکوردستان و ئەو شوێنانە دەردەخات.
بە پێی وتەی وەزیری “آموزش و پرورش”، ئێران ٤،٨ بۆ ٥ ملیۆن خوێندکاری زانستگای هەیە و دەبوو ڕێژەی خوێندکارانی زانستگا لە کوردستان یازدە هەتا حەفدە لە سەدی خوێندکارانی زانستگاکانی ئێران بایە، واتە ( ٥٢٨٠٠٠) بۆ (٨١٦٠٠٠ ) خوێندکار، کەچی سەرجەم خوێندکارانی زانستگا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (٣٢٣٩٣٠) خوێندکارە. واتە ٢٠٠ هەتا هەتا ٥٠٠ هەزار خوێندکار کەمتر.
                                                 ***
ژمارەی خوێندنگە و خوێندکار بە پێی ئامار
ژمارەی سەرجەم (مەدرەسە) خوێندگەکانی هەر چوار پارێزگا، بە پێی ئاماری هەر کام لە ئیداراتی”آموزش و پرورش استان” پازدە هەزار و پێنجسەد و دە (١٥٥١٠) خوێندنگەیە، کە شەست ودوو هەزار و حەوسسەد و سێ (٦٢٧٠٣) کەلاسی دەرس و وانەگووتنەوە لە خۆ دەگرن. ژمارەی سەرجەم خوێندکارانی کوردستان واتە هەر چوار پارێزگا دەگاتە یەک میلیۆن و چوارسەت و هەشت هەزار و چوارسەد و سی سێ کەس ( ١٤٠٨٤٣٣).
بە پێی وتەی رەییسی بەرنامە ڕێژی”نیروی انسانی و فناوری اطلاعات وزارت آموزش و پرورش ، خسرو نظری” لە هەموو ئێران سەت و حەوت هەزار و سەت و حەفتاو یەک (١٠٧١٧١) خوێندنگە و پێنجسەت و پەنجا و نۆ هەزار و دووسەت و چل و سێ (٥٥٩٢٤٣) کەلاسی دەرس و زیاتر لە چاردە ملیۆن (١٤٠٠٠٠٠٠) خوێندکار هەیە.
هەر بە مەزندەی دابەشکردنی ئیمکان و پێداویستییەکان، دەبوو کوردستان یەک میلیۆن و پێنجسەد و چل هەزار (١٥٤٠٠٠٠) بۆ دوو میلیۆن و سێسەد و هەشتا هەزار (٢٣٨٠٠٠٠) خوێندکار، یازدە هەزار و حەوتسەت و هەشتا هەشت (١١٧٨٨) بۆ هەژدە هەزار و دووسەت و نۆزدە (١٨٢١٩)خوێندنگە و شەست ویەک هەزار و پێنجسەت و شازدە (٦١٥١٦) بۆ نەودوپێنج هەزار و حەفتاویەک (٩٥٠٧١) کەلاسی دەرسی هەبوویایە، کەچی لە هەر سێ بوارەکەدا ڕێژەکە کەمترە.
                                            ***
خوێندنگە و زانستگا لە کوردستان درێژکردنەوەی باسکی ئەمنیەتی- ئیدئۆلۆژیی- سیاسی حکوومەتی ئیسلامی و دەزگاکانی کۆنترۆلی ئەو وڵاتە و شوێنگەلێکن بۆ سڕینەوەی سەرمایەی ناو مێشکی منداڵ و لاوی کورد. منداڵانی کورد هەر لە باخچەی منداڵان و خوێندنگەکانەوە دەخرێنە ژێر تەوژمی فەرهەنگ، ئایین، زمان و تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی، ڕەوانی، نەتەوەی فارس.
حکوومەتی ئیسلامی ئێران بۆ پەروەردەکردنی منداڵانی کورد پشتی بە زمان، مێژوو، ئەدەبیات، هونەر و داب ونەریتی کۆن و فەرهەنگی ئەمڕۆیی خۆی بەستووە و هەنگاو بە هەنگاو پێکهاتەکانی ناسنامەیی(زمان، فەرهەنگ، داب و نەریت ، تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی، ئەدەبیات، موسیقا و…) لە منداڵانی کورد وەردەگرن و سیستیماتیک و بەرنامەداڕێژراو، کەسێکی دیکە لەوان سازدەکەن. ئەوەش گرێدراوی بنەماڵەی منداڵ و دەوری کۆمەڵگای کوردستانە، کە تا چ ڕادەیەک منداڵ و لاوان لە ژێر یەخسیری سیستەمێکی داپلۆسێنەر دەربکێشن، کە بەناوی مەدرەسە و زانستگا، کەسایەتی، ناسنامە، زمان و لێهاتووی منداڵی کورد دەشێوێنن و دەیانکەنە پاژگەڵی میللەت و کیانی خۆیان.
                                               ***  
ئایا ئەوە بۆ بنەماڵە، کۆمەڵگا و فێرکار، دەرسوێژ و ئوستادی کورد لە خوێندگە و زانستگا، پرۆسەیەکی ئاساییە، کە بە پرۆژە و پلان، سیما و بەیس و بنەوانی ئینسانی کورد تێکبدرێ؟ ئەوە دەبێ ڕوون بێ، کە خوێندنگە و زانستگا دەکرێ داڕێزێنەر و تێکدەر بێ و وەک ئامراز بۆ ئایین و ئیدئۆلۆژی بەکار بهێندرێ. خوێندنگە و زانستگاکانی ئێران لە کوردستان بۆ پێشکەوتن و سەرفەرازی و ئازادبوونی خەڵکی کورد بەکار ناهێندرین، زمان و فەرهەنگ و مێژوو، جوغرافیا، ئەدەبیات و هونەری کورد، فێری منداڵ ناکری.
لە ئێران سیستەمی “آموزش و پرورش” سێنتراڵ، ناوەندییە و دەستەڵاتی ئەمنیەتی و ئیدئۆلۆژیک بەسەریدا زاڵە. ئەم وزارەتخانەیە گرێدراوی وەزارەتخانەکان و سازمانەکانی ئەمنیەتی- نیزامی و ئیدئۆلۆژیکی حکوومەتی ئیسلامییە و ئەرکی سیستەمی پەروەردە و وەزارەتخانەکانی فێرکردن و بارهێنان و خوێندنی باڵا، ئەوەیە هێزیی ئیداریی، فەرهەنگی، نیزامی، ئەمنیەتی، پۆلیسی، ئایینی، سیاسی- ئیدئۆلۆژیک لە پێناو پاراستن، بەڕێوەبردن و مانەوەی حکوومەتی ئیسلامی، ڕاهێنن و پەروەردە بکەن.
لەم سیستەمەدا پارێزگا و ناوچەکانی سەر بە نەتەوەکانی نە فارس، هیچ ماف و دەستەڵاتێکیان نییە بۆ داڕشتن و پیادەکردنی بەرنامە و پرۆگرامی جیاواز لە بەرنامەی داڕێشتراو لە ناوەندی حکوومەتی ئیسلامی ئێران. پارێزگاکان و دام ودەزگاکانی حکوومەت لەوانە “آموزش و پرورش” تەنیا ماف و ئەرکێ کە هەیانە، جێبەجێکردنی بەرنامەی وەزارەتخانەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانە.
بەم پێیە ڕوونە کە خوێندنگەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە کوردستان کە بە هێز و وزەی مرۆڤی کورد لە جامەی فێرکار و دەرسوێژ و رەییس و کارمەند بەڕێوە دەبردرێن، مرۆڤی کورد ڕاناهێنن و پەروەردە ناکەن، بەڵکوو مرۆڤێکی “ئێرانی” ڕادەهێنن کە ئاگا و نائاگا هەنگاو بۆ سڕینەوەی ناسنامەی خۆی و نەتەوەکەی، ڕووتاندنەوەی زێدەکەی، لە ناوبردنی دژبەرانی کیانی ئێرانی، هەڵدەهێنێتەوە. لە خوێندنگە و زانستگاکان کورد دەتوێندرێنەوە.
                                             ***
خوێندنگە و زانستگا باشترین شوێن بۆ جێبەجێکردنی مەبەستی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە کوردستانن، بەو پێیە دەبوو بۆ بەرژەوەندی خۆیان ژمارەی خوێندنگە و زانستگا زیاد بکەن، بەڵام ئەوان لایەنەکانی تری خوێندنگە و زانستگا لە بەرچاو دەگرن و بیر لەوە دەکەنەوە، کە زۆربوونی ژمارەی خوێندکار، خوێندنگە و زانستگا، دەتوانێ ببێتە هۆی زۆرتربوونی گرفتی کۆمەڵایەتی و سیاسی و تەشەنەی دژایەتی بەرانبەر بە هێژمۆنی سیاسی- عەقیدەتی- فەرهەنگی- زمانی- ئەمنیەتی و ئیداری حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە کوردستان.
هەر بۆیە ڕێژەی خوێندنگە، زانستگا، خوێندکار، فێرکارلە کوردستان لەو ئاستەدا ڕاگیراوە کە لە ئاستی پێداویستی کیان و حکوومەت بێ و لە هەمان کات دام و دەزگاکانی نیزامی و ئەمنیەتی کۆنترۆڵیان بە سەریانەوە بمێنێ، ئەوەش ڕوون بۆتەوە بۆ خەڵک و خوێندکاران کە بوونی زانستگا بێ کەڵکەکانی ئازاد ئیسلامی و پەیامی نوور، نە تەنیا داهاتووی زێڕین بۆ لاوانی کورد بە دیاریی ناهێنن، بەڵکو بێکاری لاوانی لێدەکەوێتەوە. ئەوەش ڕوونە کە لەم ڕێگایەدا هەم پارەی بنەماڵەکان بە فیڕۆ دەچێ ، هەم کاتی زێڕینی خوێندکار! ئەوەش دەبێ بوترێ کە باوەڕنامەکانی ئەو چەشنە بەناو زانستگایانە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، بایخی زانستیان پێنابەخشرێ.
                                         ***
بە پێی ئاماری دەوڵەتی و دام و دەزگاکان، کوردستان خاوەنی ١٠٧ زانستگا(١٠٠ خسووسی و ٧ دەوڵەتی) و (٣٢٣٩٣٠) خوێندکارە، واتە نەودوچوار لە سەتی (٩٤%) زانستگاکانی کوردستان بەرهەمی بازرگانەکانی حکوومەتی ئیسلامی و حەوت زانستگای دەوڵەتی میراتی ڕژیمی پەهلەویین. ڕژیمی ئیسلامی ئێران لە شارە ورد و درشتەکانی کوردستان، یەک سەت “دووکانی” بە ناوی زانست-گا کردۆتەوە بۆ بازرگانی کردن بە زانست، خولیای لاوان و بنەمالەکانی کورد. خاوەنی ئەم دووکانانە “زانستگای ئازادی ئیسلامی و پەیامی نوور” بازرگانەکانی بازنەی سەرەکی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانن. هەر خوێندکارێکی “زانستگای ئازاد ئیسلامی و پەیامی نوور” ساڵانە چەند میلیۆن تمەن(پارەی ئێران) خەرجی مانەوە لەو شوێنانە دەکا، کە بە پیی زانستگا، بابەتی خوێندن و پلەی خوێندن نڕخەکان جیاوازن.
گەر خەرجی هەر خوێندکارێک بە بەراوەرد، چوار میلیۆن تمەن بێ، داهاتی یەک ساڵی ئەو دووکانانە زیاتر لە یەک بلیۆن و سەت و چڵ و دوو میلیارد و چوارسەت و پەنجا وشەش میلیۆن (١١٤٢٤٥٦٠٠٠٠٠٠) تمەنە، واتە زیاتر لە ٦٠ میلیۆن دۆڵار. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێژەی بێکاری بە گشتی و بێکاریی دەرچووانی ئەو “زانستگا”یانە لە کوردستان لە شوێنەکانی تری ئێران بەرزترە.
کۆی خوێندکارانی حەوت زانستگای دەوڵەتی هەر چوار پارێزگا سی وهەشت هەزار و سێسەد و شازدە(٣٨٣١٦) کەسە.(کرماشان ١٢٥١٦، سنە ٩٠٠٠، ئیلام ٦٨٠٠، ورمێ نزیک ١٠٠٠٠). بەم پێیە دوو سەت و هەشتاو پێنج هەزار و شەشسەت و چاردە (٢٨٥٦١٤) لاوی کوردستان، لە ڕاستیدا خوێندکارانی “زانست-گا” نیین و مشتەری سەت دووکانی “ئازادی ئیسلامی و پەیامی نوور”ی ئێرانن!
کەوایە ئاماری ڕاستەقینەی بوونی خوێندکاری زانستگا لە هەر چوار پارێزگا، ئەوە نییە کە لە سەرەوە باس کرا، ئاماری ڕاستەقینە ئەوەیە کە کوردستان بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی، تەنیا سێ کەس لە هەزار، بۆ چوار کەس لە هەزار، خوێندکاری زانستگای هەیە. ئەوەش واتای ئەوەیە کە کوردستان بە ئانقەست و پلان داڕێژراو، خراوەتە ئەو دۆخەوە.
                                              ***
خوێندنگە و زانستگا سوودی بۆ میللەتێک دەبێ، کە لە حاند سیاسەتی توواندنەوە و گۆڕینی کەسایەتی و ناسنامەی منداڵ بێخیاڵ نەبێ، لە حاند کەسایەتی منداڵ بێ هەڵوێست نەبێ، لە حاند داهاتووی منداڵ و ژیانی ڕۆژانەی لە خوێندنگە و زانستگا بێمەیل نەبێ. دەبێ بنەماڵە هاوڕێیەتی منداڵ لە هەموو قۆناخەکانی خوێندن و ژیان لە خوێندنگە بکا، بۆ ئەوەی بزاندرێ چی لەو منداڵانە دەکرێ، بۆ ئەوەی منداڵ بزانێ کە ئەو لە بەرانبەر سیستەمی تۆقێنەری حکوومەتی ئیسلامی بە تەنیا نییە.
ئەو بنەماڵانەی کە پێیانوایە باخچەی منداڵان و فێرگە و خوێندنگە و زانستگاکان منداڵەکانیان بۆ پەروەردە دەکەن، دەبێ ئەوە بزانن فێرگەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە کوردستان، مرۆڤ بۆ دەزگاکانی خۆیان و بۆ کیانی خۆیان پەروەردە دەکەن، نەک بۆ وڵات و سەرزەمینی میللەتێک بە ناوی کورد، کە لای ئەوان بوونی نییە.
هێژمۆنی هەمەلایەنەی کیانی پارس کە خۆی لە ناو هەموو لایەنەکانی ژیان و کەسایەتی و ناسنامەی مرۆڤی کورد جێکردۆتەوە، ڕێگری بنەڕەتی ئازادبوونی مرۆڤی کوردە. کەسایەتی هەر مرۆڤێک لە تەمەنی منداڵی، پێک دێ، کە ئەو کەسایەتیە تێکشێندرا، هەڵبەستنەوەی پرۆسەیەکی بێبڕانەوەی ئاگایانەیە، کە هاسان سەر ناگرێ. ژیان و داهاتووی هەر مرۆڤێک لە منداڵییەوە دەست پێدەکات، ئازادی میللەتی کوردیش لە منداڵەکانەوە دەست پێدەکات، گەر ئەوان ئازاد نەبوون، وڵاتی ئەوانیش ئازاد نابێ!
برایم فەڕشی – شانۆپێداگۆگ، داڕێژەری سیستەمی فێربوون / ئاڵمان- خەرمانانی 2719
* ئەم نووسراوەیە، کە بە کوردی بڵاودەکرێتەوە، کورتەیەکە لە لێکۆڵینەوەیەکی درێژ بە زمانی ئاڵمانی لە سەر هەموو کوردستان بە ناوی “Bildung in Kurdistan “! لێرە تەنیا باس لە یەک بڕگەی تایبەت بە خوێندنگە و زانستگاکانی ڕۆژهەڵات کراوە.
** ئەو ئامار و زانیارییانە کە لێرە بەکارهێندراون، ڕاستەوخۆ ئاماری دەزگاکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران، وتووێژی بەرپرسانی حکوومەت، ڕاپۆرت و هەواڵی ڕۆژنامەکان و مێدیای ئێرانە، یاخود بەرهەمی وتووێژ وگفتوگۆی نووسەرە لە گەڵ کەسانی شارەزا و بەرپرس لە شار و پارێزگاکانی کوردستان. ئەوی تر لە مێدیا و دام ودەزگا و ناوەندەکانی ئاڵمانی وەرگیراوە.
*** سپاس بۆ هەر کەس کە زانیاری زۆرتر و تەنانەت بیرەوەری لە خوێندنگەکان لە هەر دوو ڕژیم بۆ نووسەر بنێرێ.



شکست اندیشه “تربیت ایرانی” و تئوری “تجزیه طلبی”

ابراهیم فرشی

 

خلاصه
کردها و دیگر ملل، که هیچ نقش سیاسی و حکومتی در سیستم فعلی ایران ندارند، نمی توانند عامل فروپاشی “ایران” باشند. آنانکه در طول چهل سال گذشته بجز زندان، چوبه های دار، تبعیض، استثمار، استعمار، ذوب هویتی سهمی از ایران نداشته‌اند، عامل فروپاشی نیستند… آخوندها و شاگردان فکلی آنها عاملان اصلی هستند، که سرزمین بزرگی را به غارت بردند و ایرانی پر از فحشا با انواع بیماریهای روحی و روانی از خود برجایی گذاشتند …

 

“ما باید در هر حال به فکر کردستان خودمان باشیم و اگر حقیقتا ممکن شد، ترک ‌ها را با خودمان همدست کنیم اما نه برای مضمحل و منقرض کردن اکراد، چه این خیالی خام است. بلکه به مهربانی و ذی‌علاقه ساختن آنها به دولت ایران و تربیت کردن آنها به تربیت ایرانی و این کار برای ما سهل ‌تر است تا برای ترکیه. لذا کسانی که می‌خواهند غیرت ملی در آنها ایجاد کنند، به شاهنامه و داستان جمشید و فریدون متوسل می‌شوند. اگر مامورین دولت ایرانی، قدری عاقل باشند و طمع را هم کم کنند و دست تعدی و اجحاف را از سر اکراد کوتاه نمایند و فی الجمله حسن تدبیری به خرج دهند، اقل مطالب این است که بین کرد و فارس، خصومت و کینه نخواهد بود و روزی که خیال کردستان مستقل، قوت بگیرد، کردهای ایران برای ما اسباب زحمت نخواهند شد و شاید که جنبه ایرانی آنها غلبه کند و هیچ آسیبی به ما نرسد بلکه منتفع هم بشویم. اما اگر رویه مامورین ایرانی، مثل سابق باشد و بعلاوه لاقیدی ما، کردها را به حال خود بگذارد، به عقیده بنده، مخاطره نزدیک است. (کتاب سیاست نامه ذکاء الملک به اهتمام ایرج افشار, هرمز همایون‌پور)

محمد علی فروغی (١٩٤٢-١٨٧٥) نخست وزیر رضا شاه، تزی را فرموله کرد که شالوده فکری دولتمردان و نخبگان “ایرانی” را تشکیل داد! ایرانی بودن به نوعی فکر، تئوری و ایدئولوژی تبدیل شد. جغرافیای متغیر، ابدی پنداشته شد و حالت تقدس به خود گرفت. “ملت ایران” که تا آن زمان معنا و مفهومی نداشت، کشف شد و از آن ناسیونالیسم “ایرانی” و پان ایرانیسم بیرون آمد. “زبان فارسی” که یکی از زبانهای موجود در کنار دیگر زبانها بود، به زبان رسمی و مسلط ارتقا یافت. “مذهب شیعه” که باور بخشی از مردم را شامل می شد، به عنوان “مذهب رسمی” در قانون اساسی گنجانده شد و جزئی از شناسنامه کشوری بنام “ایران” گردید، که نامی از آن در تاریخ و جغرافیا نبود. کودتای رضا شاه و نخبگان وابسته، تنها ابعاد سیاسی و نظامی نداشت، بلکه کودتا علیه همه مظاهر ملی و آیینی و هویتی دیگران بود، دیگرانی که بکلی از صحنه “رسمی” حذف شدند.
اولین مخالفان سانترالیسم  و مرکزیت قدرت سرزمین، کردها بودند، همانطور که آنان اولین مخالفان تشکیل جمهوری اسلامی ایران نیز بودند. کردها یا می بایست از سر راه برداشته می شدند، یا بنابر تز فروغی “تربیت ایرانی” می گرفتند، که بر طبق نظر فروغی، برای ایرانی ها “سهل تر” بود تا ترکها. ترکها بعداز تشکیل جمهوری ترکیه که به یاری کردها صورت گرفت، کمر به نابودی همه ظواهر کردبودن بستند و در این رابطه صیغه “ترک کوهی” را برای شناساندن کردها ابداع کردند و منقرض نمودن کامل کردها را در دستور کار خود قرار دادند، اما فروغی و رضا شاه هم “ذی علاقه ساختن کردها به دولت ایران” را در دستور کار خویش قرار دادند و هم سرکوب را پیش بردند.
“تربیت ایرانی” کردها از راه پر پیچ و خمی گذشت. تز آریایی بودن و آریایی اصیل خواندن کردها دریچه‌ای شد برای ورود به جهان فروغی ها. “غیرت ملی” که در تز فروغی پررنگ جلوه می کند، منطبق بر حس و درک و نگرش کردها از زمین، زادگاه و میهن بود، چرا که در طول تاریخ انسان کرد وابسته به زمین و زادگاه بوده و از آن پاسداری کرده و پاسداری از میهن”نیشتمان” جزو “غیرت ملی” بود. اما هدف فروغی و دوستانشان جا انداختن”غیرت ایرانی” به جای “غیرت ملی کرد” بود، که در این راه موفق هم شدند.
“غیرت ایرانی” بازتاب تاریخ، اتنیک، فرهنگ، زبان، ادبیات، هنر و حاکمیت شاهنشاهی پارس بود و از راه سیستم آموزش و پرورش، فرهنگ و هنر، ادبیات و رسانه ها به درون جامعه کردستان تزریق شد، که آثار آنرا در اشعار، سرودها، هنر، ادبیات، سیاست احزاب و دیدگاه نخبگان کرد می توان بازیافت. شاهنامه، گلستان و بوستان، دیوان حافظ در کنار قرآن در مدارس دینی تدریس می شد و محصلین این مدارس از هر دو سو “دینی و ملی” در معرض تهی شدن از خویشتن خویش قرار می گرفتند.
بیایید همه تن به کشتن دهیم/ مبادا که فرصت به دشمن دهیم (فردوسی)
وه‌ره‌ مه‌یدانێ له ‌ڕێی نیشتمان/ بکه‌ قوربانی سه‌ر و ماڵ و گیان (هێمن)
“غیرت ملی” را میشد در “مرزداران غیور”، “جوانمردان سنگرهای ایران زمین”، “ایرانی از هر ایرانی ایرانی تر” و بر روی صحنه های نمایش شهرها و مدارس و بنگاه های هنری کودکان و نوجوانان بازیافت. هرچند فروغی در نفی “اضمحلال و منقرض” نمودن اکراد سخن رانده، اما سیاستی که بطور رسمی از طرف خود ایشان و تمامی دولتها و نخبگان پیش برده شد، همانا “مضمحل و منقرض” کردن کردها از درون بود. در راستای “اضمحلال و منقرض” نمودن، زبان و ادبیات کردی ممنوع و داشتن کتاب کردی زندان و محرومیت اجتماعی را بدنبال داشت، پوشیدن لباس کردی در مدارس، ادارات و انظار عمومی شهرها ممنوع گشت و ژاندرم و پلیس رضا شاه بزور کلاه رضا شاهی “شپکه” را بر سر روستاییان می گذاشتند، سنت کردها در تمامی زمینه ها با محدودیت روبرو شد و حتا اداره ثبت و احوال در صادرکردن شناسنامه های رضاشاهی، نوعی سیاست پاکسازی ملی کردها را دنبال می کرد. ازخود بیگانه شدن کردها تا بدآنجا پیشرفت که برخی از اکراد خود مبلغ رد هویت خود شدند. رشید یاسمی استاد دانشگاه در کتاب “کرد و پیوستگی نژادی او” نوشت:
«کرد یکی از شاخه های درخت کهن سال برومند نژاد ایرانی است، همواره در نقاط مختلف ایران باعزت و احترام زیسته و پیوندهای محکم او را به سایر شاخه های این درخت مربوط ساخته است، یک قسم سرگذشت تاریخی آنها را بهم اتصال بخشیده است. شکی نیست که در سرگذشت هر طایفه و هر فردی فراز و نشیب هائی هست. در طول قرون که این نژاد کهن سال مقیم این قطعه آسیا بوده اتفاقات و حوادث گوناگون براو گذشته است، مکرر اتفاق افتاده که ایران یعنی کانون نژادی کرد دستخوش تطاول بیگانگان یا ضعف و هرج و مرج داخلی شده است در این فواصل امراء کرد اطاعت نکردن از آن زمامداران را فریضه خود شناخته سربطغیان برداشته اند ولی طغیان آنان محدود بحدود معین و برای مقصود و وقت معین بوده است، هرگز عصیان آنها نسبت بقوم و نژاد خود نبوده که بتوان آنرا دلیل افتراق شمرد بعکس اسناد تاریخی ثابت میکند که وفاداری طوایف کرد چه آنها که در کوهستان زاگرس و ماوراء آن بوده‌اند چه آنها که در پارس و سایر بلاد ایران مسکن داشته اند، نسبت به ایران خیلی بیشتر از سایر طوایف ایرانی نژاد بوده است. کردستان را میتوان میدانی دانست که خون ایرانیان قدیم و جدید در آنجا و برای آنجا ریخته شده است، از روزی که آمادا (ماد قدیم) در برابر تشکلات پیلسر و سارگن و آشوربانی پال ایستادگی کرد و عاقبت ساکنان غرب ایران بر نینوا دست یافتند و آشور را برانداختند. کوشش و مجاهده ساکنان این قطعه ایران در تواریخ ثبت است تا برسد به روزگار هخامنشی و عهد اشکانی و ساسانی و دوره اسلامی هر ورقی را که از تاریخ برمی‌گردانیم می‌بینیم صفوف نیروی ایران دوش بدوش ساکنان کردستان کنونی در برابر خصم صف آرائی کرده‌اند و این اعداء که گاهی بنام آشوری و گاهی باسم یونانی و رومی و مغول و غیره پیش میامدهاند اکثرا” متوجه این قطعه از ایران بوده‌اند و سلاطین آشوری و رومی و غیره هروقت خواسته‌اند بەقلب ایران ضربتی جانگدازی وارد آورند کردستان را مطمع نظر خود قرار داده‌اند چنانکه آنتوان سردار روم بە تخت سلیمان و هراکلیوس (هرقل) بشیز که همان تخت سلیمان است نشانه اهمیت و اعتبار این قطعه ایران در اقطار داخلی و خارجی تواند بود. در واقع جنگهای ایران و روم غالبا” میدانش حدود کردستان است.>>

رشید یاسمی ضمن نفی هویت ملی کرد بعنوان یک ملت، زبان کردی را که دارای شاخه های غنی است، به مانند بسیاری دیگر از نخبگان فارس، جزئی از زبان فارسی دانسته و همانند محمد علی فروغی به این پرسش اساسی پاسخ نمی دهد، که چرا کردها از دیرباز خواستار استقلال طلبی بوده‌اند؟ اگر کردها همنژاد و همزاد فارس ها و همبسته با آنان بوده‌اند و از طبرستانی و گیلانی و خراسانی ایرانی تر بوده و از “ایرانیت” جدا نبوده‌اند، نوشتن کتاب “کرد و پیوستگی نژادی او” و “تربیت ایرانی” کردها چه ضرورتی داشت و چه لزومی داشت بنویسند:

«درباره کرد دلایلی ضعیف تر از این اظهار کرده‌اند از این قبیل که کردها در سابق مکرر دم از استقلال زده و از خود سلاطین و امراء مختار داشته‌اند، پس از ایرانیت جدا هستند درصورتی که همین دلیل را درباره بسی از طوایف ایرانی که در صحت انتساب آنان شکی نیست می‌توان اقامه کرد مثل طوایف طبرستانی و گیلانی و فارسی و خراسانی و زمدیه و غیره که همه در یک روزگاری دم از استقلال زده و از خود پادشاهانی داشته‌اند.»

آنچه به صراحت یاسمی و فروغی به آن اشاره دارند “خیال کردستان مستقل”، ” دم از استقلال” زدن بوده، امری که به درازای تاریخ کهن و جدید در این سرزمین جریان داشته و دو تاریخ را رقم زده است، یکی تاریخ ماد تا به کورد امروز، دیگری تاریخ پارس تا به فارس کنونی! در تمامی طول تاریخ این سرزمین با صحنه های که در زیر خواهد آمد روبرو بودەایم.

«فر‌و‌رتیش(پسر دیاکو) را کت بسته پیش من آوردند. من بینی، گوش و زبان او را بریدم و چشمهایش را درآوردم. او را به‌ زنجیرکشیده‌ ودر بارگاه‌ نگاه‌ داشتم تا همه‌ جنگاوران او را به‌ چشم خود ببینند. سپس دستور دادم که‌ او را در اکباتان (همدان) بر سر نیزه‌ کنند و تمام طرفدارانش را در قلعه‌ اکباتان بر دار کنند.» “کتیبه بیستون داریوش”

از دوره هخامنشیان تا دوره فروغی و تا امروز، رویه “کت بستن، بینی و گوش و زبان بریدن و چشم درآوردن” تنها نیرنگ درباریان و شاهان و سلاطین نبوده، بلکه نوعی نگاه، فرهنگ، “اندیشه”، سیاست و رویه دولت‌مداری بوده. هرچند فروغی اولین نخست وزیر رضا شاه از ” مهربانی و ذی‌علاقه ساختن” کردها گفته است، اما هم در دوره صدارت ایشان و هم در دوره‌های بعد تا به حکومت اسلامی ماشین سرکوب و قتل عام از حرکت باز نمانده است.

اسماعیل خان سمیتقو (سمکو)، که رضا شاه مهمان او بود و شب تا به صبح از ترس جان، خواب به چشمانش نرفت و گزندی هم به او از طرف کردها نرسید ، در مهمانی رضا شاه به چوخه دار بسته شد. او رهبر یکی از جنبش های استقلال طلبانه کردستان بود. قاضی محمد، اولین رئیس جمهور حکومت کردستان، که نخواست خونریزی راه بیفتد، به همراه برادر به چوخەهای آتش سپرده شد.
تا رسیدن به ترور عبدالرحمان قاسملو(دبیرکل حزب دمکرات کردستان ایران) بر سر میز مذاکره و کشته شدن صادق شرفکندی(دبیرکل حزب دمکرات کردستان ایران) در جریان گفتگو با ایرانیان به دست فرستادگان حکومت اسلامی، دهها مبارز کرد فقط از طریق بکاربردن نیرنگ کشته شدند. حکومت اسلامی ایران همان جنایات را در یادها زنده می کند که داریوش هخامنشی در حق مغان مرتکب شد.

هرودت مورخ یونانی این چنین قتل عام مشابه قارنا و قلاتان را در تاریخ ثبت کرده است. <<آنها بعداز کشتن “گوماتا” و برادرش، سر هر دو را از تن جدا کردند و از کاخ بیرون رفتند و با بلند کردن سر بریده‌ آنها بر روی دست، از مردم خواستند تا با آنها همراه‌ شوند. مردم به‌ دنبال آنها در کوچه‌ و گذرها هر کجا “مغی” دیدند، با خنجر به‌ جانش افتادند، این کار تا بدانجا پیش رفت، اگر تاریکی شب فرا نمی رسید، مغها را نابود می کردند. سالگرد این مغ کشی در تقویم پارسها با خط قرمز مشخص شده‌ است و آنها این روز را جشن می گیرند، که‌ به‌ روز مغ کشان مشهور است. در این روز هیچ مغی جرئت بیرون آمدن از خانه‌ را ندارد.» ” هردوت مورخ یونانی”

“مغ کشی” در دوران پهلوی و حکومت اسلامی از طرفی به نمایش “عمرکشان” و از طرف دیگر به “نخبه کشی” که مدام شامل کردها بوده، تبدیل گشت. آنچه بر سر “گوماتا و برادرش” آمد، در دوران پهلوی بر سر برادران معینی “سلیمان و عبداله” و در دوران خمینی بر سر برادران” ناهید” آمد. ژاندارم و ارتش شاهنشاهی ایران جنازه پیشمرگان سالهای ١٣٤٦ و ٤٧ را به پشت ماشین های خود می بستند و در شهرها به نمایش می گذاشتند، همین امر شامل جنازه “شوانه سید قادر” در٢٣ تیر ١٣٨٤ در شهر مهاباد توسط پاسداران حکومت اسلامی ایران شد.

چنین تاریخی را اشتراک تاریخ ” شاخه‌های درخت کهن سال برومند نژاد ایرانی” نامیدن، خود جعل تاریخ و خاک در چشم پاشیدن است و نشانهای از ” سرگذشت تاریخ” مشترک یک ملت بنام “ملت ایران” نیست، بلکه تاریخ نابود کردن ملتی به دست ملت دیگر است.

روح اله خمینی که بی شباهت به رضا شاه نبود، در ٢٨ مرداد سال ١٣٥٨ طی پیامی مردم کرد را درصدر کفار دانست و علیه آنها اعلام جهاد نمود «این توطئه گرهای در کردستان و غیره در صدر کفار هستند. با آنها باید با شدت رفتار کرد. دولت با شدت رفتار کند. ژاندارمری با شدت رفتار کند، ارتش با شدت رفتار کند. اگر با شدت رفتار نکنند ما با آنها با شدت رفتار می کنیم. مسامحه حدودی دارد، جلب وجاهت حدودی دارد، مصالح مسلمین را نمی گذارند به این امور از بین برود.»

به دنبال این پیام موجی از خشونت در سراسر ولایات شیعه و فارس نشین ایران علیه مردم کرد به راه افتاد. جوانان و نوجوانان و پیرمردان کلید پلاستیکی بهشت بر گردن، در پی شکار کفار راهی کردستان شدند. شایعات علیه مردم در رسانه‌های رژیم به اوج خود رسید، تعدادی از جوانان کرد در برخی از شهرهای ایران و شهرهای همجوار کردستان فقط به دلیل کردبودن، ترور شدند. اعدامهای فلەای به راه افتاد، بمباران شهرها و روستاها در دستور کار ارتش قرار گرفت، هزاران نفر جان خود را از دست دادند و دهها روستا تخلیه شد و موجی از نفرت عمومی علیه مردم کرد دامن زده شد. گناه این مردم تنها تمکین نکردن به حکومتی بود، که ایران امروز را به مرز فروپاشی کشانده است.

هدف این جنایات ختم “غائله کردستان” و بازگرداندن سلطه تهران بر کردستان بود. داریوش شاه شاهان از زبان همه سلطه‌گران این سرزمین می گوید:

«سلطه‌ای که‌ از دست ما خارج شده‌ بود، دوباره‌ به‌ ما برگردانده‌ شد. آنگاه‌ آن پرستشگاهی که‌ گوماتای مغ از قوم ما ربوده‌ بود، به‌ خودمان برگرداندم. اهالی پارس، مادها و کسان دیگر را به‌ سرزمین های خود بازپس فرستادم. بدین ترتیب تمام آنچه‌ که‌ خراب شده‌ بود، به‌ وضع قبلی برگردانده‌ شد. تمام اینها را به‌ یاری اهورامزدا انجام دادم. آنقدر رنج و جور وجفا کشیدم، تا توانستم تیره‌ و طایفه‌ خود را به‌ پله‌ و پایه‌ قبلی آن برسانم. بدین ترتیب من به‌ یاری و بزرگی اهورامزدا طایفه‌ خود را به‌ پایه‌ قبلی برگرداندم، که‌ گوماتای مغ به‌ آن دست درازی کرده‌ بود.» (داریوش- بیستون- ایران باستان ص. ۵٣٣/٣۴)

خمینی، داریوش، رضا شاه، فروغی همه خواستار برگرداندن سلطه خویش بودند. دمکرات، لائیک، سوسیالیست، جمهوریخواه، پادشاهی، پان ایرانیست، کمونیست، سکولار که بنام ایران و ایرانی سوگند یاد می کنند، چنین تکیه گاه تاریخی داشته‌اند و تئوریهایشان را بکار می گیرند تا ثابت کنند این سرزمین “یک ملت، یک زبان، یک کشور” بوده و یک کشورخواهد ماند. در چنین کشوری که بازتاب بینش “خدا، شاه، میهن”، “یک امت، یک زبان، یک دین، یک کشور” بوده و هست، آزادی و دمکراسی معنا نداشته و در آینده نیز شانسی برای اجرای آن نخواهد بود.

کردها از دیرباز این حقیقت را درک کرده‌اند، که می بایست خود را از زیر سلطه دیگری برهانند ،هر بار فریب سران و احزاب خود و رژیم های سلطه‌گر را خورده‌اند. اکنون نسل جوان با مرور تاریخ به همان اندیشه‌ای برگشته است، که محمد علی فروغی و رشید یاسمی صد سال پیش از بروز آن هراس داشتند و این همان هراسی بود که داریوش را وادار به چشم درآوردن و گوش و زبان بریدن کرد و خمینی را وادار به جهاد اسلامی.

کردها از دیرباز استقلال طلب بوده‌اند و تاریخ کهن و جدید سندی بر این واقعیت می باشد، اگر چنین نبود، لزومی نداشت محمد علی فروغی به این مسئله بپردازد، اگر چنین نبود لزومی نداشت رضا شاه به کردستان لشکر کشی کند، محمد رضا شاه حکومت ملی کردستان را در هم بشکند و روح الله خمینی حکم جهاد علیه مردم کرد صادر کند! اما کردها در طول تاریخ دو گزینه را پیش روی خود قرار نداده‌اند، آنان خاک هیچ کشوری را تجزیه نکرده‌اند و دست یازی به خاک دیگران نیز نداشته‌اند. دفاع از سرزمین خویش، که عمدتا” کوهستانی و صعب العبور بوده، هدف اصلی کردها بوده و هنوز هم هست.
از خصایص این ملت یکی هم این بوده که بعداز سقوط امپراتوری ماد، استراتژی غصب دیگر سرزمین هارا به نام خود نداشته، هرچند بنام اسلام، بنام امیراتوری عثمانی و پارس در جنگها شرکت کرده و عمدتا” در مصاف با هر دو امپراتوری نیز بوده، که قرن نوزده و بیست و اکنون قرن بیست و یک، ادامه آنرا می بینیم.

اینرا باید اضافه کرد که کردها توان دفاع از سرزمین خود را به کررات اثبات کرده‌اند و سرزمینشان به دست همان کسانی تقسیم شد که نواده‌های آنان این روزها کردها را تجزیه طلب می خوانند. نگاهی گذرا به تاریخ چهار قرن کشور شاهنشاهی پارس، اثبات این اندیشه خواهد بود که خاک این سرزمین به دست پارس ها تجزیه و واگذار شده است.

در ۳۱ مرداد ۸۹۳ هجری خورشیدی (١٥١٤ میلادی) جنگ چالدران میان سپاه قزلباش به فرماندهی شاه اسماعیل یکم صفوی با ارتش عثمانی به فرماندهی سلطان سلیم یکم رخ داد. محّل این نبرد در دشت چالدران (در شمال آذربایجان) بود. در این جنگ نیروهای قزلباش که در حدود ۴۰ هزار تن بودند با سپاه حدود ۱۰۰ هزار نفری عثمانی جنگیدند و به دلیل کمی نفرات و نداشتن سلاح گرم از سپاه عثمانی شکست خوردند. این در حالی بود که ارتش عثمانی دارای توپخانه و تفنگهای انفرادی بود. پس از این جنگ، مناطق فعلی شمال، جنوب و غرب کردستان به حکومت عثمانی واگذار شد که بعداز فروپاشی امپراتوری عثمانی، کردستان بار دیگر میان سه کشور نوپای ترکیه، عراق و سوریه تقسیم شد. این مناطق تا پیش از زمان شاه عباس جدا بود، اما شاه عباس توانست بخشی از مناطق کردستان را با جنگ پس بگیرد.

در روز دوشنبه ۳ آبان ۱۱۹۲ خورشیدی مطابق با ۲۵ اکتبر ۱۸۱۳ میلادی در پی جنگ‌های شاهنشاهی پارس و روسیه در دوره قاجار پیمان‌نامهٔ گلستان بین این دو کشور امضاء شد. به دنبال این قرارداد، حکومت قاجار بخش‌هایی از شمال دولت شاهنشاهی پارس شامل قفقاز، ارمنستان، ایالت‌های شرقی گرجستان، بخش‌های غربی گرجستان و تمام شهرها و شهرک‌ها و روستاهای مناطق ساحل دریای سیاه و محال گروزیه (کورنه) شامل چچن و اینگوش امروزی به روسیه تزاری واگذار شد. طی این قرارداد در مجموع ۱۴ ولایت ( گنجه و قره‌باغ، ولایت‌های شکی، شیروان، قبه، دربند، بادکوبه، داغستان و گرجستان، محال شوره‌گل، آچوق‌باشی، گروزیه، منگریل و آبخاز، بخشی از سرزمین تالش) به تصرف روس‌ها، درآمد و حاکمیت بدون منازع شاهنشاهی پارس بر دریای مازندران، خدشه‌دار گردید، به همراه بخشی از خانات تالش و سواحل دریای کاسپین از دست رفت.

در روز پنجشنبه اول اسفند ۱۲۰۶ خورشیدی مطابق با ۲۱ فوریه ۱۸۲۸ میلادی در پی جنگ‌های شاهنشاهی پارس و روسیه در دوره قاجار پیمان‌نامهٔ ترکمانچای بین این دو کشور در روستای ترکمانچای امضا شد. برپایهٔ این قرارداد، سه ایالت قفقاز، ایروان، نخجوان و بخش‌های دیگری از تالش زیر سلطهٔ روس‌ها قرار گرفت، حاکمیت شاهنشاهی پارس بر دریای مازندران نیز محدودترشد.

“در روز ٢٣ ژانویه سال ١٨٥٧ نیروهای اعزامی انگلستان بندر بوشهر را تصرف کردند و دولت تهران مجبور به صرفنظر کردن از حق مالکیت بر شهر هرات و غرب افغانستان شد و با انعقاد “معاهده پاریس” بین کشور شاهنشاهی پارس و انگلستان، افغانستان از “ایران” جدا شد و “ایران” این کشور جدید را به رسمیت شناخت.

” از سال ۱۲۷۰ هجری(١٨٩١ میلادی) به بعد، روس ها تاشکند ، بخارا و سمرقند را اشغال کردند و سراسر ماوراء النهر تا شمالشرقی ایران کنونی را به تصرف خود درآورده و به موجب قراردادی به نام اخال ، ناصرالدین شاه قاجار از ادعای ارضی خود بر نواحی شمال شرقی فلات “ایران” چشم‌پوشی کرد و کلیه این نواحی به روسها واگذار شد و رود اترک مرز بین “ایران” و روسیه در شمالشرق “ایران” شناخته شد.”

در روز٢٢ مرداد ١٣٥٠ ( ١٣/٠٨/١٩٧١) تحت فشار دولت انگلستان ، حکومت محمد رضا شاه پهلوی از حق مالکیت خود بر بحرین صرفنظر کرد، بحرین از ایران جدا شد و در ٢٥ آذر همان سال به عضویت سازمان ملل متحد درآمد و ایران نیز این کشور را به رسمیت شناخت.

در تاریخ ۲۱ مرداد ۱۳۹۷ هجری شمسی برابر با ۱۲ اوت ۲۰۱۸ میلادی، پنجمین اجلاس سران کشورهای ساحلی دریای کاسپین در شهر آق‌تاو برگزار گردید. در پایان این نشست متن کامل کنوانسیون رژیم حقوقی دریای کاسپین که به امضای پنج کشور ساحلی روسیه، ترکمنستان، آذربایجان، قزاقستان و ایران رسید. بر اساس این کنوانسیون سهم ایران از دریای خزر به ١٣ درصد کاهش یافت.

این تاریخ توسط روشنفکران و نخبگان “ایرانی” و دولتهای آمده و رفته مورد سئوال نبوده و ادعائی هم مبنی بر بازگرداندن “سرزمین های تجزیه شده” صورت نگرفته و در تئوری های ملی، ناسیونالیستی و پان ایرانیسم، فارس، کرد، بلوچ آنطرف مرز، جزو ملت “ایران” به حساب نیامده‌اند!

چرا در صد سال گذشته رژیم های پهلوی و اسلامی نتوانستند” روح ایرانی، تربیت ایرانی، ایران واحد، ملت ایران، زبان واحد، دین واحد” ایجاد کنند؟ چرا کردها و دیگران تربیت ایرانی نگرفتند و چرا پروژه ایران، ایران پهلوی، ایران اسلامی شکست خورد؟
اگر دلایل شکست تاریخی نسل های پیشین مبرهن نیست، باید دلایل شکست پروژه‌های پهلوی و اسلامی بر “نخبگان” امروز روشن باشد، که خود سازنده این تاریخ بوده‌اند. چرا ماشین سرکوب پهلوی و اسلامی به گل نشست؟ چرا تئوریهای “ملی، اسلامی و ایرانی” روشنفکران و نخبگان، ره بجای نبرد؟ پاسخ این پرسش ها را باید از نخبگان یک قرن گذشته و حال، چون محمد علی فروغی و رشید یاسمی و کسانی همانند آنان شنید.

حکومتهای ایران و نخبگان “ملت حاکم” بعداز جنگ جهانی اول تا به امروز یک صد سال فرصت و امکان داشتند تا در جهت احقاق حقوق ملت ها و باورمندان به آیین های غیر از شیعه اثنی عشری اقدام کنند و کشوری برای همه ملتها، زبانها، آیین ها و همه آحاد مردم بسازند، آنان چنین کاری نکردند و امروز آنان به آخر خط رسیده‌اند و مشکل بتوان ایرانی ساخت که در طول ٢٦ قرن گذشته ساخته نشد. سرنوشت آینده ایران تکرار تاریخ چهار صد سال اخیر خواهد بود و همه فرصت ها از دست رفته است و نخبگان امروز تافته جدابافتەای از پیشینان خود نیستند و ایران را به همان مسیری خواهند برد که صفویان، قاجار، پهلوی و مسلمانان شیعه آثنی عشری بردند، کردها و دیگران نیز با درس گرفتن از تاریخ خویش، راه افغانستان، تاجیکستان، ترکمنستان، ارمنستان، آذربایجان، بحرین و کردستان را در پیش خواهند گرفت.

کردها و دیگر ملل، که هیچ نقش سیاسی و حکومتی در سیستم فعلی ایران ندارند، نمی توانند عامل فروپاشی “ایران” باشند. آنانکه در طول چهل سال گذشته بجز زندان، چوبه های دار، تبعیض، استثمار، استعمار، ذوب هویتی سهمی از ایران نداشته‌اند، عامل فروپاشی نیستند. عامل به گل نشستن چرخ اقتصاد ایران کولبران کرد نیستند، حکومت جمهوری اسلامی، بانکهای اسلامی، اخلاگران و اختلاسگران اسلامی، دلالهای اسلامی، نخبگان اسلامی و غیر اسلامی فعال در اقتصاد، صنعت و بازار، عاملان اصلی فروپاشی ایران هستند. وزارتخانه‌های ریز و درشت که به نام اسلام زبان، فرهنگ، هویت و روان مردمان این سرزمین را از آنان گرفتند، عاملان اصلی فروپاشی ایران هستند. آخوندها و شاگردان فکلی آنها عاملان اصلی هستند، که سرزمین بزرگی را به غارت بردند و ایرانی پر از فحشا با انواع بیماریهای روحی و روانی از خود برجایی گذاشتند.




رفراندوم پیشمرگه ها در اقلیم دیکتاتورها

ابراهیم فرشی

 

ظهور کشور جدید کوردستان، جدا از خواسته دیرینه کردها، شانس و ایجاد موقعیت تازه ای برای همه دمکراتهای منطقه و صلح طلبان و سکولارها و دمکراسی خواهان می باشد، در صورتیکه کشورهای غربی این مسئله را درک کنند و در صورتیکه دمکرات های منطقه از پوسته شونیستی خویش خارج شوند و همسو با دیکتاتورها از نوع اسلامی و لائیک عمل نکنند.

 

رهبر کنونی اقلیم کوردستان، که برگزاری رفراندوم برای استقلال بخش جنوبی کوردستان را اعلام نموده، هنگامیکه پدرش مصطفی بارزانی فرمانده نظامی جمهوری ملی کوردستان در مهاباد بود، در این شهر زاده شد! پدر ایشان در سنین نوجوانی حکومت کوردستان به ریاست شیخ محمود حفید را تجربه کرده و شیخ نیز چندی بعد از میرنشین بابان در قرن نوزدهم میلادی بدنیا آمد. بدین ترتیب استقلال خواهی کردها نسل بعد از نسل، به نسل امروز منتقل شده، که بیش از یک قرن بنام قراردادهای سایکس- پیکو، لوزان و الجزایر مسکوت گذاشته شده است.
سیاست کشورهای انگلستان، فرانسه و آمریکا در خاورمیانه، آفریقا و بخشی از آمریکای لاتین، در طول صدوبیست سال گذشته، همراهی با خشن ترین دیکتاتوریها و ساقط کردن حکومتهای مردمی نظیر مصدق در ایران، آلنده در شیلی و دیگر کشورها بوده، جلوگیری از تشکیل کوردستان مستقل بعداز جنگ جهانی اول نیزاز زمره این سیاست بود، که هنوز در حق کردها اعمال می شود.
استقلال یک دهم جمعیت ملت کورد، که مبتنی بر رای و خواست آنان باشد، عین دادخواهی و دمکراسی طلبی است و نمی تواند تهدیدی برای دمکراسی و تشدید تشنج پنداشته شود. رهائی یک ملت که در محاصره دیکتاتورها قرار گرفته است، با کدامین منطق علیه دمکراسی ترجمه می شود؟ تو گویی تمامی کشورهائیکه کوردستان در محاصره آنها قرار گرفته است، مهد دمکراسی بوده اند و کوردها با رای انداختن به درون صندوقها آنرا بر باد می دهند!؟ مردمانی به تشدید تشنج در منطقه متهم می شوند، که در طول ٢٥ سال اخیر اهرم نیرومندی برای ثبات در منطقه بحران زده خاورمیانه بوده اند. مردمی که در طول ٢٥ سال اخیر نه تنها تهدیدی برای هیچ کشوری نبوده، بلکه خود از همه جهات مورد تهدید قرار گرفته اند.
بخش جنوبی کوردستان که راه استقلال در پیش گرفته، قسمتی از سه بخش کردستان بوده، که بعداز پایان جنگ جهانی اول در جریان فروپاشی امپراتوری عثمانی به سه حکومت تازه تاسیس عراق، ترکیه و سوریه آویزان شد. این سه بخش زیر سلطه امپراتوری پارس، درجریان شکست امپراتوری پارس- صفوی، به امپراتوری عثمانی بخشیده شد و از آن تاریخ تاکنون حکومت های ایران هیچ وقت علاقه ای مبنی بر الحاق دوباره این سرزمینها در عرصه ملی و بین المللی از خود نشان نداده و اکنون بازماندگان صفویان در حکومت فعلی ایران، در خط مقدم جبهه اعراب شیعه عراقی، که هر روز بر تهدیدهای خود علیه استقلال کوردستان می افزاید، قرار گرفته اند.
در ماههای اخیر که اعلام برگزاری رفراندم قطعی و رسمی شده است، حکومت ایران، سازمانها و دوائر دولتی و غیردولتی، رسانه ها، احزاب از چپ و راست و میانه، افراد مذهبی، لائیک، نویسندگان و حتا آنان که فیلسوف خطاب می شوند، رساله ها در مخالفت با برگزاری رفراندوم نگاشته اند. بدون اینکه در خلوت خویش به این پرسش پاسخ گفته باشند، که چرا با آزادی “هم نژادان خویش!!” مخالفت می کنند؟ رفراندوم کوردستان به سنگ محکی برای سنجش دمکراسی خواهان در منطقه و جهان، رونمائی نقابها از چهره ها، تبدیل شده است.
سازمان ملل، اروپا و آمریکای “مهد دموکراسی” در کنار دیکتاتوری های اسلامی ایران، عراق و ترکیه، علیه دمکراسی خواهی کوردها، اشتراک نظر پیدا کرده اند و این سیمای واقعی جهان کنونی ماست. نفت، بازار اسلحه و بازار بطور کلی، دغدغه اصلی است، نه صلح و دمکراسی و دادخواهی!
کشورهای منطقه و غرب نه تنها از وجود منطقه آرام جنوب کوردستان زیانمند نبوده اند، بلکه سود فراوان نیز حاصل کرده اند. کشور عراق که خود توان نگهداری از مرزهای تحت فرمان خویش را نداشت و قستمی از خاکش توسط داعش در کمتراز یک هفته اشغال شد، با تکیه به نیروی کوردها توانست دوباره خود را حاکم بر این بخشهای کشورش بنامد. کشورهای غربی که ظاهرا” توسط داعش غافلگیر شده بودند، با تکیه بر نیروی کوردها دوباره بر منطقه مسلط شدند. این رویه همه کشورهای منطقه بوده که کوردها را فقط برای پاسداری از مرزهای خود می خواسته اند، اکنون که کوردها خود وخواسته های خود را مطرح می کنند با آن روی واقعی جهان روبرو شده اند.
امر برگزاری رفراندوم در این منطقه پدیده ای است جدید، کوردها تا کنون در هیچ رفراندومی شرکت نداشته اند که موید نظر و رای آنها باشد. تاریخ چهارصد ساله اخیر کوردها در منطقه، تاریخ انعکاس نظر و رای آنها نبوده و تاریخ حذف آنها بطور کلی در معادلات سیاسی بوده، که آخرین مورد آن همین حکومت فعلی عراق می باشد، که کوردها پایه اصلی و جدی تشکیل آن بودند، که در یک پروسه به ظهور دیکتاتوری جدید منتهی شد، که کوردها ناچار از خارج شدن از آن هستند. پافشاری بر ماندن کوردها در این اتحاد نامقدس، تائیدی بر ماندگاری دیکتاتوری از نوع مذهبی آن در عراق و کشورهای همجوار می باشد!
ظهور کشور جدید کوردستان، جدا از خواسته دیرینه کوردها، شانس و ایجاد موقعیت تازه ای برای همه دمکراتهای منطقه و صلح طلبان و سکولارها و دمکراسی خواهان می باشد، در صورتیکه کشورهای غربی این مسئله را درک کنند و در صورتیکه دمکراتهای منطقه از پوسته شونیستی خویش خارج شوند و همسو با دیکتاتورها از نوع اسلامی و لائیک عمل نکنند.
مردم اقلیم کوردستان با اعلام برگزاری رفراندوم استقلال کوردستان، گامی تاریخی برداشته اند و همه هست و نیست خود را در گرو آزمایشی گذاشته اند، که فقط می تواند از یک پیشمرگ سر بزند، آنها پیشمرگان دمکراسی در این منطقه دیکتاتور زده باقی خواهند ماند. هر فرد صلح خواه، حق خواه، دمکراسی طلب و نیک اندیش می بایست در کنار این پیشمرگان قرار گیرد.




ئەفرین کورد بەرەو کوێ دەبات؟

برایم فەڕشی

وڵاتانی ڕۆژئاوا و سەرجەم مێدیای گرێدراوی ناوەندەکانی سیاسەت، ئاگایان لە وردەکارییەکانی هێرشی عوسمانلییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و شاری ئەفرین هەیە، هەرچەند ئەوان داڕێژەری سەرەکی ئەم پرۆژەیەی ئانکارا نیین، بەڵام بە بێ ئاگاداری ئەوان، رووسیە و وڵاتانی ناوچە ئەم هێرشە نەکراوە. زیاتر لە پەنجا ڕۆژ لە خۆڕاگریی بێ وێنەی ئەفرین تێدەپەڕێ و سەرجەم وڵاتانی جیهان و ناوەندەکانی ناونەتەوەیی هەنگاوێکی جیددییان بۆ کۆتایی پێهێنان هەڵنەگرتووە و بگرە ئەوەی ڕوودەدا دڵخوازی ئەوانیشە، نە لە بەر تورکیا بەلكو لە بەر ستراتێژی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئایا تێکشکانی کوردەکان کە لە باشوور و لە ڕۆژئاوا “هاوپەیمانی” ڕۆژئاوا بوون و هەن، مەبەستی ڕۆژئاواییەکانە؟ یان ستراتێژییەکی مەزنتر لە ئارادایە؟ ئایا تێکشکانی کوردەکان چ سوودێکی بۆ ڕۆژئاوای لائیک هەیە؟ پاڵپشتگرتنی وڵاتی عوسمانی کە چوارناڵ بەرەو ئیسلامی بوون دەچێ، چ سوودێکی بۆ ڕۆژئاوا هەیە؟ ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شوێن چیدا دەگەڕێ؟

گەر جوغرافیای سیاسی چل ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، واتە پێش هاتنە سەر کاری ئیسلامی شیعە لە ئێران بێنینە بەر نەزەر، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جگە لە شەڕ و ناکۆکی عەڕەب و ئیسرائیل دۆخێکی سیاسی کەمتر ئاڵۆزی هەبوو. ئێران نەک ئەندامی ناتۆ بەڵکوو وڵاتێک بوو کە سەرمایەکەی لە کۆنسێڕنەکانی جیهانی وەک کروپی ئاڵمان و بانکی جیهانیدا دەسووڕا، نەوت بە نڕخی کەم دەگەیشتە دەست ڕۆژئاواییەکان. بەڵام لە ئێران، عێراق، ئەفغانستان، لیبی و عەڕەبستان و میسر دەنگی نوێ کە جیاواز لە گەڵ سیاسەتی ئامریکا و وڵاتانی سەرەکی ئوروپا بوو دەبیسترا. ئۆپێک وەک ڕێکخراوی کۆنترۆڵکردنی نڕخی نەوت دەوری سیاسی دەگێڕا. سۆویەت لە هێندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک عێراق، سوریا، لیبی و تەنانەت ئێران چەشنێک ئاڵترناتیو بوو لە بەرانبەر ئامریکا و ئورووپییەکان . ئەفغانستان ڕاستەوخۆ چووبووە ژێڕ سەیتەرەی سۆویەت.

ئەمڕۆ هیچکام لەو وڵاتانە وەک خۆیان نەماون. سەرانی ئێران، عێڕاق، لیبی، میسر، ئەفغانستان جگە لە ئێران کوژراون و تیرۆر کراون. ئەو وڵاتانە هەموویان یان لە شەڕدان یان لە شەڕدابوون. ئەمڕۆ عێڕاق، سوریا، ئەفغانستان، لیبی وڵاتێکی یەکگرتوو و سەقامگیر نیین. ڕۆژئاواییەکان دەوری سەرەکی لە ژیانی سیاسی ئەم وڵاتانەدا دەگێڕن و چەشنێک لە کۆلۆنی شێوە نوێ بەڕێوە دەبن، کە نە تەنیا لایەنی سیاسی بەڵکوو، ئابووریی، ستراتێژیک و ئەمنیەتی هەیە.

لە هەموو ئەو چل ساڵەدا، تورکیا دوور لە ئاوری شەڕ بوو، جگە شەڕ لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان. تورکیا دوای ڕووخانی سیستەمی عوسمانی و پارچەپارچەبوونی پاش کۆتایی شەڕیی یەکەمی جیهانی، ملکەچی ئووروپپیەکان و ئامریکا بوو. نئۆفاشیستەکانی کەماڵیست بە درێژایی نزیک سەدەیەک لە ڕێگای دیپلۆماسی و مامەڵاتی ئابووریی و تیجاری ژیان و ئابووریان بەڕێوە دەچوو. بەڵام چۆنیەتی ژیان و دەرامەتی خەڵکی ئەم وڵاتە گەلێک نزمتر بوو لە وڵاتانی خاوەن نەوت وەک عێڕاق، سوریە، ئێران، عەڕەبستان، لیبی و شوێنی تر.

تورکیا لە ڕێگای توریسم، سەنعەتی درووستکردنی شووشە، بەرهەمهێنانی خواردنەوەی ئەڵکۆلی، بازاڕی سێکس، کشت و کاڵ ومەڕداریی کە ئەوەی دوایە کەمتر رێگای بازاڕی ئوروپای بۆ کرابووە، ئابوورییەکەی هەڵدەسووڕا. تورکیا هەم لە لایەنی سیاسی پێویستی بە ئورووپا بوو، هەم لە لایەنی ئابووری و نیزامی. بە میلیارد درامەتی توریسم لە ڕێگای ئوروپییەکان و وڵاتانی دەوروبەرەوە دابین دەبوو.

ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی لە ئێران، سۆویەتی پێشوو، عێراق و سوریە کە هاو سنوور بوون لە گەڵ تورکیا، کرانەوەی دەرگای بەهەشت بوو بەرەو ئابووری تورکیا. ئەمڕۆ جگە لە سەرمایەی ئورووپی سەرمایەی ڕووس و ئێرانی و عەڕەب لە بازاڕ و ئابووری تورکیادا دەوری باڵا دەگێڕن. دەبێ بازاڕ و ئابووری باشووری کوردستانیش بە ئابووری و سیاسەتی تورکیاوە گرێ بدەین، کە هەرکیان سوودی لێوەردەگرن.

ئەوەی تورکیا وادار بە سیاسەتکردن لە گەڵ ئەم وڵاتانە بە کوردی باشورەوە کراوە، دەوری بازاڕ و ئابووری و سەرمایەیە، کە ئەردۆغان لە دەساڵی ڕابووردو، دەستەڵاتی خۆی پێ سەقامگیر کردووە، کە باشترکردنی ژیانی خەڵکیش دەگرێتەوە. بووژانەوەی ئایینی و پەرە ساندنی توێژەکانی مامناوەندی سوونەتی، ڕێک ئێرانی ساڵی ١٣٥٧ دێنێتەوە بیر، توێژگەلێک کە لە سەردەمی کەمالیستەکان لە لایەنی ئابووریی و دینی و سیاسی جێگایان نەبوو.

ئەوەیان نەک پایەی ئابووریی، بەڵکوو پایەیی سیاسی تورکیا و ساختاری ئیداریی- قانوونی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی تووشی گۆڕان و قەیران کردووە.سەرجە م گۆڕانکارییەکان ڕیگای بۆ دەرکەوتنی کوردیش لە ئاستی کۆمەڵایەتی، سیاسی، فەرهەنگی و مێدیایی لە چەند هێلی سیاسییدا ڕەخساند، کە هەمووی ئەوانە و ناکۆکی لە سیستەمی پێشووی ئاتوتورکی و بیری سیاسی و ئیدئۆلۆژی، قەیرانی تازەتری ناوخۆیی لە گەڵ خۆی هاورد.

سەرهەڵدانی داعش، گرووپە تیروریستیەکانی تری ئیسلامی و دەوری تورکیا لە پاڵپشتی کردنیان، تورکیای بەرەو قەیرانی زۆرتری ناوچەیی و جیهانی کێشا، کە پڕڕەنگکردنی ئیسلامیبوونی حکوومەتی ئاکەپەشی لە سیاسەتدا بە دوادا هات. ئەمە و نائارامییەکانی ناو تورکیا و پەرەساندنی ترۆریسم لە شارەکان، زیانی جیددی بە پایەی سەرەکی ئابووریی, واتە توریسم و لایەنەکانی پێوەندیداری ئابووری گەیاند. هەروەها پەیڕەوکردنی سیاسەتی سوڵتانی کە خۆی لە خۆیدا چەشنێک زیندووکردنەوەی کارێکتێری عوسمانلییەکانە، ئەوانی ڕووبەڕوی ئوروپا و وڵاتانی دەوروبەر کردۆتەوە، کە ئاڵۆزی لە گەڵ ئامریکا، ئاڵمان و ئوروپا لە لایەک و ئاڵۆزی لە گەڵ ڕووسیە چەند لایەنی ئاڵۆزی سیاسی تورکیا دەنوینێ، کە کورد لە باکوور و ڕۆژئاوا و باشوور لە پێوەندی لە گەڵ ڕۆژئاواییەکان، بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی تورکیا پێک دەهێنن.

تێکەڵبوونی تورکیا لە شەڕی سوریە و هاوپەیمانی لە گەڵ هێزە تروریستییەکان، تورکیای ئارامی، تێکەڵ شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوایی کوردستان و سەر شاری ئەفرین قووڵکردنەوەی قەیرانی سیاسی، ئابووری، نیزامی بۆ تورکیا بەدوادا دەهێنێ. تورکیا لەم قەیرانە دەرباز نابێ و داگیرکردنی ئەفرین نە تەنیا ڕزگاربوون لە قەیران و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆیی تورکیا و کۆتایی هێنان بە مەسەلەی کورد لە تورکیا نییە، بەڵکوو ڕاست بە پێچەوانە لە درێژخایەن هێزەکانی کورد چ هادەپ کە خۆی بە حزبێکی دێموکراتەکانی تورکیا دەزانێ و چ پ ک ک کە خۆی بە حزبی کوردەکان و هەمیسان دێموکرات و چەپەکانی تورکیا دەزانێ، بەرەو دوو ڕێیانی هەڵبژاردنی سیاسی دەبا. یان ئەوان حزبێکی ناو چوارچێوەی تورکیان، یان حزبێکی کوردی پانتایەکی مەزنترن، بە ناوی کورد و جوگرافیای کوردستان.

لە حاڵەتی یەکەمدا هەم هادەپ و هەم پ ک ک ، یان دەبێ لە حاند هێرش بۆ سەر وڵاتی سوریە کە ڕۆژئاوا ئێستاش هەر سەر بەو وڵاتەیە، بێدەنگ بن یان هاوپەیمان. ئەوان ڕێگای یەکەمیان هەڵبژاردووە.

لە پێوەندی لە گەڵ پرسیارەکەی سەرەتای ئەم نووسراوەیە، ڕۆژئاوا چ دڵخواز چ دڵنەخواز تورکیای بەرەو شەڕی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کێشاوە، ئەم بەشداربوونە لە درێژخایەندا تورکیا یان بەرەوە هەڵوەشانەوە دەکێشێ، یان بەرەو ملکەچبوونی زۆرتری تورکیا لە حاند ڕۆژئاوا، بەتایبەت ئوروپا و نەمازە ئاڵمان.

بەشداریی زۆرتر و زۆرتری تورکیا لە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یانی دابەزینی هەرچی زۆرتری ئابووری ئەم وڵاتە، یانی موحتاجبوونی هەرچی زۆرتر بە چەک و لۆجستیکی ڕۆژئاوا، یانی پێویستی زۆرتر بە پارەی یەکیەتی ئوروپا، بانکی ئوروپا، بانکی جیهانی. واتە وەزعێکی شێوەی یۆنان کە چەپترین حزبی ئەو وڵاتەی لەحاند بانکی مەرکەزی ئوروپا بە چۆک داهێنا. تورکیا بە سیاسەتی دژی کوردانەی کێشراوەتە گەمەیەکی سیاسی کە چارەنووسی وڵاتەکەی پێوە گرێدراوە.

ئێران وەک وڵاتێکی گەورەی پڕ لە کێشە، کە لە هەموو کێشەکانی ناوچەکە بە هێزی نیزامی، سیاسی و ئابووری بەشدارە، قەیرانەکانی گەیشتۆتە لووتکە و دەستەڵاتی سیاسی لەم وڵاتە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوە نەماوە.

ئێران نە تەنیا لە ناوچەکە وەک ناوەندی زۆر لە کێشەکان دەناسرێ، بەڵکو وڵاتێکە کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابووردو، سەرەڕای دیپلۆماسی و مامەڵاتی بازرگانی و تیجاڕیی و نیزامی لە گەڵ حکوومەتەکانی ناوچە، پێوەندی سیاسی ئاسایی لە گەڵ جیرانەکانی نەبووە و لە ئاستی ناونەتەوەیش سەرەڕای مامەڵاتی میلیاردی لە گەڵ ڕۆژئاوا، چین، ژاپۆن، ڕووسیە و وڵاتانی تر، توانای ڕاگرتنی باڵانسی سیاسی لە گەڵ هیچ وڵاتێک نەبووە، هەرچەند سەرجەم ئاڵۆزییەکانی ئێران سوودی بازرگانی بۆ هەموو ئەو وڵاتانە هەبووە.

ئێران چ لە ناوچەکە و چ لە ئاستی جیهانی هاوپەیمانی هیچ قوتبێکی سیاسی نییە و خۆی و سیاسەتەکانی تەریک ماونەتەوە و بە دەگمەن لە مامەڵاتی سیاسی و دیپلۆماتیکدا سوودی درێژخایەنی وەرگرتووە و بە پێچەوانە لە کۆتایی هەر مامەڵەیەکی سیاسیدا بۆ ڕاگرتنی حکوومەتەکەی، ملکەچ بووە. هەرچەند لە ماوەی چل ساڵی ڕابووردو، بەردەوام سیاسەتی دەرەوەی خۆی سەرکەوتوانە بە خەڵکەکەی فرۆشتبێ.

ئێران کە ئێستا لە گەڵ قەیرانی قووڵی ئابووریی، بێکاریی، هەژاریی گشتی، ناکۆکی کۆمەڵایەتی، میللی، سیاسی، فەرهەنگی ڕووبەڕو و دەرگیری چەند شەڕیی ناوچەیی بووە، گەیشتۆتە لوتکەی قەیرانەکان و بەرپرسانی ڕەدەباڵا بەردەوام دەیدرکێنن کە توانای چارەسەرکردنی قەیران و گیروگرفتەکانیان نەماوە. ئابووریی وڵاتیش گەیوەتە ئەو خاڵەی کە توانای جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان نەمابێ.

تەرخانکردنی زۆرترین بوودجە بۆ بەشی نیزامی ترس و خۆفی سەرانی حکوومەتی ئیسلامی لە دوو لایەنەوە دەردەخات، هەم لە لایەنی ناوخۆ، هەم لایەنی ناوچەکە. بێگوومان ڕەنگدانەوەی ئەم وەزعە هەم لە سیاسەتی ناوچە و هەم جیهان خۆی دەردەخات و ئێرانی ساڵانی داهاتوو نە تەنیا بەرەو سەقامگیربوون ناچێ، بەڵکوو ڕۆژبەڕۆژ هەموو ستوونەکانی کە لە چل ساڵی ڕابووردو دامەزرێندراون، لەرزۆک دەبێت و قەیران دەتوانێ ببێتە هۆی گۆڕان، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا ئێرانی یەکپارچەی ئەمڕۆ لە تۆی هیچ سیاسەتێکدا، درێژخایەن یەکپارچە نامێنێ!

گۆڕانکارییەکانی پاش تێکشکانی داعش، رێفڕاندۆمی باشوور، ڕادەستکردنەوەی بەشێکی زۆر لە خاکی کوردستان بە بەغدا، هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەفرین، یەک ڕاستی بۆ کورد دەردەخات کە لە سیاسەت و دیپلۆماسی سەردەم دا کلۆڵە، ئەوەش دەردەخات کە ستراتێژی سەرجەم حزبەکانی باشوور، باکوور، ڕۆژئاو و ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی ستراتێژیک شکستی هێناوە.

هەموو ڕووداوەکانی شەش مانگی ڕابووردو، دەریدەخەن کە سیاسەتی کورد لە چوارچێوەی هیچکام لەو وڵاتانە لە بەرانبەر تاران و دمێشق و ئانکارا و بەغدا سەرکەتوو نەبووە و سەرکەوتوو نابێ. باشوور لە ڕیفڕاندۆەوە بۆ سەربەخۆیی گەڕایەوە, گەڕاندرایەوە باوەشی بەغدا. ڕۆژئاوا لە لوتکەی بەرخۆداندا گەڕایەوە بۆ هاوپەیمانی دێمشق و ڕازیبوون بە هاوردنی هێزی تیرۆریستی دێمشق و تاران و رووسیە. باکوور لە حاند سیاسەتی هێرش بۆ ئەفرین ئاچمەز بووە، تەنیا کارێکی کە نوێنەران لە پاڕلەمانی ئانکارا کردیان ئەوە بوو چەند وێنە نیشان بدەن و بقیڕنن کە کۆمەڵکوژی کراوە. پ ک ک بە هەمان شێوە لە حاند ئەفرین و سیاسەتی ئەردۆغان لە ناو تورکیا وکوردستان، یەک دژکردەوەی لە خۆی نیشان نەداوە. ڕۆژهەڵات هەموو هێزی خۆی لە نووسینی چەند شیعر و گۆرانی بۆ ئەفرین نیشان دا.

ئەمڕۆ زۆرتر لە هەر کاتێکی تر دەردەکەوێ کە کورد بەرلەوەی داگیرکراوی هەر کام لەو وڵاتانە بێ، داگیرکراوی بیریی سیاسی و ستراتێژی نەزۆکی خۆیەتی. سیاسەتی هەر چوار وڵاتەکە مانەوەی کورد لەو جەغزە و پارچەپارچەبوونی زۆرترە.

ئەوەی هێزەکانی ئیسلامی هەرچوارپارچە لەببەیک بە بەناو جیهادی ئەردۆغان دەدەنەوە، داڕزانی سیاسەت لە کوردستان دەنوینێ. هێزەکانی ئیسلامی کە بە ئاشکرا پاڵپشتی داعش دژ بە کورد بوون و بە دەستی کوردی داعش لە بەر کامێڕاکان سەری پێشمەرگە لە لەشی جیاکراوە، تێگەیشتنی لە مێژینەی ئەو کوردانە بۆ خەلافەتکردن بە سەر کوردستانەوە نیشان دەدات. ئەوان لە هەر چوارپارچە خەونی خەلافەتی ئیسلامی بە کوردستانەوە دەبینن و دەبنە هاودەستی تاران و ئانکارا و بەغدا و دمێشق و سەعودیە و شوێنی تر. ئەو پۆتانسیلەی کە لە موسڵمانی شیعە و سوونی عەڕەب و ترک و فارسدا هەیە، لە کوردەکەشدا بۆ جیهاد دژی کوردی بەناو ناسیۆنالیست، چەپ، لائیک، دێموکرات، نادێموکرات، کرێکاریی، ناکرێکاری هەیە.

کورد تێکشکاوی کیشەکانی ناوخۆیی خۆی و بێ ستراتێژی و گرێدراویی بە سیاسەتی تاران و ئانکارا و دیمشق و بەغدا و فانتێزی سیاسییە. دەنا ڕۆلەكانی کورد دەتوانن کۆبانی و شەنگال و سنە و کرماشان و ئامێد و کەرکووک ڕزگار کەن و وەک ئەفرین بیپارێزن، ئەوەی وڵات ناپارێزێ، سیاسەتی چەوتی حزبەکان و ڕابەر و حزبە گرێدراوەکانە!

ئەفرین بەرەو دەربازبوون لە ستراتێژێکی کۆنی بێ داهاتوو ڕێنمۆنی دەکات، گەر پەیامی ئەم شارە و خەڵکە کەم وێنەکەی بژنەوین. ئەفرین بەڵگەیەکی زیندووی دۆڕانی سیاسەتی کورد لە یەک سەدەی ڕابووردوە. بانگی ئەفرین ستراتێژی هەمەگیر و هەمەلایەنی کوردستانییە، کە بە پێی قانوونی ئانکارا و تاران و دمێشق و بەغدا داناڕێژدرێ، بە پێی بەرژەوەندیی کورد خۆی لە جیهانێکی پڕ لە ئاڵۆزییدا دا دەڕێژرێ، یان خۆ لە ستراتێژییەکی ئەوتۆدا دەبینیننەوە، یان خۆمان ڕێگا بۆ تڕاژێدییەکانی داهاتوو خۆش دەکەین/

برایم فەڕشی