کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانێکی ئەفسانیی کورد یان “خائینێک” ێک؟

ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە زانکۆ لە شاری بەغدا دەمخوێند. ئەو کات ئەنتەرنێت نەبوو بۆیە هەواڵی کەسوکار و ناوچەکانی خۆمان بە تەلەفۆن وەردەگرت. دوانیوەڕۆی ٢٠ ی مانگی نەورۆز بوو و ئێمە کۆمەڵێک هاوڕێ بەیەکەوە بووین و تەلەفۆنمان بۆ کەسوکارمان دەکرد بۆ هەواڵ پرسین. کە کەسوکار بە تەلەفۆن باسی ئاگرکردنەوە و ئاهەنگێرانی نەورۆزیان بۆکردین، لەو دوورەوە بەو هەوالانە گەشکە بووین و کەوتینە ناو کەشوهەوایەکی کوردانەوە و بەپەلە گەڕاینەوە ماڵەوە. لەو باڵەخانەیەی کە شوقەیەکمان لە بەرزترین نهۆمیدا گرتبوو، لە سەربانەکەیدا ئاگرێکی گەورەمان کردەوە بە مەبەستی ئاهەنگێڕانی نەورۆز. خەڵکی گەڕەکەکە ئاگاداری ئەوە نەبوون، وایانزانی بیناکە گڕی گرتووە و ترسابوون. بۆیە تەلەفۆنیان بۆ تیپی ئاگرکوژانەوە کردبوو و ئەوانیش بەپەلە گەیشتنە سەرمان. دواتر کە تیپی ئاگرکوژانەوە هاتن، ئەمجا خەڵکی گەڕەک تێگەیشتن کە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕین و هەرچۆنێک بوو مەسەلەکە چارەسەر کرا.

دڵنیام هەزاران کورد چیرۆکی جیاوازی لەو جۆرەیان هەیە لەگەڵ نەورۆز لەبەر ئەوەی کە بۆ هەموو کوردێک ئاگری نەورۆز و کاوە بوونەتە دوو سیمبوڵی مەزنی داکۆکی کردن و بەشێکی گرنگی ناسنامەی نەتەوەیی کورد. داگیرکەرانی کوردستانیش دەرکیان بە گرنگی ئەو سیمبوڵانە کردووە لە ناو کورد دا و بەشێوەی جیاواز ویستویانە لەو سیمبوڵانە بدەن. ساڵی پار چەتەکانی تورکیا کاتێک چوونە ناو شاری ئەفرین (عەفرینی)ی ڕۆژئاواوە، دەستبەجێ پەیکەری کاوەیان شکاند وەک ڕەتکردنەوەی ئەو سیمبوڵە کوردیە. ئەوە یەکەم جار نەبوو کە هێزیكی داگیرکەر ئەوە بکات، لە ساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کاتێک کە لە شاری سلێمانی پەیکەری کاوە دروستکرا، ئەو ئێوارەیەی کە پەردە لەسەر پەیکەرەکە لابرا، خەڵکی شارەکە بە دەوریدا سروودی ئەیڕەقیبیان ووت. ئەمە وایکرد دەسەڵاتدارانی حیزبی بەعس پاش چەند ڕۆژێک بە شۆڤڵ ئەو پەیکەرەی کە سیمبوڵی بەرخوادنی کوردان بوو، بڕوخێنن. ئەمانە تەنها دوو نموونە بوون، دەنا دڵنیام سەدان حاڵەتی لەو جۆرە لەم سەد ساڵەی ڕابردوودا و لەبەشەکانی کوردستاندا ڕوویداوە. بەڵام کێشەکە لەوەدایە لەم چەند ساڵەی دواییدا خەریکە کورد خۆی دەبێتە بەشێک لە هەوڵی تێکشکاندنی کاوەی ئاسنگەر و ئێستاکە ساڵ بە ساڵ خەریکە واز لە کاوە دێنین و ئەو گەرموگوڕیەی جارانمان بەرامبەری نەماوە و تاڕادەیەک لە نەورۆزدا خۆمان لە کاوەی ئاسنگەر گێل دەکەین. ئەویش لەژێر کاریگەری بۆچوونی دانانی کاوەیە بە “خائین و جاش و خۆفرۆش” کە لەلایەن خاوەنی دوو جۆر فکری جیاوازەوە بنیات نراوە؛ یەکێکیان ئەوانەن کە نەورۆز و ئاهەنگێڕانەکەی لەگەڵ بۆچوونی ئاینیاندا ناگونجێت و بە ئاهەنگێکی کافرانەی دەبینن ئەوی دووەمیان لە ڕوانگەیەکی تەسکی ناسیۆناڵیستیانەوە، کاوەیان کردووە بە فارس و ئەژدەهاک (هەژدیها) یان کردووە بە کورد. بەو جۆرە لەم چەند ساڵەی دواییدا کاوەی ئاسنگەر و ئەم جەژنە کەوتوونەتە بەردەم هێرشێکی ناڕاوا کە مرۆڤ دڵتەنگ دەکات. ئەوانە بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن و مەبەستیان بێت، بوونەتە بەشێک لە هەوڵی تێکشاندنی فەرهەنگی کوردی. بۆیە لەم بابەتەدا بەپێی سەرچاوەکان هەوڵی تێگەیشتن لە ئەژدەهاک و کاوە دەدرێت.

ئەوانەی ئەو بۆچوونە نەرێنیەیان لەسەر کاوەی ئاسنگەر دروست کردووە، تەنها لەسەر یەک بنچینە ئەو بۆچوونەیان گەڵاڵە کردووە، ئەویش ناوی دوایەمین پاشای میدە کە (ئەژدەهاک/هەژدیها/ئەستیاگ/زوحاک) بووە. لە ڕاستیدا ناوی ئەو پادشا میدە/کوردە مانای (هەژدیها) ی ئەمڕۆ دەدات هەر چەندە لە مێژوودا بەشێوەی جیاواز و بە زمانی جیاواز تۆمارکراوە. ئەوان تەنها لەسەر ئەو ناوە و بێ هیچ سەرچاوەیەکی مێژوویی و بەپێی دەرئەنجامی ئەو کەسانە، کاوە فارس بووە و ئەژدەهاک پاشایەکی میدی بووە و فارسەکان ئەم چیرۆکەیان دژی کورد دروست کردووە. لەبەر ئەوە زۆر بە ئاسانی بڕیاریان داوە ئەژدەهاک پیاوی چاک و مید/کورد بووە و کاوەش فارس بووە و دوژمنی کورد. بابزانین سەرچاوە مێژووییە دێرینەکان چیمان سەبارەت بە نەورۆز و کاوە پێ دەڵێن.

کۆنترین سەرچاوەی کوردی و تا ڕادەیەک جیهانی کە من ئاگاداری بم و باسی مێژووی نەورۆزی کردبێت، نزیکی هەزار و دوو سەد ساڵ لەومەبەر بووە لەلایەن زانای مەزنی جیهانی کورد، ئەبو حەنیفەی دینەوەری کە لە دایکبووی شارۆچکەی دینەوەری نزیک کرماشان بووە و یەکەم کەس بووە لە مێژوودا کە مێژووی کوردی نووسیوە. ئەبو حەنیفە لە کتێبی مێژووەکەیدا بە ناوی (کتاب اخبار الطوال) کە مێژووی مرۆڤایەتی بە بۆچوونی ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە (کۆپیەکی لای بەندەیە)، ئاماژە بە سەرەتای دەستپێکردنی ئەو جەژنە دەکات. دینەوەری مێژوو بە ئادەم دەستپێدەکات و باسی چەند بەرەیەکی ئادەم دەکات، دواتر دەگاتە نوح و چیرۆکەکەی دەبەستێتەوە بە ناوچەی جەزیرە و بۆتانەوە. ئەمجا باسی سام- ی کوڕی نوح دەکات. دینەوەری دەڵێت سام کاروباری بەرەکانی ئادەمی گرتبوە دەست، زستان لە خاکی جوخی و هاوین لە موسڵ دەژیا. سام ڕێگەی هاتوچۆی بە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕوباری دیجلەدا بوو، بەهۆی ئەوەوە شاری سامەرا (سامراء) ناونراوە (سام ڕا) واتە (ڕێگەی سام). هەروەها بەردەوام دەبێت و دەڵێت دوای سام، کوڕەکەی کە ناوی شاڵخ بووە، دەسەڵاتی گرتە دەست و ئەمجا دوای مردنی ئەویش دەسەڵات چووە دەست برازاکەی بە ناوی (جەمی کوڕی ویونجهانی کوڕی هەرفەخش)، کە ئەو بناغەی سەرەتای پادشایەتی دانا و ڕۆژی نەورۆزی کرد بە جەژن. هەر لەسەردەمی ئەودا بووە کە زمانەکان لە یەکتر جودا بوونەوە.

لە ڕاستیدا دینەوەری بێ ئەوەی ئاگادار بێت، هەر هەمان چیرۆکی مێسۆپۆتامیای دێرین لەسەر سەرەتای جودابوونەوەی زمانەکان و دەستپێکردنی پادشایەتی و بابەتی نوح، دەگێڕێتەوە. لە مێسۆپۆتامیادا پێیان وابووە کە سەرەتا یەک زمان قسەکراوە و دواتر خوداکان زمانی خەڵکیان جوداکردۆتەوە و دیسان باسی سەرەتای دروستبوونی پادشایەتیان کردووە و لە مێسۆپۆتامیا ناوی زیوسودرایان لەبری نوح بەکارهێناوە. هەر هەمان ئەم چیرۆکەیە تەورات بە گۆڕانێکی کەمەوە لە مێسۆپۆتامیای وەرگرتووە و دیسان ئەویش سەرەتای جودابوونەوەی زمانەکانی وەک ئەوان بە گۆڕانێکی کەمی ناوەکانەوە تۆمارکردووە. واتە هەمان ئاهەنگی نەورۆز لە سەرەتای شارستانیەتەوە بە ناوی جیاوازتر گێردراوە و بەستراوە بە چیرۆکی نەمرود و نوح و ناوچەی موسڵەوە کە ڕابردەوەکەی بە کوردەوە گرێدراوە. وەک سەرچاوەی مێژوویی، سەری ساڵ لە مانگی سێ و چواردا لە سەرەتای شارستانیەتی مێسۆپۆتامیاوە هەبووە بەڵام بەهۆی پەیوەستبوونی ئەو جەژنە بە ژیانەوەی سروشتەوە، دەشێت تەمەنی زیاتر لە دە هەزار ساڵ بێت.

ئەو سەرچاوانەی سەرەوە دێرینی ئەو جەژنەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە. بەڵام سەرچاوەیەکی تری زۆر نایاب نزیکی هەزار و شەش سەد ساڵ لەمەوبەر و زیاتر لە چوار سەد ساڵ پێش دینەوەری، ناسنامەی ئەژدەهاکمان بۆ یەکلایی دەکاتەوە. موسای خۆرێنی (موسای خۆرێناتسی) ( لەدایکبووی ٤١٠ ز) لە کتێبێکی نایابدا بە ناوی (مێژووی ئەرمینیا) کە بەشێکی باشی باسی میدەکانە، مێژووی ئەرمینیای نووسیوە. خورێنی لە بەشێکی کتێبەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە دوای مردنی ئەژدەهاک/هەژدیهای دوایەمین پاشای مید، نزیکی دە هەزار کەس لە دەستوپێوەند و کەسوکار و ژن و منداڵی لە ئەرمینیا نیشتەجێ کران. ئەو مێژوونوسە بۆ گەورەکردنی ڕۆڵی پادشای ئەرمەنی تیگران، دەڵێت ئەو پادشایە بە دەستی خۆی هەژدیها/ئەژدەهاکی دوایەمین پادشای میدی کوشتووە. تەنانەت ناوی ژنە گەورەکەی ئەژدەهاکی میدی دەنووسێت و هەروەها ناوی ژنە ئەرمەنیەکەی پادشای مید دەنووسێت کە خوشکی پادشای ئەرمەنی تیگران بووە. بە بەپێی موسای خۆرێنی هەتا ئەو کاتەی سەردەمی ئەو مێژوونوسە، بابەتەکە لە ناو خەڵکی ئەرمینیادا ئامەژەی پێکراوە و تەنانەت خۆرێنی دەڵێت، ئەوە وەک گۆرانی لە ناو خەڵکی ئەو ناوچەیەدا دەگێردرێتەوە کە میدەکانی لێبووە و لەسەردەمی ئەویشدا هەر میدەکان لەوێ مابوون. هەروەها دەشڵێت ئەو خەڵکانە خۆیان بە بەرەی هەژدیها دادەنێن لەبەر ئەوەی کە بە زمانی ئێمە (مەبەستی ئەرمەنیە) بە مید دەڵێین (مار). تەنانەت باس لەوە دەکات کە دوای نیشتەجێ بوونیان، دواتر هەندێک لە پادشا گەورەکانی ئەرمینیا لەبەرەی ئەژدەهاکی میدی بوون و لە ئەرمینیادا حوکمڕان بوون.

موسای خۆرێنی سەر بە قوتابخانەی یۆنانی بووە لە مێژوونوسیندا بۆیە ئەفسانەی قبوڵ نەبووە. لەژێر کاریگەری ئەم قوتابخانەیەدا لە بەشێکی تری کتێبەکەدا لە ژێر ناونیشانی “لە ناو ئەفسانەکانی فارسدا” باسی ئەو مێژووە دەکات کە فارسەکان چەند بەشێوەیەکی خەیاڵی ئەفسانەیی نووسیویانە و باسی پادشایەکی ئەفسانەیی بە ناوی ئەژدەهاکی بیورئەسپ دەکات کە مانای ناوەکەی (ئەژدەهاک/هەژدیهای هەزارئەسپ) ە، موسای خورێنی بە تەواوی وەک پاشایەکی جیاواز لە ئەژدەهاکی میدی و سەر بە سەردەمێکی جیاواز باسی دەکات. سەبارەت بە ئەژدەهاکی بیورئەسپی ئەفسانەیی، خورێنی ئاماژە بە بێمانایی ئەو ئەفسانەیەی فارسەکان دەکات و چیرۆکی فەرەیدون و ئەژدەهاک دەگێڕێتەوە کە لە شاخی دەماوەند ئەژدەهاک دەکوژێت، دوای ئەوەی کە گاڵتەیەکی زۆر بە ئەفسانەی فارسەکان دەکات ئەمجا بەپێی سەرچاوەکان ئەو دەڵێت ئەمەیان گونجاوە و دەڵێت “ئەوەی کە فارسەکان پێی دەڵێن ئەژدەهاکی پیورئەسپ ئەوان بە باوباپیری خۆیانی دادەنێن: ئەو پادشایە لەسەردەمی نەمرود دا ژیاوە. ئەو کاتەی کە زمانەکان دابەش بووە لە جیهاندا”. بە ڕوونی دەردەکەوێت کە موسای خورێنی هەزار و شەش سەد ساڵ لەمەوبەر ئەژدەهاکی پادشای میدی وەک پادشایەکی مێژوویی مید و بابەتێکی مێژوویی باسکردووە کە بەرەکانی لە ئەرمینیادا نیشتەجێ بوون، تەنانەت ناوەکانیشیان جیاواز بووە و تەنانەت دەڵێت خەڵکی ئەو ناوچەیە لە لە ڕۆژانی ئەو مێژوونوسەدا هەر میدی بوون و لای ئەو مێژوونوسە ئەژدەهاکی یەکەم پادشایەکی مێژوویی مید بووە و ئەژدەهاکی میدی بووە و ئەوەی دووەم ئەژدەهاکی بیورئەسپ و پادشایەکی ئەفسانەیی بووە کە فارسەکان بە کۆنترین پادشای خۆیان دایانناوە، کە هەرچەندیشە موسای خۆرێن دواتر دەڵێت “ئەو پادشایە بە ناوێکی نزیک لەوە لە کتێبی کلدانەکاندا لەو سەردەمەدا هەبووە”، واتە ئەژدەهاکی نەورۆز، پادشایەک و چیرۆکێکی تەنها فارسی نەبووە و فارسەکان بە شێوەی خۆیان گێڕاویانەتەوە. ئەو دواتر ئەفسانەکە بە شێوەکی جیاواز لەوان دەگێڕێتەوە و ئەفسانەکە هی خەڵکی ناوچەکە بووە نەک فارس. واتە هەرچەندە فارسەکان ئەژدەهاکی بیورئەسپی ئەفسانەیی نەورۆزیان بە باوباپیرانی خۆیان داناوە سەرەڕای ئەوە سەرچاوەی تری کلدانی بە شێوەی تر گێڕاویانەتەوە.

واتە زانیاریەکانی دوو مێژوونوسی دێرین بە ڕوونی ئەوەمان بۆ دەخەنە ڕوو کە ئەژدەهاکی پەیوەست بە نەورۆز بەستراوەتەوە بە سەردەمی نوح و نەمرودەوە و ناوچەی ئەفسانەکەش وڵاتی بەناو ئێران نەبووە، بەڵکو موسڵ/کوردستان بووە. موسای خۆرێنی بە ڕوونی و بە جودا و لە ژێر ناوێکی جیاوازدا ئەژدەهاکی یەکەم دەناسێنێت بە ئەژدەهاکی بیورئەسپ و وەک ئەفسانەیەک سەیری کردووە و بە جودا و بە ناوی ئەژدەهاکی میدی مێژووی پادشایەکی تری گێڕاوەتەوە و وەک بابەتێکی مێژوویی ڕوون مامەڵەی لەگەڵ ئەژدەهاکی میدیدا کردووە و چەندین بەڵگەی لەسەر هێناوەتەوە. بۆ نموونە ئەوەی کە بەرەی ئەو پادشایە لە ئەرمینیا دواتریش هەر پادشا بوون و وەک بەیت ئەو بابەتە لە ناو خەڵکی ئەو ناوچانەدا بە گۆرانی گووتراوە. بەو جۆرە بە دوور و نزیک جگە لە ناوەکەیان کە ئەویش جیاوازی تێدا بووە، ئەو دوو پادشایە هیچ پەیوەندیەکیان بەیەکەوە نەبووە و لە دوو ناوچە و دوو سەردەمی جیاوازدا باسکراون. مێژوونوسی کورد، ئیبن ئەسیر (١١٦٦-١٢٣٣ ز) و تەبەری (٨٣٩- ٩٢٣ ز) و مەسعودی (٨٩٦-٩٥٦ ز) یش بە هەمان شێوە ئەژدەهاک و نەمرود بە هەمان کەس دادەنێن و ئەوانیش بەشێوەیکی تر هەر دووپاتی بەشێک لە قسەکانی ئەو دوو مێژوونوسە دەکەنەوە.

ئەی ئەم جەژنە و کاوە پەیوەندیان بە کوردەوە هەیە؟
زانا و مێژوونوسی کورد ئەبوحەنیفەی دینەوەری، لە بەشێکی کتێبەکەیدا باس لە بنەچەی کورد دەکات. دینەوەری هاتووە چیرۆکی زوحاکی بیورئەسپی ئەفسانەیی دەگێڕێتەوە و ئەویش دەڵێت کە ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە لە دەست کوشتن و زوحاک دەرباز دەکران و ڕوویان دەکردە چیاکان، نەتەوەی کوردیان لێ پێکهات. لە ڕاستیدا ئەم ئەفسانەیە لەسەر کورد، لای مێژوونوس مەسعودیش دووبارە بووەتەوە. لە هۆنراوەی یارسانیشدا دیسان ئەو خۆبەستنەوە بە کاوە و ئەفسانەی زوحاکەوە دەردەکەوێت. شاوەیس قولی کە لە نزیکی ساڵی ١٤٠٧ز لە گوندی دەزرزیانی شاهۆ دایکبووە، واتە نزیکی شەش سەد ساڵ لەمەوبەر، دەبینرێت کورد بوون و گوزارشکردنی لە لەناوبردنی زوحاکدا بە شێوەکی زۆر سەرنج ڕاکێش دەخاتە ڕوو کاتێک کە بە هەورامیەکی شیرین یێژێت:

ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد
بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد
من ئەو شێرەنان چەنی دەستەی گورد
سلسلەی سپای زەحاک کەردم ھورد

واتە “من بنەچەم کوردە و باوباپیرانم کوردە و لە ڕەگەزی کوردم، من ئەو شێرەم کە لەگەڵ کۆمەڵێکدا سوپای زوحاکمان وورد کرد”. لێرەدا شاوەیس قولی نزیکی شەش سەد ساڵ لەمەوبەر زۆر بەڕوونی ناسنامەی کوردبوونی بەستۆتەوە بە کاوەی ئاسنگەرەوە و ئەویش وەک سیمبوڵێکی کوردان ئاماژەی پێکردووە کە بەشێک بووە لەو دەستە کوردەی ئەژدەهاکیان لەناوبردووە. واتە ئەم شیعرەی شاوەیس قولی لەگەڵ قسەی ئەبوحەندیفە و بەستنەوەی کورد بە چیرۆکی کاوە و زوحاكەوە مێژوویەکی دێرینی هەبووە. ئەحمەدی خانی (١٦٥٠-١٧٠٧ ز) یش بە ووردی باسی جەژنی نەورۆز و سەرساڵی لە ناو کورداندا کردووە بێ ئەوەی کە باسی کاوە بکات. ئەحمەدی خانی زیاتر لە سێ سەد ساڵ لەمەوبەر لە مەم و زیندا باسی نەورۆز و خۆشی و شادی ئەو ڕۆژە لە ناو کورد دا بەم شێوەیە دەکات:

دەورا فەلەکی ژ بەختێ فەیروز
دیسان کو نوما ژ نوڤە نەوروز
مەبنی ل وێ عادەتێ موبارەک
شەهری یو سوپاسی یان ب جارە
.
.
.
سەرسالی و باکیر و روالان
سەد سالی و جوان و پیر و کالان
سەرسال ل رەسم و راهێ مەعهوود
گیرا ل جیه و مەقامێ مەحموود

ئەم جەژنە بە شێوەیەک لە ناو کورد دا ڕەگی داکوتیوە، کە هەتاوەکو نزیکی چوار سەد ساڵ لەمەوبەر شارۆچکەیەک لە شارەزوور ناوی (مێرکاوە) بووە و هەر بە ناوی کاوەی ئاسنگەرەوە ناونرابوو.

یەکێک لە ڕێوڕەسمە هەرە گرنگەکانی نەورۆز لای کورد ئاگرەکەیە. تا ساڵی حەفتاکان لەسەربانی هەموو ماڵێک لە هەندێک ناوچەدا ئاگردەکرایەوە. لە جەژنێکی تریشدا کە لە کۆتایی مانگی هەشت و لە دامێنی چیای دەماوەند/زەماوەند دا (جەژنی کورد) بەڕێوە چووە، لەوێدا هەتاوەکو ساڵی ١٨٢٠ خەڵک لەسەر سەربانی ماڵان هەموو ساڵێک ئاگریان بە بۆنەی ئەو جەژنەوە کردۆتەوە و جەژنەکەش ناوی (جەژنی کورد) بووە. واتە ئەو شوێنەی کە ئەژدەهاکی ئەفسانەیی تێدا کوژراوە، هەر لەوێدا جەژنی کورد بەڕێوە چووە. واتە لە هەموو سەردەمێکدا و تەنانەت بنەچەی دروستبوونی کوردیش بەو ئەفسانەیەوە بەستراوەتەوە و بەشێکی گرنگ بووە لە فەرهەنگی کوردی. هەروەها ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوجەکانی کوردستان، لە کرمشانەوە هەتاوەکو باکوری کوردستان، لە هەندێک شوێندا هێشتا خەڵک بۆ ئەم جەژنە وەک سەردەمی دێرینی مێسۆپۆتامیا هێلکە ڕەنگ دەکەن کە ئەوە دیسان دێرینی ئەو جەژنە لە ناو کورد دا دووپات دەکاتەوە.

ئەنجام
وەک ڕوونکرایەوە ئەژدەهاکی پادشای میدی بابەتێکی مێژووییە و ئەژدەهاکی بیورئەسپ و کاوە، پادشا و پاڵەوانێکی ئەفسانەیین و چەندین سەرچاوەی مێژوویی جیاواز ئاماژەیان بەوە کردووە و گرنگترینیان ئەوەی موسای خۆرێنیە کە میدەکانی ناسیوە و هەتاوەکو سەردەمی ئەویش هەر بە مید ناسراوبوون و بە تەواوی بە جودا ئەو دوو پادشایەی باس کردووە. بەو جۆرە زۆربەی گێڕانەوەکان هەمان ئەو چیرۆکەی مێسۆپۆتامیایە بەشێوەی نوێتر و بنەچەی شوێنی ئەفسانەکە ناوچەی موسڵ و دەروبەری بووە نەک وڵاتی بەناو ئێران، هەرچەندە فارسەکان بە شێوەی جیاوازی خۆیان گێراویانەتەوە. بۆیە دەشێت تەمەنی ئەو جەژنە زیاتر لە دەهەزار ساڵ بێت. وەک لە شیعرەکەی شاوەیس قولیدا دەردەکەوێت، زیاتر لە شەش سەد ساڵ لەمەوبەر کورد کاوەی بە پاڵەوانێکی ئەفسانەیی کوردی سەیکردووە. بەپێی سەرچاوەکان، ئەو پادشا ئەفسانەییە دێرینە، فارسەکان بە باوباپیرانی خۆیان دایان ناوە سەرەڕای ئەوەی کە سەرچاوەی تر بۆچوونی جیاواز بووە. ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕوودەدات، نەزانی هەندێک لە نووسەری کوردە کە زۆر خەمساردانە پاڵەوان و ئەفسانەیەکی دێرینی کوردی کە هەزاران ساڵە بە شێوەی جیاواز لە ناوباوباپیرانماندا دەگێڕدرێتەوە و بووە بە بەشێکی گرنگ لە فەرهەنگمان، بێ هیچ لێکۆڵینەوە و هەوڵێک بۆ تێگەیشتن، خەریکە مۆرکێکی ئایدیۆلۆژی و نەتەوەیی خۆیانی لێ دەدەن و بەوجۆرە فەرهەنگ و مێژوومان تێک دەدەن. هەموو ئەم بۆچوونە بێمانایە تەنها لەسەر لێکچوونی دوو ناو ڕوویداوە، دەنا ئەو دوو پادشایە بە دوور و نزیک پەیوەندیان بەیەکەوە نیە. زۆر جار مرۆڤ شەرم دەیگرێت کە نووسین و ئاخاوتنی هەندێک لەو نووسەرانە دەبینێت بەرامبەر بەو پاڵەوانە ئەفسانەییە کە هیچ بنەمایەکی تێگەیشتن و ڕێزگرتنیان تێدا نیە و زۆربەیان لەوە نەگەیشتوون کە کاوە و ئەژدەهاک ئەفسانەن نەک مێژوو. واتە نە ئەژدەهاکی ئەفسانەیی کورد بووە و نە کاوە فارس و نە پێچەوانەکەشیان. چیرۆکی کاوە و ئەژدەهاک، لە سەرەتای شارستانیەتەوە بەشێوەی جیاواز دەگێردرێتەوە و سەردەمانێک ئەو ئەفسانەیە هەبووە کە فارس هێشتا ناوی لە مێژوودا تۆمار نەکراوە و هەر نەتەوەیەک بە شێوەی خۆی گێڕاویەتیەوە، بەڵام هەرگیز ئەو ئەفسانەیە دژی کورد نەبووە. بە هیچ شێوەیەک لە مێژوودا بابەتی کاوە و زوحاک بابەتێکی کێشەی دوو نەتەوە نەبووە، ئەو لایەنە نەتەوەییە هەڵبەستراوی نووسەری کوردە لەسەردەمی نوێدا. زۆر لە کاردانەوەکانی نووسەری کورد چاوەروانکراون، ئەندامانی نەتەوەی داگیرکراو زۆر جار ڕقیان لە دابوونەریتی خۆیانە و هەمیشە بە دوای ئەوەوەن کە گاڵتەی پێبکەن و بە شێوەی جیاواز ڕەتی بکەنەوە (پێشتر بابەتم لەسەر ئەمە نووسیوە و لە خوارەوەدا لینکەکەی دادەنێم).

هیچ گومانێک نیە لەوەدا کە ئەفسانەی نەورۆز و کاوە بە فەرهەنگ و مێژوومانەوە گرێدراون و ڕەگێکی قوڵیان تێدا داکوتیوە، بۆیە نابێت هەرگیز وازیان لێبهێنین. دەبێت بۆ هەتایی کاوەی ئاسنگەر پاڵەوانی ئەفسانەیی و ئەو ئاگرە پیرۆزەی نەورۆز، سیمبوڵی بەرخودان و یەکگرتوویمان بێت. دەبێت جارێکی تر کاوە لە ئەفرین دروستبکەینەوە و لە هەر شوێنێکی تری کوردستان بێت، بێ دوودڵی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر بۆ هەتایی سیمبوڵی پاڵەوانێکی ئەفسانەییمان بێت لە دژی ناعەدالەتی لە شێوەی خۆماڵی بێت یان بێگانە. ئەوانەی کە لەسەر مێژووی کوردیش دەنووسن، دەبێت ڕێز لە مێژوو و فەرهەنگ بگرن و بەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

نووسینی: سۆران حەمەڕەش

تێبینی:
– پێم ناخۆشە ناونیشانی بابەتەکەم بەوجۆرەیە، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو لە نوسەری کورد ناوی ئەو پاڵەوانە ئەفسانەییە بە “خائینیک” دەهێنن، منیش لە زمانی ئەوانەوە دووبارەی دەکەمەوە دەنا من ڕێ بەخۆم نادەم کە ئەو زمانە بەرامبەر پالەوانێکی ئەفسانەیی کوردی بەکاربهێنم.

– تکایە خوێنەری ئازیز، گەر لە ناوچەکەی تۆدا دابونەریتێکی تایبەت بە نەورۆز هەیە، بە سوپاسەوە لە کۆمێنتدا بۆ ئەوەی منیش و خوێنەرانیش سوودی لێ وەربگرین و بپارێزرێت و تۆماربکرێت.

– شوێنی گرتنی وێنەکەی لای ڕاست نادیارە، بەڵام وەک ئاهەنگێڕانی نەورۆزی گوندێکی ڕۆژهەڵات دەردەکەوێت. وێنەکەی لای چەپ ئەو کاتەیە کە چەتەکانی تورکیا پەیکەری کاوەیان لە شاری ئەفرین شکاندووە.

– لە ڕابردوودا هەژدیها مانایەکی ئەرێنی لە فەرهەنگی کوردیدا هەبووە، دەشێت سیمبوڵی بەهێزی و مەزنی و ژیری بووبێت و ڕۆڵی ئاینی هەبووبێت، هەر بۆیە دوایەمین پاشای مید ناوی هەژدیها/ئەژدەهاک بووە و هەتاوەکو ئەمڕۆش مار ڕۆڵێکی تایبەتی لە فەرهەنگی کوردیدا ماوە. پێشتر بابەتم لەسەر ئەوە نووسیوە هەر وەک لەم لینکەدا دەبینرێت.
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=1641931252509202&set=pb.100000770292893.-2207520000.1552070309.&type=3&theater

– بابەتی هۆکاری ڕقی کورد لە فەرهەنگی خۆی لەم لینکەدا دانراوە
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=1101209469914719&set=pb.100000770292893.-2207520000.1552070436.&type=3&theater

– بابەتێکم لەسەر زانا و کەسایەتی کورد ئەبوحەنیفەی دینەوەری نووسیوە هەر وەک لەم لینکەدا دانراوە
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=648991251803212&set=pb.100000770292893.-2207520000.1552131056.&type=3&theater

سەرچاوەکان
– ابن الأثير (٢٠١٠) الكامل في التاريخ، موقع الوراق.
– حەمەڕەش، سۆران (٢٠١٣) کورد کێیە؟، لەلایەن نووسەرەوە چاپکراوە، لەندەن.
– الدینوري، ابو حنیفة احمد بن داود (١٨٨٨) الاخبار الطوال، مطبعة بریل، مدینة لیدن.
– المسعودي (٢٠١١) مروج الذهب، الموسوعة الشاملة.
– Dietrich, B. C. (2004) The Origins of Greek Religion, Bristol Phoenix Press, UK.
– Garnier (1909) The Worship of the Dead, Рипол Классик.
– Johnston, S. I. (2004) Religions of the Ancient World: A Guide, Harvard University Press, USA.
– Lundbom, J. R (1999) Jeremiah one-twenty, Doubleday, Indiana University, USA.
– Morier, J. J. (1818) A Second Journey through Persia, Armeia and Asia Minor to Constantinople between the years 1810 and 1816, Longman, Hurst, Rees, Orme and Brown, London




مێژووی کورد و کوردستان له توێژینەوەی زانایانی روسدا

نووسینی: د.ئەسعەد رەشیدی
وەرگێڕانی: شەهرام عەبدوڵڵا

مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لە توێژینەوەی توێژەرانی سەدەی نۆزدەیەمی روسیادا، تا دەگاتە قۆناغی بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ساڵی ١٩١٧دا و تا دوای یەکێتی سۆڤیەتیش، یارمەتیدەرێکی گرنگ و پڕبایەخە بۆ ناسین و تێگەیشتنی زانستییانە لە کێشەی کورد. توێژینەوە قووڵە مێژوویی، رەچەڵەکناسی، سیاسی – ئابووریی، زمانیی و کەلتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، لە نووسینی مێژووزانانی روسدا چ لە سەردەمی روسیای قەیسەری و چ لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت، بە شێوەیەکی گشتی دەنگدانەوەی فراوانیان هەبووە.

 

بە هۆی ئەوەی توێژەرانی روس هەوڵیان داوە بە شێوەیەکی سیستەماتیکی (مێژوویی، ریوایی، بەراوردکاری) رەگ و بنیاتەکانی کێشەی کورد و کوردستان شیکار بکەن و هاندەرەکان، پێکهاتەکان، ئاراستە جیاوازەکان و هەندێجار نەگونجاوەکان لە کێشەی کورددا تاوتوێ بکەن و شارەزایانە و بە وردی لێیان بکۆڵنەوە.

توێژینەوە زانستییەکانی مێژووی کورد و کوردستان لە ئەدەبی روسدا، لە دوو رووی جیاوازەوە شیاوی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنن. یەکەم: نووسراوەکانی بەرپرسانی ئیداریی و سەربازیی حکومەتی قەیسەری کە رەهەندی ئیداریی و بەڕێوەبەرایەتی وایان هەیە، هەندێجار تێکەڵ بە بیرەوەری و رابردووی مانەوەیان لە کوردستان دەبن و لەگەڵ روانینی جیۆپۆلەتیکی ئیمپراتۆرییەتی روسیا هاوتەریب دەبن و دەخوێننەوە. دووەم: نووسینە زانستییانەکانی توێژەرانی روس کە لە رێڕەوی پێشکەوتن و پەرەسەندنی زانستی مێژوویی، لەوانەش کۆردولۆژیدا رێک خراون لە چوارچێوەی توێژینەوە زانستییە مێژووییەکاندا پۆلێن دەکرێن و هەڵدەسەنگێنرێن.

بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە خەباتیدا بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووس، سەرنجی ئەنجومەنە بیانییەکان لەوانەش وڵاتانی ئەورووپی بۆ لای خۆی راکێشا و بوو بە بەشێکی جیانەکراوە لە پرسە دژوارە ناوچەیی و نێوان ناوچەییەکان.

روسیای قەیسەر و کورد
توێژینەوە لە بارەی دەستپێک و مێژوو و کەلتووری کورد، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم و لە کاتێکدا لە لایەن داڕێژەرانی سیاسەتی دەرەوەی روسیای قەیسەری بە شیوەیەکی بەردەوام دەستیپێکرد کە ناوچەی قەوقاس لە ئەنجامی جەنگەکانی روسیا – عوسمانیی و روسیا – ئێراندا، کەوتبووە ناوەندی سەرنجی سیاسەتی پەرەسەندنخوازانەی ئیمپراتۆرییەتی روسیا بەرەو باشوور.

لە سەردەمی یەکێتی سۆڤێتدا توێنەوە لە بواری کوردۆلۆژیدا لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە پەرەسەندنی زیاتری بە خۆوە بینی، بەڵام بە هۆی بیرکردنەوەی بەرتەسک و سنوورە ئایدۆلۆژییەکان، نەتوانرا بۆ ئاستێکی زانستی تۆکمە گەشە بکات.

لەگەڵ هەموو ئەوانەش هەوڵی توێژەرانی روس لە پانتایی (ئەدەب، شیعر، کەلتووری چینایەتی) و هەروەها زانستی خەڵکناسیدا، یارمەتیدەرێکی گرنگ و پڕبەهایە بۆ پەرەپێدانی ئاستی تێگەشتن لە مێژووی کورد و کوردستان.

سێ هەنگاو
دەکرێ زانستی کوردناسی لە روسیای کۆن و نوێدا بە سێ هەنگاو دابەش بکرێت.

هەنگاوی یەکەم
هەنگاوی یەکەم بە روانین و ئاراستەی جیۆپۆلەتیکییانەی روسیای قەیسەری بۆ کوردستان دەناسرێتەوە، کە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمەوە دەست پێدەکات و تا قۆناغی بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان بەردەوام دەبێ. لەو قۆناغەدا نووسین و توێژینەوەی زانایانی وەکو: ی.ئا.ئاربیلی (И. А. Орбели)، پ.ی لیرخ (П.И.Лерх)، ن.یا.مار (Марр Н. Я) و بە تایبەت نیکیتین (В.П.Никитин) و مینۆرسکی (В. Ф. Минорский) وەکو دوو کەسایەتی زانستی و کەلتووری، دەوری بەرچاویان لە ناسین و لێکۆڵینەوەی مێژووی کورد و کوردستاندا هەیە.

لەنێوان بەرداشی ئیمپراتۆرەکاندا
جەنگە بێپایانەکانی هەر دوو ئیمپراتۆرییەتی روسیا و عوسمانیی لە سەدەکانی هەژدە و نۆزدەدا. کاریگەری شوێنی سەرنجیان لە سەر کێشەی کورد دانا. روسیا هەوڵی ئەوەی دەدا جیاوازییە ناوخۆییەکانی حکومەتی عوسمانیی لەوانەش پرسی کورد لەو وڵاتەدا لە سیاسەتی دەرەوەی خۆی و لە ناوچەی قەوقاسدا کە گرنگییەکی ستراتیژیی هەبوو لە بەرچاو بگرێت و بەکاریان بێنێ. لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا و لە سەردەمی فەرمانڕەوایی سوڵتان مەحمودی دووەمدا، میرنشینەکانی بابان، سۆران، بادینان و هەکاری، خودموختاری ناوخۆییان هەبوو. لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان روسیا و عوسمانییدا، حکومەتی عوسمانیی بڕیاری دا کۆتایی بە خودموختاری ناوچەکانی کوردستان بهێنێ، چونکە پێویستییەکی زۆری بە سەرچاوەی دارایی و مرۆیی هەبوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی روسیا لە بەرەکانی جەنگدا.

هەروەها هەبوونی پێکهاتە خودموختارەکانی کوردستانی لە بەردەم ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆیدا بە کۆسپ دەزانی. راپەڕینە بێژمارەکانی کورد وەکو: راپەڕینی عەبدولڕەحمان پاشا (١٨٠٦/١٨٠٨) لە موسڵ، بابانزادە ئەحمەد پاشا (١٨١٢) راپەڕینی زازاکان لە ناوچەی دێرسیم (١٨١٨/١٨٢٠) راپەڕینی ئێزدییەکان (١٨٣٠/١٨٣٣) راپەڕینی ئیدریسییەکان لە هەکاری (١٨٣٠/١٨٣٣) شەرەفخان لە بەدلیس (١٨٣١) محەمەد پاشای کۆرە لە موسڵ (١٨٣٠/١٨٣٣)، قارزان لە دیاربەکر (١٨٣٣/١٨٣٧) بەدرخان (١٨٤٣/١٨٤٧) یەزدانشێر(١٨٥٥) لە بەدلیس، هەمووان ناڕەزایەتی بەرفراوانی کۆمەڵگەی کوردییان لە ئاست فشارەکانی حکومەتی عوسمانیی پیشان دەدا.

روسیا لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا و لە دوای پتەوکردنی پێگەی سیاسی خۆی لە قەفقاس، بە مەبەستی دروستکردنی پێوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی ناو جوگرافیای ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی هەوڵی زۆری خستە گەڕ.

ئاراستەی سیاسی روسیای قەیسەری بەرامبەر کورد لە سەر بنەمای تێکدانی هاوسەنگی هێز لە قەفقاس و ئاسیای ناوەڕاست دروستبوو. لەو چوارچێوەیەشدا دەبێ دەوری گرنگی ژەنەراڵ ساکۆڤیچ (И. Ф. Паске́вич) لە بەرچاو بگیرێت کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ عوسمانییدا (١٨٢٨ ـ ١٨٢٩) لە ناو کورداندا دەستیکرد بە بانگەشەکردن و رایکێشان بە لای ئیمپراتۆرییەتی روسدا. لە ناو کورداندا خێڵەکانی رواندوز شانبەشانی سوپای روسیای قەیسەری دژ بە سوپای عوسمانیی دەجەنگان. (١)

لەو بارەیەوە دەکرێت ئامانجی دیکەی ئاراستەی سیاسەتی روسیا لە ئاست قەفقاس و بە تایبەت کوردستان باس بکرێن، وەکو ئامانجە ئابووریی و بازرگانییەکان کە روسیا لە رێگەی کوردستانەوە دەیتوانی پێان بگات، چونکە کوردستان روسیای دەبەستەوە بە رێڕەوی سەرەکی بازرگانی کافاکاس تا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گرنگی جیۆئیکۆنۆمی کوردستان بۆ روسیا، بە تایبەت لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەمدا بە خێرایی رووی لە گەشەکردن بوو.

لەگەڵ پەرەسەندنی سەرمایەداری لە روسیا بازنەی دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە قەفقاس زیاتر پەرەی دەسەند و لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا، کوردستانی باکوور لەگەڵ ئەرمینیای رۆژئاوا و ئازەربایجانی باشوور بوون بە نیمچە کۆلۆنی روسیا. لە لایەکی دیکەوە سەرکوتکردنی سیستماتیکی کورد لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیییەوە کە خۆی لە کۆتاییهێنان بە خودموختارییەکان، سەپاندنی باج، ناردنیان بۆ شەڕ لەگەڵ روسیا (تێکەڵکردنی خێڵە کوردەکان لەگەڵ سوپای حەمیدییە) دەبینییەوە. رێخۆشکەر بوو بۆ ناڕەزایەتی و بێزاری کوردانی باکوور. لە سەر بنەمای ئەو واقیعە ئاراستە و روانینی سیاسی روسیای قەیسەری بۆ کورد دروستبوو و کورد کەوتە ناوەندی سەرنجی پیترسبۆرگەوە.

بە شێوەیەکی گشتی دۆکترینی سیاسی روسیای قەیسەری بەرامبەر کورد، لە دوای کۆتاییهاتن بە شەڕی ئێران و روسیا (١٨٠٤ ـ ١٨١٢) و شکستی ئێران لە شەڕەکەدا لە ساڵی ١٨٢٨ کە بە پەیماننامەی تورکمەنچای کۆتایی هات، دەستیپێکرد و تا کاتی بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ساڵی ١٩١٧ بەردەوام بوو.

شەرەفنامە لە کتێبخانەکانی روسیا
لە چوارچێوەی ئەو ئاراستەیەدا سەرنج و روانینی پیترسبۆرگ بۆ زانستی رۆژهەڵاتناسی و توێژینەوە پێوەندیدارەکانی وەک کوردۆلۆژی پەرەیان سەند.

ژەنەراڵ سوختلین (П. К. Сухтелен) لە ساڵی ١٨٢٨دا لە میانەی شەڕی نێوان ئێران و روسیا، کتێبخانەی شاری ئەردەبیلی وەک دەستکەوتی شەڕ گواستەوە بۆ روسیا. لەو کتێبخانەیەدا، کتێبی شەرەفنامە (١٥٩٩) هەبوو، کە لە لایەن نووسەری کتێبەکە واتە شەرەفخانی بەدلیسییەوە واژۆ و پێشکەشی کتێبخانەکە کرابوو. ئەو کتێبە لەلایەن ژەنەراڵ سوختلینەوە نێردرا بۆ پیترسبۆرگی پایتەختی روسیا. زانایانی روس دەستبەجێ وەک کتێبێکی دەستنووس جەختیان لە گرنگبوونی کردەوە (٢) و پرۆفیسۆر ڤیلیامینۆف زرنۆف (В.В.Вельяминов-Зерноф) نوسخەی ئەسڵی کتێبەکەی کە بە زمانی فارسی نووسرابوو چاپ و بلاو کردەوە. پاشان پرۆفیسۆر شارمووا (Ф.Шармуа)، وەرگێڕدراوی شەرەفنامەی بە چوار بەرگ و بە زمانی فەڕەنسی لە ساڵانی ١٨٦٨ ـ ١٨٧٥ بڵاو کردەوە.
بە وتەی نیکیتین (В. Никитин)، لە شەڕی قریمەدا کاتێک ژمارەیەک کورد لە لایەن سوپای روسەوە بە دیل گیراون. ئەکادیمیای زانستەکانی روسیا، پ.ئەی. لێرخ (П. И Лерх ) دەنێرێت بۆ لایان و لەو رێگەیەوە یەکەم تێکستی کوردی شەرەفنامە لە ساڵی (١٨٥٦ـ ١٨٥٨) لە سەر دەستی پ.ئەی.لێرخ و بە ژێرنووس و چەندین تایبەتمەندی دیکە بڵاو دەکرێتەوە. هەروەها دوو زانای دیکە بە ناوەکانی بریزین (И. Н. Березин) و دیتێل (В. Ф Диттель) لە لایەن ئەکادیمیای زانستەکانی روسیاوە بۆ فێربوونی زمانی کوردی راسپێردراون.(٣) هەر لەو سەروبەندەدا دوو دیپلۆماتکار بە ناوەکانی خۆداکۆ (А. Я. Ходько) و ژابەی (А. Д. Жабой) رۆڵی کاریگەریان هەبووە لە توێژینەوە مێژووی کورددا. خۆداکۆ لە ساڵی ١٨٧٥ لە پاریس توانی گۆڤاری (ئاسیاییەکان) بە زمانی فەڕەنسی بڵاو بکاتەوە کە وەک کوردانی سۆرانی سلێمانی دەڵێن؛ تایبەت کرابوو بە کوردستانی باشوور. ژابەی کە کۆنسوڵی روسیا بوو لە ئەرزەڕوم (١٨٤٨/١٨٦٦) دوای فێربوونی زمانی کوردی بە هاوکاری ژمارەیەک کورد توانی فەرهەنگی وشەی کوردی- فەڕەنسی و فەرهەنگێکی ئاخافتن بە زمانەکانی فەڕەنسی- روسی- کوردی بڵاو بکاتەوە. (٤)

پرۆفیسۆر و.ف.مینۆرسکی (В. Ф. Минорский ١٨٧٧ ـ ١٩٦٦) کە خوێندنی لە زانکۆکانی ماف و رۆژهەڵاتناسی مۆسکۆ تەواو کردبوو. لە ساڵی ١٩٠٣ وەک دیپلۆماتکاری حکومەتی روسیای قەیسەری لە ئێران و تورکیا کاری کردووە. دوای بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ساڵی ١٩١٧، ئەو نەگەڕایەوە بۆ روسیا و لە ساڵی ١٩٦٦ لە پاریس کۆچی دواییکرد. هۆگری مینۆرسکی بۆ مێژووی کورد و کوردستان لەو ساڵانەی لە ئێران و تورکیا بوو زیاتر بوو. هەروەها گرنگی دا بە توێژینەوە لە بارەی مێژووی ئێران، قەفقاس، تورکیا، لەگەڵ مێژووی ئیسلام. لەو بوارانەشدا نووسینی پڕبەهای ئامادە کرد، وەکو کتێبی کوردەکان(١٩١٥) یاداشتەکانی گەشت (١٩١٦) یاداشتەکانی پترۆگراد (١٩١٥) شوێنەوارە دێرینەکانی گۆلی ورمێ، کە سەرەتا و سەرچاوەی مێژوویین بۆ کورد.

مینۆرسکی رابردوو و ژینگەی کورد بۆ سەرەتای سەدەی حەوتەمی پێش زایین دەگەڕێنێتەوە، نووسیویەتی:” زێدی کوردان و یا (زمانەکەیان) بە ئەگەری زۆر دەگەڕێتەوە سەر رۆژهەڵات. لەگەڵ دەرکەوتنی ئاریاییەکان لە سەرەتای سەدەی حەوتەمی پێش زاییندا، گریمان دەکرێ مادەکان و هاوپەیمانانیان لە ساڵەکانی ٦٠٧ی پێش زاییندا، کۆتاییان بە حکومەتی ئاشوورییەکان هێنابێ و لەو کاتەدا بەشێکی گەورەی کوردان بەرەو رۆژئاوا کۆچیان کردووە. پێویستە هاوکات ئەوەشمان لە بیربێ کە ئەرمەنەکان وەکو دراوسێی دێرینی کوردان (کە بنەچەیان لە گەلێکی دیکەیە) لە (فرجیا) دەرکەوتن و دوای زاڵبوونیان بە سەر ئوراتوودا لە کەنارەکانی گۆلی وان نیشتەجێ بوون. بەمپێیە ئەگەر زێدی نەژادی ئەرمەنییەکان لە باکووری رۆژئاوا هەڵکەوتبێ، شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەتایی کورد دەبێتە رۆژهەڵاتی ئەو ناوچەیە. بەو شێوەیە ئەم دوو شەپۆلی کۆچکردنە نایەکسانە، چیاکانی توروسیان بە سەر دوو بەشی جیاجیادا دابەش کرد”. (٥)

مینۆرسکی کە فێری زمانی کوردی ببوو، ئاشکرای کرد بە روانین بۆ چییەتی ئەم زمانە (وەک سیستەمێکی بنیاتی بۆ ناسینی سەرەتایی نەتەوەکان) دەکرێ تێگەیشتنێکی دروست لە رەگ و سەرچاوەی نەتەوەی کورد دەستەبەر بکرێت.

نووسیویەتی:” زمانی کوردی لە ریزی زمانە ئێرانییەکاندا دانراوە کە فارسی، ئەفغانی، بەلوچی ئاستینەکانی قەفقاس دەگرێتەوە. زمانی کوردی (فارسییەکی تێکدراو) نییە، بەڵکو زمانێکە کە بە تەواوەتی جیاواز و گرێنەدراوە بە میتۆدەکانی فۆنۆلۆژی و رێزمانی تایبەت. هەروەها پێوەندی بە زمانی فارسییەوە وەکو پێوەندی زمانی روسی لەگەڵ سربیایی، یا زمانی لادینی سویسرییەکانی چیا لەگەڵ زمانی ئیتاڵی وایە “. (٦)

هەنگاوی دووەم
هەنگاوی دووەم، دوای بە دەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ساڵی ١٩١٧ تا کۆتایی نیوەی دووەمی دەیەی ٥٠ بەردەوام دەبێ و لە تێکستی نووسەرانی سۆڤیەتدا دەردەکەوێت. وەکو؛ گ. ئەستاخۆف (Г.Астахов)، م.پوگاریۆلف (М.Погорелов) و چەند کەسێکی دیکە.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو قۆناغەی زانستی مێژوویی روسیای سۆڤیەت و پاشان یەکێتی سۆڤیەت، روانین و ئاراستەی ئایدۆلۆژییە، کە لە سەر بنەمای ئامانج و ئارمانەکانی وەک شۆڕشی جیهانی، سەرکەوتنی سۆسیالیزمی زانستی و دروشمە پێوەندیدارەکانی ئەو قۆناغە مێژووییە راگیرابوو و زیاتر شوێنکەوتووی رەهەندە بەهێزە هەستیار و پۆپۆلیستییەکان بوو تاوەکو توێژینەوە بنیاتی و زانستییەکان. لەو سەردەمەدا تاوتوێکردنی بنیاتی و لێکدانەوەی پێکهاتەکان و ئاراستەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، چ لە ئاستی ناوچەیی و چ لە ئاستی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، لە لایەن توێژەرانی وەک ئەستاخۆف (Г.Астахов)، م. پوگاریۆلف (М.Погорелов)، خاڵفین (Н.А.Халфин)وە دانپێدانراو نەبوون و بە شێوەیەکی یەکلایەنە و بە دوور لە خستنەڕووی بەڵگە و دۆکیۆمێنتی مێژوویی و بڕوا پێکراو (هۆکاری راستەقینەی راپەڕینەکانی کوردیان بە پیلانی دەرەکی و پلانی ئیمپریالیزمی بەریتانیا) دەبەستەوە.

ئەو روانینە نەک هەر لە تێکست و توێژینەوەی نووسەرانی روسدا بانگەشەی بۆ دەکرا، بگرە لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەتیشدا بە شێوەیەکی بەربڵاو رەنگی دابووەوە.

خاڵفین (Н.А.Халфин) لە کتێبی خەبات لە رێگەی کوردستاندا، بە هێنانە ئارای کۆمەڵێک پرسیار لە بارەی چییەتی و چۆنییەتی کۆمەڵایەتی، دەستپێک و بنەڕەتی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە سەدەی نۆزدەیەمدا و کاریگەری و ئاراستەی سیاسی ئەو حکومەتە بەهێزانەی پەیوەستی پرسی کورد بوون. قۆناغێکی نوێی بە زانستی کوردۆلۆژی زیاد کرد. خاڵفین بە ئاماژەدان بۆ پێکهاتەی کۆمەڵایەتی – ئابووری کوردستان و رۆڵی سەرۆک خێڵەکانی کورد لە مێژووی گۆڕانکارییەکانی کوردستاندا، نووسیویەتی:” خێڵە کوردەکان رۆڵێکی بەرچاویان لە رەوتی ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی کوردستاندا هەبووە”. (٨) لە لایەکی دیکەوە خەباتی کوردان “بە دوور لە هەر چەشنە ئامانجێکی تایبەت دەبینێ کە لە رێکی بەرژەوەندی شێخ و فیۆدالەکاندا بە گەڕ کەوتووە”.(٩) خاڵفین بە ئاماژەدان بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بە رابەرایەتی شێخ عوبەیدوڵڵا نەهری لە ساڵی ١٨٨٠دا، راپەڕینی کورد لەو قۆناغەدا دەبەستێتەوە بە ئیرادەی سوڵتانی عوسمانیی و سیاسەتی بەریتانیا و نووسیویەتی:” ئاپۆرای بەرینی خەڵکی کورد وەک کۆمەڵێک کارت بە دەستی کۆڕ و کۆمەڵی فیۆدالی ئێران، عوسمانیی و بەریتانیاوە، بە مەبەستی لاوازکردنی روسیا گەمەیان پێ دەکرا”. (١٠)

ئەم هەڵسەنگاندنەی خاڵفین بێجگە لەوەی پشتی بە بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نەبەستووە، لە بەڵگاندنی لۆژیکیش بە دوورە. سەرەتا دەبێ بڵێین سنووردارکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بە چوارچێوەی بەرژەوەندی شێخ و فیۆدالەکان، لەبەرچاو نەگرتنی ناوەرۆکی خەباتی مێژووویی کوردە بۆ رزگاربوون لە ستەمی نەتەوەیی. هەروەها ئاوڕنەدانەوەی نووسەر پێشان دەدات لە گرنگی پێکهاتە سیاسی – ئابووری، کۆمەڵایەتی – کەلتوورییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەمەش واتە بێ هیچ گرنگیپێدانێک و بە ئاسانی بە تەنیشت دنیایەک رووداوی مێژووییدا تێدەپەڕێت. پێویستە ئەوەشمان لەبیربێ هێزە کۆلۆنیالیستەکان، بە تایبەت بەریتانیا هیچ هۆگرییەکیان بۆ ئامانجەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد پێشان نەدەدا، لەوانەش جودابوونەوەیان لە ئێران و تورکیا. بە پێچەوانەوە لەو قۆناغە دیارەی مێژوودا هێزە کۆلۆنیالیستەکان بە شێوەیەکی بنیاتی هۆگری ئەوە بوون کاریگەری سیاسەتی دەرەوەی خۆیان لە سەر هەر دوو وڵاتی تورکیا و ئێران زیاتر پەرە پێ بدەن و بە هیوابوون لە رەوتی گۆڕانکارییەکانی داهاتوودا ئەو دوو وڵاتە و سەرزەمینی کوردستانیش بکەن بە کۆلۆنی خۆیان.

هەنگاوی سێیەم
هەنگاوی سێیەم لە دەیەی شەستی سەدەی بیستەم و داڕمانی سیستەمی کۆلۆنیالیستییەوە دەست پێدەکات و تائیستا بەردەوام دەبێ. لەم قۆناغەدا نووسین و توێژینەوەی گرنگ و پڕبەها لە لایەن توێژەران و مێژووزانانی روس لە بارەی کورد و کوردستان بڵاو دەبنەوە.

هەندێک لەوانە بریتین لە: لازاریف (М.С.Лазарев 1930-2010 )، ژیگالینا (О. И. Жигалина)، حەسرەتیان (Гасратян М.А)، مگۆی (Ш. Х. Мгои)، ج جەلیلی (Джалил. Д ) ش ئەشیری. ئەمانە کاریگەری بەرچاویان هەبووە لە سەر دەوڵەمەندکردن و پەرەسەندنی زانستی کوردۆلۆژی. بە تایبەت کە سنوورە ئایدۆلۆژی و حزبیی و حکومییەکانی یەکێتی سۆڤیەتیان لە سەر نامێنێ.

بزووتنەوەوەی کورد لە یەکە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئێران، عێراق، تورکیا، سوریا) و کاریگەرییەکەی لە سەر جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە وەک پرۆسەیەکی بەربڵاو، زانایانی روسی هان دا لە رەهەندە جیاجیاکانی ژیانی نەتەوەی کورددا توێژینەوەی قوڵ بکەن.
پرۆسەی کوردۆلۆژی لە روسیا بە شێوەیەکی تەقلیدی لە بەشی رۆژهەڵاتناسی ئەکادیمیای زانستی روسیا لە شارەکانی سان پیترسبۆرگ، یەریڤان، تەفلیس و مۆسکۆ بە گەڕ خرا.

لە دەیەکانی ٨٠ و ٩٠ی سەدەی بیستەمدا، کوردناسانی سۆڤیەت پلانێکیان جێبەجێکرد کە بەپێی ئەو پلانە توێژینەوە پراتیکی و بنیاتییەکان لە بارەی پرسی کورد و تایبەتمەندییەکانی بزووتنەوەکەی، لە بەشە لە یەکدابڕاوەکانی سەرزەمینی کوردستان، هەڵسەنگاندنی ورد و هەمەلایەنەیان دەکرد.

بەشە لەیەکدابڕاوەکانی کوردستان
پرۆفیسۆر ئۆ.ژیگالینا (О. И. Жигалина)، مێژووزان و توێژەری مێژووی کورد لە پەرتووکی (بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە ئێران)دا، لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کورد دەکۆڵێتەوە. ئەوە دەخاتە روو کە سیستەمەکانی لێکەوتەی ئەو پێکهاتەیە لە سەربنەمایەکی پێوەندی تەقلیدی بنیات نراون کە لە قۆناغە مێژووییە دیارەکاندا لە هەناوی کۆمەڵگەدا کەڵەکە بوون. لە روانگەی سیاسییەوە ژیگالینا بە ئاماژەدان بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد نووسیویەتی:” کێشەی کورد لە ئێران، کێشەیەکی دژوار و پڕ تەنگ و چەڵەمەی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە کە وەک خواستی کورد بۆ بە دەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس ناسراوە. بەو هۆیەش بەرامبەر بەرژەوەندییەکانی گروپە دەسەڵاتدارەکانی ئێران وەستاوە و بووەتە گرێیەکی ئاڵۆزی پێکهاتوو لە تێکگیران و بەرەوڕووبوونەوەی نێوان ویلایەتەکان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. (١١)

پرۆفیسۆر م.حەسرەتیان (Гасратян М.А)، مێژووزانێکی دیکەی سۆڤیەتە و شارەزای مێژووی مودێرنی تورکیایە. لە بارەی پرسی کورد لە تورکیا لە کتێبی (کوردەکانی تورکیا لە مێژووی هاوچەرخی یەریڤان ١٩٩٠)دا نووسیویەتی:” نەریتی خەباتکارانەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کورد لە تورکیا وێنا دەکات کە خۆی وێنایەکە لە خەبات بە دژی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی”.(١٢)

حەسرەتیان کێشەکانی نێوان کورد و حکومەتی تورکیا دەستنیشان دەکات و بە ئاماژەدان بۆ کێشەی دەستووری بنەڕەتی نووسیویەتی:” دەستووری بنەڕەتی ١٩٨٢ی تورکیا وەک دەستوورەکانی پێشوو، مافی کورد پشتگوێ دەخات و لەڕووی مافەوە جەخت لە سەر یەکپارچەیی و تێکەڵکردنی کورد و کەمینە نەتەوەییەکانی دیکە دەکات”.(١٣)

بە بۆچوونی حەسرەتیان بەکارهێنانی واتا سیاسییەکان لە تورکیا یارمەتیدەر دەبێ بۆ دەرچوون لە کێشەی هەنووکەیی.

ش. مگۆی (Ш. Х. Мгои) شارەزا لە مێژووی کورد، هەوڵ دەدات لایەنە گرنگەکان و بەربڵاویی خەباتی نەتەوەیی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سیستەمە دیکتاتۆری و هەژمونخوازەکان لە وڵاتانی عێراق و سوریا لە (کتێبی پرسی کورد لە عێراقی ئێستادا) بخاتە روو، بە تایبەت دوای کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣ کە پێکهاتنی دوو وڵاتی عێراق و سوریای لێکەوتەوە. مگۆی نووسیویەتی:” بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە کوردستان لە راستیدا هەوڵێکە بۆ گەیشتن بە مافی دیاریکردنی چارەنووس لەو وڵاتانەدا”. (١٤)

کارێکی گرنگی دیکە لە بارەی کێشەی کورد و کوردستان، توێژینەوەیەکی هەمە لایەنەیە کە گروپێکی کوردناسانی روس کردوویانە. ئەو گروپە بریتین لە : م.لازاریف، (М.С.Лазарев 1930-2010 )، ئۆ.ژیگالینا ،(О. И. Жигалина)، ش. مگۆی (Ш. Х. Мгои)، م. حەسرەتیان (Гасратян М.А). کتێبەکەیان لە ساڵی ١٩٩٥ لەژێر ناوی (کوردستانی هاوچەرخ) بڵاوکردووەتەوە. لە پێشەکی کتێبەکەدا بە ئاماژەدان بۆ نیگەرانی کۆمەڵگەی جیهانی لە چارەنووسی کوردان نووسراوە:” چارەنووسی نزیک لە ٣٠ ملیۆن کورد کە بە درێژایی ٢٥٠٠ ساڵە لە سەرزەمینی باو و باپیرانی خۆیاندا دەژیێن و پشکی گرنگیان لە بەرەوپێشچوونی کەلتوور و پێگەیشتنی مێژووی نەتەوەکان و وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا هەبووە، نەک هەر مایەی زیادبوونی نیگەرانی روسیا، بگرە سەرتاسەری جیهانیشە، چونکە لەگەڵ ئەوەی بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی خەبات دەکەن، هێشتا بۆ بەرپاکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی رێگرییان لێ دەکرێت”.(١٥)

نووسەرانی کتێبی (کوردستانی هاوچەرخ) هەوڵ دەدەن هەڵسەنگاندنێکی واقعیانەی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان بکەن. دیارە لە ئێران، عێراق، سوریا و تورکیا. هەروەها وێنەیەکی روون لە کاریگەری کەشی سیاسەتی جیهانی لە سەر بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بخەنە روو.

کێشەی کورد لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا
یەکێک لە دیارترین توێژەرانی مێژووی کورد و کوردستان،م.س.لازاریف(М.С.Лазарев١٩٣٠ـ٢٠١٠) کە کۆمەڵە توێژینەوەیەکی زانستی خۆی لە سێ کتێبدا بڵاوکردووەتەوە و بریتین لە: (کوردستان و پرسی کورد، دەیەی ٩٠ی سەدەی نۆزدەیەم تا ساڵی ١٩١٧) (ئیمپریالیزم و پرسی کورد، ١٩١٧-١٩٢٣) (کوردستان و پرسی کورد، ١٩٢٣-١٩٤٥)

ئەم کتێبانە توێژینەوەی بەربڵاو و فراوانن لە بارەی مێژووی کوردستان و ئاخێزگەی ئەتنی و نەتەوەیی، گرنگی جیۆپۆلەتیک و جیۆستراتیجی لە خۆ دەگرن، هەروەها ئاراستەی سیاسی ئیمپراتۆرییەتەکانی عوسمانیی، روسیای قەیسەری و رۆڵی وڵاتانی ئیمپریالستی لە دابەشکردنی سەرزەمینی کوردستان تاوتوێ دەکەن.

لازاریف لە کتێبی (کوردستان و پرسی کورد، دەیەی ٩٠ی سەدەی نۆزدەیەم تا ساڵی ١٩١٧)دا، سەرهەڵدانی شۆڕشی مەشروتە (١٩٠٥-١٩١١) لە ئێران، رۆڵی کوردان و پێوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا تاوتوێ دەکات. هەروەها بە شێوەیەکی ورد و زانستی دەستوەردانی زلهێزەکانی وەک روسیا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە پرسە پێوەندیدارەکان بە کێشەی کورد باس دەکات و هەڵسەنگاندیان بۆ دەکات. لازاریف بە وردی و بە شێوەیەکی بنیاتی و گشتگیر پێوەندییەکان و رکابەرییەکانی هێزە کۆلۆنیالیستەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانەش پێوەندییان بە کێشەی کوردەوە هەڵدەسەنگێنێت، دیارە تا ئەو قۆناغەی بەلشەفییەکان لە ساڵی ١٩١٧ دەسەڵاتی دەوڵەت دەگرنە دەست. لەو پێناوەشدا پشت بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکانی وەزارەتی دەرەوەی روسیای قەیسەری و نامەکانی دیپلۆماتکارانی روس لە شارەکانی؛ ئیستەنبول، وان، ئەرزڕووم، تبلیس، ورمێ و کرماشان دەبەستێ و بەو شێوەیە لایەنە ناڕوون و شاراوەکانی سیاسەتی کۆلۆنیالیستی روسیای قەیسەری لە کوردستان ئاشکرا دەکات.

لازاریف لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسیویەتی:” لە هەناوی کێشەی کورددا، خەباتی ئازادیخوزانەی نەتەوەی کورد هەڵگیراوە کە پرۆسەیەکە بەرەو گەیشتن بە سەربەخۆیی نەتەوەیی. لەو رووەوە کە کورد وەک کەمینەیەکی نەتەوەیی لە چوارچێوەی ئیمپراتۆرییەتەکانی عوسمانیی و ئێراندا دەرکەوتووە و لە لایەکی دیکەوە ئەو وڵاتانە خۆیان وەک ئامرازێک بۆ هێنانەدی سیاسەتی زلهێزەکان دەردەکەون”. (١٦) توێژینەوەکە نەک هەر خوێندنەوە بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی کورد دەکات، بگرە زۆر رووداوی بنیاتی مێژووی هەر دوو وڵاتی ئێران و عوسمانیی لە پێوەند بە سیاسەتی جیهانیش هەڵدەسەنگێنێت.

لە روانگەی لازاریفەوە، بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە سەرەتای سەرهەڵدانییەوە بوو بە یەکێک لە دژوارییە نەتەوەییەکان و بە گرێیەک لە پێوەندییە نێوەدەوڵەتییەکاندا. هەروەها سەرکوتکردنی کورد لە لایەن پێکهاتە سیاسییە دیکتاتۆرییەکانەوە، بووە هۆی تێکگیرانی خوێناوی و درێژخایەن لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەمپێیە خوێندنەوەی کێشەی کورد بە تەواوەتی و لە روانگەی زانستییەوە بێئەندازە گرنگە و یەکێکە لە گرنگترین و خێراترین پێویستییە سیاسییەکانی سەردەم”.(١٧)

لازاریف لەگەڵ ئەوەی باس لە داڕمانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و پرۆسەی روو لە گەشەی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان لە ناو ئێران و عوسمانییدا دەکات، نووسیویەتی:” لە دەیەی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانیی و دەوڵەتی قاجار لە ئێران، پرسی کورد گرنگی زۆری لە ژیانی سیاسی (چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە)ی ئەو دوو وڵاتە پەیدا کرد. خەباتی کوردان بۆ بە دەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان، پانتاییەکی فراوانی وەرگرت و گۆڕا بۆ بزووتنەوەیەکی گشتگیر کە لە داڕمان و کۆتاییپێهاتنی مێژووی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیی و دەوڵەتی قاجار لە ئێران رۆڵی گرنگی گێڕا”.(١٨)

لە ساڵی ١٩٨٩ پرۆفیسۆر لازاریف بە بڵاوکردنەوەی کتێبی (ئیمپریالیزم و پرسی کورد ١٩١٧-١٩٢٣) هەنگاوێکی دیکە لە بواری لێکدانەوە و توێژینەوەی سیستماتیک و مێژووی کوردۆلۆژی لە روسیا بەرەو پێش چوو. لەم کتێبە گرنگەدا لازاریف چۆنیەتی سیاسەت لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و بە تایبەت پارچە پارچەکردنی سەرزەمینی کوردستان باس دەکات (دیارە لە ئەنجامی کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣)، ئەوەیش بە ئاماژەدان بە رۆڵی چارەنووسسازی دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکان، وەکو مانۆڕە دیپلۆماسییەکانی بەریتانیا.

هەروەها نووسیویەتی”: کێشەی کورد تەنیا کێشەی ناوخۆیی دەوڵەتەکانی عوسمانیی و ئێران نەبوو، چونکە کاری کردبووە سەر پێوەندی سیاسی نێوان ئەو دوو وڵاتە و لە چوارچێوەی لۆژیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دەرچووبوو و لەگەڵ بەرژەوەندیی ئیمپریالیستییەکان و دەوڵەتە بەهێزەکانی ئەو سەردەمە، وەکو بەریتانیا، ئەڵمانیا، روسیا و تا رادەیەک بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا و ئەمریکا بەر یەک دەکەوتن”. (١٩)

لازاریف بە روانین بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە بارودۆخی نوێی جیۆپۆلەتیکی ئەو سەردەمەدا، رۆڵ و کاریگەری هەر یەک لە ئەکتەرە بەهێزەکانی سیاسەتی جیهانی وێنا دەکات. بە بۆچوونی لازاریف بە کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم سیستەمی تەقلیدی کۆلۆنیالیزم گۆڕانی بەرچاوی بە سەردا هاتووە. سیستەمی سەرپەرشتیکردنی (Mandate – زۆرە ملێ) لە وڵاتانی عەرەبی؛ لوبنان، عێراق، سوریا و فەلەستین سروشتی سیاسی و ئابوری وەرگرتووە.

کۆنفرانسی لۆزان
بە پێی رێککەوتنی کۆنفرانسی لۆزان لە ٢٤ی ژوئییەی ١٩٢٣دا، باشوور و باشووری رۆژئاوای کوردستان لکێندران بە پێکهاتە سیاسییەکانی عێراق و سوریاوە. لەو کۆنفرانسەدا دەوڵەتە کۆلۆنیالیستەکانی فەڕەنسا و بە تایبەت بریتانیا لەژێر بەندەکانی ٦٤ و ٦٣ی پەیماننامەی سیڤەر کە بە روونی باسی خودموختاری کوردستانیان تیادا کرابوو، دەرچوون.

(مادەی ٦٣؛ کۆمسیۆنێک کە لە کۆنستانتین کۆ دەبێتەوە و پێکدێت لە نوێنەرانی سێ دەوڵەتی بەریتانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و لە ماوەی شەش مانگدا – لە کاتی جێبەجێکردنی پەیمانەکەوە- پلانێک بۆ خودموختاری ناوچە کوردنشینەکان ئامادە دەکەن. ئەو ناوچانە بریتی دەبن لە رۆژهەڵاتی فورات، باشووری سنووری باشووری ئەرمینیا کە دواتر دەستنیشان دەکرێت، هەروەها باکووری سنووری تورکیا لەگەڵ سووریا و، بەینولنەهرەین، بەو جۆرەی کە لە مادەکانی ٢٧ و ٢ و ٣ دا دەستنیشانکراوە).

بە دەستنیشانکردنی سنوورە نوێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جارێکی تر و دوای زیاتر لە چوار سەدە* کوردستان بە سەر چوار بەشدا دابەشکرا. لە روانگەی لازاریفەوە:” هەلومەرجی ئەو سەردەمە کە لە سەر بنەمای پێوەندییە نوێ ئابووری – سیاسییەکان پێکهاتبوو، کوردی لە دانانی ژێرخانێک بۆ کوردستانی سەربەخۆ تووشی شکست کرد”. (٢١)

لە ساڵی ٢٠٠٥دا کتێبی (کوردستان و کورد ١٩٢٣-١٩٤٥)ی لازاریف بڵاو کرایەوە کە تەواوکەری دوو کتێبەکەی دیکەی نووسەرە. لەم توێژینەوەیەدا نووسەر نەک هەر باس لە دژوارییە ناوخۆییەکانی کوردستان دەکات، بگرە گۆڕانکارییە قوڵەکان لە پێوەندی نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی سیستەمی دوو جەمسەری جیهان و کاریگەرییان لە سەر ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش کوردستان هەڵدەسەنگێنێ.

لازاریف بە پشتبەستن بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان کە لە ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی روسیا بە دەستی هێناون، رەهەندە جیاوازەکانی گۆڕانکارییەکانی کوردستان، وەکو؛ ناسیۆنالیزمی کورد، ئەنجامەکانی رێککەوتنی لۆزان، کێشەی موسڵ، رۆڵی یەکە سیاسییەکانی؛ ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا، سیاسەتی دەرەوەی هێزە کۆلۆنیالیستییەکان، بە تایبەت بەریتانیا، رۆڵی سۆڤیەتی پێشوو لە هەورازونشێوی کۆماری کوردستان لە ساڵانی ١٩٤٥-١٩٤٦دا، بە وردی و زانستییانە هەڵدەسەنگێنێ.

لازاریف لە بارەی پەیماننامەی لۆزانەوە نووسیویەتی:” لە درێژەی رێککەوتنی نێوان بەریتانیا و تورکیا، پەیماننامەی نێوان بەریتانیا – تورکیا – عێراق لە رۆژی ٥ی ژوئییەی ١٩٢٦دا واژۆ کرا کە بە شێوەیەکی یاسایی کوردستانی دابەشکرد. ئەو رٶژە، رۆژێکی رەشە لە مێژووی نەتەوەی کورددا. بەو شێوەیە دابڕان لە ناو نەتەوەی کورددا نەک هەر دژوارتر و قوڵتر بوو، بگرە لە رووی پێگەی یاساییەوە شێوەیەکی نێودەوڵەتی وەرگرت و جارێکی تر کورد لە مێژووی خۆیدا بوو بە قوربانی هێزە سەپێندراوەکان”.(٢٢)

کێشەی موسڵ (نەینەوا) بوو بە یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی نێوان بەریتانیا و تورکیا و گرنگی جیۆپۆلەتیکی کوردستانی لە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا پێشان دا. موسڵ لەڕووی دابینکردنی گەنم و بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی دیکەوە، بۆ بەغدا گرنگییەکی زۆری هەبوو، بەڵام ئەوەی لە پێوەندی نێوان عێراق و تورکیادا گرنگی زیاتری هەبوو، نەوتی کەرکوک بوو کە ئەو کات بەشێک بوو لە ویلایەتی موسڵ. ئەو بابەتە یەکێک لە کۆڵەکە بنیاتییەکانی پرۆسەی دانوستانی نێوان تورکیا و عێراق بوو.

پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکانی نێوان بەریتانیا و تورکیا لەسەر سەرچاوە ژێرزەمینییەکانی کوردستان، وەکو نەوتی کەرکوک، سەرنجی کارەکتەرە بەهێزەکانی سیاسەتی جیهانی بۆ لای خۆی راکێشا.

فەڕەنسا بە پێڕەوکردنی سیاسەتی سەرپەرشتیکردن بەسەر سوریا و لوبناندا زاڵ بوو. پێکهێنانی وڵاتانی سعودیە و ئۆردون، تیۆری سیستەمی پێشووی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی، بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی گۆڕانکاری کرد.

لکاندنی بەشی باشووری کوردستان (ویلایەتی موسڵ) بە عێراقەوە، خەباتی کوردی بۆ گرتنە دەستی چارەنووسی خۆی دژوارتر کرد و بووە هۆی توندبوونی رووداوە جیۆپۆلەتیکییەکان لە ناوچەکەدا، کە بە دەستوەردانی هێزە کۆلۆنیالیستەکان لە کاروباری کوردستان روونتر دەرکەوت.

دۆزینەوەی سەرچاوەکانی نەوت لە کەرکوک و دەستپێکی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی ١٩٣٠دا گرنگی جوگرافیای ئابووری کوردستان و بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی زیاتر کرد.

لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا ویلایەتی موسڵ (نەینەوا) لە لایەن هێزە سەربازییەکانی بەریتانیاوە داگیرکرا. بەریتانیا بە داگیرکردنی موسڵ و پێڕەوکردنی سیستەمی سەرپەرشتی لە سەر عێراق، وەک هێزێکی بێ رکابەر ئامادە نەبوو سەرچاوە ژێرزەمینییەکانی ئەو ناوچەیە لەگەڵ هیچ هێزێکی کۆلۆنیالیستی دیکە و لەگەڵ سوریاش بەش بکات.

کۆمەڵەی گەلان لە ساڵی ١٩٢٥دا ویلایەتی موسڵی وەک بەشێک لە دەوڵەتی تازە پێکهاتووی عێراق بە فەرمی ناسی و عێراقی بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ لەژێر سەرپەرشتی بەریتانیادا دانا. بێجگە لەوە بە واژۆ کردنی پەیماننامەی لۆزان لە ٢٤ی ژوئییەی ١٩٢٣دا و کۆمەڵێک رێککەوتنی دیکە لە نێوان تورکیا و بەریتانیادا، لەوانەش “پێدانی ١٠%ی داهاتی نەوتی کەرکوک بە دەوڵەتی تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک چاوپۆشی لە داواکارییەکانی لە کوردستانی عێراق کرد و وازی لە کەرکووک هێنا”. (٢٣)

لازاریف نووسیویەتی:” کەواتە سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا لە رێکی چارەسەرکردنی کێشەی کورددا نەبوو، کە خۆی بەشێکی بنیاتی بوو لە کێشەی موسڵ. لەوەش خراپتر هەم بەریتانیا وهەم تورکیا، لە پێناو بەرژەوەندی سیاسەتی دەرەوەی خۆیاندا، کوردیان وەک کارتی فشار لە سەر یەکتر بەکار دەهێنا”.(٢٤)

کۆماری کوردستان و رۆڵی یەکێتی سۆڤیەت
لازاریف بەشێکی تایبەت کردووە بە رووداوەکانی جەنگی جیهانی دووەم، دەستپێکی جەنگی سارد، رۆڵی هەر یەک لە ئەکتەرەکانی سیاسەتی جیهانی، وەکو؛ ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەمریکا و سۆڤیەت و بە شێوەیەکی بەربڵاو لێیکۆڵیونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کردوون. هەروەها بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردی لە ساڵانی ١٩٤١-١٩٤٥ و پرۆسەی پڕ هەوراز و نشێوی کۆماری کوردستانی لە پێوەند بە بارودۆخی ناوخۆیی کوردان و بەرژەوەندییەکان و ئاراستە سیاسییەکانی هەر یەک لە وڵاتانی گیرۆدەی کێشەی کورد و کوردستانی بە شێوەیەکی سیستەماتیک باس کردووە، بە تایبەت روانین و ئاراستەی سۆڤیەت لە ئاست کێشەی کورد لە ئێران.

پشتی کورد ناگرین بۆ سەربەخۆیی
لە بەشی کۆتایی کتێبەکەدا، سیاسەتی دەوڵەتی سۆڤیەت لە کوردستانی ئێران (رۆژهەڵات) ئاشکرا دەکات، ئەویش بە پشتبەستن بە ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی سۆڤیەت و سودوەرگرتن لە بەڵگەنامەکان و قسەی دیپلۆماتکارانی سۆڤیەت بە تایبەت مۆڵۆتۆف (В.М.молотов ١٩٨ ـ ١٨٩٠)، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی سۆڤیەت. بە خستنەڕووی ئەمانە چەند دیوێکی سیاسەتی فەرمی دەوڵەتی ستالین لە ئاست کوردستان ئاشکرا دەکات.

لازاریف لە ناو بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی سۆڤیەتدا، دەقی نامەی مۆڵۆتۆفی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی سۆڤیەتی دەست دەکەوێت کە لە ساڵی ١٩٤٢ لە بارەی کوردەوە بۆ سەمیرنۆف (Смирнов . А. А ١٩٠٥ـ ١٩٨٢)ی باڵیۆزی سۆڤیەت لە ئێرانی نووسیوە. دەقی نامەکەی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا نووسراوە:

” نوێنەرانی ئێمە لەوە تێنەگەیشتوون کە ناوەرۆکی کۆمەڵایەتی خەباتی کوردەکانی ئێران بۆ خودموختاری و سەربەخۆیی، لە راستیدا ئامانج لێی بەرگریکردن لە خێڵەکان و فیۆدالەکانە و بە مەبەستی جیابوونەوەی کورد و بەرەوڕووبوونەوەی ناوەندێتی سیاسی لە وڵاتدا دەکرێت. کورد کە دابەش بووە بە سەر خێڵی جیاجیادا، بە زۆری لە حاڵی دژایەتیکردن و شەڕکردنن لەگەڵ یەکتردا و وێنایەک لە یەکگرتوویی نیشتمانی پێشان نادەن”.(٢٥) لەم نامەیەدا مۆڵۆتۆف بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەیەوێ لە ئێران جیا بێتەوە و نووسیویەتی:” جوداییخوازانی کورد لە ئێران بەردەوام وەک ئامرازێکی سیاسی لە لایەن بەریتانیا و تورکیاوە بەکار هێنراون و یەکگرتوویی ئەوان بۆ جیابوونەوە لە ئێران … و بە ئیلهام وەرگرتن لە هەندێک کۆڕ و کۆمەڵی دیاری بەریتانی و تورکی بۆ دەستدرێژیکردن و وەرگرتنی ئیمتیازی سیاسی و ئابووری لە ئێرانە. سەرکردەکانی کورد کە خەڵکی ئاسایی بە تەواوەتی گوێڕایەڵیانن، خزمەتکاری دەوڵەتە جۆراوجۆرە ئیمپریالیستییەکانن و لە زۆربەی قۆناغەکاندا کارەکەری دەوڵەتە فاشیستەکانن”.(٢٦)
مۆڵۆتۆف لە درێژەی نامەکەیدا باڵیۆزی وڵاتەکەی لە سیاسەتی سۆڤیەت بەمشێوەیە ئاگادار دەکاتەوە:” پێویستە ئەوە روونبێ کە پشتیوانی و پشتگیری ئێمە لە هەوڵەکانی کورد بۆ گەیشتن بە خودموختاری و سەربەخۆیی کوردستان نییە و لە بارودۆخی ئێستای ئێراندا، خواستی کوردەکان بێ بنەما و دواکەوتووانەیە”.(٢٧)

ئەم بەڵگەنامەیە سیاسەتی فەرمی دەوڵەتی سۆڤیەت لە ئاست کورد پێشان دەدات. لە لایەکی دیکەوە سیاسەتێکی پراکتیکی پێشان دەدات لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆویستانە و روانینی بەرتەسکی سۆڤیەتدا. هاوکات تێگەیشتنی دۆگما و بیرتەسکانەی سیاسەتمەدارانی سۆڤیەتی سەردەمی ستالین لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد دەخاتە روو.

ئەنجام
ئەو توێژینەوانەی لە بارەی مێژووی کورد و کوردستان و لە لایەن مێژووزانانی روس – کورد*ەوە کراون. لە دوو رووی جیاوازەوە شایەنی هەڵسەنگاندنن. یەکەم؛ چۆنیەتی داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئیمپراتۆرییەتی روسیای قەیسەری کە لەگەڵ ئاراستەی جیۆپۆلەتیکی ئەو وڵاتە لە ئاسیای ناوەڕاست دەخوێنێتەوە و ئامانج لێی پەرەپێدانی سنوورەکانی روسیا بوو بە تایبەت دوای پەیماننامەی ڤییەننا لە ساڵی ١٨١٥ کە لە چوارچێوەی هاوسەنگکردنی هێزدا کرا. زاڵبوون بە سەر ئاسیای ناوەڕاستدا و دەستبەسەرداگرتنی چەند بەشێک لە ئێران، تورکیا و سەرزەمینی کوردستان، لە لایەکەوە سیاسەتی فرەخوزانەی ئیمپراتۆرییەتی روسیا پێشان دەدات لە لایەکی دیکەوە رکابەریکردنی لەگەڵ هێزە گەورەکانی وەک بەریتانیا و فەڕەنسا دەخاتە روو. توێژینەوە کردن لە مێژووی کوردستان و راپۆرتەکان و چالاکییەکانی دیپلۆماتکارانی روسدا مەبەست لێی تێگەیشتن و ناسینی هەرچی زیاتر بوو کە لە پێناو راگرتن و بەردەوامیدان بە سیاسەتی دەرەوەی روسیادا دەکرا. دووەم؛ توێژینەوە بەربڵاو و گشتگیرەکانی زانایانی روس لە بارەی مێژووی کوردستان، وەکو ئەوانەی لەلایەن مینۆرسکی، نیکیتین، مار، کوردیۆف و کەسانی دیکەوە نووسراون، روڵی گەورەیان لە ناساندنی قوڵایی مێژووی کوردستان هەبووە و یارمەتییەکی مایەی سەرنج و گرنگیان بە زانستی کوردۆلۆژی داوە.

لەگەڵ بەدەسەڵاتگەیشتنی بەلشەفییەکان لە ئۆکتۆبەری ١٩١٧دا، بە تایبەت لە دەیەی یەکەمی دەوڵەتی روسیای سۆڤیەت و دواتر لە یەکێتی سۆڤیەتدا، زانستی مێژوو کەوتە ژێر فشاری قورسی سیستەمی ئایدۆلۆژیا و نووسینی توێژەرانی وەک؛ خاڵفین، ئەستاخۆف، پوگاریۆف و کەسانی دیکە زیاتر لەگەڵ ئایدۆلۆژیادا هاوئاهەنگ بوون و بە تەواوەتی لە رێکی سیاسەتی دەرەوەی سۆڤیەتدا بوون، زۆر بە کەمی میتۆدەکانی توێژینەوەی مێژووییان تیادا بەکار دەهات.

لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی دوای قۆناغی داپڵۆساندنی ستالینی، زانایانی دیاری سۆڤیەت، وەکو؛ حەسرەتیان، جەلیلی، مگۆی، ئەشیری، ژگالینا، لازاریف و کەسانی دیکە، بە شێوەیەکی روو لە گەشە زانستی کوردۆلۆژییان لە سۆڤیەت و پۆست سۆڤیەتدا پەرە پێ دا و هەوڵیان دا زانستی مێژوو لە کۆت و بەندەکانی ئایدۆلۆژیا رزگار بکەن و وەک پرۆسەیەکی ئازاد و دوور لە سنوورەکانی ئایدۆلۆژیا مێژوو بنووسن. چونکە پێشتر لەژێر کاریگەری وێرانکەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی سۆڤێتدا بوو و لێکەوتەی ئاراستەی جیۆپۆلەتیکی ئەو وڵاتە بوو. لەو پێناوەدا پرۆفیسۆر لازاریف بە وردبینییەکی زانستییانە و بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکان و دۆکیۆمێنتەکانی ئەرشیفی وەزارەتی دەرەوەی سۆڤیەت هەوڵی دا کە کوردۆلۆژی لە وڵاتەکەیدا بکاتە زانستێکی تەواو. هەر بۆیە نووسینەکانی لازاریف پێگە و گرنگی تایبەتیان لە توێژینەوەکانی مێژووی کورد و کوردستاندا هەیە و شایانی پێزانینی زۆرن.

سەرچاوەکان:
Никитин, В. Курды / В. Никитин. М. : Прогресс, 1964.c.400.ا
٢. هەمان سەرچاوە. ل. ٤٠١
٣. هەمان سەرچاوە. ل. ٤٠١
٤. هەمان سەرچاوە. ل. ٤٠٢
В.Ф. Минорский. Курды. Петроград, 1915.с.5.٥
В.Ф. Минорский. Курды. Петроград, 1915.с.34.٦
٧ .Астахов Г. От султаната к демократической Турции. Очерки из истории кемализма / Г. Астахов. – М.-Л.: Госуд. Изд-во, тип. “Красный Пролетарий”, 1926. – 152 с.; Гурко-Кряжин В. А. Ближний Восток и державы / В. А. Гурко-Кряжин. – М.: Научная ассоциация востоковедов при ЦИК СССР, 1924. – 244 с.; Погорелов М. Контрреволюционное движение в Курдистане / М. Погорелов // Военный вестник. – 1925. – №11. – С.37–4
.٨ .Борьба за Курдистан: курдский вопрос в международных отношениях XIX век.1963.c.20-19
9. هەمان سەرچاوە ل. ٨٧
10. هەمان سەرچاوە. ل. ٩
.١١Жигалина О. И. Национальное движение курдов в Иране, 1918-1947 гг Изд-во “Наука. , 1988
.١٢Гасратян М.А. Курдская проблема в Турции (1986- 1995). -М., 2001
١٣. هەمان سەرچاوە
.١٤Ш. Х. Мгои. Курдский национальный вопрос в Ираке в новейшее время / Ш. И. Мгои. – М.: Наука, 1991. C.3
.١٥Современный Курдистан: проблемы национального движения 1995 – c.3
١٦.М.С. Лазарев .Курдский Вопрос (1891-1917 (c.14
١٧. هەمان سەرچاوە. ل. ١٣
١٨. هەمان سەرچاوە . ل. ٧٦
١٩. Лазарев М. С. Империализм и курдский вопрос (1917–1923).c.98.
* ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە لەگەڵ ناکۆکی نێوان سوڵتانی عوسمانیی و شا ئیسماعیلی سەفەوی قەیرانی جدی لە پێوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لێ کەوتەوە. لە جەنگی چاڵدێراندا لە ساڵی ١٥١٤ کوردستان بە سەر دوو بەشدا دابەش کرا. دابەشبوونی سەرزەمینی کوردستان لە ساڵی ١٦٣٩ لە رێککەوتنی قەسری شیریندا بنەمای یاسایی پێ بەخشرا و دوای کۆنفرانسی لۆزان لە ساڵی ١٩٣٢دا درێژەی پێ درا.
٢٠. دەیڤد مەک داوڵ، مێژووی هاوچەرخی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یونسی، ل.٧٠٣
.٢١Лазарев М. С. Империализм и курдский вопрос (1917–1923) М.1989.с.281
.٢٢Лазарев М. С. Курдистан и курдский вопрос(1923 – 1945).c,102
٢٣. دەیڤد مەک داوڵ، مێژووی هاوچەرخی کورد، وەرگێڕانی ئیبراهیم یونسی، ل.٧٠٣
٢٤. Лазарев М. С. Курдистан и курдский вопрос(1923 – 1945).c.9w9,.
٢٥. هەمان سەرچاوە. ل. ٢٢١
٢٦. هەمان سەرچاوە. ل. ٢٢٢
٢٧. هەمان سەرچاوە . ل. ٢٢٢
* مەبەست لە هەندێک لە توێژەرانی مێژووی کوردە، وەکو؛ پرۆفیسۆر جەلیل جەلیلی. پرۆفیسۆر مگۆی ( Ш. Х. Мгои ). پرۆفیسۆر ئەشرەف ئەشیری ( Ашири. Ш ) کە بە رەگەز کوردن.




ڕاگەیەنراوی کۆمەڵێک ئاکادیمیسیەنی کورد دەرەوەی کوردستان

ڕاگەیەنراوی کۆمەڵێک ئاکادیمیسیەنی کورد دەرەوەی وڵات سەبارەت بەبەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە

هاونیشتمانیانی بەڕێز!
هەروەک ئاگادارن کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ ی پووشپەڕی ١٣٨٩ ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢ و ٣ ی جوڵای ٢٠١٩ لە تالاری مەولەویی زانکۆی کوردستان لەشاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پارێزگاری ئەو شارە دا بەڕێوە چوو.

لێدوانەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، سەپاندن و گونجاندنی ناوی کۆمەڵێک بەرپرسی گەندەڵی سیاسی و تەنانەت لەشکری بەناوی ناوداری کوردەوە لە پێکهاتەی ئەندامانی ڕێزلێگیراوی کۆنگرەکە دا، بانگەشە کردنی کولتووری بوونی ئەم کۆنگرەیە لەلایەن بەڕێوە بەرانی بە مە بەستی پاساودان و سڕینەوەی ڕووی سیاسییانەی کۆنگرەکە ناڕەزایەتییەکی گشتی و ئاگایانەی نەتەوەکەمانی بە دوا دا هات.
لە لێدوانەکانی بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ناودارانی کورد دا شوناسی کولتووریی کورد وەک پاشکۆیەکی شوناسی ئێرانی، له ڕاستی دا “فارسی”، لە ئاستێکی بەرفراوانتر لە جوگرافیای سیاسیی ئێران جەختی لێکراوەتەوە. لەهەمان کاتدا، لە پەیامی حەسەنی ڕووحانی، سەرکۆماری ئێران دا سەرەڕای ئەوەی ڕێز لە خزمەتی شایانی هێندێک نووسەر و ئەدیبی کورد بە زمان و ئەدەبی فارسی گیراوە، حاشا لە بوونی هەر جۆرە جیاوازیدانان و هەڵاواردنێکی نەتەوە بێدەسەڵاتەکان و نەتەوەی کورد لە ئێران دا کراوە. هەروەها، پێداگریی دەسەڵاتدارانی تاران لەسەر “کولتووری بوونی” کۆنگرەکە، دەریدەخات کە ئەمە پرۆژەیەکی سیاسیی نەتەوەی فەرمانڕەوا لە ئێرانە بۆ حاشاکردن و پەردەپۆشکردنی ناوەرۆکی سیاسییانەی بزاڤی نەتەوەیی کورد.

ئەم کۆنگرەیە لە کاتێک دا بەڕێوە دەچێت کە مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ منداڵانی نەتەوە زۆرلێکراوەکان لە پەروەردەی ڕەسمیی ئێران دا بە یاسا قەدەغە کراوە و لە هەمان کاتیش دا مامۆستایەکی خۆبەخشی فێرکاریی زمانی کوردی وەک “زارا موحەممەدی” لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنە دا بەند کراوە، یان شاعیرێکی پیری بەتەمەنی وەک “ڕەسووڵ کەریمی” بە زۆر ڕاپێچی ئیتلاعاتی شارستانی مەهاباد کراوە و ئەشکەنجە دراوە و ئێعدامی چالاکانی سیاسی بەردەوامە، ڕۆژانە کۆڵبەرانی کاسبکار و بێ چەکی کوردیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکوژرێن وبریندار دەکرێن. بەگشتی، ئەم ڕەفتارانەی دەوڵەتی ناوەندیی ئێران بەرانبەر بە نەتەوەکەمان لە چوار ئاست دا، وەک: دەرهاویشتنی کورد و بێبەشکردنی لە سەرەوەریی سیاسی دا، بندەستکردن و پەراوێزخستنی لە کەرتی ئابووری دا، بە پاشکۆکردن و گۆڕینی زمان و کولتورەکەی هەروەها شکاندنەوە و بندەستکردنی دەروونی، کوردستانی کردووە بە کۆلۆنییەکی تەواوی خۆی.

هەر بۆیە، ئێمە وەک کۆمەڵێک ئاکادیمیسیەنی کورد کە ئەم ڕاگەیەنراوەمان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووەتەوە و لەخوارەوە ناومان هاتووە، وێڕای ئەوەی کە ڕێز دەگرین لە ناودارانی گەلەکەمان ودڵنیاین کە بە نیازپاکییەوە لەو کۆنگرەیە بەشدار بوون، ئەم پێکناکۆکییە لە سیاسەت و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ گەلی کوردستان، مافەکانی و بەکارهێنانی ئامرازییانەی کولتوور، زمان و ناودارانی کورد بە ئامانجی داپۆشینی ڕیشە ی سیاسیی “پرسی كورد”، بەتایبەتی لەم دۆخە ئەمنییە زاڵکراوە بەسەر کوردستان دا لەقاو دەدەین. هەروەها دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو ئەوانەی بەشێوەیەکی لۆژیکی و لە پێناو بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد دژی سیاسەتی جیاوازی دانەرانە، سەرکوتکەرانە، و بەکارهێنانی ئامرازییانەی شوناسی کوردی وەک پاشکۆیەکی شوناسی ئێرانی دەنگیان هەڵبڕیوە و ئەوسیاسەتە دووفاقیانەیەی کۆماری ئیسلامی مەحکووم دەکەین.

 

پروفسور عباس ولی
دکتر برزو الیاسی
دکتر بابان الیاسی
دکتر پژواک کوکبیان
ساسان امجدی (پژوهشگر)
دکتر خالد خیاطی
دکتر آلان حسنیان
دکتر مجید حقی
حسام دست پیش (پژوهشگر)
دکتر پرویز رحیم
دکتر هژار رحیمی
دکتر مسعود رستمی
ریزان صالح (پژوهشگر)
دکتر کمال سلیمانی
دکتر مغدید سپان
دکتر رحیم سرخی
دکتر منصور سهرابی
دکتر بهروز شجاعی
دکتر آوات علیار
دکتر آلان فتوحی
فراز فیروزی (پژوهشگر)
آلان گوران (پژوهشگر)
دکتر احمد محمدپور
دکتر کامران متین
دکتر ابراهیم ملازاده

 




سێ فیشەک تا ئازادی

نووسەر:دوکتور پژواک کەوکەبییان

ستڕاتیژی سێ قۆناخی بۆ ڕزگاری لە ئیستیعماری ئێران

سەرەتا

کوردستان موستەعمەرەی ئێرانە ، کوردستان مستەعمەرەی فەرهەنگی ، ڕامیاری ، نیزامی ، ئابووری ئێرانە .دڕێژەکێشانی ئەو ئیستیعمار و چەوساندنەوە سەقامگیرە، هێژمۆنی پێکهاتەکانی ئیستیعماری ئەوانی بە دامەزراوە و هاسایی کردۆتەوە، زەین و لەشی کوردستان، شەکەتی زوڵم و داگیرکاری وئیستیعمار و تاڵانە .

سێ شێوەی لە ئیستیعمار : ئیستیعماری زەین ، ئیستیعماری لەش و ئیستیعماری دامەزراوەیی ، کۆڵەواری وبێدەرەتانی کوردستانیان لێکەوتۆتەوە.

ئێران بە زەبر و زۆر موستەعمەرەیەک ئیدارە دەکا و سیاسەتێکی تێدا بەڕێوە دەبا کە لە ڕیاکاری و دەغەڵکاری وچەواشەکاری و وەحشیگەری دا لەجیهان بێ وێنەیە، ئێران بە شەرمەزارییەکی تەواو دەستی بە سەر خاک و وڵاتی زاگڕۆس و کوردستان دا داگرتووە و یاساگەل و ڕێساگەلێکی وەدی هێناوە کە هیچ پەیوەندییەکی دەگەڵ بیر وبۆچوونی دانیشتوانی کوردستاندا نییە هیچ، بەلکوو دژایەتییەکی بەرچاو و زەقی دەگەل هەموو ئەوداب ونەریت و فەرهەنگەیە کە بە درێژایی مێژوو لە کوردستاندا ڕەچاو کراون و دەکرێن و جێی ڕێزن بۆ کوردەواری .چونکوو لەمەڕ ئەو یاسا و وڕێسایانە هیچ پرسێک بە نەتەوەی کورد نەکراوە و هیچکامیشیان هیچ بەرژەوەندییەکیان دەگەڵ هێچ لایەنێكی کورد دا نییە وتەنیا شتێکن داسەپاو و نامۆ لە کوردەورایدا.

چۆنیەتی هەنووکەیی زاگڕۆسییەکان وەک ئەوانە دەچێ کە، لە گرتووخانەکانی ئێراندا دەست بەسەرن .کوردەکان ڕزگار کردنی خاک و وڵاتی خۆیان بە مانای داماڵینی کۆت و زنجیری دەست و پێیان و نیری دیلی لە ملیان دەزانن کە بە سەروەری ومەزنایەتی سەرلەنوێی خۆیان بە سەر وڵاتی خۆیاندا لێکدەدەنەوە . لەبواری مێژووییەوە ئێران وەک ئاغایەک بە سەر زاگڕۆسەوەیە کە، هەر خەریکی زوڵم و ستەم بووە و هەر دەستکەوتێک کە بە هۆی شۆڕش و سەرهەڵدان و سەربزێوی نەتەوەی کورد بۆ ئازادی و خۆڕزگار کردن لەو ئیستیعمارە، لە چاو لوتف و مەرحەمەتی ئەوئەربابەوە نابێ سەیر بکرێ ، بەڵکوو لە مەرگ و نەمان و فەوتانی ئەو داگیرکەرە دا مسۆگر دەبێ . هەووەڵین دەستکەوت ، کاتێک دەستەبەر دەکرێ کە زانیاری و وشیاری و چاوکراوەیی کورد لەڕاست بوونی داگیرکەر و ئیستیعمارگەر و تاڵانچییەکی بە نێوی ئێران لە سەر خاك و زێدی باب وباپیرانیدا هەست پێبکا و خاک و خۆی بەداگیرکراو بزانێ .

واقیعییەت ئەوەیە کە هەرکات نەتەوەکانی داگیرکراو و موستەعمەرە، ئیدارە و بەرێوەبەرایەتی سیستیمی ماڵی و سەروەت و سامانی خۆیان بە دەست خۆیانەوە بێ ، هاوسەنگی داگیرکەری ڕابردوو لەگرێژنە دەچێ.چونکوو هەر ئاڵوگۆڕێکی ئابووری و گەشەی سەنعەتی کە سەرەتای ئەو بە مەوادی خاو دەست پێدەکەن کە لە کوردستان دەبرێن و بەتاڵان دەچن، دەبێتە هۆی ئەوەکە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لەلایەن مەستەعمەرەکانی پێشوو هەرزانتر لە جاران دەستەبەر بکرێن و ڕەقابەت بۆ ئێرانی ئیستیعمارگەر نەک زۆر دژوارە ، بەلکوو تەنانەت نەلواو دەبێ .

ئێمە ئاگادارین کە لە هەنگاوی هەووەڵدا ئەوەیکە بۆ ئیستیعماری ئێرانی گرینگە ، بانکەکانی دامەزراو، سەرەتەکانی قازانج، کەلک وەرگرتن لە مڵک و خاکی داگیرکراو  و شاڕەگی تاڵانی ئاو ، زەوی ، کرێکاری بێ حەقدەست ، ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و سەرچاوە ژێر زەوییەکانن ، ئەگینا باقی شتەکانی تری بەلاوە، هەرهەمووی بۆ فریو و هەلخڵەتاندنن.

بەڵێ کوردستانییەکان دەبێ بزانن کە ، بە دەست لە سەر دەست دانان ناتوانن چاوەڕوانی هیچ ئاڵوگۆڕێک بن ، تەنیا سەروەتێکی کەیلانی وەتەنی”وەتەن دۆستان” زاگڕۆس هەیانە ، تینوێتی ئەوانە بە ئازادی وخۆڕزگارکردن لە کۆت و زنجیری ونیری ئیستیعمار وداگیرکاری ئێرانییە وبەس .تا کاتێک ئاڵای بێگانە لە وڵاتی ئێمەدا بشەکێتەوە و خاکی ئێمە لە ژێر چەکمەڕەقانی داگیرکەردا بمێنێتەوە ، کوردستان لە بواری نیزامی هەر لەژێر داگیرکەردایە و لە بواری ئابوورییەوە ئیستیعمارکراوە و لە بواری فەرهەنگییەوە پاکتاوی پێناسەکراو و ئاسمیلە وهەڵاواردە و حەشا لێکراوە.

ڕێچارەی هەرسێک لەو سێ بوارە ئیستیعمارییانە، تەنیا یەک فیشەکە ، بۆیە ستڕاتیژی سێ قۆناخی بۆ ڕزگاری لەو نهامەتییانە بە پێویست دەزانین.

ئیستیعماری هەووەڵ

زەینی کوردستان دیل و لەژێر کارتێکەری و پاپۆکەی ئێرانییەت و ئێرانی بوون دایە. تا زەین و پێناسەی کوردستانی لەو پاپۆکە ئیستیعمارییەی ئێرانی ڕزگار نەکرێ ، لەشی ئەو زەینە ئازاد نابێ، لێکجوێکردنەوەی پێناسەی کوردستانی لە پێناسەی ئێرانی، لە پێداویستییەکانی قۆناخی هەووەڵ دەزانین ، فام و قبووڵی ئەو بنەمایە کە پێناسەی کوردستانی جوێ لە پێناسەی ئێرانی یە، هەنگاوی هەووەڵە لە قۆناخی هەووەڵدا.

فیشەکی هەووەڵ دەبێ بە سەرخۆماندا هەڵتۆقێنین ، تا خۆمان لە خەوی غەفڵەت ڕاچڵەکێنین .ئەو فیشەکە هەر ئەو وەخۆ هاتنەوە لەمەڕ ئاسمیلاسیون و دەستەڵاتی زەینی ئێران لەهەموو بوارەکانی ژیانی ئێمەدایە، کە ئەوفیشەکە جارێک بۆ هەمیشە، لەو خەوە هەڵمانهەستێنێ .

مەرجی هەووەڵ بەئاگا بوونەوەی تاک و گەیوی فکری شارۆمەندان و ناسینەوەی پێناسەی کوردستانی و دەرکەوتن لە کۆت ونیری زەینییەتی ئێرانی بوونە . تاکێکی زاگڕۆسی دەبێ ئەو ترسە داسەپاوەی زەینی بەو فیشەکە کە ئاڵقەی هەووەڵی زنجیری بە کۆیلە بوونمانە، لەبەر یەک بترازێنێ و بقەلشێنێ. لە ڕاستیدا تاکیکی کورد ئەوفیشەکە بە زەینی کۆیلایەتی  وژاراوی پێشووی و بەسەرچووی خۆیەوە دەنێ و پێناسەی کۆیلە و ژێردەستی و چەوساوەیی خۆی، جارێک بۆ هەمیشە دەکوژێ ، ئەوئینسانە سەرلەنوێ لەدایک دەبێتەوە وەک تاکێکی بە تەواوی جوی لە کەسایەتی پێشووی خۆی .ئینسانێكی ئازاد ،شۆڕشگێڕ ، بەکەلک  و بە بەرهەم ، باوەڕمەند بە خۆی ، بنەماڵەکەی، شارەکەی، نەتەوەکەی و وڵاتەکەی . ئەو فیشەکەی دەستپێک، دەبێتە هۆی ئەوەیکە چیتر هەست بە خۆی وەک ئینسانێكی داپلۆسراو ، بچووک کراو ، داگیرکراو و ئیستیعمارکراو نەکا و ئیستیعمارگەر و داگیرکەر بە چاوێكی سووک سەیر بکا نەک وەک هێزێكی لەخۆی بەهێزتر.ئەو زەینییەتە ژاراوییەی ئێرانی بوون دەبێ لە لەش و گیانی کورد و وکوردستاندا هێڵانەی کردووە، جاریک بۆ هەمیشە بسڕێتەوە و خاوێن بکرێتەوە، مائۆ تسەتۆنگ قسەیەکی هەیە دەڵێ : (فکر و پرسیارێک کە لە ناخی خەڵکدا، چەکەرە بکا، چەکێکە بە هێز، کە فەوتانیان نالوێ و کە گشتگریش بوو، نە دەفەوتێ و نە دەمرێ ).

فیشەکی دەستپێک بە ئاڵقەی کۆتی زەینی “خۆبە ئێرانی” زانینە.

ئیستیعماری دووهەم

ئیستیعماری دووهەم داگیرکاری خاک و وڵات ، لەشی شەکەت و دەستبەسەرکراوی زاگڕۆسە. داگیرکاری نیزامی و دیلی پێکهاتەکانی ئیستیعماری یە. بوونی فیزیکی ئەودامەزراوانەن کە خەریکی تاڵانی سەروەت و سامان و فەرهەنگین .کە خۆی بەڵگەی بەرچاوی تاڵان و دزینن ، سیستیمی ڕاهێنان وپەروەردە ، ڕیکخراوەکەکانی ئیداری و وڵاتی ، دامەزراوەکانی بەرێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئابووری هەرهەموویان وەک قشڵە (پادگان) ن کە درێژە بە ئیستعمارگەری ئێرانی دەدەن .قۆناخی دووهەم، جووڵانەوەیەکە بەرەو ئازادی ، سڕینەوەی خاکی کوردستان لەو ئیستیعمار و داگیرکارییە یە. پێویستە کۆتایی بە بوونی داگیرکەر بهێندرێ .

دەستدرێژکەر بە سیستیمی برۆکڕاسییەکەی ،ماڵی ئێمەی بڕیوە ، بە چەک و چەکمە خەریکی تاڵانە ، جا لێرەیە کە دەبێ فیشەکی دووهەم باوێن ، بە گوێرەی یاسای جیهانی ، گرتن و دەستبەسەرکردنی دەستدرێژکەر لە ساتی دزی و تاوانکردندا ، دیفاعێکی مەشرووعە ، ئەوە خۆڕزگارکردن لە ژێر زەختی ئەو چەکمەیە، کە لە سەر قوڕقوڕۆچکەی میللەتی کورد دانراوە و بڕستی هاوار و داوای هانای خۆڕزگارکردنی لێبڕیوە و ئیزن بە پشوودان و هەناسە کێشانی نادا.

ئیستیعماری سێهەم

دز لە ماڵێ دەرکراوە و ماڵ دەبێ دەستێکی بە سەر و گوێلاکی دابهێندرێ وڕێک وپێک بکرێ.پیویست بە بەرنامە وداڕشتنی پڕۆژە ئابووری و بەرێوەبەرایەتی هەیە ، ئەندامانی ئەو بنەماڵە و دانیشتوانی بڕیار دەدەن کە کارەکان چلۆن بە سەر خۆیاندا دابەش بکەن، پسپۆڕان و لێزانان، هەر کام لە بواری تایبەت بە زانستی خۆیاندا بەشداری ئەو پڕۆژەیە دەبن. هەر دەنگێک کە ئەندامان و دانیشتوانی ئەو ماڵە لە سندووقێ دەنگی داوێن .ئاستەنگێکە لە سەر گەڕانەوەی سەرلەنوێی ئیستیبداد .

گرفتی کلاسیک و کۆنی وڵاتانی ئێمەی جیهانی سێهەمییەکان ، نەبوونی ڕێکخراوەگەلێکن کە لەژێڕ چاوەدێری جەماوەری خەڵکی ئەو وڵاتانەدا بەڕێوە بچن.ئیستیبدادی ناوەندگرایی بە شێوەیەکی ناوهاخنکراو و تێخزێندراو لە زەین و مێشکی خەڵکی ئەو وڵاتانەدا سازماندراوە. بۆیە نەبوونی هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە وڕاستەوخۆ لەبەستێنێکی گونجاو بۆ حکوومەتێكی خەڵک بە سەر خەڵک دا ، بنەماییترین گرفتە لە دوای ڕزگار بوونیان لەژێر زەخت وستەم دا. بۆیە ئیستیبدادێکی ناوخۆیی و خوماڵی نابێ جێگای ئیستیبدادی بێگانە بگرێتەوە ، بۆیە پێکهێنانی ڕیکخراوەگەلی بەڵێنمەند بە یاسا ، پێکهاتە ولێژنە و پاڕڵمان و دەوڵەتی کوردستان ،یەک لە پێداویستییەکانی بەر‌هەڵستکاری لە مەر ژیاندنەوەی ئیستیبدادی ئێرانی و ڕەت بوون لەقۆناخی سێهەمە، قۆناخی سێهەم ، ڕیفڕاندۆمی گشتی، دامەزراندنی پێکهاتەکانی دیموکڕاتیک ، لێژنەسازی و مۆدێڕنیزاسیۆنی ڕێکخراوەکانی ناوخۆییە.

ئەوە فیشەکی سێهەم وفیشەکی کۆتایییە، لە لەشی کەلەلا و نیوەگیانی ئیستیبداد ، ئیستیعمار ، زوڵم و ستەم  وداگیرکاری و دەستدرێژی دەدرێ .

بەشداری لە دەنگدان ،ڕێفڕاندۆم ودەربڕینی بیر وبۆچوون لەڕاست پرسگەلێک کە پەیوەندییان بە زاگڕؤس و کوردستانەوە هەیە ، ئەرک و مافی هەموو کوردێکە، نێلسۆن ماندێلا هەمیشە دووپاتی دەکردەوە کە : “تا قانوونی داگیرکەر لە پاڕڵمانی خاکی وەتەنی خۆمدا پەسەند نەکراوە بە فەرمی نایناسم و لای من ئیعتیباری نییە”. کوردستانیش هیچ قانوونێکی ئێران تا لەپاڕڵمانی زاگڕۆس و کوردستاندا پەسەند نەکراوە، بەرەسمییەتی ناناسێ ، پاڕڵمانی نەتەوەیی کوردستان سەرچاوەی یاسا و ڕێسای حاکم بە سەر کوردستانەوەن وهیچ قانوون و دەستوری کار و ئاییننامەیەک کە لە دەرەوەی پاڕڵمانی خاکی کوردستان دا پەسەند کرابێ بە فەرمی و ڕەسمی ناناسێندرێ  و هەڵگری هیچ ئێعتیبارێک نییە و شیاوی بەڕێوەبردن نین.

فیشەکی سێهەم،  کارتی دەنگدانە، کە کۆتایی بە سیستیمی داگیرکاری ، پێکهاتەکانی ، یاساکانی ، برۆکراسییەکەی و ناوەندگراییەکەی دێنێ و وەک تیری خلاس لە مێشکی ئیستیعمار و ئیستیبداد و داگیرکاری دەدا .

بژی ئازادی – ئاوەدان کوردستان




قاتی و قڕیی نیوێک لە دانیشتوانی ئێران – ئیستیعماری پووڵی، بەشی دووهەم

قاتی و قڕیی نیوێک لە دانیشتوانی ئێران – ئیستیعماری پووڵی و ڕیشەی ئابووری کۆڵهەڵگری ،بەشی دووهەم

 

نووسەر: دوکتور پژواک کەوکەبییان

وەڕگێڕ: کاک حامید مائیلی

کورتە

لەو وتارەدا ،ئاماژە بە نەخشی کۆنتڕۆڵ لەلایەن دەوڵەتی ناوەندی ئێران لەپەرەپێدان بە هەژاری و دابەشی ناعادڵانەی ئیعتیبار و پووڵ لە ئێرانی ناوەندی و دەرەوەیی دەکرێ ،ئەگەری ڕوودانی قاتی وقڕی ،برسێتی و ئاکام و ئاسەواری ئەوئیستیعمارە پووڵییە شرۆڤە دەکرێ .

وردە مێژووی پووڵ و ئەسکیناس

سەدان هەزار ساڵ لەمەوبەر ،مرۆڤ بەر لەوەیکە دەست بکا بە بەرهەمهێنان ،گۆڕێنەوەی کاڵای دەست پێکردبوو.بە وەدیهاتنی بنەماڵە و عەشیرە لە نێوان مرۆڤەکاندا گۆڕینەوەی کالا بە کالا باو کرا،ئەو گۆڕێنەوانە هەڵگری هێندێك گرفت بوون ،یەک لەوان ئەوە بوو،کە تاکێک کالایەکی بوو وپێویستی بە کالایەکی تر بوو ،دەبوا کەسێك بدۆزێتەوە کە دەقیقەن ئەوکالایەی هەبێ کە ئەوپێویستێتی وتازە ئەگەر لایەنی بەردەنگی کالاکەی ئەوی بوێ و دەگەڵی بگۆڕێتەوە.

مرۆڤ بەوە گەییشت کە هێندێك کالا بە هۆی کەمبوونییان و فەوتانی کەمتریان ،داواکاریی زیاتریان هەیە .خوێ ،سەدەف ،کەڵەشاخ  وجگەرە لەو کالایانە بوون .مرۆڤ زانیان باشترە بۆ ڕۆژی تەنگانە شتێک پاشەکەوتە بکا و زانیان بۆ نموونە پاشەکەوتە کردنی خوێ  مشتری زیاتری دەبێ و بە بوونی ئەوەوە زۆر شتی تر کە پێویست بێ دەتوانری بکردرێ.

بۆ نەهێشتنی گرفتی ئەو گۆڕینەوانە، مرۆڤ لە فلەز بۆ گۆڕینەوە کەلکیان وەرگرت ومرۆڤەکان ڕوویان لە فلزگەلی سووک و گرانی وەک زێڕ و زێو و مس کرد.هەزاران ساڵی خایاندن تا مرۆڤەکان لێیانحاڵی بوو کە زێڕ لە هەموو شتێک کەمتر دەست دەکەوێ وناسوێتەوەش و هەمیشە مشتریشی هەیە ،مرۆڤ بەو ئاکامە گەییشت کە لەت وکوتی زێڕ لەهەموو پووڵێكی تر باشترە و هەڵبەت کاری قەڵب وچەواشەکاریشی تێدا دەکرێ ،هەر وەک کە هەمیشە لە مەڕ هەموو کالایەکی تردا دەکرێ .

پووڵ لە وشەی یونانی OBOLOSوەرگیراوە وبە مانای وردە فلەزە .پێداویستی ئاڵوگۆڕ لە سیستیمی داشبەداش “گۆڕینەوەی کالا بە کالا” ەوە بۆ ئابووری پووڵی، ئاکامی بەڵگەمەندی بەهێز و وشیارانەی مرۆڤایەتییە،وپووڵ خۆی دۆزراوەیەکی ئەو خەڵکانەیە کە تێکەڵاوی توجاڕەتن، نەک خولقێنەری دەوڵەت.لە ڕاستیدا ئەوپرسە کە،گۆیا ئەوە دەوڵەتان بوون کە پوو\لیان ئیختیڕاع کردووە ،قسەیەکی بێ واتایە،هێندێکی تر لەسەر ئەو باوەڕەن کە بنەمای وەدیهاتنی پووڵ دانەوەی قەرز و ئەمانەتی خەڵک بووە، نەک ئاسانکاری گۆڕینەوەی داشبەداش ،دەقەکانی زانستی و ئاکادێمیک زۆر لەسەر ئەو بابەتە دواون کەلەو وتارە دا دەرفەتی باس کردنیان نییە.

لەبواری مێژووییەوە ،خەڵکەکان بۆ ئاسانکاری ژیان وتوجاڕەت، پووڵیان هەڵبژارد و سازیان کردن وجۆری پووڵەکانیش هەر خەڵک دیاریان کردووە وبە درێژایی زەمان بەوئاکامە گەییشتوون کە پووڵی باو دەبێ هەڵگری ناسیاویگەلێکی تایبەت بێ .

پووڵ دەبێ ١- بۆ دابەشی ببێ ٢- بۆ مانەوە ببێ “خەراپ نەبێ” ٣- هەلبگیرێ ٤- وێکچووبێ “هەموو جۆرەکانی یەک شکڵ بن” ٥- هەموو خەلك قەبووڵیان بێ .

بۆیە بەدرێژایی زەمان زیڕ و زێو و فلەزەکان بوونە پووڵی باو.دواتر کاتێك دەوڵەتان لە توانایی کڕین وتوانایی دەستەبەرکردنی دەستەلاتی پووڵ ئاگادار بوونەوە،هەمیشە حەولیان لە پاوانکردنی چاپی پووڵ لە دەستی خۆیان دا بە مەبەستی دابین کردنی چەڵپ وڕێژی پادشاکان ودەوڵەتان و دابینکردنی مخاریجی شەڕی پادشاکان و سیاسەتوانانی خۆویست و دەستەڵاتپەرەست داوە.

وەشانی پووڵ کاتێک کە لە زێر و زێو ویان ماددەیەک کە پاوانی ئەو، لەلایەن دەوڵەت و دەستەلاتی سەقامگیر نەلواو بێ ،مەترسییەکی ئەوتۆی نییە ،بەو دەلیلەیە کە تا کاتیک کە ستانداردی زێڕ حاکم بووە،دەستەڵاتی سەرەرۆیی دەوڵەتان بەرتەسک کراونەوە و لەژێر چاوەدێڕی دا بوون.

بەڵام لە سێ سەدەی پێشوودا ،بۆ داگیرکاری وڵاتانی خەڵكی تر و جیهانگری و دابینی مخاریجی قشوون کێشی ،حکوومەتەکان پێداگریان کردووە کە تەنیا ئەو پووڵە دەبێ لە کۆمەلگادا لەگەردابێ ،کە مۆرکی ئەوانی لێدرابێ و پاوانی سکە لێدان “ئەو سەردەم کە پووڵ فلەز بووە” لەدەست حاکمییەتی ئەواندا بێ .چونکوو دارۆغە و ئەرتەش لەدەست ئەودا بووە” وایدادەنێین کە کۆمەڵگا چەکدار نییە” چارەیەک جگە لە قەبووڵکردنی نەبووە.حکوومەت دەستی بە سەر پووڵ داگرتووە وهێناوێتە ژێر پاوانی خۆی کە ئەوە سەرەتای باج وەرگرییەکانی مێژوویە . ئێستا حکوومەت دەیتوانی و دەتوانێ کە دەست لە عەیاری فەلەزەکانیش وەربدا  وبۆ نموونە ٩٠٪ عەیاری زێو لە پووڵی سکە تەنیا نیوەی ئەو عەیارە تەرخان بکا بۆ زێو و باقیش لە فلزی تری بێ بایخ تێکەڵ بکا.چونکوو کەسێکی تر ئیزنی لێدانی سکەی بە عەیاری زیاتر نەبووە ،خەلك مەجبوور بوون کە سکەی ٥٠٪ بە نێو سکەی ٩٠٪ لە گۆڕینەوەکانی کالاکان و سەروەتی خۆیاندا قەبووڵ بکەن .مێژوو شاهیدە کە یەکێک لە هۆیەکانی ڕووخانی ئیمپراتورییەکان، کەمکردنەوە و بێ بایخ کردنی واحیدی پووڵ بووە، وەک نموونە لە مێژوودا  ئاماژە بەئیمپراتوری ڕۆم و عوسمانی دەکەین.

وشەی ئەسکیناس لە زمانی ڕووسییەوە هاتووە،ئەسکیناس هەووەڵێن جار لە نیوەی سەدەی دەهوومی زایینی لە چینی باشوور بوو بە باو. جگە لەوەش لە چینی باکوور لە ماوەیەکی کورتی بەر لە سەرهەلدانی چەنگیزخانی موغول، پووڵی کاغەزی بڵاو کراوە کە حەوت ساڵی ئێعتیبار بوو وبەرابەری ئەو، فلزێکی گرانی وەک زێو بووە .هێندێك سەرچاوە،هەووەڵین سەرهەڵدانی پووڵی کاغەزی بۆ جیهانی نوێ و ئوروپا بە نێوی برایانی “پولو” لەقەڵەم دراوە .

لەئێران ئەسکیناس بۆ هەووەڵین جار لەلایەن بانکی ناوەندی پادشایی سەر بە ئینگلستان بڵاو کراوەتەوە.مافی بڵاو کردنەوەشی لەلایەن شای قاجار درابوو بە بانکی نێوبراو.ئەو بانکە دەیتوانی تا ٨٠٠ لیرەی ئینگلیسی بەرابەر بە “٨/٢ میلیۆن تمەن بە نرخی ئەو سەردەم ” لەسەر بنەمای پشتیوانی زێڕ و زێو ئەسکیناس بڵاوبکاتەوە. بەڵام بڵاوکردنەوەی زیاتر لەو بڕە گرێدراوی بە ئیزنی دەوڵەت بووە،بانکی پادشایی تا ساڵی ١٣٠٩ ،دڕێژەی بە چالاکی خۆی لەمەر چاپی ئەسکیناس داوە وهەرلەو سالەش دا مافی سەرەتی پاوانی و مافی چاپی ئەسکیناسی لەلایەن بانکی میللییەوە بە بڕی ٢٠٠ هەزار لیرە دیسان لەبریتانیان کڕیوەتەوە.لەڕاستیدا چاپی ئەسکیناس لەئێران لەلایەن ئیستیعماری بریتانیا لەژێر چاوەدێری شیرکەت و پێکهاتەی خسووسی ئینگیلیسییەوە کاری خۆی دەکرد ،بانکی میللەی تا ساڵی ١٣٣٩ کۆچی هەتاوی دەست بە وەشانی ئەسکیناس دەکرد ،وتەواوی مخاریج  و بە ناوەند کردنی دەستەڵاتی ،ئەرتەش و سەروەت لەئێران دا بە شێوەی ئیستیعماری نەرم و چاپی پووڵ لەلایەن بانکی میللی و ناوەندی بۆ حکوومەتی بەناوەند کراوی ئەو سەردەم بەرێوە دەچوو.ئەو پێکهاتانە لەڕاستیدا درێژەی ئیستیعماری ناوەندگراکان لە سەر دانیشتوانی جوغڕافیای هەنووکەیی ئێران بووە ،مافی وەشانی پووڵ وئەسکیناس ،دەستەڵاتێكی یەکجار مەترسیداری لەئیختیاری هەناردەکەرانی ئەوەوە دەنێ .بۆ بەرگری لە تاڵانی دارایی خەڵک و دابەشکردنی ناعادڵانەی سەروەت لەلایەن حاکمییەتەوە ،حەول دەدرێ ،ڕادەی وەشانی پووڵ گرێبدرێ بە پشتیوانەی فلزی گرانقیمەتەکانەوە.

پووڵ و قەیران

زۆریەک لە بیرمەندانی ئێرانی )ئابراهیمیان ،کاتوزیان…) هاوبیرن کە بە هۆی زوڵمی درێژخایەن وئیستیبدادی مێژوویی لە سەر خاک و وڵاتی ئێران ،پادشا خۆی بە خاوەن مڵک وماڵ وگیانی خەڵک دەزانن و بەداخەوە خەڵکەکانی ئێرانی ناوەکی”فارس ،تاران ،کرمان” مۆرکی گوێڕایەڵی خۆیان لەو ئیستیبدادە داوە( کورتە مێژووی سەربزێوییەکانی ئێرانی دەرەکی”خەڵکانی غەیرە فارس” نیشاندەری ئەو ڕاستییەن) ومێژووی ئەو وڵاتە میراتی دێرینی پادشاکانی ناوەندگرا و دیکتاتۆریان بەئەستۆوەیە. ئابراهیمیان ئاماژە بەوە دەکا کە لە ئێران زۆربەی گوندەکانی ئاوەدان، دوور لە ڕیگاکانی سەرەکی هەڵکەوتوون ،دەلیلی ئەوەش ئەوە بووە کە مەئموورانی باج و ماڵیاتەکان ،ئەوەندە بێ بەزە و تاڵانچی بوون کە خەلک هەمیشە خۆیانیان لێشاردوونەوە  ودوور لە چاوی ئەوان لەگوندە دوورەدەستەکاندا ماڵیان کردووە.ئەوئیستیبدادە مێژوویییە بۆتە، هۆ کە کەسایەتی هەووەلی وڵات بەرهەم و زیادە ئەرزیشی ئابووری دانیشتوان وەک نەریت و داب بە زۆر و سەرەڕۆیی حاکمی دیکتاتۆر بە مەبەستی بەهێز کردنی ئەرتەش و دیوانسالاری “حاکمییەتی ئیداری ناوەندگرا” هەمیشە بیانچەوسێنێتەوە.دەست بەسەر ماڵ وگیانی خەڵک داگرتن کردەوەیەکی ساکار و باوی ڕۆژانە بووە و هەشە.پێشووش سەروەت و سامانی ئەو خەڵکە لەلایەن دارۆغە و مەئمورانی ماڵیاتی لێیان دەستێندرا وبە تاڵان دەچوو.

لەڕێگای دەستکاری لەپووڵدا، دەکرێ دزی لە خەلك بکرێ و باجیان لێبستێندرێ ،قودرەتی کڕینی ئەوان زەوت بکرێ  وهەر ئەو بێ بایخ کردنی عەیار و قودرەتی پێکڕین بە پووڵ ،قەیرانی پێدەگوترێ . تا ئەو کاتە جنسی پووڵ فلز بووە،عەیاری ئەوناخەست و کەمتر دەکرا.کاتێک پووڵ کرا بە کاغەز ،بە چاپ کردنی بری زیاتر لەو، لە ڕاستیدا ئەژماری جێ پێویستی پووڵی کاغەزی- یان لە بڕی کالای لەگۆڕیی لە ئابووری دا، زیاتر دەبێ،بۆیە قیمەتی شتەکان هەڵدەکشان.

لەسەردەمی مۆدێڕندا ،حکوومەتان بە خەراپ کەلکوەرگرتن لە نەبوونی زانیاری خەڵک ،نکۆڵیان لەنەخشی مێژوویی پێداویستی پووڵ بە پشتیوانەش دەکرد. بۆیە بە بێ پشتیوانە پوڵیان چاپ دەکرد  وبە ئێستاشەوە.حکوومەت هەر وەک کە دەیگوت، ئەو سکانەی کەلەلایەن منەوەلێدەدرێن، پێواری کێش و دانانی ئەرزیشن بۆ سەوداکان.لەمەڕ پووڵی کاغەزی مۆرکراو بە مۆرکی حکوومەتی بوو کە تەنیا ئیزنی لەگەڕدانی وەردەگرت.بە هاسانی حکوومەت بە خولقاندنی پووڵی کاغەزی پێویست لە ئابووریدا ،قودرەتی کڕینی حیساب بانکی خەڵكی دادەبەزێنێ  وکەمتری دەکاتەوە،هەر وەک کوتە سەهۆڵێکی بەرخۆرەتاو بچووکتر و بچووکتر دەبیتەوە.

ئیستیعماری پووڵی ئینگلستان لە ئیرلەند و قاتی پەتاتە

یەکێک لە ڕووداوەکانی گرینگ و جێ داخی مێژووی پەیوەندی ئیستیعماری،ڕووداوەکانی نێوان ئینگلستان و ئیرلەندە ،دوای شکستی بزاوی شکۆمەندی ئیرلەندییەکان بە ڕیبەرایەتی (Wolfe Toneلە ساڵی ١٧٩٨،وڵاتی ئیرلەندیان بە هەنگاوێكی یەکلایەنەی پاڕڵمانی بریتانیا (فەرمانی ئیتیحاد ١٨٠٠)  وەسەر بریتانیان خست و پاڕڵمانی پادشایی ئیرلەندیان هەڵوەشاندندەوە و مەجلیسی پادشایی بریتانیایان بە سەر پادشایی ئیرلەندا داسەپاند. ئەو وەسەرخستنەوە لەلایەن ئەرتەشی سەلتەنەتی بریتانیا بە داگیرکاری وڵاتی ئیرلەند تا ئێستاش بەردەوامە (لەساڵی ١٩٢٢ بەشی باکووری ئیرلەند توانی سەربەخۆیی لە بریتانیا ڕابگەیێنێ ).

لە دوای ساڵی ١٨٠١بەولاوە،حکوومەتی ئینگلستان دەستی بە سەر زەوی و سەروەتی ئیرلەندییەکاندا داگرت و بە سەر نزوولخۆرەکان و لۆردەکان و ئەشڕافەکانی ئینگلیسی دا دابەشی کردن و خاوەندارێتی ئەو زەوییانەی پووچەڵ و بە قیمەتێکی کەم بە چینی ئەشراف و خاوەن زەوییەکانی ئینگلیسی فرۆشرانەوە.ئەو خاوەنە نوێیانە ،بە زەویدارانی نادیار”Absentee Landlords” نێویان دەرکردبوو.چونکوو تەنیا لەلایەن نوێنەرانی خۆیانەوە ئیجارەی ئەو زەوییانەیان لە ئیرلەندییەکان وەردەگرت و خۆیان قەت لە ئیرلەند نەژیاون.(لەواقیعیدا ئیرلەندییەکان لە خاکی خۆیان لە سەر زەوی خۆیان ببوونە ڕەعیەت و قەرەی بێ زەوی،ئەشرافە ئینگلیسییەکان).

خاک و وڵاتی ئیرلەند زۆربە پیت و بەرەکەتتر لە خاکی ئینگلستان بوو.بە درێژایی مێژوو خاکی ئیرلەند توانایی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و بەرهەمی خواردەمەنی زیاتر لە ڕادەی پێویستی دانیشتوانی خۆی بووە،ئیرلەند وەک موستەعمەرەیەکی چەوساوە،مەجبوور بە دابین کردنی کەل وپەلی خواردەمەنی بۆ ئیستیعماری ئینگلیس کراوە) لە ڕاستیدا ئینگلستان هەمیشە پەیوەندی یەکلایەنەی چەوساندنەوەی دەگەڵ موستەعمەرەیەکی وەک ئیرلەند ،هیندوستان و ئەو دوڕگە بە پیت وبەرەکەتانە کارائیب بووە،  بە شێوەیکە کە دانیشتوانی ئەو وڵاتانە خۆیان مافی کەلکوەرگرتن و مەسرەفی ئەو بەرهەمانەیان نەبووە ،بەڵکوو ئەوە ئەرتەشی ئینگلیس بووە کە بە قیمەتێکی بە دڵی خۆیان بە تۆبزی بەرهەمەکانیانی و دەستڕەنجیانی لێ زەوت کردوون .ئەو سیاسەتە ئامانجێکی تریشی لە پشت بووە،ئامانجی تر،کۆنتڕۆڵی زا و زێی غەیرە ئینگلیسییەکان بووە .لەڕاستیدا بە بوونی دانەوێڵەی بە لێشاو و کەل وپەلی خواردەمەنی لە ولاتێکدا ،مەیلی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بە زا وزێ بە مەبەستی دابینکردنی هێزی کاری زیاتر وزۆرتر دەبێ ،بە داگرتنی دەست بە سەر کەل وپەلی ئەساسی وڵاتێک ،ئیمکان و کەرەسەی هەڵکشانی زا وزێ، لە خەڵک دەستێندرێتەوە.

مەکتەبی ئابووری کێنز ،لەژێر دەمامکی شۆبهە زانستی توجاڕەتی ئازاد دا ،ئیزن بە دەوڵەتی داگیرکەر دەدا کە تەواوی بوون، دەستکەوت و بەرهەمەکانی ئەو موستەعمەرانە بە تۆبزی بە پووڵی کاغەزی ئینگلیسی بگۆڕنەوە.دەلیلی پێداگری لەسەر توجاڕەتی ئازاد لەلایەن وڵاتانی بە هێز،دابین کردنی مەوادی خاو، بە قیمەت و مخاریجێکی یەکجار زۆر کەمە.

لێرە پێویستە کێشەی لەمەڕ قاتی پەتاتە لەئیرلەند، شرۆڤە و لێکدانەوەی لەسەر بکرێ.

١-لە دەور وبەری ساڵەکانی ١٨٤٢ دا بۆ هەووەڵین جار نەخۆشی ئافەتی پەتاتە لەئیرلەند دەبیندرێ،بەلام ئینگلستان بە بیانووی پەک کەوتنی ڕەوتی توجاڕەتی ئازاد ،بەر بە داخستن و قەرەنتینە کردنی ئیسکلەکانی ئیرلەند دەگرێ.ئینگلستان بۆ بەرژەوەندی توجاڕەتی ئینگلیسی ،لە قەرەنتینە و گەمارۆدانی نەخۆشی ئافەتی بڕکەکانی پەتاتە بەرگری دەکا و ئافەتەکە پەرە دەستێنێ،کێشەی ئافەتەکە،یەکجار جێگای جەختی مێژوونووسانی نیزیک لە باسی ئینگلیسی قاتی پەتاتە یە . بەڵام هەن تاقمێكی تر کە هۆی تری بۆ دێننەگۆڕی .

٢- لە دەور وبەری ساڵەکانی ١٨٤٤ دا قیمەتی دانەوێڵە و بەرهەمەکانی خواردەمەنی لە قاڕەی ئوروپا بە هۆی فەوتانی کشتوکاڵ زیاد دەکا ،لێرە ئینگلستان وەک خاوەن مڵک و ئیجارەداری ئیرلەندی هەڵسوکەوت دەکا ،دەوڵەتی ئینگلستان دەرفەتەکە دەقۆزێتەوە کە لە هەڵکشانی قیمەتەکان لە ئوروپا، دەست بە سەر پەتاتەی ئیرلەند دادەگرێ و ئەوپەڕی قازانجی خۆی لێدەکا .دەوڵەتی ئینگلیس،ئەرتەش ئەرکدار دەکا بە کۆکردنەوە و کڕینی بەرهەمەکانی ئیرلەند ،ئەوهەنگاوە بوو بە هۆی زەوتکردنی دانەوێڵەی پێویست بۆ خواردنی ڕۆژانەی دانیشتوان.

شتێک هەر وەک ئەو ڕووداوە لەدوای شەڕی هەووەڵی جیهانی لە ئێران و دوای حەشاردانی کەل وپەلی خواردەمەنی لەلایەن ئەرتەشی بریتانیاوە ،قاتی و قڕێیەکی گەورە لە ئێران کەوت.بەر لە دەستپێکی شەڕی هەووەڵی جیهانی ،چونکوو بریتانیا لە هەڵگیرسانی شەڕەکە ئاگادار بوو ،لە باشوور و ڕۆژاوای ولات دەستووری بە ئەرتەشەکەی دابوو،کە بە ئەسکیناسی بانکی شاهی/ئینگلیسی هەر ئازووقە و کەل وپەلی خواردەمەنییەک کە لەبازاڕ هەیە کۆبکەنەوە و لەڕاستیدا حەشاری داوە “ئێحتیکار” ی کردووە.زۆربەی خەڵکی ئیڕان تووشی قاتی و و`قڕی و برسێتی بوون و نزیک بە ٨ میلیون ئینسان ،کە تا ڕادەیەک نیوێك لە جەماوەری ئەو سەردەم لەئێران لەبرسان مردن .

٣-بە دەلیلی بوونی بە لێشاوی پەتاتە لە ئیرلەند ،بڕێکی یەکجار بەرهەم دەهێنرێ .بەڵام بە هۆی بوونی ئیستیعماری ئینگلیس و پاوانی چاپی پووڵ لەلایەن ئەوانەوە ،بە ڕادەیەکی کافی پووڵ لەلایەن ئینگلستانەوە ناچێتە ئیرلەند ،بە زمانی ئابووری ،ئەو ماوەیە بە “ڕێکگووشینی پووڵی” ئینقباز ناسراوە.لەڕاستیدا شتومەک لە بازاڕ هەیە بەڵام پووڵ و ئامرازێک کە بتوانرێ ئەو شتومەکانەیان لە بازاڕ پێ سەودا بکرێن لە بەردەستاندا نییە. لەبەشگەلێکی وڵاتێک ،قەیران و ڕێکگوشینی ئابووری بەیەکەوە لەوانەیە هەبێ ،بڕیاری تێنەخزاندنی پووڵ لەئیرلەند و فەوتاندن و ویشاکاندنی ژیانی ئابووری ئەو ،لەسەر بنەمای دەستووری بانک لە ساڵی ١٨٤٤ (bank act 1844)درابووو پاوانی پووڵی ئینگلستان بە سەر بەرهەمهێنان و خولانی کالا و خزمەتەکانی دامەزراو و سەقامگیر بوون.

لەسەر بنەمای ئەو سەرچاوانەی لەگۆڕێ ،هۆی تری قاتی وقڕی ،تەماح و زیادەویستی  مڵکدارانی ئینگلیسی بۆ زەوییەکانی کشتوکاڵی ئئرلەند بووە.کاتێک ڕادەی پووڵ لە هەمبەر دەستکەوتەی بەرهەمهێنان کەمترە ،قیمەتی ئەو دەستکەوتەیە دادەبەزێ ،(deflation) و بۆیە ڕەعییەت و کرێگرتەی ئیرلەندی بۆ نموونە ٤٠٠ پۆند ئیجارە لە ساڵدا بداتە مڵکدارە ئینگلیسییەکە، ومەجبوورە کە پەتاتەیەکی زیاتر بەرهەم بهێنێ تا بتوانێ ئیجارەکەی بدا.بەو فێڵ  وتەڵەکانە ،مڵکدارەکانی ئینگلسی نەتەنیا بەرهەمی زیادی ڕەعییەتە ئیرلەندییەکان (زیادە ئەرزیش) بەڵكوو قووتی ڕۆژانەی جوتیارەکانی ئیرلەندیشیان بە تاڵان بردوە.

لەسەر ئەساسی ئاماری سەرچاوە ئینگلیسییەکان ،ڕادەی نەغدینە و پووڵی لەگەڕدا، لەو ساڵانەدا ٤٨٪ کەم دەکا ،لەراستیدا نیوێک لەئابووری و خۆراک( تەنیا مەوادی خواردەمەنی ئەو ڕۆژی ئیرلەند) لە گۆڕی هەڵگیرا ونەما.جۆرج بڕنارد شاوی ئیرلەندی دەگێڕێتەوە کە لە وڵاتێکی بە پیت وبەرەکەت  کە پڕە لە خواردەمەنی.دەست بەسەرداگرتن و چوونە دەرلێی،نەسلی کوژی پێدەگوترێ،نە قاتی وقڕی .دوو نووسەری( Trevelyan وThomas Carlyle) دەڵێن : هەڵسوکەوتی ئینگلستان بە مەبەستی فەوتانی دانیشتوان و پاکتاوی ڕەگەزی ئیرلەندییەکان بووە .

لەئاکامدا یەک میلیۆن بە گوێڕەی هێندێك قسە وباس تا دوو میلیۆن لە دانیشتوانی ٨ میلیونی ئیرلەند ،بە هۆی دەستەڵاتی ئیستیعماری و تەماح و چاوبرسێتی ئینگلستان لە برسان مردن .بە دەلیلی کوشتاری بە کۆمەڵ ،زۆربەی ئیرلەندییەکان بە گەمی و لۆتکە چارەنووسی خۆیان بە ئوقیانووسی ئەتڵەس دەسپارد و کۆچیان کرد بەرەو ئەمریکا .

ڕێکگوشین و ئیستیعماری پووڵی بریتانیا بووە هۆی هۆلۆکاست “نەسل کوژی” مرۆڤی و تاڵانی پێداویستییەکان لە ناو ئیرلەند و کەڵەکە کردنی سەروەت بۆ مڵکدارانی نەدیاری زەوییەکانی پڕ پیت وبەرەکەتی ئیرلەندێکی بە موستەعمەرە کراوە.

ئیستیعمار و کڵۆنیالیسمی پووڵی لە ئێران

ئیستیعماری پووڵی ،پاوانی خاوەندارێتی بە سەر کۆنتڕۆڵ و هەناردەی پووڵ و ئێعتیباردا، لە دەست گرووپ و قەوم و میللەتێکی تایبەتییدا دەبێ .پاوانی وەشانی پووڵ ،هەناردەکەری پووڵ و قەومی سەردەست ،ئەو ئیزنە دەدا کە ئێعتیباری ماڵی / بانکی و قەرزەکان بە چ نیسبەتێک دابەش بکرێن ،ئەو ئیعتیبار و بوودجانەی دەبنە  سەرچاوەی گەشە و پەرەی ئابووری ناوچەی جوغڕافیایی. کەوابێ ڕیشە و خواستگای جوغڕافیایی وەزیران ،بەرپرسان و بڕیاردەرانی ماڵی و پووڵی ،بە تەرخانی ئێعتیبار و بوودجە پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان هەیە .

لەو جەدوەلەی ژێرەوەدا،ئەو دەوڵەتانەی دوای شۆڕش و بەشی خواستگای پارێزگاکان ،لە هەڵبژاردنی ئەندامانی کابینە دا نیشان دەدا.

هەر وەک لە سەرەوە چاوتان پێکەوت ،لە سەرەتای شۆڕشەوە زۆربەی ئەندامانی کابینە لە دوو پارێزگای تاران و ئیسفەهان بوون.تاڕادەیەک نیوێک لە هەموو کابینەکانی دوای شۆڕش، تەنیا لە دوو پارێزگای تاران و ئیسفەهان بوون ،ڕاستییەکە ئەوەیە کە بەشی تاکێکی ئیسفەهانی لە بوودجەی وڵات، چەند سەت بەرابەری تاکێکی کوردستانی یە،ڕوون و ئاشکرایە .(سەرچاوە: پێگەی ئینترنێتی ڕاهبورد)  .

نموونەکانی ئیستیعماری پووڵی بە تایبەت لە وڵاتانێک دەتوانین بدۆزینەوە کە لە کۆی تێکەڵاوی جیاوازی نەتەوەیی پێکهاتوون،کە بە هۆی هاوبەشی مەزهەبی ،یەکبوونی ئیدئۆلۆژیکی و جەبری مێژوویی پێکەوە دەژین.ئەو هۆیانە بوونە سەبەب ،قەومێک یان جەماعەتێک بە کەلکوەرگرتن لە پشتیوانی زلهێزەکان و خەراپ کەلکوەرگرتن لە ئامرازی ئەو هۆیانە ،لەسەر قەومەکانی تر بە کەلکوەرگرتن لە هێزی چاپی پووڵ زاڵ ببن و ئەوان لە تەواوی ئیمکانات و مافی مرۆڤی بێ بەری بکەن ،ئەو جۆرە ئیستیعمارە لە شوڕەوی پێشوو ،چین ،ئێران ،عێڕاق و… دەتوانرێ ببیندرێ ،بێ دەلیل نییە ،لە وڵاتاتێکی( سانتڕالیست)ی نێوبراو ،ئێوە لە چ ڕەگەز ،نەتەوە و قەومێک بن ،دیاری دەکا، کە لە چ ڕادەیەکی ئێعتیباری بانکی و قەرز و پووڵ  دەتوانی کەلک وەربگری.

بانکەکانی ئێرانی ناوەند و کەرەسەی داسەپاندنی ئیستیعماری پووڵی

ئامار نیشان دەدا کە بانکەکان، سەرەکیترین نەخشیان لە خولقاندنی پووڵ وەستۆیە،دوو دەلیلی بەرچاو بانکەکانی کردۆتە مەترسیدارترین ئامرازی ئیستیعماری لە دەست فارس دا.١- زەریبی هەڵکشاندنی پووڵ ٢- دابەش بە شێوەی ئیستیعماری و ڕەگەزپەرەستییانەی ئێعتیبار و پووڵ لەلایەن بانکەکانەوە.

دەلیلی هەووەڵ دەتوانرێ  بە نەبوونی لەبەرچاوگرتنی شێوەکانی باوی بانکداری و مافیایی بانکی بە گشتی ،باس بکەین. دەتوانرێ بگوترێ کاتیک بنەمای پووڵی لە ڕێگای سەرچاوەکانی بانکی ناوەندی زیاد دەکەن ،پووڵی پشتئەستوور لەبازاڕ کەوتووە و خولانەوەی خۆی دەست پێدەکا .ئەو خولانەوە بە سرنجدان بە ڕادەی قودرەتی قەرزدانی بانکەکان (زەریبی فەزایەندە) دەبێتە هۆی زیاد بوونی چەند بەرابەری نەغدینە.هەروەک گوتمان بەشی نیزامی بانکی لەو ساڵانەی دواییدا لەو بەستێنە زیاتر لە ٨٨٪ بووە.یانی تەنیا بۆ ١٢٪ پووڵێک کە چاپ کراوە ،کالا و شتومەک و بەرهەم لەئابووریدا لەگۆڕین وئەو ١٢٪ ش لەلایەن دەرەوەی ناوەندی ئێران بەرهەم دەهێندرێن .

سەرەڕای ئەوەش بە هۆی فامی نادرووستی ئابووریزانانی ئێرانی لە ئاسەواری خولقاندنی پووڵی بانکەکان، سەرەڕای بوونی ئەزموونێکی ناسەرکەوتووانەی چەند ساڵ لەمەوەبەر(دابەزینی پاشەکەوتوویی یاسایی بانکەکان لە ١٧٪ بۆ ١٣٪) ،دەوڵەت لەژێر زەختی بانکەکان بە تایبەت بانکەکانی خسووسی سەربە سپای پاسداران لە بوخچەی خەلاس بوون لە دامرکان ،بڕیاری بە دابەزاندنی نرخی پاشکەوتوویی یاسایی لە ١٣٪ بۆ ١٠٪ دا، کە دەبێتە هۆی هەڵکشانی سەرلەنوێی خولقاندنی پووڵی بانکەکان.ئەو سیستیمە بانکداری پاشەکەوتوویییە، دەستپێکی چەند پات بوونەوەی پووڵی خولقاو لێدەکەوێتەوە .

دەلیلی دووهەم ، بوونی بانکەکان بە ئامرازێک،بۆ بەرهەمهێنانی سەرلەنوێی شێوەی ئیستیعماری دابەش و چاپی پووڵی ئیعتیبارە. ناوەندگراکان (سانتڕالیستەکان) بە هێنانەوەی پاساوی ئەوەیکە، تەرخانی سەرچاوە بە مەبەستی چاکسازی و عادڵانەتر لەلایەن بانکەوە لە ناوەند بەرێوە دەچێ، کە قودرەتی دابەشی ئیعتیبار  وپووڵ و قەرز لە ئیختیاری ئێرانی ناوەند نشینەکاندا دانراوە ،مخابن ئاکام و دەرکەوتەکان دواتر ،ڕاستییەکی تر نشان دەدەن .

سەرەتا:ئامار و ئاکامی کردەوەی تەرخانی سەرچاوەکان لە نیزامی بانکی لە ساڵانی ڕابردوو دا بەپێچەوانەی ئیدیعای سەرەوە ،دەدوێن ،ئەو ئامارانە باس دەکەن کە قەرزەکان قازانجی ئەو بەشانەی لەدوو بووە، کە بێوەیکە هیچ بەرهەمەکیان ببێ ،قازانجێکی بەلێشاویان بۆ ئەو کەسانە بووە، کە لە ناوەند نیزیکن .

دوویەمین: کاریگەری قەرزەکان و پووڵەکان کە زۆربەی ئەوان لە پارێزگاکانی ناوەندی خەرج کراون،ئاسەواری بە سەر گەشەی ئابووری وڵاتدا یان نەبووە یان نەرێنییە.بە زمانێکی تر ،ئەو گشتە قەرز و پووڵە دابەشکراوە لەژێر نێوی(قەرزوەرگرانی بەرهەمهێن و بەرهەمهێنان لە گەشەی نەتەوەییدا هیچ کاریگەرییەکی نەبووە.

لێرە باسەکە بەرینتر دەکەینەوە ،ئیستیعماری پووڵی بە شێوەگەلی جیاواز بە شکڵێکی ناڕوون وزیرەکانە بەرێوە دەچێ ،لێرە چەندین شێوە کە دەبیندرێن شرۆڤە دەکرێن.

بە دەلیلی حاکمییەتی خزمایەتی و بنەماڵەیی و باند بازی حاكم لەئێراندا .نیزامی بوودجە دارێژی وڵات لە سیستمگەلێکی ستانداردی نێو نەتەوەیی گوێڕایەڵی ناکا.بە بوونی دەستەڵاتی چاپی پووڵ لەدەست بانکی ناوەندی  و بوونی نوێنەرانی پارێزگاکانی تایبەت، لە ناوەندی دەستەلات وبڕیاردان ،بە کردەوە دابەشی بوودجە بە تەواوی لایەندار و زۆر بە هەڵاواردەیی بەرێوە دەچێ.لە ڕاپۆرتی ساڵی ١٣٨٣ دا مامناوەندی بوودجەی تەرخانکراو بۆ سەرانە ( ئەوئامارەی بوودجەی گشتی فەرمی یەو تەرحەکانی تایبەت بە قەرزەکانی دەرەکی لە ڕیزی بوودجەی پڕۆژەکانی تایبەتدا نین.) لە پارێزگای ئیسفەهاندا بۆ هەر تاکێک  دوو بەرابەری سەرانەی تەرخانکراو بۆ هەرتاکێک لە کوردستان بووە .بەڵام کێشە تەنیا حوکمڕانی ،بەڕێوەبەرایەتی خزم و بنەماڵەیی  وهاوزمانی بەرپرسان دەگەڵ جوغڕافیای جێی باس کۆتایی نایە.

بە دەلیلی نەبوونی سەربەخۆیی نیزامی دادگوستەری و هەڵاواردەیی(قەزائییە) لە بەدەنەی بریاردەری و هێزی بەرێوەبەری(موجرییە) سیستیم و پێکهاتەی سەربەخۆیی ناتوانێ ڕاپۆرتێک لە خولی کوێر و داخراوی جێی باس بدا.

ئەو خولە سێ هەنگاوییە لە ١- بڕیاردانییەوە(موقەننە) بۆ ٢- بەدەنەی بەرێوەبەری(موجرییە) ولەوێشەوە بۆ ٣- نیزامی دادپەروەرییبە (قەزائییە) نادیار و نادرووستە ،بە زمانی ساکار ،بە گەزی خۆی دەیپێوێ و خۆی دەیبڕێ و هەر خۆشی دەیدروێ ،گەز و پێواری ئەوان، دەگەڵ گەز و پێواوتنی کە بۆ خەڵكی تری دەدروون فەرقیان یەکجار زۆرە ،گەزێکی ئەوان دووسەت بەرابەری گەزی بڕدراو بۆ خەڵکانی بە مستەعمەرە کراوە.ئەوە وەک ئەوە وایە کە لەوەزنەی تەرازوو دا دەستکاری کرابێ و ڕادەی ١/٢٠٠ یان ٠٥٪ )بوودجەی تەرخانکراو) بۆ پارێزگاکانی تایبەتە.واتە ڕادەی سەرانەی بوودجەی تەرخانکراو بە گوێرەی هەر پارێزگایەک، جیاوازییەکی یەکجار گەورەیان هەیە کە ئیسفەهانییەک ،دوو سەت بەرابەری کوردستانییەک لە ماوەی چل ساڵدا بوودجەیەکی وەریگرتووە.

نموونەیەکی تر لە شاهید و بەرپرسی حکوومەتییە، کە دان بە شێوەی سیاسەتی ئیستیعمارگەرانەی لە ڕەوتی بوودجەدا دادێنێ ،وەک نموونە ،یەکێک کە گوندبانەکانی کرماشان دەگێڕێتەوە کە ئەویان بۆ کۆبوونەوەیەکی گوندبانەکان لە ئیسفەهان  داوەت کردووە ،ئەو لەو سمینارەدا دەبینێ کە بوودجە و حیسابی بانکی تەواوی گوندبانەکانی پارێزگای ئیسفەهان (سەرجەم) زیاتر لە ٢٠٠ میلیارد تمەن پووڵیان لە حیساب دا هەیە (تەواوی گوندەکانی پارێزگای ئیسفەهان لانیکەم ٢٠٠ میلیارد تمەنیان لە حیساب داهەیە) بێ دەلیل نییە کە ئێوە قەت کرێکارێکی ئیسفەهانی لە تەورێز یان کرماشان نابینن کە هاتبێ بۆ کار کردن .

لەڕەوتی قەرزدانیشدا، ئیستیعمار بە دزێوترین شێوە خۆی دەنوێنێ .وایدابنێین کە قەیرانی واقیعی لەدەور وبەری ٢٠٪ دا.بۆیە هەر قەرز و ئێعتیبارێک بە سوودی کەمتر لە ٢٠٪ ،پووڵێکی بە خۆڕایییە کە بانک یان دەوڵەتی حاکم دەیدا بەو کەسەی کە قەرز وەردەگرێ.چونکوو قەرزوەرگرەکە بە کڕینی هەر داراییەک ،قازانجی خۆی کردووە و لە کۆتایی ساڵدا تەفاوەتی نرخی فرۆشی دارایی و قەیران،  قازانجێکە کە ئەو قەرزە با هێناوە دەستەبەری کردووە.

ئەوەش لەحاڵێکدا،کە هیوادار بین کە قەرز وەرگرەکە دز و دەستبڕ نەبێ ،لەبیری نەکەین کە تا ڕادەیەک نیوێک لە ئێعتیباری بانکی بۆ وەرگرتنەوە نابێ (ئاماری بانکی ناوەندی )،واتە قەرزوەرگرەکە ،قەرزەکە ناداتەوە ،ئەو قەرزە کە بۆ دانەوە نابن ،ئەگەر نەبووبنە سەرمایەییەکی سابیت (مڵک و زەوی)،بە ئەگەرێكی زۆرەوە بوونە ئەرز و لە خولی ئابووری ولات چوونەتە دەرێ،ئەو چوونە دەرەوەی پووڵ لە خولی ئابووریدا ،بە دابەشکردنیان بە سەر ئابووری لەگۆڕێدا، خۆیان بە شکڵی قەیرانی دووانە نیشان دەدەن .

ئێمە دەزانین کە تاڕادەیەک لە پارێزگاکانی غەیرە فارس نشیندا ،سەربزێوی لەڕاست چەواشەکاری و کڵاولەسەرنانی سندووقەکانی قەرزولحەسەنە یەکجار کەمتر دیتراوە.یەکێک لە دەلیلەکان ئەوەیە کە سیستیمی بانکی ئیستیعماری ئێران ئەسڵەن بە غەیرە فارس زمانەکان ئێعتیبار و قەرزی نەداوە کە کڵاویان لەسەر بکا،ئەوان پاشەکەوتەییەکیشیان نییە ،لەڕاستیدا گرفتەکانی ئەو سندووقانە، تەنیا لەشارەکانی ناوەندی ئێران ڕەنگدانەوە و خۆنواندنێکی بەرچاویان دەبێ .هەر ئەو شارانەی کە خاوەن پاشەکەوتە ،ئێعتیبار لەبانک وپووڵی کڵۆیان لە حیسابەکانی خۆیاندا هەیە(نموونەی حیسابی گوندبانەکانی ئیسفەهان).لەحالێکدا زاگڕۆس و کوردستان وخوزستان و ئازەربایجان کە بەشێکی بەرچاوی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی ئابوورین ،کە هەر ئەوانە خۆراک و ئابووری غەیرە پووڵی بەرهەم دێنن ،بۆنموونە لە تەواوی پارێزگای یەزد دا تەنیا حەوت هێکتار زەوی دێمەکاری گەنم دادەچێندرێ.

لەئێرانی ئیستیعماری دا بەرهەمهێنەرانی بازنەی دەرەوەیی ئێران مەجبوورن کاڵاکانی خاوی خۆیان بە قیمەتێکی کە ناوەند نشینان بۆیان دیاری دەکەن بفرۆشن ،بە شێوەیەکی خاو دەدرێن بە کارخانەکان و ناوەندی سەنعەتییەکان ئێرانی ناوەندی (ئەو سەنعەت و کارخانانە ،هەرهەموویان بە قەرزی یەکجار کەم سوود کە سەرجەمیشیان بە لێخۆشبوون/پووڵی مفت سازکراون ، بەرهەمی میللەتانی تری غەیرە فارسی بە ئیستیعمار کراو،تێیاندا دەکرێنە کالای سازکراوی سەنعەتی) . بەشی ماددەی خاو و بنەڕەتی لە قیمەتی کۆتایی کاڵاکاندا ناگەنە زیاتر لە ٥٪.لەحالێکدا، تۆو ،ئاو،کرێکار ،جوتیار،تڕاکتۆر ،کۆکردنەوەی خەرمان و ڕاگرتنیان، وەستۆی بەرهەمهێنەرانی کالای خاوە.لەڕاستیدا لە هەر سەت تمەن فرۆشی کاڵایەکی ساز کراو ٥٪ بەشی ئێرانی دەرەوەیی ،کوردستان ،خوزستان ،ئازەربایجان) و ٩٥٪ قازانجەکەشی بە بێ هیچ زەحمەت و ماندوو بوونێک بە کەسانێک دەبڕێ، کە لە لەو بەرهەمانەدا، جگە لە ڕانتێکی ماشێنی هیچ نەقشێکی تریان نەبووە.

مخاریجی ئەو پووڵەی کە دەدرێ بە جوتیارێکی کوردستانی بەرهەمهێنی ئەوتەماتەیە، کە لەکەرەج دەکرێ بە ڕوبی تەماتە، کەمتر لە ٥٪ قیمەتی قوتوویەکی ڕوبی تەماتەکە .

جگە لە ٩٥٪ قازانجی بێ ماندووبوون، خاوەنی کارخانەی ڕوب دەتوانێ هێنانی ئەو ڕوبە بۆ بازاڕ وەدرەنگێ بخا و قیمەتی کۆتایی بە گوێڕەی قەیرانی ڕۆژ دیسان بەرێتە سەرێ،چونکوو ماددەیەکی کە زوو دەیتوانی بگنخێ (تەماتە کاڵ) کراوەتە ماددەیەک کە درەنگتر دەگنخێ و خەراپ دەبێ (ڕوب) .ئەو دەتوانێ ٢٠٪ قەیرانەکەش بە قازانجی خۆی زیاد بکا .وێنەی ژێرەوە چۆنیەتی ودابەشکردنی کارخانەکان لەناوەندی ئێران نیشان دەدا.

هەڵبەت وەزعی ئەوڕۆی نیزامی بانکی ئیستیعماری ئێرانی ،زیاتر لەتەرخانی غەیرە چاکسازی بەرەو ژوورتر چووەو بانکەکان بۆ وەدوانەکەوتن لە ڕەقیبەکانیان، لە چاوەدێری لێنەهاتوویی بانکی ناوەندی کەلک وەردەگرن وبە پێکهێنانی شیرکەتیگەلێک ،ڕاستەوخۆ تێکەڵاوی بەشەکانی غەیرە بەرهەمهێنی ئابووری بوون وبانکەکان سەرمایەکانی بەلێشاوی خۆیان، لە شیرکەتەکانی خۆسازکردووی داخنن ،جوغڕافیای زۆربەی ئەو شیرەکاتە و بەرهەمهێنانەش کە خودی بانکەکان خاوەنیانن، ناسراو و دیارن کە لەکوێن .ئەوتۆ پووڵ خولقاندنێکی زیادی لە ئابووریدا ،مخاریجی یەکجار زۆر بەسەر ئابووری وبەتایبەت بەسەر ئەو خەڵکانەی کە بێ پاشەکەوتە و پشتیوانن داسەپاندووە. هەڵکشانی خولقاندنی پووڵی بانکەکان بۆتە هۆئ دامرکانی زیاتری بەشەکانی بەرهەمهێنی ئابووری. ئەو بانکانە بە تێخزاندن و چاپی پووڵ ،نەغدینەی مەترسیداری بۆ ئابووری لەدوو دەبێ ،هەر بە گویڕەی ڕاپۆرتی خودی دەوڵەت ،پووڵی کاغەزی لێزیاد بوو”نەغدینە” بە ئابووری لانیکەم ٢٠٠ هەزار میلیارد تەمەن دەبێ ولەبەشەکانی زەوی و خانوو سازکردندا کە قەرزدارەکان بۆیان نادرێتەوە).

ئەو پووڵ خولقاندنە نەک تەنیا ئاسەواری ڕاستەوخۆی هەیە ،بەڵکوو دەبێتە هۆی ئەوەکە بەر بە سەرمایەدانانی واقیعی بگرێ .بۆ نموونە تاکێکی ئیسفەهانی قەرزێکی بێ سوود یان قەرزێکی بێوەیکە بیداتەوە لە بانک وەرگرتووە و قەرارە لە کرماشان واحیدیکی بەرهەمهێنان (ئیزن بەتاکەکانی خۆجێی و میللەتی موستەعمەرەکراو نادرێ ) سازبکا ، ئەو کەسە پووڵەکەی لە شوێنی تر لەوانە مڵک وزەوی پێدەکرێ،ئەو شێوە پووڵ خولقاندنە دەبێتە هۆی قەیران ،بەلام ئەوەیکە لێرە ڕوودەدا ئەوەیە کە چونکوو سەرچاوەی قەیران، تێخزاندنی پووڵی زیادییە بێوەیکە شوێنێکی بەرهەمهێن ساز کرابێ ،هاتۆتە نێو ئابوورییەوە ،قیمەتی ماشێن ئالات ،کەل وپەلی پێویست و پێداویستییەکانی ئەو کارخانەیە (کەقەرار ە لە ئایەندە دا ساز بکرێ) و واحیدی بەرهەمهێن گران دەبن ،ئێستا ئەگەر کەسێکی سەرمایەدانەری کرماشانی بیهەوێ هەر ئەو واحیدە بەرهەمهێنەی پێویست لە ناوچەکەدا، لەماوەی شەش مانگ یان ساڵێک دواتر ساز بکا ،مەجبوورە تەواوی کەل وپەلەکانی پێویستی خۆی بە قیمەتەکانی نوێ  وگرانتر دەستەبەر بکا.چونکوو ئەو تاکە ئیسفەهانییە بە وەرگرتنی پووڵ تێخزێندراو بە ئابووری ،بەکردەوە ڕادەی مامناوەندی گشتی قیمەتەکانی بردۆتە سەرێ .

تاڵانی پووڵی ،چەندین بەرابەر خەساڕەت و زەرەری لە کۆتایی ڕەوتەکەدا لێدەکەوێتەوە. ئەو جوغڕافیایە کە تینووی سەرمایەدانان (بۆ نموونە کرماشان) لە کۆتاییدا واحیدێکی کە خاوەن ئەوگرفتارییانەی ژێرەوەن لێ سازبووە.

١-پووڵ قەرار بوو لە بوودجەی گشتی بە مەبەستی گەشەی پارێزگاکە خەرج بکرێ.پووڵ و ئێعتیبار بە حیسابی پارێزگای کرماشان بنووسرێ ،بەلام بە کردەوە دەچێتە جوغڕافیایەکی تر ،پارێزگای بێ بەری کراو بەو مانایەیە.

٢-سەرمایەدانەری واقیعی چەند ساڵ دواتر لە هەڵسەنگاندن دەگەڵ ڕەقیبی ناوەندنشینی خۆی دێتە بازاڕەوە.

٣- مخاریجی سازکردنی کارخانەکەی ئەو گرانتر بووە،بۆیە قودرەتی کێبڕکێی قیمەتی دەگەڵ ڕەقیبەکەی کەمتر دەبێتەوە.

٤-چونکووسیستیمی ئێعتیباری وپووڵی ،مەودایەکی کەمتری بۆ ئەو لەبەرچاو گرتووە ،بۆیە ئەگەر دامرکان لە فرۆش ،کەسادی بازاڕ ،قەیرانی دابین کردنی ماددەگەلی سەرەتایی یان کەمبوونی عەمبار بێتە پێشێ ،بە ڕاحەتی بە ڕەقیبە ناوەند نشینەکەی خۆی دەدۆڕێنێ  ولە دەوری بەرهەمهێنان وەلا دەنرێ.

ئەو سیستمەی تاڵانی ماڵی و پووڵی بەهیچ کەس ولامدەر نییە.تا ئێستا نەبینراوە کە نیزامی بانکی یان بانکێک بەو هۆیە لێپێچینەوە ویان دادگایی کرابێ.

ڕادەی پووڵ لە ئابووری ئێران تەقریبەن لە دەساڵی (١٣٨٣ -١٣٩٣) دا بیست بەرابەر بووە،و دیاریش نییە لەچ بوارێکدا خەرج کراوە.هەرچەند خۆپێشاندانەکانی دژ بە سندووقی قەرزولحەسەنە و شارەکانی کە تێیاندا مانگرتن بووە ،لانیکەم نەمانزانی کام بەش لە جوغڕافیای ئێران زیاتر قازانجیان لێکرد.

ئاکام

تا کاتێک کە پووڵ لە پاوانی حکوومەتی ناوەندی دا ببێ ،قەیران هەر لەگۆڕێیە وهەژاری ناهاوسەنگ بۆ هێندێک بەش لە جوغڕافیای ئیستیعمارکراو هەر دەبێ ،دەستڕەنجی خەڵک بە شێوەی زۆر زیرەکانە وبە شێنەیی تاڵان دەکرێن و دەدزرێن. قەیران (تاڵانی نەرم)ە .تاڵانێک کە ئێمە نایبینین چ بگا بەوەیکە بمانەوێ یان بتوانین دژایەتی بکەین .شێوەگەلی ڕیاکارانەی سازکردنی قەیران ئەو شێوانەن کە بەکاتی، خەڵک دڵخوش وهێور ڕادەگرن.دەوڵەت بۆ کۆنتڕۆڵی بیر وڕای گشتی بڕێک بە مووچە و یارانەی خەلك زیاد دەکا ،لەلایەکی ترەوە بە کەم کردنەوەی سوودی قەرزەکان بە کردەوە مەیلی وەرگرتنی قەرزی نوێ لای خەڵکی تر زیاد دەکا ،دیسان ئاوردووی بۆ ئاوری قەیرانی نوێ کێشەوە دەکا ،چونکوو خەڵک ئەو شێوە زیادکردنانە زۆر زوو لە ژیانی خۆیاندا هەست پێدەکەن ،بەڵام نازانن کە چ قەوماوە و چ بۆمبێک بۆ زیاد کردنی قیمەتەکان لەدوارۆژدا دانراوەتەوە.قەیران جاری وایە دەتوانێ تا دەیان ساڵ خۆی لەپشت قەرزەکانی بوودجەی گشتی دەوڵەت یان نرخی دەستکردی هەرزانی ئەرزی دەرەکی دا بشارێتەوە (هەووەڵی فێڵی دەوڵەتان لە ئابووری سەنعەتی ودووهەمیان ڕەوتی ساکاری ئابوورییەکانی خاوفرۆشی وەک ئێرانە).

کۆتایی دلخۆشکەری سیحراوی پووڵ ،دەتوانێ چەک کردنی حکوومەتان وئیستیعمارگەران لە چەکی تاڵانی قەیراناوی بێ ،بەگوێرەی پێش بینی فرێدریش فوون هایک ،خەراپ کەلکوەرگرتن لە قودرەتی پووڵ و چاپی پووڵ، دەتوانێ تا داڕمانی بەتەواوی شارەستانییەت بڕواتە پێش.

بە لەبەرچاو گرتنی ئەزموونی پێشووی ئێرانی دوای شەڕی جیهانی هەووەڵ و ئەزموونی قاتی وقڕی پەتاتەی ئیرلەند ،ئیمکانی قاتی وقڕی جوغڕافیای غەیرە فارس زمان زۆر هەیە .دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە هۆی نەبوونی پاشەکەوت، توانایی کڕینی تەنانەت داخستیئ ئازووقەی مانگێکیان نییە ،بە لەبەرچاوگرتنی شێوی حوکمڕانی ئیستیعماری لەئێران ،کارەساتی مرۆڤی یەکجار زۆر مەترسیدار چاوەڕوان دەکرێ .

دەستەڵاتی ئیستیعماری وسیاسەتەکانی پووڵی هەنووکەیی ئیمکانی گوورانی قاتی وقڕی بەرین و تۆرەمەکوژی بە کۆمەلی دانیشتوانی ئەو بەشانە بەموستەعمەرە کراو کە  لەدەروەی ناوەندی ئێران هەلکەوتوون لەدوو بێ . کەوابێ ئەرکی هێزەکانی پسپۆڕ و خەباتگێڕە کە چارەسەرییەک بۆ ڕەواندنەوەی ئیستیعماری لق وپۆپداری ئێرانی ناوەندی لە سەر ٧٠٪ دانیشتوانی بەرهەمهێن و زەحمەتکێشی ئەو جوغڕافیایە بکەن .

هەزاران ساڵ پێش ئێستا ،شارەستانییەت سەرەتا لە مێزوپۆتامیا وکوردستانەوە چەکەرەی کردووە و بە دووریش نییە کە دیسان هەر ئەو هەرێمە ببتە ڕزگاریکەر لە ئیستیعماری دڕی پوولی دەوڵەتان لەناوچەکەدا.

سەرچاوەکان

 

 




سێکولاریزم وه‌ک فەلسەفەیەک

وەرگێڕ:لە سۆئێدییەوە حامید مائیلی

سێکولاریزم وه‌ک فەلسەفەیەک

ئه‌گه‌رچی مانایه‌کی سێکولاریزم لاوازکردنی دین ده‌ هه‌رێمی کارو باری مه‌ده‌نی و کۆمەڵایەتییدایه‌ ، به‌ڵام ئه‌غڵه‌ب سێکولاریزم به‌ یه‌ک سیستێمی فه‌لسه‌فی دەزانن که‌ خاوه‌نی پاشه‌رۆی شه‌خسی ، سیاسی ، فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی‌ . سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک فه‌لسه‌فه‌ تاڕاده‌یه‌ک ده‌گه‌ڵ سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جێوازی هه‌یه‌ . به‌ڵام بابزانین سێکولاریزم چ شێوه‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌که‌ ؟

فه‌لسه‌فه‌ی سێکولاریزم به‌ شێوه‌ی جۆراواجۆر شرۆڤه‌یان کراوه‌ ، که‌ هه‌ڵبه‌ت هه‌ر هه‌مووشیان و‌ێکچوویه‌کی گرینگیان ده‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه‌ . جورج یاکووب ئووک ، ڕسکێنه‌ری وشه‌ی سێکولاریزم مانای فه‌لسه‌فییه‌که‌ی به‌ ڕاشکاوانه‌ترین شێوه‌ ده‌ کتێبی سێکولاریزمی ئینگلیسی دا ئاوا باس ده‌کا :

سێکولاریزم سیستێمی ئه‌رکداری له‌مه‌ڕ ژیانی ئه‌و دونیایییه‌ یه‌ . سیستێمێک که‌ ته‌نیا له‌ سه‌ر بنه‌مای له‌به‌رچاوگرتنی مرۆڤایه‌تی پێکهاتووه‌ و به‌ گشتی که‌سانێک هه‌ڵگری ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ ئیلاهییاتیان پێ ناڕوون ، هه‌ڵگری که‌مو کوڕی ،وجێ باوه‌ڕ‌نه‌بوون‌ ده‌زانن ، کۆڵه‌که‌کانی ژێر میچی سێکولاریزم ئه‌و خاڵانه‌ی ژێره‌وه‌ن :

1-باشکردنی ژیانی ئه‌و دونیایییه‌ی خه‌ڵک به‌ که‌لکوه‌رگرتن له‌ که‌ره‌سه‌کانی ماددی کە لەبەردەستی مرۆڤایەتیدان.

2ئه‌گه‌ر قەرارە وشتێک به‌ نێوی موعجیزه‌ هەبی ئه‌وه‌ له‌ودونیایه‌ یه‌ بەس .

3به‌رژه‌وه‌ندی دەکردەوە وهەڵوێستی خێرخوازانە و ئێرەیی دایه‌ ، جاچ دونیای دوای مه‌رگ ببێ یان نه‌بێ .

4 کردەوە وهەڵوێستی خێرخوازانە ده‌و دونیایه‌یه‌دا بەشه‌ و درێژه‌ پێدانیشی به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایەتیدایه‌ .

ڕابێڕت گڕین ئینگڕسۆن ، زانا و ئازاده‌ی ئه‌مریکایی سێکولاریزمی ئاوا تاریف ده‌کا ،

سێکولاریزم دینی مرۆڤایه‌تی یه‌ ، به‌ کارو باری ئه‌و دونیایه‌یه‌وه‌ خۆ خه‌ریک ده‌کا ، خوازیاری ئه‌و شتانه‌یه‌ که‌ سه‌رکه‌وتوویی و تێر وته‌سه‌لی دانیشتوانی ئه‌و دونیایه‌ی به‌ دواوه‌ بێ . سرنجی ئێمه‌ به‌ره‌و دونیایه‌ک ڕاده‌کێشێ که‌ ژیانی تێدایه‌ ،به‌و واتایه‌ که‌ هه‌ر ئینسانێک خاوه‌ن بایخی تایبەت بە خۆیەتی ، خاوه‌ن بیری سه‌ربه‌خۆیه‌ ، مافی گشتی مرۆڤایەتی له‌ مه‌نبه‌ر ودەستەڵاتی تاقمێک به‌ بایه‌ختر داده‌نێ ، و ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌کێشن ڕه‌نج ،ده‌بێ ببنه‌ خاوه‌ن گه‌نج و ئه‌وانه‌ی ماڵی خەڵک دە ژێر چۆکی خۆیان دەنێین‌ ده‌بێ ده‌ست و پێ به‌ کۆت بکرێن. سێکۆلاریزم ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕاشکاوانەیە دژ به‌و زەبر و زەنگ و سه‌ره‌ڕۆیییەی ده‌سته‌ڵاتدارانی کلیساکان له‌ ڕاست خه‌ڵکی هه‌ژار کە کراونەتە دیلی ئه‌ڕواح و جه‌ندۆکان.سێکۆلاریزم بزووتنه‌وه‌یه‌که‌ دژ به‌قوربانی کردنی ئه‌و ژیانەی ‌ئێستا ده‌ڕێگای ژیانی دوای مردن که‌ هیچکاممان هیچی لێنازانین ،ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ خوداکانی ده‌وێ خه‌ریکی کاری خۆیان بن تا ئێمه‌ بۆ خۆمان و بۆ مرۆڤایه‌تی بژین بۆ ئێستا نه‌ بۆ ڕابردوو ، بۆ ئه‌و دونیایه‌ی کە تێیداین و نه‌ بۆ دونیای دوای مردن کە نازانین هەیە یان نا.تێده‌کۆشێ دژ بە توند وتیژی و خه‌راپه‌لە ڕاست مرۆڤایەتی ،حەول دەدەین کە‌ نه‌زانی و هه‌ژاری و نه‌خۆشی لە کۆمەلگا دا هەڵوێژێرین  ”.

ویرژیلیۆس ده‌ کتێبه‌که‌یدا به‌ نێوی زانیاری دینی ،ده‌تاریفی سێکولاریزمدا ئاواده‌ڵێ:

”سستێمێکی به‌رینی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌ مەبەستی باشتر کردنی چۆنیه‌تی ژیانی ئینسانەکان ، به‌ بێ تێوه‌گلانی دین کە ته‌نیا بە توانایی و عه‌قلی ئینسانی ،زانست و پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌ به‌ڕیوه‌ دەچێ سێکولاریزم یه‌ک ڕوانگه‌ی به‌ر‌چاوه‌ که‌ لایه‌ن زۆربه‌وه‌ سه‌لماوه‌ و مه‌به‌ست له‌و به‌ریوه‌بردنی کار وبار و چالاکی یه‌کان و پێکهاته‌کان به‌ مه‌به‌ستی غه‌یره‌ دینی و هاوته‌ریب ده‌گه‌ڵ به‌خته‌وه‌ری و ڕزگاری ئینسانەکان دە دونیایه‌ دا ده‌بێ”.

ده‌و دوایانه‌داش بێڕنارد لووئیس چه‌مکی سێکولاریزم ئاوا باس ده‌کا:

”لە دەستپێکەوە وشه‌ی سێکولاریزم ده‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌ ده‌ زمان ئینگلیسی ده‌کارکراوه‌ ، و ناوه‌ڕۆکێکی ئیدۆئۆلۆژییانه‌ی بووه‌ .له‌ ده‌ستپێکی ده‌کارکردنیدا له‌ شێوه‌ ڕاهێنانێک ده‌دوا که‌ به‌ پێی ئه‌وچالاکییه‌کان ده‌بێ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌خلاقێک بێ که‌ به‌خته‌وه‌ری دونیایی ئینسانەکانی لێبکه‌وێته‌وه‌ ، و شتگەلێک له‌ مه‌ڕ هێزی مێتافیزیکی و دونیای دوای مردن و بابه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێ وه‌لابنرێن ، پاشان سێکولاریزمیان به‌و مانایه‌ به‌رینتره‌ ده‌کارده‌کرد که‌ پێکهاته‌کانی جه‌ماوه‌ری ، به‌ تایبه‌ت فێرکردن و ڕاهێنانی گشتی ده‌بێ سێکولارانە بێ نه‌ک دینی . ده‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، ئه‌و وشه‌یه‌ واتای به‌رینتری وه‌خۆگرت ، که‌ له‌ ماناکانی ڕابردووی و نوێی وشه‌ی سێکولار سه‌رچاوه‌ی گرتبوو . ئه‌وڕۆ ئه‌غڵه‌ب وێڕای ”جیایی پێکهاته‌کانی دینی و ده‌وڵه‌تی ”که‌ که‌لکی لێوه‌رده‌گیرێ ،که‌ تا ڕاده‌یه‌ک به‌رابه‌ره‌ ده‌گه‌ڵ وشه‌ی فه‌ڕانسه‌وییه‌که‌ی لائیسیته‌ که‌ که‌وتۆته‌ سه‌ر زمانه‌کانی دیکه‌ش .به‌ڵام هێشتا ده‌ زمانی ئینگلیسی دا ده‌کار ناکرێ ”.

به‌ پێی ئه‌و تاریفه‌ ،سێکولاریزم یه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی ئەرێنییە که‌ به‌ گشتی داخوازی به‌خته‌وه‌ری ژیانی ئه‌و دونیایه‌ی ئینسانه‌کانە. باشبوونی هه‌لومه‌رجی ئینسانه‌کان به‌ یه‌ک ته‌وه‌ری ماددی داده‌نێ نەڕووحانی ، باشترین ڕێگا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ژیانێکی‌ به‌خته‌وه‌رانه‌ بۆ ئینسانان دە سێکولاریزم دا دەبینێ نەک ده‌ دەست هەلگرتن لە ژیانی ئێستا ودیلی و کڕنۆش له‌ ڕاست هێزی میتافیزیکی دا .

سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی

(سه‌لماندنی یه‌ک پێکهاته‌ی خۆڕسکاوی سه‌ر به‌ خۆ و جوێ له‌ دین )

ئه‌گه‌ر چی ئه‌وڕۆ”سێکولاریزم” واتایه‌کی به‌رته‌سکتری وه‌خۆگرتووه‌ ،به‌ڵام لایه‌نی فه‌لسه‌فی خۆی هه‌ر وا پاراستووه‌ ، به‌ تایبه‌ت کاتێکی که‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بێته‌ گۆڕێ . ده‌ سه‌راسه‌ی مێژووی سێکولاریزم دا ،ئه‌و چه‌مکه‌‌ زۆر شێلگیرانه‌ داخوازی پێکهاتنی یه‌ک هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ و خۆ ڕسکاوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ که‌ ناتوڕالیست یان ماتریالیست بێ . گۆڕه‌پانێکی که‌ له‌ سه‌رووی دین و به‌ دوور له‌ باوه‌ڕگه‌لی به‌ هێزی له‌سه‌رووی سروشت (مێتافیزیکی ) .

پێشووش ، ده‌ وڵاتانی مه‌سیحی دا بوونی ده‌وڵه‌تیان به‌ یه‌ک پێداویستی ده‌زانی که‌ تەنیابۆ ڕاگرتنی نه‌زمی گشتی‌ پێویستیان پێیده‌بێ وبه‌گشتی ده‌وڵه‌تیان به‌ پێکهاته‌یه‌ک ده‌زانی که‌ ده‌ خزمه‌ت ده‌سته‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵی کلیساکاندابێ وبە به‌رهه‌ڵستێک لە سەرڕێی  جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکیان کە ئه‌رکی سه‌ره‌کییان  گوێڕایه‌ڵی له‌ کلیسا و تاعەت بوو ده‌زانی .درووست به‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت که‌ پێیوابوو کلیسا پێکهاته‌یه‌کی موقه‌دده‌سه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ سه‌ر به‌ ئه‌و بێ وێڕای وەیکە ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ به‌رپرسی پاراستنی نه‌زمی گشتی بێ ، به‌ڵام دیسان هەربه‌رپرسیاره‌تی گرینگتر له‌ سه‌ر شانی کلیساکانە که‌ به‌رپرسی ئه‌ڕواحی خه‌ڵک و به‌خته‌وه‌ری ژیانی دوای مردنیانی لە ئەستۆیە .

ورده‌ ورده‌ چه‌مکی ده‌وڵه‌ت وه‌ک مه‌رجێکی پێویست ، سه‌لمێندراوی خۆی له‌ ده‌ست دا . بۆ وێنه‌ ،توماس ئاکویناس ، گه‌وره‌ زانای خوداناسی کلیسای کاتولیک پێداگری له‌ سه‌ر وه‌یکه‌ ده‌وڵه‌ت پێکهاتەیەکە جێی باوه‌ڕی خودایه‌ ده‌کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کار و ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ببێته‌ ئه‌وه‌ که‌ هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی وا بخولقێنێ که‌ به‌خته‌وه‌ری ژیانی دوای مردنی خه‌ڵک یش دابین بکا . به‌و پێیه‌ ،ئاکویناس ده‌وڵه‌تی له‌ سه‌رووی کلیسای داده‌نا ، به‌ڵام ئاکامی کرده‌وه‌کانی دەوڵەتی به‌ نێگاتیڤ نه‌ده‌زانی .

به‌ڵام ده‌گه‌ڵ سەرهەڵدانی ڕێنسانس له‌ ئیتالیاش ، ئه‌و ڕوانینه‌ ئیسلاحکراوه‌ش ئاڵوگۆڕی به‌ سه‌رداهات . ڕێنسانس شوڕشی بیر و ڕا به‌ کرده‌وه‌ هاته‌ مه‌یدان و ته‌واوی ئوروپای گرته‌وه‌ . هه‌ر له‌ ده‌ستپێکی چاخی ڕێنسانس ، نووسه‌رانی وه‌ک دانته‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوون که‌ حاکمانی دونیا ماف و ئه‌رکیان هه‌یه‌ که‌ به‌ بێ هیچ گوێڕایه‌ڵییه‌ک بۆ کلیسا حکومه‌ت بکه‌ن . ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ تا دوایی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست په‌ره‌ی نه‌ستاند ، به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕ بوونی زه‌مه‌ن ئه‌و خاڵه‌ بنه‌ڕه‌تییانه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کانی سیاسی ڕێنسانس ، وه‌ک ماکیاوێلی ، ده‌ سه‌رتاسه‌ری ئوروپادا به‌ جوانی وه‌رگیرا . به‌ڵام دابڕانی یه‌کجاری له‌ ڕابردوو ، ده‌ستکه‌وتی فه‌یله‌سوفانی سیاسه‌ت نه‌بوو ،به‌ڵکوو ئاکامی ته‌نگژه‌ و جێوازی بۆچوونه‌کان ده‌ نێو مه‌سیحییه‌ت دا بوو . بیر و ڕای سوننه‌تی له‌ سه‌رئه‌و باوه‌ڕ بوو که‌ ڕاهێنانئ مه‌سیحییه‌ت ده‌بێ به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بێ. به‌ڵام ئه‌و تێڕوانینه‌ ده‌ ماوه‌ی شه‌ڕه‌کانی مه‌زهه‌بی سه‌رده‌می پڕۆتستانه‌کان ڕوو به‌ فه‌وتان بوو . ده‌و سه‌ر‌ده‌مه‌ پڕ له‌ کێشه‌ و ئاژاوه‌ یه‌دا مه‌سیحییه‌کان ده‌ستیان دابووه‌ کوشتاری یه‌کتر و ده‌وڵه‌ته‌ مه‌سیحییه‌کان هه‌ڵیانده‌کوتایه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ مه‌سیحییه‌کانی تر . به‌ڵام هه‌ر زوو خه‌ڵک به‌و ئاکامه‌ گه‌ییشتن که‌ ده‌بێ مه‌سیحییه‌ت و حکومه‌ت و فه‌رهه‌نگ له‌ یه‌کتر جیا بکرێنه‌وه‌ .

خه‌ڵک به‌ دوای ڕێگایه‌که‌وه‌ بوون که‌ هه‌موو به‌ بێ له‌ به‌ر‌چاوگرتنی باوه‌ڕگه‌لی دینی له‌ سه‌ری پێکبێن به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕیوه‌بردن و هێوه‌رکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا. بۆیه‌ هێندێک په‌نایان برده‌ به‌ر فێر کردن و ڕاهێنانی مافی سروشتی ، ڕاهێنانێک که‌ له‌ فه‌یله‌سوفه‌کانی چاخی باستانی یونان وه‌رگیرابوو ؛ هێندێک یش به‌ لێکدانه‌وه‌ی جێواز له‌ مه‌سیحییه‌ت وه‌ک ده‌ئیسم (یەکتاپەرەستی بێ تێوەگلانی دین)،خۆیان خه‌ریک کردبوو . بزووتنه‌وه‌ی ئومانیزمی یونانی یه‌کان و ڕوومی یه‌کانی چاخی باستان نه‌خشێکی به‌رچاویان ده‌و ڕه‌وته‌دا ده‌گێڕا .

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ به‌و ‌واتایه‌ نییه‌ که‌ مه‌به‌ستی فه‌یله‌سوف و سیاسه‌توانانی ئه‌و سەردەم له‌ جیایی ده‌وڵه‌ت و کلیسا ئه‌وه‌ بووبێ که‌ ئێمە ئه‌وڕۆ له‌ ڕۆژاوادا ده‌یبینین . چۆنیه‌تی ئه‌وڕۆ ته‌واو بۆ جه‌ماوه‌ری سه‌ده‌ی شازده‌ نامۆ بووە ، و به‌ دووره‌ که‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ ئەگەر ئەو سەردەم به‌ ئه‌وان پێشنیار کرابوایه‌ ، وه‌ریانگرتبا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوون که‌ مه‌سیحییه‌ت بۆ پاراستنی ئه‌خلاق و وه‌فاداری به‌ ڕێبه‌رانی سیاسی یه‌کان پێویسته‌. ئه‌وان به‌ دوای دابڕان له‌ مه‌سیحییه‌ت و وه‌لانانی ئه‌و نه‌بوون ، به‌ڵکووئەوان هاتبوونه‌ سه‌ر ئه‌وباوەڕە که‌ مه‌سیحییه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌کی وێچوو بۆ دامرکاندنی ته‌نگژه‌کانی دینی و سیاسی ئه‌و سه‌رده‌م کە شه‌ڕ و پێکدادان که‌ وه‌ک تاعوون که‌وتبووه‌ گیانی ئوروپا نییە . که‌ وابوو ئه‌وان به‌ دوای سه‌رده‌مێکی نوێ بۆ بیر وڕای خۆیانەوە بوون که‌ به‌ یارمه‌تی ئه‌و بتوانن گیر وگرفتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان به‌ بێ تێوه‌گلاندنی ڕیبازی دینی یان ڕێبه‌رانی دینی چاره‌سه‌ر بکه‌ن .

هه‌نگاوێکی گرینگ ده‌و بواره‌دا ،هێنانه‌ گۆڕێی باسی مافی سروشتی له‌ لایه‌ن زانایانی وه‌ک هابز و گڕۆتیووس بوو .هوگۆ دوگوورت ، که‌ نێوی هوله‌ندییه‌کەی ئه‌و گڕۆتیووس بوو ( مافناسێکی سه‌ده‌ی هه‌فده‌بوو‌ که‌ کتێبێکی ناسراوی به‌ نێوی (شه‌ڕ و ئاشتی )هه‌یه‌ کە فه‌ر‌هه‌نگی تووندئاژووانه‌ی دینی ئه‌وسه‌رده‌می هوله‌ندی کێشایه‌ ژێر پرسیار ودەیگووت ”:که‌ ئینسانه‌کاندەبێ  سه‌ربه‌خۆن بن تابتوانن هه‌لومه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ‌به‌ پێی پێداویستییه‌کانی خۆیان. خه‌ڵک مافی ئەوەیان هه‌یه‌ که‌ خۆیان قانوونی خۆیان دابنێن ، ڕێکخراوی سیاسی خۆیان دابمه‌زرێنن ، و ته‌سمیم بگرن که‌ چۆن کار وباری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ڕێکوپێک بکه‌ن وبه‌ڕیوه‌به‌رن . ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ ئینسانه‌کان به‌ ڕاستی ده‌توانن نه‌خشی سه‌ره‌کی بۆ به‌خته‌وه‌ربوونیان بگێڕن _ و ئه‌وه‌ ڕاشکاوانه‌ترین هه‌ڵوێستێک بوو که‌ له‌ ڕاست ئه‌و تووند ئاژووانه‌ی دینی نواندیکە هەر ئەوەش بە بایی گیانی تەواو بوو.

بنه‌مای ئه‌و فه‌لسه‌فه‌‌ حقووقی یه‌ ، ئازادی مرۆڤ بوو . که‌ ئه‌و تێڕوانینه‌ واتایه‌کی دونیاشمول ( ئونیوه‌رسال ) ی به‌ خۆوه‌ گرتبوو تا بیر و بۆچوونێکی نوێ له‌ مه‌ڕ ئینسان وده‌وڵه‌ت بێنێته‌ گۆڕێ .به‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی کلیسای کاتولیک ، که‌ مافیان به‌ پێی بایخه‌کانی مێتافیزیکی و له‌ ژێرچاوه‌دێری ناوه‌ندی ئیمپڕاتوری سیاسی ده‌زانی . تێڕوانینی نوێ ، پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان و ده‌وڵه‌ته‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بوو وخه‌ڵکیان به‌ خاوه‌ن مافی خۆبه‌ریوه‌بردن و دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان به‌ بێ هیچ چاوه‌دێرییه‌ک و تێکه‌ڵاوییه‌ک له‌ لایه‌ن کلیساوه‌ ده‌زانی .

ده‌ ڕوانینی نوێدا ،له‌ ده‌وڵه‌ته‌ مه‌سیحییه‌کان چاوه‌ڕوانی نه‌ده‌کرا که‌ له‌ سه‌ر هه‌موو شت پێک بێن ، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ده‌کرا که‌ هه‌موو به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیانه‌وه‌ بن . به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌به‌ستگه‌لێک که‌ بەڕێوەبەرانی وڵات به‌ گونجاوی ده‌زانێ .به‌ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ که‌وته‌ نێو ئه‌و چوارچیوەیە که‌ هه‌ڵوێستی سیاسی ده‌بێ به‌ پێی هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی وبه‌ له‌به‌رچاوگرتنی جێوازییه‌کانی فه‌رهه‌نگی بگیرێ نه‌ له‌ سه‌ربنه‌مای ڕیبازی دونیاشمولی( ئونیوه‌رسال ) .

لەسەروەشڕاکە ،ئەو نیسبه‌تگرایی سیاسییه‌ ته‌واو زاڵ نه‌بوو ،لە جیاتی بۆچوونی مەسیحییەت لە مەڕ چۆنییەتی ژیان دونیایی ، بیرۆکەی سێکولارانە له‌ ڕاهێنانی دونیا شمولگرایی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هاته‌ گۆڕێ . که‌ به‌ پێی ئه‌و ڕاهێنانانه‌ی سێکولاریزم ، جێوازی فه‌رهه‌نگی له‌ ڕاست وێکچوویی و یه‌کسانی مرۆڤایه‌تی هیچ بایخێکی پێنه‌ده‌درا . هه‌موو مرۆڤه‌کان ، به‌ بێ جێوازی جێگای ژینیان ،فەرهەنگییان ،زمانیان ، خاوه‌نی پێداویستی و ویستگه‌لی بنه‌ڕه‌تی وه‌ک یه‌کن و ئەرک و مافییان بەرابەرە . ده‌ئاکامدا ئه‌و تێڕوانینه‌ به‌ گشتی سه‌لمێندرا که‌ هێندێک خاڵی گشتی و دونیاشمولی ئابووری ، سیاسی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن که‌ ده‌بێ ببنه‌ پێواری تایبه‌ت بۆ‌ داوه‌ری له‌ مه‌ڕ سیستێمی ئابووری ، سیاسی ، وکۆمه‌ڵایه‌تی .دونیاشمولگرایی مه‌سیحییه‌ت ، که‌ به‌ وه‌دیهاتنی ڕێفۆڕمی پڕۆتستان برینێکی قووڵی ده‌له‌شی که‌وتبوو ، ده‌ئاکامداده‌روه‌ستی دژایه‌تی  ئه‌و ڕوانگه‌ و بۆچوونه‌ دونیاشمولگرایی نوێیه‌ نه‌هات و ته‌سلیمی بوو .چون هه‌م ڕوانگه‌ نیسبیگرایی و هه‌م دونیاشمولگرایی که‌ دوو بۆچوونی نوێ بوون به‌ تایبه‌تمه‌ندی سێکولارییه‌وه‌ ،ده‌وڵه‌تیان نه‌ به‌ گوێڕایه‌ڵی کلیسا و نه‌ به ‌پارێزه‌ری بۆچوون وبایخگه‌لی مێتافیزیکی ده‌زانی .

ئه‌و دوو ڕوانگه‌یه‌ به‌دوای دابینکردنی گۆڕه‌پانێک له‌ ده‌سته‌ڵات بوون که‌ تێدا ماریفه‌ت ، هه‌ڵسوکه‌وت ، بایخه‌کان ، و هه‌ڵوێسته‌کان سه‌ربه‌خۆبن که‌ بتوانرێ پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ئازاد وسه‌ربه‌ خۆ وبه‌ بێ هیچ مه‌رج و به‌ڵێنێک له‌ ڕاست ده‌سته‌ڵاتی کلیسا ، له‌ لایه‌ن پێکهاته‌کانی مرۆڤ دابین بکرێن .


سێکولاریزم یه‌کێک له‌ گرینگترین ڕووداوه‌کانی دونیای ڕۆژاوایه‌ . ئاسه‌وار و توانایی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سێکولاریزم نه‌ ته‌نیا ‌ جێوازی ڕۆژاوای ئه‌وڕۆی له‌ ڕۆژاوای سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستی خستۆته‌ به‌رچاو ،به‌ڵکوو ئەوێی له‌ بواری جێوازی فه‌رهه‌نگیشه‌وه‌ ده‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکه‌ی دونیایه‌ ده‌خاته‌ به‌رچاو . ڕۆژاوای ئه‌و‌ڕۆ به‌ گشتی به‌ هۆی ڕووداوی ڕه‌وتی سێکولاریزم بۆته‌ ئه‌و ڕۆژاوایه‌ که‌ ئێستا هه‌یه‌. هێندێک لە سەر ئەو باوەڕەن کە هەر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای ڕۆژاوا بۆ هێندیک بۆتە هۆی ڕیزگرتن لەسێکولاریزم وبۆ هێندێکشیان بۆتە هۆی دژایه‌تی کردنی . به‌ڵام سێکولاریزم چییه‌ و له‌ کوێوه‌ هاتووه‌ ؟ بۆچی ڕوانینی سێکولار ده‌ دونیای ڕۆژاوادا بۆته‌ شانازی نه‌ له‌ جێگاکانی دیکه‌ی دونیادا‌ ؟ به‌شکوو فام و تێگه‌ییشتنێکی ڕوونتر له‌ سێکولاریزم یارمه‌تیده‌ر بێ تا نه‌خش وئاسه‌واری ئه‌و له‌ سه‌رکۆمه‌ڵگای ئه‌وڕۆیی باشتر هه‌ست پێبکه‌ین . بێ بوونی فامێکی درووست له‌ سێکولاریزم نه‌ ده‌کرێ پاریزگاری لێبکرێ ونه‌ دژایه‌تی ده‌گه‌ڵی .

مانای سێکولاریزم

(دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌ی سێکولاریزم ده‌ به‌رهه‌مه‌کانی جۆرج یاکووب هالی ئووک دا)

وێڕای گرینگی سێکولاریزم ، هاوفکرییه‌کی ئه‌وتۆ له‌ سه‌ر مانای ئه‌و چه‌مکه‌ لە گۆڕێ . به‌شێکی ئه‌و کێشەیە دەگەرێتەوە سەر  تێگه‌یشتن له‌ ”سێکولاریزم” ،چونکوو ده‌کرێ سێکولاریزم به‌ مانای جۆراوجۆر لێکبدرێتەوە . ده‌گه‌ڵ وه‌ش که‌ ئه‌و مانایانه‌ سەرەڕای لێک نیزیک بوونیان ، جێوازه‌ییه‌کانیشیان ئه‌وه‌نده‌ بەرچاون که‌ بتوانن تێگه‌ییشتن ‌له‌ سێکولاریزم دژوار بکەن .

وشه‌ی سێکولاریزم ده‌ زمانی لاتین دا به‌ واتای ”ئه‌وڕۆیی”و ”سه‌ر به‌و جیهانه‌” یه‌ هاتووه‌ و به‌ پێچەوانەی”مەزهەبی بوون ”و ”ڕووحانی بوون” . ئه‌وڕۆکه‌ کاتێکی له‌ سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک شێوه‌په‌روه‌رده‌ و ڕاهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی باسده‌کرێ ، ئه‌غڵه‌ب مه‌به‌ست له‌ بیر و بۆچوون و فه‌لسه‌فه‌یه‌که‌ که‌ ئه‌خلاقی ئینسانی به‌ بێ تێوه‌گلانی دین داده‌ڕێژێ و به‌ دوای په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌کردنی زانست و که‌ره‌سه‌ی زانستی بۆ مرۆڤایه‌تی بە مەبەستی دە خزمەت مرۆڤایەتی دا بوونە .

وشه‌ی سێکولاریزم بۆهه‌ووه‌ڵین جار ده‌ ساڵی 1846 زایینی (جۆرج یاکووب هالی ئووک) ی ئینگلیسی بۆ ناساندنی بیرێکی نوێ که‌ ته‌نیا به‌ ئاسته‌نگ و پرسیارگه‌لێکه‌وه‌ خه‌ریک ده‌بێ که‌ به‌ پێواری ئه‌زموونی ژیانی ئه‌و دونیایه‌ ده‌کرێ تاقی بکرێنه‌وه‌،که‌لکی لێوه‌رگرت .

هالی ئووک ئاشتیخوازێکی سوسیالیست له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوو که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌حه‌ولی دابینکردنی پێداویستی یه‌کانی ئێستای چینی کرێکار و لێقه‌وماوان و بەشمەینەتاندا بێ ، نه‌ پێداویستی یه‌کانی ژیانی دوای مردن و ڕووحانی دانیشتوان .

هه‌ر وه‌ک له‌ باسه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێکرا ، ده‌کارکردنی سه‌ره‌تایی وشه‌ی سێکولاریزم دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ دینی پێوه‌دار نه‌بووه‌ ، به‌ڵکوو ئاماژه‌ به‌و بیرۆکەه‌ بوو که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ تەنیا ئەرکی دابینکردنی ژیانێکی ئینسانی و ئه‌وڕۆیی بۆخه‌ڵک بێ نه‌ دڵه‌ڕاوکه‌ لە ژیانی نەناسراوی دوای مردنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ . بێشک ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سیستیمه‌ باوه‌ڕییه‌کان ، له‌وان مه‌سیحییه‌تی سه‌رده‌می هالی ئووک نه‌ده‌گونجا ، به‌ڵام به‌و مانایه‌ش نه‌بوو که‌ بەهەڵستکاری له‌ سیستیمی حکومەتی دینییه‌کان نەکا .دواتر هالی ئووک مانای ڕاشکاوانه‌تری بۆئه‌و وشه‌ ڕسکاندووه‌ی‌ی خۆی هێنایه‌ گۆڕێ .

سێکولاریزم حەول بۆ په‌ره‌سه‌ندنی فیزیکی ،ئه‌خلاقی و فکری سروشتی مرۆڤه‌کان دەدا تا به‌رزترین ڕاده‌یه‌ک که‌ دە سەردەمدا ده‌لوێ . ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ژیانێکه‌ که‌ هه‌موو بواره‌کانی گه‌شه‌ و گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌خلاق و سروشتی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌وه‌ بێجگه‌ له‌ ئاتێئیستی. تئیسم ( خواباوەڕی ) ده‌ ئینجیل دا بۆ گه‌شه‌ کردن و سه‌رکه‌وتوویی مرۆڤ هێندێک ڕێباز و کرده‌وه‌گه‌لی مادی پێشنیار ده‌کا ، و ئه‌و هاوبه‌شییانه‌ی ئینجیل و سێکولاریزم وەک به‌ستێنێک بۆ‌ یه‌کێتی ئه‌و دووه‌ دەزانێ ، تا ئه‌و جێیه‌ که‌ بۆمانکرێ بناخەی ژیان به‌ عه‌قڵ دابڕێژین و به‌ خزمه‌ت بیڕازینێنه‌وه‌ .

ده‌بینین که‌ پێداگری ئه‌و هه‌روا له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ماددی و ئه‌و دونیایییه‌یه ‌و نه‌ کار وباری غه‌یری ماددی ،ڕووحانی ،یان ژیانی دوای مردن . لێره‌ش دیسان ده‌ شیکردنه‌وه‌ و شرۆڤه‌ی ئه‌ودا دژایه‌تییەک ده‌گه‌ڵ دین وه‌به‌رچاو ناکه‌وێ . کاکڵی سێکولاریزم له‌ ده‌ستپێکدا وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی غه‌یره‌ دینی (نه‌ک دژه‌دینی ) دێته‌ گۆڕێ که‌ سه‌رقاڵی ڕەخساندنی هەلومەرجی دابینکردنی پێداویستی یه‌کانی مرۆڤایەتی و لە گۆڕی لابردنی ئاسته‌نگه‌کانی سەر ڕێێ دابینکردنی ئەو پێداویستییانەی ژیانی ئه‌و دونیایه‌ ده‌بێ ، ونه‌ پێداویستی یه‌کان و دڵه‌ڕاوکێ یه‌کان ژیانی ئه‌گه‌ری دونیای دوای مردن . به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی یش هه‌ر به‌ سێکولاریزم داده‌نێ . فه‌لسه‌فه‌یه‌ک که‌ هه‌م که‌ره‌سه‌گه‌لی له‌بارکردنی ژیان و هه‌م سروشتی دونیایه‌ به‌ ماددی دابنێ .

ئه‌وڕۆکه‌ به‌ گشتی ئه‌وتۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌ک به‌ ئومانیزم ( مرۆڤگه‌رایی ) یان ئومانیزمی سێکولار ده‌زاندرێ ، وسێکولاریزم لانیکه‌م ده‌ زانستی ئینسانی دا به‌ واتای زۆر به‌رته‌سکتردا دێته‌ به‌رچاو . مانای سه‌ره‌تایی ”سێکولار”وله‌وانه‌ش مانای هه‌ره‌ گرینترینی ئه‌و ڕه‌وتی ” غه‌یری دینی ”بوونی ئه‌وه‌ ده ‌ئه‌وتۆ که‌لک لێوه‌رگرتنێکدا ڕه‌وتیک به‌ سێکولار ده‌زاندرێ که‌ دونیایی و شاره‌ستانییه‌تی (مه‌ده‌نی )یە .ده‌ واتای دووهه‌میدا به‌ ڕه‌وتێک ده‌گوترێ که‌ وەک دژبه‌ری ڕه‌وتی تەقەدوسگرایی و خه‌وش ونەگۆڕی هه‌ڵنه‌گردا دێ. ده‌و چه‌مکه‌دا شتێک به‌ سێکولار داده‌نرێ که‌ بۆ په‌ره‌ستن و کڕنۆشبردن نابن ، به‌ڵکوو بۆڕه‌خنه‌لێگرن و پێداچوونه‌وه‌ ده‌بن .

ڕیشه‌ی دین لە‌ سێکولاریزم دا

(سێکولاریزم وه‌ک ڕاهێنانێکی جێی شانازی بۆ مه‌سیحییه‌ت)

تا ئه‌و جێگایه‌ی که‌ ئه‌وڕۆ چه‌مکی سێکولاریزم به‌ گشتی ده‌ دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ دیندا دێته‌ گۆڕێ ، ڕه‌نگبێ زۆرکه‌س نه‌زانن که‌ سێکولاریزم له‌ ده‌ستپێکه‌وه‌ ده‌ به‌ستێن و داوێنی دین دا ڕسکاوه‌ . ئه‌و ته‌وه‌ره‌ هه‌روا له‌وانه‌شه‌ بۆ زۆریه‌ک له‌ بەپارێزەکانی دینی که‌ په‌ره‌سه‌ندنی سێکولاریزم به‌ قه‌باحه‌ت و کاره‌سات ده‌ دونیای مۆدێڕندا ده‌زانن ،سه‌رسوورهێنه‌ر بێ .

ده‌ڕاستیدا ده‌توانرێ ڕیشه‌ی جێوازی نێوان ده‌سته‌ڵاتی دونیایی و دونیای دوای مردن ده‌ کتێبی ئینجیلی چاخی نوێدا بدۆزینه‌وه‌ .ده‌و کتێبه‌دا وتارێک له‌ عیسا مه‌سیحه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ ده‌ڵێ ”ئه‌رکی سه‌زار به‌ سه‌زار و ئه‌رکی خوداش به‌ خودا بسپێرن ” دواتر ئاگووستین قه‌ددیس که‌ له‌ زاناترین ئیلاهییات زانانی مه‌سیحییه‌ت بووە ،جێوازی به‌رچاوتر و لێزانانه‌تری نێوان ئه‌و دوو ده‌سته‌ڵاتەی‌ هێنایه‌ کایه‌وه‌ .ئه‌و نێوان دوو ”شار”جیوازی دانا و یه‌کیانی به‌ شاری دونیا واته‌civitas terrense  ئه‌ویده‌که‌یانی به‌ شاری خودا واته‌civitas ناساند .

”شاری دونیا ”و ”شاری خودا”دوو وشه‌ بوون که‌ ئاگووستین بۆ شیکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆی له‌ گه‌شه‌ی مێژوویی ده‌کاری دەکردن.به‌ڵام خه‌ڵکانی دی له‌و دوو وشه‌یه‌ بۆمه‌به‌ستگه‌لێکی ترکه‌لکیان وه‌رده‌گرت. هێندێک که‌ به‌دوای ڕێگایه‌که‌وه‌ بوون وه‌ک پاساو بۆ سه‌لماندنی سیستیمی پاپ ( سه‌رۆک قه‌شه‌ی کاتولیک )، ده‌یانگووت که‌ ته‌شکیلاتی کلیسای کاتولیک هه‌ر ئه‌ویە کە نێوی بە  ”شاری خودا”یکردووە و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش ده‌وڵه‌ته‌کانی مه‌ده‌نی ده‌بێ وه‌فاداری خۆیان بۆ کلیساکان ڕابگه‌یێنن . هێندێکی دیکه‌ش که‌ به‌ دوای پاساو بۆ سه‌لماندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌سته‌ڵاتی کلیساوه‌ بوون ده‌یانگووت مه‌به‌ستی ئاگووستین له‌ شاری خودا و شاری دونیا نیشانده‌ری ئه‌و گرینگایەتی یەیەکه‌ شاری دونیا هه‌یه‌تی . به‌ڵام ده‌ئاکامدا ئه‌و لاینگری‌ له‌ سیستێمی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی سه‌ربه‌خۆ بوو کە له‌ کلیسا جوێبوو ،و ده‌سته‌ڵاتی به‌ ده‌سته‌وه‌ گرت . ده‌ ئوروپای سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست دا وشه‌ی لاتینی saecularis یان بە ”واتای حاڵی حازر ” ده‌کار ده‌کرد . هه‌روه‌ها به‌و ڕووحانییانه‌ی که‌ سوێندی ڕببانییه‌تیان نه‌خواردبوو سێکولاریان پێده‌گوتن . ئه‌و ڕووحانیانه‌ی که‌ له‌ جیاتی هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی خۆ ته‌ریککردنه‌وه‌ و گۆشه‌نشینی ڕاهیبانه‌ ، خه‌ریکی کار وباری دونیایی و ئه‌وڕۆیی بوون یش هه‌ر سێکولاریان پێده‌گوتن .

له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ چونکوو ئه‌و ڕووحانییانه‌ کاری”‌دونیایی ” ده‌که‌ن ، ناتوانن خاوه‌نی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ئه‌خلاقی و کرده‌وه‌‌ ئیلاهییه‌ بن که‌ تاک ده‌بێ بیبێ . له‌به‌روه‌یکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ ”دونیا ”یان هه‌ڵبژاردووه‌ ، ئه‌وانیان به‌ نه‌بوونی خلووسی نییه‌ت که‌ بوونی له‌ هه‌ر ڕووحانێکی پایه‌به‌رز چاوه‌ڕوان ده‌کرا ،داده‌نا .به‌ڵام که‌سانێک که‌ سوێندی ڕه‌ببانییه‌تیان خواردبوو ده‌یانتوانی ببنه‌ خاوه‌نی ئه‌و ستاندارده‌ که‌ یه‌ک ڕووحانی پایه‌به‌رز ده‌بێ بیبێ .هه‌ر له‌به‌روه‌ش ده‌ سیستێمی پلە به‌ندی کلیسادا شتێکی به‌ دوور له‌ نه‌ریت نه‌بوو که‌ به‌ چاوێکی نزمتر چاو له‌و ڕووحانییانه‌ بکه‌رێ که‌ به‌ سێکولار ناسرابوون .

به‌وجوره‌ ده‌بینین که‌ ته‌شکیلاتی کلیسا ته‌نانه‌ت ده‌ سه‌ده‌کانی هه‌ووه‌ڵی مه‌سیحییه‌ت یشدا ده‌ نێوان سیستیمێکی دینی ته‌واو عه‌یار و سیستیمێکی دینی به‌ عه‌یارێکی که‌متری دینییەوە ،بەڵام کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و دونیایییە جێوازیان داده‌نا . ئه‌و جێوازی دانانه‌ دواتر بووه‌ هۆی جێوازیگه‌لی تر که‌ باوه‌ڕمه‌ندان به‌ خودا ده‌نێوان ئیمان وشعوور و نێوان یەکتاپەرەستی و وەحدانییەتی وجوود جێوازییان داده‌نا .

ئیمان و وه‌حی هه‌رله‌زۆوه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌کی به‌ موڵکی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای کلیساکان دانرابوو . به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن ، هێندێک له‌زانایانی بواری خوداناسی به‌ڵگه‌یان ده‌هێناوه‌ که‌ هه‌رێمێکی جێواز له‌ ماریفه‌ت هه‌یه‌ که‌ سه‌ر به‌ عه‌قڵ وشعوور و مشووری مرۆڤایه‌تی یه‌ .‌ به‌و جۆره‌ ئه‌وان خوداناسانه‌ی سروشتیان هێنایه‌ گۆڕێ . ده‌و خوداناسانه‌ی سروشتییانە دا ماریفه‌تی خودایی نه‌ ته‌نیا ده‌توانێ له‌ ڕێگای ئیمان و وه‌حی یه‌وە بێ ،به‌ڵکوو عه‌قڵی مرۆڤ یش ده‌توانێ به‌ دیتن و سرنجدان ده‌ سروشت دا به‌و ماریفه‌ته‌‌ خودایی یه‌ بگا.

له‌ زۆوه‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ بووه‌ که‌ ئه‌و دوو هه‌رێمه‌ی ماریفه‌ت ،واته‌ عه‌قڵ و وه‌حی ، په‌یوه‌ندییه‌کی هاوبه‌شی سازده‌که‌ن .به‌ڵام ئه‌و یه‌کێتییه‌ هێنده‌ی نه‌خایاند . له‌ سه‌ره‌خۆ تاقمێ له‌ زانایانی بواری خوداناسی ،که‌ بەرچاوترینیان denus skotsو wiliam ukami بوون . ده‌یانگووت که‌ ته‌واوی ئیمانی مه‌سیحییه‌ت له‌ سه‌ر بنه‌مای وه‌حی یه‌ ،وله‌به‌روه‌شه‌ که‌پڕەله‌ دژیه‌کتری (ته‌ناقووز ) که‌ سه‌ر له‌ عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی ده‌شێوێنن .

ئه‌و زانایانه‌ی بواری خوداناسی به‌و ئاکامه‌ گه‌ییشتن که‌ عه‌قڵی مرۆڤ و ئیمان به‌ وه‌حی تا سه‌ر ناتوانن به‌یه‌که‌وه‌ بسازێن . عه‌قڵی مرۆڤ ده‌بێ ده‌هه‌رێمی ئه‌زموونیدا خۆبه‌ شته‌هایه‌کی ماددییه‌وه‌ خه‌ریک بکا ، ئه‌گه‌ر چی ڕه‌نگبێ عه‌قڵێ مرۆڤایه‌تی یش هه‌ر به‌و ئاکامه‌ بگا که‌ ئیمانی دینی و ئیمان به‌ وه‌حی متافیزیکی پێیده‌گا . به‌ڵام ناتوانێ عه‌قڵ و وه‌حی ده‌ یه‌ک سیستێمی لێکۆڵێنه‌وه‌ و توێژینەوەییدا لە تەنیشت یەکتر به‌شداری بکەن . وەک چۆن ئیمان ناتوانێ بنه‌مای عه‌قڵ بێ ، عه‌قڵ یش ناتوانێ بنه‌مای ئیمان بێ .

دوایین هه‌نگاوی به‌ره‌و سێکولاریزم ،ئه‌رکی سێکولاره‌کانی دژ به‌ مه‌سیحییه‌ت نه‌بوو ، به‌ڵکوو ئه‌رکی ئه‌ومه‌سیحییه‌ به‌ ئیمان و باوه‌ڕمه‌ندانه‌ بوو که‌ له‌ وێرانی و کاولکارییەکانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی وه‌گیان هاتبوون . به‌دوای ڕێفۆڕمی دینی ( ڕێفۆڕماسیۆن ) شه‌ڕێکی یه‌کجار زۆر له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یکه‌ باوه‌ڕی درووستی دینی کامیانه‌ ساز ببوو . شه‌ڕگه‌لێک که‌ سه‌رتاسه‌ری ئوروپای گرتبۆوه‌ .له‌ وه‌ڵاتانی پڕۆتستان ،ڕێفۆڕمی دینی هه‌ووه‌ڵین حه‌ول بوو بۆ دابینکردن و سه‌لماندنی نه‌ریتی کۆمه‌ڵگای دینی لای توێژگه‌لێکی یه‌کجار به‌رین له‌ کۆمه‌ڵه‌ی سیاسی ، به‌ڵام ئه‌و حه‌وله‌ به‌ بۆنه‌ی بوونی جێوازێیه‌کی زۆر و ڕوو به‌ گه‌شه‌ ده‌ نێوان ئه‌و تاقمه‌ وده‌ستانه‌دا بێ ئاکام مایه‌وه‌ . ده‌ئاکامدا جه‌ماوه‌ر وه‌ دوای ڕێچاره‌یه‌ک بۆ خۆپاراستن له‌ شه‌ڕ و ته‌نگژه‌ که‌وتن . به‌رهه‌می ئه‌ویش بوو به‌وه‌ که‌ خه‌ڵک به‌ ئاشکرا و ڕاشکاوانه‌ که‌متر ڕاهێنان و فێرکردنه‌کانی تایبه‌ت به‌ دینی مه‌سیحییه‌تیان ده‌کار ده‌کرد و ته‌نیاله‌و بوارانه‌یان که‌لک وه‌رده‌گرت که‌ وا زۆر گشتی و ده‌گه‌ڵ عه‌قڵ گونجاوتر بوون .

ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ لای گه‌لانی کاتولیک هێندێکی جێوازی بوو . له‌وه‌یکه‌ کلیسای کاتولیک هه‌مووانی به‌ تۆبزی ده‌کرده‌ ده‌سته‌مۆی بێ ئه‌ملاو ئه‌ملای‌ ته‌شکیلاتی کلیسای کاتولیکی ڕوومی . له‌ سه‌روه‌شڕا کاتولیکه‌کانی یش هێندێک تامی ئازادیان چێشت .

ئه‌و ڕووداوه‌ سەرەڕای هێدییانە وله‌ سه‌ره‌خۆیی بەڵام توانی تێوەگلانی دەستەڵاتدارانی کلیسا دەکار وباری سیاسیدا تا ڕادەیەک بەرتەسک بکاتەوە. خه‌ڵک بۆیان دەرکەوت که‌ لە زۆر بواراندا ده‌توانن خاوەن بیر وباوه‌ڕ و ڕاوێژی خۆیان بن لەمەڕژیانی تایبەتی وشەخسی خۆیان،بێ وه‌یکه‌ ده‌سته‌ڵاتی کلیسایان بە سەرەوە بێ . ئه‌و ڕه‌وته‌ تا ده‌هات جیایی نێوان کلیسا وده‌وڵه‌تی به‌ربه‌رینتر ده‌کرد و ئه‌وجووته‌ی زیاتر له‌ یه‌کتر جیا ده‌کرده‌وه‌ . به‌ جوریک ئه‌و جیایی یه‌ی نێوان دین وده‌وڵه‌ت وه‌پێش وه‌ڵاتانی پڕۆتستان که‌وت .هه‌ڵبه‌ت به‌ هۆی خسڵەتی کلیسای کاتولیک ، کورتکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی کلیسا له‌ هه‌رێمی گشتی کۆمه‌ڵگا ئاوێته‌ی گۆڕانکارییه‌کی سه‌رسوورهێنه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بوو، بۆ وێنه‌ شۆڕشی فه‌ڕانسه‌ ده‌ ساڵی 1789 دا بەرچاوە. شۆڕشێک که‌ دوای ئه‌و گشته‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌ زۆره‌ ده‌ئاکامدا ساڵی 1905 قانوونی لائیسیته‌ ،واته‌ جیایی ته‌واوی پێکهاته‌کانی دینی له‌ ده‌وڵه‌تی لێکه‌وته‌وه‌ .

حه‌ول بۆ جوێکردنه‌وه‌ی ئیمان و عه‌قڵ وه‌ک ڕووخسارێکی جێواز له‌ ماریفه‌ت به‌ دڵی ده‌سته‌ڵاتدارانی کلیسا نه‌بوو . له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌ ،کلیسا ڕەوتی بیرکردنەوە و توێژینەوە عەقڵانی لە مەڕ فەلسەفە و خوداناسی لە کۆمەڵگادا کەڕووله‌ زیادبوون وگه‌شه‌کردنی بوو هەر دەهاتوو دڵگرانتر ده‌بوو ،له‌به‌روه‌یکه‌ بزووتنه‌وه‌ی عه‌قڵانی ، عه‌قڵ وشعووری مرۆڤایه‌تی به‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی بۆ دیاریکردنی ئه‌وه‌یکه‌ پێیدەڵێن چ درووسته‌ و چ نادرووسته‌ ،ده‌زانی . بۆیه‌ کلیسا له‌ جیاتی سه‌لماندنی جیایی خۆی له‌ کار وباری مه‌ده‌نی ، ده‌فکری سه‌رکوتی ئه‌و بیرۆکانه‌ دا بوو . به‌و هیوایه‌ که‌ بیرۆکه‌ی ئیمان بە سەر کۆمەڵگادا داسەپێنێ بەو پاساوە کە ئیمان له‌ پێش عه‌قڵه‌وه‌ دێ. ئیمانێکی به‌ درێژایی سه‌ده‌کان پێناسه‌یه‌ک بۆ مه‌سیحییه‌ت بوو و بێرۆکه‌ی عه‌قڵ گرایی خستبووه‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیه‌وه‌ .

سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن

(وه‌لانانی دین له‌ پێکهاته‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی )

سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن په‌یوه‌ندی نیزیکیان ده‌گه‌ڵ یه‌ک هه‌یه‌ ، به‌ڵام یه‌ک چه‌مک نین، جێوازی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و جووته‌ ده‌کرێ ده‌ وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ،که‌ دین ده‌ کۆمه‌ڵگا دا چ نه‌خشێکی هه‌یه‌ ، بدۆزرێته‌وه‌ . سێکولاریزم داخوازی هه‌رێمێکه‌ سه‌ر به‌خۆ بۆ زانست ، بایخه‌گه‌ل و هه‌ڵسوکەو‌تگه‌ل و هەڵوێستگەلێک که‌ به‌ دوور له‌ چاوه‌دێری و دەست تێوەردانی دین بن ، به‌ڵام به‌ هیچ چه‌شنێک نکۆڵی له‌ نه‌خش و بەشداری دین ده‌ کار وباری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا ناکا . به‌ڵام سێکولاریزاسیۆن  به‌ واتای ڕاستەقێنەی وشەکەی یانی وه‌لانانی دین له‌ هەموو هه‌رێمەکانی سیاسی ،کۆمەڵایەتی ،ئابووری ،ڕاهێنان وفەرهەنگی دا دێ .

ده‌ ماوه‌ی ڕه‌وتی سێکولاریزاسیۆن دا ، پێکهاته‌کان ( واته‌ ڕێکخراو و داموده‌زگاکانی ئابووری ، سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ) له‌ ژێر ده‌سته‌ڵات و چاوه‌دێری دین دێنه‌ ده‌ر . به‌ر له‌ سێکولاریزاسیۆن ، دین ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌سته‌ڵات وچاوه‌دێری به‌ سه‌ر ئه‌و داموده‌زگایانه‌دا بوو. ده‌ حاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆدا ئه‌و پێکهاتانه‌ له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی  ڕێبه‌رانی دینی دا بوون ، بۆ وێنه‌ ته‌نیا قه‌شه‌کان به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌کان بوون . ده‌ حاڵه‌تی ناڕاسته‌وخۆ دا ، ئوسوولی دین بنه‌مای به‌ڕه‌وه‌به‌رایه‌تی ئه‌و پێکهاتانه‌ بوون ، بۆ وێنه‌ مافی شارۆمه‌ندێک به‌ پێی پێواری ڕادەی باوه‌ڕمه‌ندی ئەو کەسەبه‌ دین هه‌ڵده‌سه‌نگێندرا .

چ ده‌ ده‌سته‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی دینی دا ، کاتێک ده‌کرێ بڵێین سێکولاریزاسیۆن به‌ کرده‌وه‌ دامه‌زراوه‌ ‌که‌ ده‌سته‌ڵاتی ڕێبه‌رانی دینی له‌ سه‌ر ئه‌و پێکهاتانه‌ ببڕێن و بسپێردرێنه‌ ده‌ست ده‌سته‌ڵاتدارانی سیاسی ، یان ئه‌وه‌یکه‌ ئاڵترناتیوێک بۆ دانانی له‌ جێی ده‌سته‌ڵاتدارانی دینی بدۆزرێته‌وه‌ . ئه‌و ڕه‌وته‌ ئیمکانی ئه‌وه‌ ده‌دا به‌ مرۆڤەکان که‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له‌ ڕاست ڕێبه‌رانی دینی بپارێزن _ و چیدی پێویست نه‌کا له‌ ده‌ره‌وه‌ی کلیسا یان مزگه‌وت یان ده‌یره‌کان یش هه‌ر چاو له‌ زار و گوێڕایه‌ڵ بن بۆ ئه‌و ناوه‌نده‌ ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ی دینی .

ئاکامێکی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی سێکولاریزاسیۆن ،(جیایی دین و ده‌وڵه‌ت)‌ له‌ یه‌کترن که‌ خۆی _ ده‌ڕاستیدا ئه‌وچه‌مکه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سێکولاریزمه‌ که‌ ئه‌و دوو چه‌مکه‌ جیای (دین و ده‌وڵه‌ت) و (سێکولاریزاسیۆن) به‌ یه‌ک شت داده‌نرێن . به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌ به‌رچاو بێ که‌ سێکولاریزاسیۆن ڕووداوێکه‌ چه‌ند لایه‌نه‌ که‌ ده‌ ناخی کۆمه‌ڵگادا ڕوودەدا وئاسەواری بە سەر هەموو بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگی و ڕاهێنانەوە بەدی دەکرێ ، به‌ پێچه‌وانه‌ جیایی دین وده‌وڵه‌ت ته‌نیا مانای سیاسییەکەی ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌گه‌یێنێ .

جیاکردنه‌وه‌ی دین وده‌وڵه‌ت ده‌ ماوه‌ی سێکولاریزاسیۆن دا به‌و مانایه‌ دێ که‌ پێکهاته‌ تایبه‌تییه‌کانی سیاسی _ که‌ به‌ ڕاده‌ی جۆراجوۆر ده‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی ده‌وله‌تدان ، له‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی دین دێنه‌ ده‌ر . ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ دوای سێکولاریزاسیۆن پێکهاته‌کانی دینی ئیدی ناتوانن له‌مه‌ر کار وباری گشتی جه‌ماوه‌ری و سیاسیدا نه‌دوێن ، به‌ڵکوو به‌و واتایه‌ دێ که‌ ڕوانگه‌ی پێکهاته‌کانی دینی نابێ به‌ سه‌ر کۆمه‌لگادا داسه‌پێندرێن ، و یان به‌ پێی ئه‌و ڕوانگه‌گه‌لە بە قانوونی به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا دابنرێن . ده‌کرده‌وه‌ دا ده‌وڵه‌ت ده‌بێ تا ئه‌و جێگایه‌ی که‌ ده‌لوێ له‌ ڕاست باوه‌ڕه‌کانی جۆراوجۆری دینی نێو کۆمه‌ڵگا بێ لایه‌ن بێ ،واتە نه‌ ڕێگریان بێ و نه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری خواستەکانیان بێ .

ئه‌گه‌ر چی سێکولاریزاسیۆن ده‌توانێ به‌ شێوه‌یه‌کی هێوه‌ر و ئاشته‌وایییانه‌ به‌ره‌وپێش بچێ ، به‌ڵام زۆر جاران بە داخەوە ئاوا نه‌بووه‌. مێژوو نیشانیداوه‌ که‌ ڕێبه‌رانی دینی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتی ماددی ، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یان بێ به‌ربه‌ره‌کانی نه‌داوه‌ته‌ ده‌ست سیاسه‌توانانی سێکولار . به‌ تایبه‌ت کاتێک که‌ ڕێبەرانی دینی پەیوەندی ده‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسی به‌ پارێزه‌‌کانی کۆمه‌ڵگا دا نیزیک بووه‌ ،ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانییه‌ تووندتر ودژوارتر و زۆر جاران خوێناوی بووه‌ . ده‌ئاکامدا ،سێکولاریزاسیۆن زۆر جاران ئاوێته‌ی شۆڕشی و بزاوی سیاسی کۆمەلگا کراوە،له‌ فه‌ڕانسه‌ کلیسا و ده‌وڵه‌ت دوای شۆڕشێکی خوێناوی له‌یه‌ک جیا بوونه‌وه‌ ، له‌ ئه‌مریکا ئه‌و جیایییه‌ ئاشته‌وایی یانه‌تر بوو ، به‌ڵام ته‌نیا دوای شۆڕشێک و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی نوێ گونجا .

دیاره‌ مه‌به‌سته‌کانی سێکولاریزم هه‌میشه‌ بێ لایه‌نانه‌ نه‌بوون، و قه‌تیش پێویست نه‌بووه‌ که‌ سێکولاریزم دژ به‌ دین بێ ، سه‌ره‌ڕای وه‌یکه‌ سێکولاریزم داشدار و هانده‌ری ڕه‌وتی سێکولاریزاسیۆن یش بووبێ . ئه‌و که‌سه‌ی که‌ لایه‌نگری له‌ سێکولاریزم ده‌کا ، لانیکه‌م مه‌ودایه‌کی به‌ر‌به‌رینتر له‌ مه‌یدانی چالاکی دین به‌ پێویست ده‌زانێ ، به‌ڵام له‌وانه‌شه‌ که‌ ئه‌وتۆ که‌سێک ، لانیکه‌م ده‌ بواری کار وباری دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تی یشدا باوه‌ڕی به‌ گۆڕه‌پانێکی سێکولار بۆ چالاکییه‌کانی هه‌بێ .

که‌ وابوو ، جێوازی نێوان سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن ئه‌وه‌یه‌ که‌ سێکولاریزم زیاتر باسێکی فه‌لسه‌فییه‌ له‌ مه‌ڕچۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگا ،به‌ڵام سێکولاریزاسیۆن حه‌ولی دابینکردن و که‌لکوه‌رگرتن له‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ دەدابۆ بەریوەبردنی کۆمەلگا   _ حه‌ولێک که‌ له‌ ده‌رفه‌تی پێویستدا ڕەنگبێ تووند وتیژی یش هه‌ڵبگرێ . له‌ کۆمه‌ڵگای سێکولاردا ده‌نگی پێکهاته‌ دینی یه‌کان کپ ناکرێن . ئه‌و پێکهاتانه‌ هه‌ر وه‌ک خۆیان به‌ ئاشکرا له‌ مه‌ڕهه‌موو بواره‌کانی گشتی کۆمه‌لگادا خاوه‌نی بۆچوونی خۆیانن ، و  هیچ ئیمکاناتێکیان لێ ناستێندڕیته‌وه‌ و هیچ به‌رهه‌ڵستێکیان بۆ سازناکرێ و ده‌سته‌ڵاتداری ڕێبه‌رانیان ده‌کڕێته‌ شتێکی ته‌واو خسووسی و شەخسی . هه‌ر که‌س که‌ بیهه‌وێ به‌ داب ونه‌ریتی ته‌واوی مه‌زهه‌بی ژیانی خسووسی خۆی دابین بکا سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئازاد ده‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شێوه‌ ژیانه‌ دا ، بێ وه‌یکه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ هانبدرێن یان به‌رگریان لێبکرێ .

دین لە کۆمه‌ڵگای سێکولار دا

جێی و ڕێی و نه‌خشی دین له‌ کۆمه‌ڵگا دا ده‌توانێ چبێ ؟

گووتمان که‌ سێکولاریزم دژی تێوه‌گلانی ڕووحانییه‌کانه‌ ده‌ کار وباری مه‌ده‌نی و گشتی کۆمه‌ڵگادا ، ده‌ی ده‌ کۆمه‌لگایه‌کی سێکولاردا چ نه‌خشێک بۆ دین ده‌مێنێته‌وه‌ ؟ بۆ قه‌راره ‌که‌ دین ورده‌ ورده‌ وبه‌خشکە و له‌ سه‌ره‌خۆیی لاواز بکرێ و له‌ گؤڕه‌پانی کۆمه‌لگادا وه‌لابنرێ ؟ ئاخۆ بەخه‌ریک بوونی دین به‌ هێندێک داب ونه‌ریتی سه‌یر و ناگرینگ له‌ شان وباوی فه‌رهه‌نگی ئەوکه‌م ده‌کاتەوە؟ ئه‌وانه‌ هه‌موو پرسیارگه‌لێکن که‌ دژبەرانی سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن بۆیان بۆته‌ ته‌نگژه‌یەکی فکری . ئه‌وان ده‌ڵێن که‌ دین گرینگتر له‌وه‌یه‌ که‌ به‌و شێوه‌‌ له‌ ده‌ور و نەخشی دە کۆمەلگادا کەم بکرێتەوە .

له‌به‌رچاوگرتنی شتێک لێره‌دا گرینگایه‌تێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ . زۆر جاران ده‌بیسین یان ده‌یخوێنینه‌وه‌ که‌ سێکولاره‌کان ده‌یانهه‌وێ دین له‌ ژیانی گشتی وه‌ده‌ر نێن و ئه‌وی به‌ ژیانێکی خسووسی سنووردار وبه‌رته‌سک بسپێرن . پێیانوایه‌ که‌ سێکولاره‌کان له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که لێر وله‌وێ و له‌ کۆڕ وکۆبوونه‌وه‌ی گشتیدا که‌س نابێ له‌ دین بدوێ . ئه‌گه‌ر چی له‌وانه‌یه‌ که‌ هێندێک له‌ سێکولاره‌کان هەڵگری ئه‌وتۆ بیر وبۆچوونێک بن ، ئه‌و به‌رداشته‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ جێوازی بواری خسووسی وجه‌ماوه‌ری زیاتر لەیه‌ک لێکدانه‌وه‌یان هه‌یه‌ .

به‌ باوه‌ڕی سێکولاره‌کان خسووسی بوونی دین به‌ واتای خسووسی بوونی چۆنیه‌تی حیسابی بانکی ئه‌م وئه‌و نییه‌ ،که‌ که‌س نابێ خۆی تێهه‌ڵقوتێنێ یان لێی بکۆڵێته‌وه‌ . له‌ مه‌ڕ جه‌ماوه‌ری بوونیش سێکولاره‌کان ئه‌وه‌ی به‌ واتای خستنە ژێرچاوه‌دێری به‌ مه‌به‌ستی پاراستن و جه‌ماوه‌ری کردنی شته‌کان ده‌زانن ،که‌ وابوو هه‌ڵاوارده‌یی دین له‌ ژیانی گشتی کۆمه‌ڵگا به‌ مانای شاردنه‌وه‌ و پاوانکردنی دین له‌ بیر وڕای گشتی نییه‌ . به‌ڵکوو به‌ مانای بێلایەن بوونی دەوڵەت لە ڕاست پشتیوانی یان بەرهەڵستکاری  له‌ دین دێتە گۆڕێ . که‌ وابێ خسووسی کردنی دین ، به‌ واتای سڕینه‌وه‌ی ئه‌و لە زەینی کۆمەلگا دا نییه‌ ، به‌ڵکوو ده‌بته‌ ئه‌مرێکی خسووسی ئینسانه‌کان که‌ له‌ هه‌ڵبژاردن یان هه‌ڵنه‌بژاردنیان سه‌ربه‌خۆ و ئازادن .

جا که‌ وایه‌ ده‌بینین که‌ ڕه‌وتی سێکولاریزاسیۆن یان فه‌لسه‌فه‌ی سێکولاریزم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک پێویستی به‌ وه‌لانانی دین ناکا . سێکولاره‌کان له‌ مه‌ڕ نه‌خشی گونجاوی دین ده‌ کۆمه‌ڵگادا ،بۆچوونی جۆراوجۆریان هه‌یه‌ . هێندێک که‌لله‌ڕه‌قانه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ دین خێری بۆ کۆمه‌ڵگا نییه‌ و له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ ده‌بێ له‌ سه‌ره‌خۆ به‌ یه‌کجاری وه‌لابنرێ . به‌ڵام زۆریش هه‌ن که‌ له‌ پاراستنی نه‌خشی دین ده‌ ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی باوه‌ڕمه‌ندان داکۆکی ده‌که‌ن . ته‌نانه‌ت هێندێک سێکولار هه‌ن له‌ پێکهاته‌کانی کار وباری خێرخوازانه‌ی دینی و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و پێکهاتانه‌ به‌ مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و ئێش و ئازارلەژیانی به‌شمه‌ینه‌تان داکۆکی ده‌که‌ن .

ئه‌گه‌ر دین له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی سێکولاردا لاواز ده‌بێ _ چاره‌نووسێکه‌ که‌ ڕه‌نگبێ ڕووبدا ( نابێ هه‌موو تاوانه‌که‌ی ڕاسته‌وخۆ بخه‌رێته‌ ئه‌ستۆی سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆن . ئه‌و دووه‌ ته‌نیا ده‌بێ وه‌ک هۆله‌ به‌رچاو بگیرێن که‌ بوونه‌ که‌م مه‌یلی جه‌ماوه‌رله‌ ڕاست دین .له‌ یه‌ک کۆمه‌ڵگای ناسێکولار(مه‌زهه‌بی) جه‌ماوه‌ر هه‌لومه‌رجی که‌متریان بۆ له‌ به‌رچاونه‌گرتنی دین یان وه‌لانانی ئه‌ویان هه‌یه‌ . ئه‌وتۆ خه‌ڵکێک ڕوو ده‌هه‌ر جێگایه‌ک که‌ بکه‌ن یان ڕووبه‌ڕووی چاوه‌دێری ده‌سته‌ڵاتدارانی دینی ده‌بنه‌وه‌ ، یان ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی ڕێبه‌رانی دینی بن دە‌ سه‌راسه‌ری ژیانیاندا یان له‌ ژێرچاوه‌دێری ئه‌واندا بن .

ده‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی سێکولاردا هیچکه‌س بۆی نییە کە خەڵک به‌ تۆبزی ده‌سته‌مۆی دین یان بایخه‌کانی دین بکا یان بیر وبۆچوونی خۆی بە سەر خەلكی دیکەدا داسەپێنێ مادام خەڵک خۆیان به‌ دڵ له‌ دین داکۆکی نه‌کەن. ئه‌گه‌ر تاقمێکی زۆر له‌ خه‌ڵک خۆیان دینیان هه‌ڵنه‌بژاردبێ ، ته‌شکیلاتی دینی به‌ هۆی له‌که‌میبوونەوەی ئەژماری لایه‌نگران و ئه‌ندامانی دیارە لە داهاتی ئابووری که‌م ده‌بێته‌وه‌ .هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ‌ ده‌و کاتانه‌دا حه‌ق به‌ ڕێبه‌رانی دینی بدرێ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌لومه‌رجه‌که‌ ناقایل بن. دژایه‌تی سه‌رۆکه‌کانی دین ده‌گه‌ڵ سێکولاره‌کان و سێکولاریزاسیۆن دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی وه‌خۆ گرتووه‌.

هه‌ڵه‌ی هه‌ووه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌وتۆ ته‌نگانەیەک داوێنه‌ سه‌ر شانی سێکولاره‌کان وهێرش دەکه‌نه‌ سه‌ریانکە گۆیا‌ هاندەری خه‌ڵکبوون که‌ دین وه‌لانین ،لە جیاتی ئەوەیکە لە خۆیانن بپرسن کە ئەرێ هۆی سەرەکی دەوەدا کە خەڵک له‌ دین وه‌رگه‌ڕاون چییە؟

هه‌ڵه‌ی دووهه‌م ئه‌وه‌یکه‌ ، هه‌ر حه‌ولێک وه‌ک هێرش بۆ سه‌ر سێکولاریزم له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ نوێنه‌رانی دین ،ناتوانن پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک بۆ داشداری لە دین ڕابکێشن ،ئه‌گه‌ر قەرارە دیاریکردن و هه‌ڵبژاردنی دین وه‌ک شتێکی تاکه‌که‌سی و خسووسی له‌ لایه‌ن خه‌ڵکه‌وە چاولێبکرێ ،ئه‌وبابه‌ته‌ ده‌توانێ به‌ته‌واوی درووست بێ ،که‌ قه‌بووڵکردنی ئه‌و ڕه‌وته‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی دین ده‌بێته‌ کاره‌سات _ ئه‌گه‌ر چی هێشتاش ئه‌و ڕێبه‌رانه‌ی دینی دژ به‌ سێکولاریزم ئه‌و شته‌یان له‌ به‌ر چاو نه‌گرتووه‌ .ئه‌وان به‌ پێی به‌ڵگه‌گه‌لێک ، که‌له‌ تێگه‌یشتن و سەلماندنی ئه‌و نوکته‌یه‌ که‌ دینێک به‌ تۆبزی وزه‌بر و زه‌نگ و به‌نادڵی به‌ سه‌ر خه‌ڵکدا داده‌سه‌پێ خاوه‌ن ئه‌و ڕێزوپێگەیە ناتوانێ بێ  که‌ دە هەڵبژاردنی دڵخوازانەی ئەودا ده‌یبێ ،خۆ دەپارێزن . ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی دین به‌ ڕاستی هاتبنه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ تۆبز و زه‌بر و زه‌نگ ته‌نیا ڕێگایه‌که‌ بۆ پاراستنی دین ، ئه‌وان سه‌لماندوویانه‌ که‌ دین خۆی ده‌ خۆیدا ئه‌و ته‌قدووسه‌ی که‌لێی ده‌دوێن نییه‌تی‌._ و ئه‌و بۆچوونه‌ که‌ سێکولاره‌کان جه‌ختی له‌ سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێین بۆ به‌خته‌وه‌ری گشتی جه‌ماوه‌ر پێویست ناکا که‌ خۆمان به‌ دین هه‌ڵاوه‌سین  بە تەواوی دە زەینی کۆمەلگادا دەبێ جێکەوتبێ و خەڵک بۆیان دەرکەوتبێ کە ڕاستی دە بۆچوونی سێکولارەکاندایە.

ڕخنه‌گرانی سێکولاریزم

(سیکولاریزم بۆ خۆشه‌ویستی هه‌مووان نییه‌ ؟)

پێویست به‌ گوتن ناکا که‌ هه‌موو به‌ گشتی سێکولاریزمیان به‌ دڵ نییه‌ . تەنانه‌ت ئه‌وڕۆش هه‌ن که‌سانێک که‌ نه‌ هه‌ر سێکولاریزم و سێکولاریزاسیۆنی ده‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا نابینن ، بگره‌ به‌ڵگه‌ش دیننه‌وه‌ که‌ سێکولاریزم سه‌رچاوه‌ی هه‌موو نه‌خوشینییه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ . به‌ باوه‌ڕی ئه‌وان ،نکۆڵی له‌ سێکولاریزم و په‌سه‌ندکردنی بنه‌مایه‌کی دینی بۆ سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ ،کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قامگیرتر ، به‌ ئه‌خلاقتر، و ده‌ئاکامدا نه‌زمی کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتری لێده‌که‌وێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌رێ با بزانین کەڕه‌خنه‌گران له‌ سێکولاریزم ڕاست ده‌که‌ن ؟

یه‌کێک له‌ باوترین ڕه‌خنه‌کان له‌ سێکولاریزم وه‌ک یه‌ک فه‌لسه‌فه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ جه‌ختکردنه‌وه‌ی سێکولاریزم له‌ سه‌ر ژیانی ئه‌و دونیایییه‌ یه‌ له‌ جیاتی ژیانی دوای مردن یا به‌خته‌وه‌ری ڕووحانییەتی مرۆڤ . به‌ پێی بنه‌مای سێکولاریزم ، کار و کرده‌وه‌ و باوه‌ڕی ئێمه‌ ده‌بێ زیاتر و گرینگتر له‌ هه‌موو شت له‌ سه‌ر بنه‌ڕه‌تی ڕه‌وتی ئێستا و حاڵی حازر بێ و ئه‌و کارانه‌ش ‌ دە خزمەت ژیانی خۆمان و ئینسانه‌کانی دیکه‌دا بێ .

سێکولاره‌کان هیچ جه‌خت له‌ سه‌ر نکۆڵی له‌ژیانی دوای مردن ناکه‌نەوە وبە بوون و نەبوونییەوە خۆماندوو ناکەن به‌ڵام ئەوە  ده‌ڵێن کە ،بوونی ئه‌گه‌ری ژیانی دوای مردن نابێ ببته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ هه‌موو هه‌لومه‌رجێکی باش و هه‌ڵکه‌وتوو بدرێته‌ که‌سانێک که‌ خۆیان به‌ دین هه‌ڵاوەسیوە و ده‌ڵێن  دوای مردن زیندوو ده‌بینه‌وه‌ . جا لەبەر وەیکە هیچ سەلماوییەک له‌ مه‌ر ئه‌وبەختەوەرییە و ڕێگاگه‌لی گه‌ییشتن به‌و‌ که‌ دوای مردن قه‌راره‌ ببێ ده‌ نێوان دا نییه‌ ،بەو مانایە نییە کە هیچ ڕێگایەکی تربۆ گەییشتن بەو بەختەوەرییە وەک ئاڵتڕناتیوێکی باشتر یان نیزیکتر‌ دانەنێین هەر له‌به‌ر وه‌یکە ئێمه‌ ناتوانین له‌ سه‌ر ئه‌وە که‌ ئه‌رێ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ دین باسیان ده‌کا هه‌ن یان نا ،پێکنایەین  . باشە با بڵێین هەیە ،ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ی دوای مردن پێویستی به‌ چ شێوه‌ ژیانێکه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و دونیایه‌ ؟ که‌ وابوو خۆ خەریک کردن به‌ کار وباری مێتافیزیکی و له‌ سه‌رووی سروشت ناتوانی هه‌ڵسوکه‌وت و مه‌به‌ست و باوه‌ڕگه‌لێکی عاقڵانه‌ی ئێمه‌ لە سەر ئەو دونیایەبێ .

هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ڕوانینه‌ ته‌واو دژی ڕاهێنانه‌کانی زۆربه‌ی ‌دینه‌کانی دونیایه‌ یه‌ . دینه‌کان یش داخوازی باشترکردنی ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ن ،به‌ڵام داخوازییه‌کانیان زۆرجێوازه‌ ده‌گه‌ڵ داخوازی سێکولاره‌کان . دڵکورکه‌ی بنه‌ڕه‌تی دین لە مەڕ ئاکامی ڕووح ، کرده‌وه‌ی ئێمه‌ یان شیره‌ی شتێکی دیکه‌یه‌ که‌ له‌ ژوورووی دونیای مادی ئێمه‌وه‌ یه‌ . که‌ وابوو ئامانجی دونیایی و مادییان پێ ناته‌واوه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ نه‌گونجاوی یشی ده‌زانن هەرله‌به‌ر وه‌یکه‌ به‌ پێی باوه‌ڕی دینی ،کار وباری دونیایییان بە ئامانجێکی درووست ‌بۆ ژیان دانانێن.

ڕه‌خنه‌گران له‌ سێکولاریزم ڕاست بکه‌ن یان هه‌ڵه‌ ،ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ له‌ سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی شه‌خسی داده‌نرێ ، به‌ڵام کاتێکی سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی له‌ به‌رچاوبگیرێ ، وسێکولاریزاسیۆن یش وه‌ک ڕووداوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی چاولێبکرێ ، ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ بێ ئینسافانه‌یه‌ . له‌به‌روه‌یکه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ دایبنێن که‌ ڕاهێنانی دینی ڕێگایه‌کی درووسته‌ ، هێشتاش ده‌سته‌ڵاتی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ڕاهێنانه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا نابێته‌ پاساوێکی گونجاو .

له‌وانه‌شه‌ خه‌ڵک ته‌سمیم بگرن که‌ له‌ژیانی شه‌خسی خۆیاندا سێکولار نه‌بن ، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌شه‌ ئه‌و ته‌سمیمه‌ درووست بێ ، به‌ڵام خۆیان ده‌بێ ئه‌وه‌ هه‌ڵبژێرن نه‌ ئه‌وه‌یکه‌ که‌سانێکی دیکه‌ ته‌سمیمیان بۆ بگرن . سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی شه‌خسی ، نکۆڵی له‌ دەستتێوەردانی مرۆڤەکان یان تێوەگلانی بایخه‌گه‌لی له‌سه‌رووی سروشت له‌ ژیانی شەخسی وتاکه‌ کەسیدا ده‌کا‌ ، و سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی ، نکۆڵی له‌ ده‌ستتیوه‌ردانی مرۆڤەکان وتێوەگلانی با‌یخه‌گه‌لی له‌ سه‌رووی سروشت ده‌ کار وباری سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی دا ده‌کا جا لێرەیە کە ئێمە دەبێ جێوازی نێوان سێکولاریزم وەک فەلسەفەیەکی شەخسی و وەک فەلسەفەیەکی سیاسی بزانین .

ڕه‌خنه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ سێکولاریزم ،که‌ ده‌په‌یوه‌ندی زۆر نیزیک ده‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی پێشوودا ، ئه‌وه‌یه‌ که‌ گۆیا سێکولاریزم ناتوانێ بنه‌مایەکی قایم بۆ ئه‌خلاق بێ . به‌ پێی گوته‌ی ڕه‌خنه‌گران ، ئه‌خلاق پێویستی به‌ وه‌رگرتنی بایخگه‌لی له‌سه‌رووی سروشت (مێتافیزیکی ) هەتا هەتایی و موتڵه‌ق هه‌یه‌ کە فه‌لسه‌فه‌ ماتریالیستییەکان یان ئه‌و دونیایی یانه‌ کاتێک  نیزامه‌کانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی پشت ده‌و جۆره‌ بنه‌مایانه‌ بکه‌ن ناتوانن ئه‌و بنه‌مایانه‌ بۆ ئەخلاق دابڕێژن .. ده‌و بواره‌شدا دژ بە سێکولاریزمەکان قسه‌یه‌کی ئەوتۆیان پێ نییه‌ که‌ بیکه‌ن.

ئاسته‌نگی سه‌ره‌کی ئه‌و ئیراده‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆچوون زۆرن که‌ ناتوانرێ بسه‌لمێندرێن ،وه‌ک که‌ دڵێین ، دەی ئه‌گه‌ر هاتووبایخه‌کانی له‌سه‌رووی سروشت هه‌بن ، دەی ئه‌گه‌ر هاتووئه‌و بایخانه‌ بۆ پاراستنی ئه‌خلاق پێویست بن ، ودەی ئه‌گه‌ر هاتووفه‌لسه‌فه‌ی ماتریالیستی نه‌یتوانێ بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌خلاق دابین بکا _ و زۆریه‌ک له‌ فه‌ڕزییه‌ و بۆچوون و ئه‌گه‌ره‌کانی دیکه‌ که‌ هێنانە گۆڕێیشیان جێی پرسیارن ، مخابن ، هه‌ر یه‌ک له‌و فه‌ڕزییه‌ و بۆچوونانه‌ زۆر به‌ سانایی ده‌کرێ هه‌ڵه‌ بن ، و به‌ڵگه‌گه‌لێکی به‌ هێزمان هه‌یه‌ که‌ تا بڵێین که‌ زۆربه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ به‌ ڕاستی هه‌ڵه‌ن ، بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ نیشانی بده‌ین که‌ یه‌کێک له‌و بۆچوونانه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ،وتا ئه‌و جێگایه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌و فه‌ڕزییانه‌ جێی دوڕدۆنگین،خودی ئێراده‌که‌ ده‌خۆیدا جێی دوڕدۆنگییه‌ .

موشکیلێکی دیکه‌ی ئه‌و ئیراده‌ ئه‌وه‌یکه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت قه‌بووڵیشی بکه‌ین که‌ هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه‌  به‌ گشتی له‌ جێی خۆیان بن ،چۆن ده‌توانین قه‌بووڵی بکه‌ین که‌ شته‌که‌ درووستن ؟به‌ واتایه‌کی هاسانتر ، ئێمه‌ ناتوانین بوونی بایخه‌کانی که‌له‌ سه‌رووی سروشتن به‌ گشتی وبە کڵۆ قه‌بوول بکه‌ین دە بوونی ئەو گشتە بایخە جۆراوجۆرانەدا ، ونیزامێکی ئه‌خلاقێکی تایبەت بەیەکێک لەوانە قه‌بووڵ بکه‌ین .باشەکام نیزامی باوه‌ڕمه‌ندی دینی ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌ین و وه‌ک بنه‌مایەکی فەرمی بۆ بەریوەبەرایەتی کۆمەلگا بسەلمێنین و بە گوێرەی ناوەرۆکی یاسا وڕیسای کۆمەڵگا دابین ، کاتێک ئەو گشتە باوەر و دینە جۆراوجۆرە دەکۆمەلگادا بوونیان هەیە ؟‌ ئه‌گه‌ر وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ نه‌توانرێ بدرێته‌وه‌ کە هەر نادرێتەوە ئه‌وکات بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و پلوڕاڵیستی قه‌بووڵکردنی سێکولاریزم له‌ به‌روه‌یکه‌ له‌ ڕاست داخوازی تایبه‌تمه‌ندی هەموو دینه‌کان بێلایه‌نه‌ گونجاوتر‌ و شیاوتره‌. له‌به‌ر وه‌یکه‌ سێکولاریزم له‌هیچ جۆره‌ نیزامێکی دینی داکۆکی ناکا وله‌ سه‌رووی دانانێ و به‌ سه‌ر خه‌ڵکیشیدا داناسه‌پێنێ .

جاری واشەکە وردەئیرادی لاوازی دیکه‌ش‌  دێنه‌ گۆڕێ کە دەڵێ ، ڕه‌وتی سێکولاریزاسیۆن ده‌بته‌ هۆ که‌ خه‌ڵک له‌ ڕیشه‌کانی دینی و فه‌رهه‌نگی خۆیان نامۆ بن . به‌ گشتی ئه‌و ئیراده‌ بێ بنەمایانە له‌ لایه‌ن مه‌سیحییه‌کانی به‌ پاریز دێته‌ گۆڕێ ،به‌ڵام موسڵمانان و یه‌هوودییه‌کانی به‌ پاریزیش هه‌ر ئه‌و ئیراده‌یان له‌ سێکولاریزم گرتووه‌. به‌ بۆچوونی ئه‌وان فه‌وتانی چاوەدێری وده‌سته‌ڵاتی دین ده‌ کۆمه‌ڵگای سێکولاردا ده‌بته‌ هۆی ئه‌وه‌یکه‌ خه‌ڵک که‌متر ده‌رفه‌تی پێڕاگه‌ییشتنیان به‌کار وباری دینیان که‌ میراتێکی فه‌رهه‌نگییانه‌ ببێ .

ئه‌و پاساوه‌ سرنجڕاکێشن‌ ،به‌ڵام بێ بنه‌مان ، درووسته‌ که‌ ئه‌مرکایییه‌کان ئه‌وڕۆ زۆر که‌متر له‌ ئه‌مریکاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌ له‌ مه‌سیحییه‌ت ده‌زانن . ئه‌و چۆنیه‌تییه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ڕاهێنانانه‌وه‌ جێی داخه‌ ،به‌ڵام ناتوانێ یه‌ک پاساوی سیاسی یا کۆمه‌ڵایه‌تی بێ . خه‌ڵک له‌ مێژووی یونانی باستان و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی ڕۆم یش که‌متر له‌ سه‌ر ڕابردووی ئه‌و دووه‌ ده‌زانن _فه‌رهه‌نگگه‌لێک که‌ بێ شک نه‌خشی گرینگیان ده‌ ڕسکانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژاوا دا هه‌بووه‌ . ئه‌وه‌ نه‌زانی وکەمتەرخەمیییە جێی داخه‌ ، به‌ڵام به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ ده‌بێ بایخه‌کانی دینی یونانی یان ڕۆمی بێنینه‌ ناو بەڕیوەبەرایەتی سیاسی یان پێکهاته‌کانی فه‌رهه‌نگی خۆمان . نه‌بوونی زانیاری خه‌ڵک له‌ مێژووی مه‌سیحییه‌ت و نه‌ریته‌کانی ئه‌ویش به‌و ڕاده‌یه‌ جێی داخه‌ ، نه‌ زیاتر .

هه‌ڵبه‌ت سه‌رۆکه‌ به‌ پاریزه‌کانی دینی ده‌گه‌ڵ ئه‌وڕاستییە کەکاتێک ئه‌ربابه‌کانی دین ده‌ستیان له‌ ده‌وڵه‌ت و فه‌رهه‌نگ کورت ده‌بته‌وه‌‌ ،ئیمکانی وه‌ده‌ستهێنان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سەر لەنوێی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ له‌کیس چووانه‌یان هه‌ر دێ که‌متر و دژوارتر ده‌بێ نین .جا دیاره‌ ئه‌وان ده‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ کە بە دڵیان نییە ناگونجێن _ به‌ڵام ده‌ کۆمه‌لگای سێکولار دا ده‌وبواره‌دا ئه‌وتۆکارێکیان له‌ ده‌ست نایه‌ . ئه‌گه‌ر باوه‌ڕه‌کانیان خوازیاری بێ، ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌ خۆشه‌ویستی باوه‌ڕه‌کانیانه‌ له‌ لای خوازیاران .کاتێک که‌ ڕێبه‌رانی دینی له‌ ده‌وڵه‌ت یان فه‌رهه‌نگ یارمه‌تی وه‌رده‌گرن ، له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ سه‌لماندوویانه‌ که‌ تەنیاباوه‌ڕیان بەتوانایی ڕاکێشانی سرنجی خوازیارانیش نییه‌ .

ڕاشکاوانە بابڵێین کەهیچ هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌و ئیدیعایه‌دا نییه‌کە دەڵێ:خه‌ڵک نابێ سێکولاریزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی شه‌خسی چاولێبکه‌ن  ده‌ بازاڕی بۆچوون وباوه‌ڕاندا بوونی ڕوانگه‌گه‌لی جۆراوجۆر و دژبه‌یه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی بەرچاوە‌ بۆ سەقامگیر کردنی پلورالیزم ودیموکڕاسی ، ئێمە دەبێ ئەوە بزانین ته‌نیا ئه‌و فه‌لسه‌فانە دژایەتی پێکهاته‌کانی سێکولاریزم وه‌ک هەڵسووڕێنەرێکی گۆنجاو بۆ گوڕه‌پانی گشتی وجه‌ماوه‌ری بۆ دیالۆگی نێوان دینه‌ جۆراوجۆره‌کان دەکەن ،که‌ به‌دوای زاڵبوون به‌ سه‌ر کۆمه‌لگا و ئاستەنگ سازکردن بۆ کۆمەڵگایەکی پلوڕاڵییەوەن کەتەنیا مەبەستیان خۆ داسه‌پاندن وپێشێلکاری و خەڵک داپلۆسینە بە بێ لەبەر چاوگرتنی بچووکترین مافی ئینسانئ دانیشتوان .




جەنگی سارد نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا

د.نیاز حاجی

جەنگی ساردی نێوان ئەمەریکا و رووسیا ساڵانێکی درێژی خایاند ، لەدرێژایی ئەو جەنگەدا ئەمەریکا توانی یەکێتی سوڤیەتی پێشوو ھەڵوەشێنێتەوە و شوێن پێی و نفوزی رووسیای لەزۆر وڵاتدا لاواز بكات!
لەبەرامبەردا بەریتانیا بەخشکەی لەو ماوەیەدا شوێن پێی خۆی لەزۆر وڵاتدا قایم کرد و لەچەند وڵاتێکدا بە شێوازی کودەتا چەند وڵاتێکی لەژێر ھەژمونی ئەمەریکا دەرھێنا کە دیارترینی ئەو کودەتایانە ، کودەتای ساڵی ١٩٧٩ی ئێران بوو کە رەزا شای کردە ئامانج و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خستە شوێنی .

ئەوەی لێرەدا مەبەستمە باسی بکەم پەیوەستە بە وڵاتانی رۆژ ھەڵاتی ناوەراست .
وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست بەھۆی بوونی سەرچاوەیەکی وزەی زۆر لە نەوت و غاز و پێگەجوگرافیەکەی ، ھەروەھا بوونی شەر و ململانێ زۆر تێیاندا ، بونەتە سەرچاوەیەکی گەورەی وزە و ساغکردنەوەی چەک ، ئەمە وای کردووە زلھێزان بەردەوام لەململانێدابن تێیدا .
لە ساڵی ١٩٢١ەوە تاکو ئێستا بەریتانیا ناراستەوخۆ حوکمی عێراق دەکات و جێ نفوزی ئەو وڵاتەیە جا مەلەکی بووبێت یان جمھوری ، بەعس حوکمی کردبێ یان حزبی دەعوە.
سەبارەت بە ئێرانیش ، لەدوای کودەتای ساڵی ١٩٧٩وە ، بەریتانیا توانی ئەو وڵاتە لەژێر ھەژمونی ئەمەریکا دەرھێنێت و بیکاتە وڵاتێکی ژێرھەژمونی خۆی .
روداوەکانی بەھاری عەرەبی و دەرکەوتن و بەھێزبوونی داعش ، جۆرێکی تر بوو لە یاری بەریتانیا بۆ وەرگرتنی بەشێکی تر لەوڵاتانی ژێر ھەژموونی ئەمەریکا و فەرەنسا لەناوچەکەدا .

پێویستە ئەم بابەتە باشتر رونتر بکەینەوە ….
وڵاتانی کەنداو ، جێ ھەژمونی ئەمەریکا بوون ، بەھۆی کودەتایەک ، بەریتانیا توانی قەتەڕ لە ژێر ھەژمونی ئەمەریکا دەربھێنێت ، لەرێی عێراقیشەوە ویستی لەکوێت ھەمان سیناریۆ دوبارە بکاتەوە بەڵام ئەمەریکا بەھێزی سەربازی ئەو سیناریۆیەی شکست پێ ھێنا ، بەریتانیا بۆ ئەوەی ئەو گومانانە لەسەر خۆی بڕەوێنێتەوە بەشداری لە پرۆسەی روخانی عێراقدا کرد ، بەڵام لە ژێرەوە بەدیلەکەی حکومەتی بەعسی ئامادەکردبوو کە ئەوەی دەبێتە شوێنگرەوەی بەعس کە حزبی دەعوەیە ھەر لە چوارچێوەی ھەژمونی خۆی دابێت .
دەتوانین بڵێین ، بەریتانیا لەو وڵاتانەی کە لەژێر ھەژموونی خۆیدان ، ئۆپۆزسیۆنیشی ھەر لەناو منداڵدانی خۆی بۆی دروستکردوون ، بۆئەی ئەگەر ئەو وڵاتانە روخان یان ھەر کاتێک ئیکسپایەر دەبن ، ئەوەی دروستی کردووە دەبێتە شوێنگرەوەیان و ھەر ھی خۆی بن .
ئیخوان و تەواوی بزوتنەوەکانی ئیسلامی سیاسی لە ناو پێکھاتەی سوننە و حزبی دەعوە و گروپە میلیشیایتەکانی تری ناو پێکھاتەی شیعە و بزوتنەوە چەپەکان ، ھەر ھەمویان لە ناو منداڵدانی بەریتانیا لەدایکبوون ، کراون بە ئۆپۆزسیۆن و ئەلتەرناتیڤی وڵاتانی ناوچەکە .
کەواتە بەریتانیا لە رابردوو بە دوو پاکێج لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ھەڵسوکەوتی کردووە ، ئەو وڵاتانەی لەناو سەبەتەی خۆیدان ، ھەروەھا ئەو وڵاتانەی کە لە ناو سەبەتەی خۆیدا نین .
بۆ ھەردوو سەبەتە جۆرێک لە ئۆپۆزسیۆبی ئیسلامی جا ئیخوانی بن یان شیعی یان بزوتنەوە چەپە و عەلمانیەکانی بۆ دروست کردوون !
لەبەر ئەوەی زۆربەی وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست بەدەسەڵاتی دیکتاتۆری بەڕێوە دەبرێن بۆیە لە ئەگەری کودەتا و راپەڕین و ئیکسپایەربونیان ، ئەلتەرناتیڤی ئامادەکراوی بۆ داناون وەک شوێنگرەوە ، بەشێوەیەکێش کاری کردووە لە ژێرەوە کە ئەو ئەلتەرناتیڤانە، ئەمەریکا و زلھێزەکانی تر بە ھاوپەیمانی خۆیانیان بزانن و بگرە ھاوکاری و پشتگیری ئەوانیشیان بەدەست ھێناوە ، نمونەی ئینقیلابی ئێران و روخانی رژێمی بەعس لە عێراق ، پێشتر وا دەزانرا کە خومەینی لە ژێر ھەژمونی فەرەنسا دایە بەڵام دواتر وا دەرنەچوو ، بۆ عێراقیش ھەروەھا ، سەرەرای ئەوەی کە تەواوی کابینەکانی دوای روخانی رژێمی بەعس ، ئەمەریکا پێی وا بووە کە لەژێر ھەژمونی ئەودان ، کەچی دوای دەست بەکاربونیان بە پشتگیری خودی ئەمەریکا ، وا دەر نەچوون ، لەم کابینەی ئێستای عبدالمھدییش ھەرچەندە ناوبراو خۆی رەگەزنامەی فەرەنسای ھەیە بەڵام ئەگەر زۆرە ھەمان بابەتی ساڵی ١٩٧٩ی ئێران ھاوشێوەی خومەینی دوبارە بکاتەوە !

دەسەڵاتی کەمالیستەکان لە تورکیا بەرەو ئیکسپایەر بوون دەرۆیشت ، ئەلتەرناتیڤەکەی حزبێکی ئیخوانی ئیسلامی بوو ئێستا لەدەسەڵاتە .

لە عێراق حزبی بەعس لە دەسەڵات بوو بەھۆی ھەڵەی کوێتەوە تۆشی لەرزین ھات ، ئەلتەرناتیڤەکەی حزبی دەعوە و کۆمەڵیک سەرکردەی خاوەن رەگەزنامەی بەریتانی بوو .
سەرۆکایەتی کۆمار ، ھەرکەس لەوێ بووە خاوەن رەگەزنامەی بەریتانی بووە ، سەرۆکی پەڕلەمان ئیخوانی بوو ، سەرۆکی حکومەت حزبی دەعوە بووە !
سەبارەت بە وڵاتی تورکیا و قەتەڕیش حوکمەکەی ئێستایان ئیخوانیە.

بەریتانیا بەھۆی بەھاری عەرەبیەوە توانی تونس و لیبیا لە فەرەنسا وەربگرێتەوە ، دواتر میصریش لە ئەمەریکا وەربگیرێتەوە ، لە ھەرسێ وڵات ، حوکمی ئەلتەرناتیڤی ئیخوانی دەسەڵاتیان گرتە دەست کە ئەو سێ وڵاتەش کەوتنە ناو سەبەتەی بەریتانیاوە ،
بەڵام ئەمەریکا بەھۆی کودەتای عبدالفتاح سیسیەوە توانی بیخاتەوە ناو سەبەتەی خۆی ، فەرنساش توانی تونس وەربگرێتەوە و قائد سبسی گێرایەوە ، لیبیاش لە ئانوساتی گەرانەوەیەتی بۆ ناو سەلەی فەرەنسا.
ھاوشێوەی میسر و قەتەڕ ، بەڵام ئەمجارەیان ئەمەریکا ، سێ ساڵ پێش ئێستا ویستی بە کودەتا تورکیا بخاتە ناو سەبەتەی خۆی بەڵام شکستی ھێنا !

ئەمەریکا و فەرەنسا و رووسیا لەو شێوازەی کاری بەریتانیا شارەزابوونە بۆیە ئەوەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێ ، بەرپاکردنی شەڕێکی ساردی ناراستەوخۆیە لەگەڵ بەریتانیا .
ئەو شەرەساردە ھەمان ئەو گۆڕەپانانەی گرتۆتەوە کە وەکیلەکانی بەریتانیای لێیە !
تڕەمپ راستە جەوھەری ستراتیژەکەی بریتیە لە روبەروبونەوەی ئێران ، بەڵام بیرمان نەچێ ، ئەو شەڕی ئیسلامی سیاسی دەکات بەھەردوو باڵە سونی و شیعیەکەیەوە .
ئێستا ئەمەریکا شەری ئیخوان بە سعودیە و محمدی کوڕی سەلمان دەکات ، ھەر دوای دەستبەکاربوونی ناوبراو ، زۆربەی سەرکردەکانی ئیخوانی لە سعودیە لەشەوێکدا لەژێر بیانوی گەندەڵیدا دەستگیرکران و ئیفلاسی بە زۆربەیان کرد ، کوشتنی جەمال خاشوقچیش لەو چوارچێوەیەدایە کە یەکێکە لە یاریکەرە چالاکەکانی ئیخوان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ، بابەتی سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر تورکیا و کێشەی قەشەکە ، ئەویش لە چوارچێوەی ئەم شەڕەی ئیخواندایە !
لە سوریا و یەمەن و لیبیاش ئێستا ھەمان بنەما کاری بۆ دەکرێ بە پارەی سعودیە و محمد بن سەلمان.

ئەمەریکا پێی وایە ئەگەر وەکیلەکانی بەریتانیا لەو وڵاتانە لاوازبکات ئەوا ئەلتەرناتیڤ و ھەژمونی بەریتانیا لەو وڵاتانە کۆتایی پێ دەھێنێ ، بۆ ئەم مەبەستە یەکێک لە دەستەراستەکانی تڕەمپ محمد بن سەلمانە !
ئێران و قەتەڕ و تورکیا و حزبە ئیخوانی و دەعوەییەکانی شیعە و سوننە و چەپەکان و میلیشیاکانی سەر بەو سێ پێکھاتەیە لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە ھاوبەشەی ئەمەریکا و فەرەنسا و رووسیا دان و لە سەر بنەمای ئەو جەنگە ساردو ناراستەوخۆیەی نێوان ئەوان و بەریتانیا دایە .
بەریتانیا بەو وڵات و گروپ و حزبانە شەڕی مانەوەی نەخشەی سایکسپیکو دەکات و ھەوڵیداوە ھەژمونی خۆی فراوانتر بکات و لۆبیەکی بەھێزی میدیایی بۆ فەراھەم کردووە ھاوکار بە لەشکرێک سیخوڕ و خاوەن رەگەزنامەی وڵاتەکەی.

ئەگەر تڕەمپ و حزبی کۆماریەکان بۆ چوار ساڵی تر لە ئەمەریکا ھەڵبژێردرێنەوە ، ئەوا لەم جەنگەدا دەتوانن ھەنگاوی باش لەدژی بەریتانیا بچنە پێشەوە ، ئەگەر دیموکراتەکان ھەڵبژێرێردرێن ئەوا ئەم ھەنگاوە کێشەی گەورەی بۆ دروست دەبێت و دەوەستێت !

تێبینی /
پێش دوو ساڵ وەک یەکەم نوسەر دەستەواژەی جەنگی ساردی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیام بەکارھێناوە پێش ھەموو کەس .
ئەم بابەتە دەتوانرێ چەندین کتێب و توێژینەوەی لەسەر ئامادەبکرێ من لێرەدا زۆر بەکورتی خستومەتە بەردەستی بەرێزتان.




نەوتی کوردستان هۆکاری پارچەبوونی، نهێنی نەوت وگرێبەستەکان

ڕووداوەکان و گرێبەستەکانی نهێنی کەرکووک، لێکدانەوەی مێژوویی ئابووری

نووسەر: دوکتور پژواک کەوکەبیان

گرێبەستی هێڵی سوور و خاوەندارێتی نەفت

شیرکەتێکی نەفتی تورکی لە ساڵی ١٩١١ دا بە مەبەستی هەڵێنجانی نەفت لە وڵاتانی ژێر دەستەڵاتی ئەو سەردەمی عوسمانییەکان لەنێوان عوسمانی بە تایبەت دەگەڵ ئاڵمان ساز دەکرێ .ساڵێک دواتر ،بەشێک لە ناوچەی مووسڵ دەخرێتە ژێر دەستەڵاتی فەڕانسە ،واتە لە سەرچاوە نەفەتییەکانی لەو ناوچەیەدا دەبنە شەریک .بریتانیا و بانکدارەکانی لەندەن ،لە بەشدار بوونی فەڕانسە و ئاڵمان لەو سەرچاوە نەفتییانەی ئەو ناوچەیە کە وەک نەریتێکی مێژوویی سیاسی، لەژێر دەستەڵاتی خاوندارێتی ئینگلستان دا بووە، ڕازی نەبوون.ئەوەیکە زۆرتر بریتانیای تووڕە کردبوو،خۆلێ نیزیک کردنەوەی بە ئاسپایی ئالمان لە ئمپراتوری عوسمانی بوو.گرێبەستی ڕێگای ئاسنی بڕلین -بەغدا کە لە نێوان سوڵتانی عوسمانی و پادشای ئاڵمانی “قەیسەری دووهەم” دا بەسترا ،زۆربەی کارتێلی پووڵی -ماڵی و سیستیمی سیاسی بریتانیای نیگەران وتا ڕادەیەکیش ترساندبوو. ئەوە لە کاتێکدا کە شیرکەتی ئینگلیسی شێل خاوەنی بیست و پێنج لەسەتی گرێبەستەکەی هەووەڵ بووە. لەوگرێبەستە سەرەتاییەدا، هەرتک لایەن Deutsche bank  وRoyal dutch/ shellخاوەن بیست وپێنج لەسەتی بەشەکان وشیرکەتی نەفتی تورکی TPC باقییەکەی کە دەبێتە پەنجا لە سەتی ،لەلایەن بانکی نەتەوەیی تورکییە TNB خاوەندارێتی کراوە. لە ڕاستیدا یەکێک لە هۆیەکانی شەڕی هەووەلی جیهان، پێشگری لە سەنعەتی بوونی ئالمان و بێ بەری کردنی ئالمان لە نەفتی مێزوپۆتامیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی عوسمانییەکان بوو.بەرنامەکە ئەوە بوو کە، بە هەرەس هێنانی عوسمانی و داسەپاندنی گریبەستی تەسلیم بوونی و جەریمەی دارایی ،و قەرزدار کردنی بانکی نەتەوەیی تورکییە بەوجەریمەیە ،تەواوی سەرەتەکان “ئیمتیاز” نەفتی  ئێمەیان وەک جەریمە لە دەوڵەتی داڕماوی عوسمانی وەر بگرن ،هەر وەک کردیشیان.

Image result for red line agreement of 1928

پێکهاتننامەی هێڵی سوور “Red Line agreement”  یش هەر بەو هۆیەوە نێویان نا ،چونکوو ناوچەی جێگای مشتومڕ لەلایەن هێڵێکی سوور کە لەسەر خەریتە کێشراوە دیاریکرا. ئەوگرێبەستە، دەستەڵات و کارتێکەری شیرکەتەکانی بەهێز لە سەنعەتی نەفت، لەسەر سیاسەتی نەتەوایەتی هەر وڵاتێک نیشان دەدا. وئەوەش یەکێکە لەو خاڵە گرینگانە، کە هاوکاری شیرکەتەکانی نەفتی لە پلەی نێونەتەوەییەدا،کە هیچ مافێکی خاوەندارییەتی ئەو ولاتانەی کە خاوەن نەفت بوون، ڕەچاو نەکردووە.

لە ساڵی ١٩٢٩ دوای شکستی ئالمان و هەڵوەشانەوەی ئیمپراتوری عوسمانی ،بە کردەوە شیرکەتی نەفتی تورکی ،نێوی خۆی بە شیرکەتی نەفتی عێڕاق گۆڕی. لەبەر وەیکە بەشی عێڕاقییەکەی دەوڵەتی عوسمانی کە خاوەن نەفت بوو، هێشتا گرینگایەتی هەر مابوو.هەر لەو سالەدا دوای وتوویژێكی زۆر لەنێوان وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندی ،پێکهاتننامەی هێڵی سوور بە فەرمی واژۆ کرا وشیرکەتێکیان سازکرد کە بە شێوەی ڕیزبەندی ژێرەوەبوو:

  • شیرکەتی نەفتی ئێران وئینگلیس بە ٢٣،٧٥٪
  • شێل ٢٣،٧٥ ٪
  • کۆنسێرسیۆمی شیرکەتەکانی فەڕانسەوی ٢٣،٧٥٪
  • شیرکەتی پەرەی ڕۆژهەڵاتی نیزیک – پێنج شیرکەتی ئەمریکایی بە ٢٣،٧٥ ٪ وەخۆ دەگرت
  • و گوڵبۆنکیان ئەرمەنی ٥٪

لە ساڵی ١٩٦٢ ،ڕژیمی شۆڕشگێڕی عەبدولکەریم قاسم دەستووری ژومارەی ٨٠ ی دەربڕی کە لەودا ٩٩،٥٪ خاوەندارییەتی شیرکەتی نەفتی عێڕاقیان وەسەر شیرکەتی نەتەوایەتی نەفتی عێڕاق خستەوە.ساڵێک بەر لەوەش قاسم داوای ٢٠٪ لە خاوەندارێتی و ٪٥٥ لە قازانجی شیرکەتی عێڕاق ،کە لەڕاستیدا ئینگلستان خاوەنی بوو کردبووە .برپرسە پلە بەرزەکانی بریتانیایی وئەمریکایی و شیرکەتگەڵێکی چەند نەتەوەیی ،خوازیار بوون کە دەوڵەتی کێندی، زەختێکی زیاتر بخاتە سەر ڕژیمی قاسم ،و لە ئاکامدا قاسم بە کودەتایەکی سەربازی لە فێورییەی ساڵی ١٩٦٣ دا ڕووخا.هێندیك بەڵگە ،تێوەگلانی ڕێکخراوی سیخوری ناوەندی ئەمریکا CIA لەو کودەتایەدا دەردەخەن، کە هێشتا ڕاست ودرووستی ئەوئیدیعایە نەسەلماوە.بەلام،بەگوێرەی بنەمای شاهیدەکان کە  هێندێک لەبەرپرسانی پێشووی سیا بوون دەڵێن:کە سیا حەولی دینەوەی ئاڵتڕناتیوێكی گونجاوی لە نێو ئەرتەش دا، بۆ قاسم دابوو.

وێنەی مەسعوود بارزانی “مێرمنداڵ” و عەبدولکەریم قاسم لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٨ – ١٩٦٣ دا

دوو بۆری (کەرکووک -مەدیتەرانە) بۆ ڕاگواستن

نێوان ساڵەکانی ١٩٢٧ و١٩٣٤ دەستەڵاتەکانی زاڵ بە سەر گڕێبەستی سایکس پیکۆدا .وەک خاوەن ئەو وڵاتانە کە نەفەتیان تێدایە بڕیار دەدەن، کە نەفتی کەرکووک بۆ بەندەرەکانی خۆیان لە حەیفای بریتانیا و ترابلۆسی فەڕانسە ڕابگوێزن .بۆیە لە ١٥ سێپتامبری ساڵی ١٩٣٤ دا بە گوێرەی پڕۆژەیەک بە مەبەستی ڕاگواستنی سەرچاوەی گەوەرەی نەفتی کوردستانی عێڕاق (کەرکووک) بە سەرپەرەستی وخاوەندارێتی ئینگلستان و بەشداری شیرکەتی نەتەوەیی نەفتی عێڕاق و شیرکەتی فەڕانسەوی وئەمریکایی، قەراریان دانا کە نەفت لەڕیگای بۆری باباگوڕگوڕی کەرکووکەوە بۆ بەندەرەکانی ژێر نفوزی فەڕانسە وئینگلستان “دوو دەستەڵات کە ڕۆژهەڵاتی ناوینیان بەش کردبوو) سەربەرەژێر بێتەوە. هێڵی بۆری باشوور بۆ حەیفای ئیسڕائیل و بۆری باکوور لە سوورییە وبەندەری تڕابلۆسەوە بۆ مەدیتەرانە بگەیێندرێ.(وێنەی خوارەوە).

.

هێڵی بۆری باشوور لە ساڵی ١٩٣٥ تا ١٩٤٨ دا، نەفەتی کەرکووکی دەگەیاندە بەندەری حەیفا لە ئیسڕائیل ،کەرکووک بۆ ئەلحەدیسییە لە باشووری ئەلتەنەف لە لای باشووری سوورییە، لە ناو خاکی عێڕاق دا .لەو ڕێگایەوە کە ئەو دەم کاری پێدەکرا دەچووە بەندەری حەیفا و لە مەدیتەرانە لە نەفتکێشەکان بار دەکرا .ئەو بۆری نەفتە لە دەهەی ١٩٣٠ دا هێشتا کاری هەرپێدەکرا، تا ئەوەیکە شەڕی عەڕەبەکان و ئیسڕائیل داگیرسا،لەماوەی شەڕی نێوان فەلەستینییەکان و جوولەکەکان دا،لە ئاکامی شەڕی پارتیزانی جوولەکەکان بەتایبەت ئەرتەشی “هاگانا” دەگەڵ دەوڵەتی سەقامگیربووی ئینگلستان لە فەلەستین (palestine mandate) و کڕین و خاوەندارییەتی زەوی وزارەکانی عەڕەبەکانی فەلەستینی،  سەربەخۆیی ڕاگەیاند. پەیوەندی گرژی نێوان بریتانیا ووڵاتی جوولەکە مەرگی ئەو هێڵە بۆریەی لێکەوتەوە. لێرە دەردەکەوێ کە لەبواری مێژووییەوە، بە چەند دەلیل بریتانیا لەو مشتومڕەدا پشتیوانی فەلەستینییەکان و عەڕەبەکان کردووە.

دوای ساڵی ١٩٤٨ .نەفتی کەرکووک لە ڕێگاییەکی ترەوە،لە بەندەری جەیحان لە تورکییە هەناردە دەکرێ. ئەو کارەش ڕەزایەتی ئەمریکای لە دوو بوو ،چونکوو تورکییە هاوپەیمانی ئەمریکا ولە بەرەی دژبەری شووڕەوی دا بووە .تورکییە دەرامەدێکی بەرچاوی لەو رێگایەوە دەستەبەر دەکا، لەودواییانەدا ئاگاداری تورکییە بە ئیسڕائیل، تێوەگلانی لە کارو باری سوورییە ،عەفرین  وحەولی لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئیدلیب بە مەبەستی بەرگری لە کردنەوەی سەرلەنوێی ئەو ڕێگایە و ترس لە هەڵبڕینی بۆری نەفتی کوردستان کە بە ڕێگای تورکییە دا هەناردە دەکرێ هەڵیگرتووە.تورکییە ئاگاداری داوەتە ئیسڕائیل کە هەر پەرەپێداێک بە بۆری کەرکووک-مووسڵ -حەیفا ،چەستی جیددی دەخاتە نێوان پەیوەندییەکانی تورکییە و ئیسڕائیل .گرینگایەتی ئەو بۆرییە ،هەرئەوەندەیە کە لەشەڕی جیهانی دووهەمدا ،ئاڵمان دەیەویست کۆنتڕۆڵی ئەو بۆرییە نەفەتییە بخاتە ژێر دەستی خۆی.

ڕیگای دووهەمی ڕاگواستنی نەفتی کەرکووک بۆ مەدیتەرانە ،ڕێگای باکوورە کە لە ئەلحدیسییە بۆ ئەبووکەماڵ ،پاڵمیرا و حومس بۆ بەندەری ترابلۆس بوو ،کە لەلایەن کۆریدۆری تەڕتووس -لازقییەوە دەور دراوەتەوە.ئەو ڕێگایە، بە هۆی دەستەڵاتی سەربازی چەپ و سوسیالیستەکان و حیزبی بەعس لە ساڵی ١٩٥٤ و واژۆی گڕێبەستی سەربازی ڕووسییە ،هەر بە کردەوە داخر.ڕووسییە ئاستەنگی بۆ ڕەت کردنی ئەوبۆرییە لەخاکی سوورییە ساز کردبوو.هێندێک لە ڕاپۆرتەکانی ئەمریکایی (گۆڤاری فاریس پاڵسی) باسی ئەوە دەکا، کە بە هۆی وەیکە ئەمریکاییەکان دەیانەویست کاری ئەو بۆرییە هەر بەردەوام بێ ،بۆیە ئینگلستان لە ڕاستای بەرژەوەندی خۆی دا دەیبینێ کە بەستێنی کودەتایەکی سەربازی چەپ و بەعسییەکان بڕەخسێنێ،کە هەرتک بۆرییەکانی مەدیتەرانە دابخرێن و نەفتی عێڕاق لە دوو مەیدانی (کەرکووک و باشوور)، تەنیا لە ڕێگای بەندەری بەسرە و باشووری عێڕاقەوە ،کە لە ژێر چاوەدێری ئینگلستان و دانیشتوانی شیعەی نیزیک بە بریتانیا دان،ڕەت ببێ .لەڕاستیدا بریتانیا بە کودەتای چەپەکان ،ڕووسییەی ڕەکێشی سوورییە دەکا، تا ئەمریکا وفەڕانسەی لە سوورییە بکاتە دەرێ و لەئاکامدا، دەستێان لەنەفتی کەرکووک ببڕێ .کەوابێ ،تێوەگلانی رووسییە لە سوورییە،سەبارەت بەوەیەکە، تەواوی بۆرییە نەفتەکانی کە دێنەوە ئوروپا ،لەئیختیار خۆیدا بن.

کوردستان لەسەر دەریای نەفت

بە گوێرەی ئەو ئامارەی کە شیرکەتی چالاک لە مەیدانی نەفت و گاز دا بڵاویان کردۆتەوە، کوردستان خاوەن سەرچاوەیەکی لانیکەم ٦١ میلیارد بۆشکە نەفتە، وهەر ئێستا هەناردەکەی شتێک تا ٦٠٠ هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا بەردەوامە .زۆربەی لەوهەناردەیە ،لە ڕێگای بۆری کەرکووک کە دەچێتە شاری جەیحان لە تورکییە ولەوێوە بۆ بازارەکانی رووسییە و ئوروپا هەناردە دەکرێن .بە ئاماژە بە هێندێك بەڵگەی تر و بنەمای زانیارییەکانی پێکهاتەی جوغڕافیایی ئەمریکا (USG)،کوردستان خاوەن ٥٠ تا ١٠٠ میلیارد بۆشکە لە باشترین جۆرئ نەفتە کە لە جوغڕافیای گەمارۆدراو لەلایەن جیرانە دوژمنەکانییەوە.

نەخشەی سەروەو، هی ڕۆژنامەی نیویوڕک تایمزە. لەڕێکەوتی ١٥ سێپتامبری ساڵی ١٩٣٥دا. لەو خەریتەدا بە ڕوونی بەرینایەتی و بەرفرەوانی سەرچاوە نەفتییەکانی کوردستان گەمارۆدراو لە ئێران و عێڕاق نیشان دەدا. ئەو خەریتەیە جارێک لە ساڵی ١٩٣٥ لەو رۆژنامەیەدا چاپ کراوە ولەهیچ سەرچاویەکی دیکەوە ئاماژەی پێنەکراوە و دووبارە بڵاونەکراوەتەوە.

گۆیا خاوەنەکانی ڕاستەقینەی ئەو سەروەت و سامانە نابێ هیچ زانیارییەکیان لەوبوارەدا ببێ.

لە سەر بنەمای ئامارێک بەر لە سەربەخۆیی کوردستان، کە لەبەر دەستدا بووە ،عێڕاق پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانە بووە کە نەفتیان هەیە .بەشی کوردستانی لە سەرجەمی ئەو ڕادە یە ٤٠٪ سەرچاوەکانی نەفتی عێڕاقە. دوای سەربەخۆیی ،کوردستان بە تەنیایی دەتوانێ بە قەرایی هێزەکانی ئابووری ناوچەکە، نەخش وەستۆ بگرێ. خشتەی سەرەوە چۆنیەتی وڵاتی کوردستان دوای سەربەخۆیی نیشان دەدا. لەسەر بنەمای هەناردەی نەفتی  ١،٨ میلیون بۆشکەی ڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٨ دا ،ساڵێ ٣٣ میلیارد دۆڵار بە گویرەی بۆشکەی ٥٠ دۆڵار دەرامەدی بووە. ئەو ڕادە زەخیرە نەفتییە بە قیمەتی ئەوڕۆش ٩٣ ساڵی تر دەتوانێ بەردەوام .

شەڕی ئێران و عێڕاق

گرینگایەتی بەردەوامی شاڕەگی نەفت لەکەرکووک تا ئەو ڕادەیە یە، کە لە ماوەی تەواوی ئەو ساڵانەی شەڕی ئێران و عێڕاق ،فڕۆکەکانی ئێرانی قەت ناوەند و چاڵاوەکانی نەفتی کەرکووکیان بۆمباران نەکرد ،گۆیا بێ پسانەوە سازانێک لە نێوان کۆماری ئێران و ئینگلستان دا بووە، کە شاڕەگی بۆرییە نەفتییەکان نەوەستن.سەرەڕای ئەو گشتە خەساڕەتەی ئینسانی ،وادیار بوو کە، زلهێزەکان قەت نەبوونە ئاستەنگی شەڕی کاولکارانە و فەوتانی ئەوانە ،تا ئەوێ ڕۆژێ، کە شەڕی نەفتکێشەکان دەستیان پێکردووە.ئێران بە تۆڵەی پشتیوانی ولاتانی کەنداوی فارس لە سەددام ،دوو کەشتی کوێتی کردە ئامانج و ئەمریکاش بە چاوتروکاندنێکی کەمتر لە چەند کاتژمێردا ناوە بچووەکانی ئێرانی نوقم کردن و ئێران دوای ئەو ڕووداوە و هێنانی شەڕی مووشەکی بۆ شارەکانی ناوەندی بە تایبەت شارە فارس نشینەکان(شەڕی ٥٢ ڕۆژەی مووشەکبارانی شارەکان) بوو، کە ئاگربەسی پێشنیاری سەددام وڕێکخراوی نێو نەتەوەیی قەبوول کرد.

کەرکووک، کرماشان و بۆمەلەرزە

هەرچەند ئەو سنوورە سیاسیی دەستکردانەی بەشەکانی کوردستانیان لێکدابڕیوە ،بەلام سروشت وزەویناسی ،خاک و نیشتیمان، پێکەوە دەلکێنێ، ئەگەر سرنج بدەینە خەریتەی ساڵی ١٩٣٥،سەرچاوە و سفرە نەفتییەکانی کوردستان لە بەشی کرماشان وئیلام دڕێژەیان هەیە، بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سایتی  ،oilprice  شاری دێهلۆڕان زیاتر لە ٥ میلیارد بۆشکە نەفتی لە ژێر دا هەیە ،وهەر ئێستا گۆیا ڕۆژانە زیاتر لە  ١٠٠٠٠٠ هەزار بۆشکەی لێهەڵدێنجن . سەرەڕای ئەوبومەلەرزانەی کە نێوان نێوان لە ناوچەی دێهلۆڕان و ئیلام  دێن ،ئەو گومانە پشتڕاست دەکاتەوە، کە ڕەنگبێ دوو مەبەستی تایبەتی لە دەستکردبوونی ئەو بومەلەرزانەدا هەبێ.

١-ئێمە پێشوو دەمانزانی، کە خەریکن ٣میلیۆن کەس لە دانیشتوانی ناوەندی ئێران بۆ قەراخ مەکران ڕاگوێزن. دەلیلی ئەو گواستنەوانە و گۆڕینی دێمۆگڕافی ناوچەکەش  ،دەتوانێ بە هۆی بوونی سەرچاوەی نەفتە لە کوردستان بێ .ئەگەر ئێستا بە هیچ شتێک لە ناوچەی بەلوچستان و مەکران پەرە نادرێ ،بەڵام ڕەخسێندراوی بەستێنی بە فارسیزە کردنی ناوچەکە دیارە.بۆیە بوونی پڕۆژەیەکی ،وەک ئەوەی بەلوچستان بۆ ناوچەکانی زاگڕۆسیش بە دوور لە زەین نابێ .پێڕانەگەییشتن و نوێژەن نەکردنەوە ماڵە ڕووخاوەکانی بە هۆی بومەلەرزە و هاندان بۆ کۆچکردن، خۆی مەبەستی چۆڵکردنی ناوچەکە وتاراندنی کوردە لە وڵاتی خۆی ، کە خاوەن سەرچاوەیەکی بەرینی نەفتە .دنەدانی ئەودواییانەی هێزەکانی حشدی الشعبی لەودیوی سنوور لە ناو عێڕاق و چۆڵکردنی هێندیک لە گوندەکانی دەور وبەری خانەقین لە کوردستانی عێڕاق ،ئەوەمان نیشان دەدا ،کە هاوئاهەنگییەک بە مەبەستی گۆڕینی دێمۆگڕافی لەهەرتک دیوی سنوورەکان دا لە گۆڕێیە ،بە داخەوە ئیستیبداد و پاوان کردنی زانیاری و مێدیایی، بەرهەڵستە لە سەر ڕێی تویژنەوەیەکی زانستییانە ،کە خۆی ئەوڕاستییە دەسەلمێنێ .

٢- نووسەری ئەو چەند دێرە لە بابەتی (بۆچی ئاخوندێکی ئیسفەهانی نێوی بنەماڵەیی خۆی بە کرماشانی دەگۆڕێ ) دا،ئاماژەی بە ڕەوتی گۆڕینی پێناسەی مەزهەبی لەکرماشان کردووە.بە سرنج بە ڕێکەوتی ساڵی ١٩٣٥ و گرێبەستی دوو بۆری نەفت ،پەیوەندییەکی واتادار، لەنێوان بەرنامەی پەرە بە شیعەگری لە ناوچەکانی ئیلام ،کرماشان و بە تایبەت مریدانی ئایینی یارسانی دا دبیندرێ .کیشەکە کاتیک زەق دەبێتەوە، کە هەر لەودیوی سنوور لە خانەقین یش ،حەولێکی هاوشێوە(گۆیا نێوان ئێران و بریتانیا) بۆ نیزیک کردنەوەی مەخموور وخانەقین ونەجەف و کەربەلا دەراوە ولەوانەشە واتیکانی شیعە  لە داهاتوودا سەرهەڵبدا. .بەرنامەی بەر لە شۆڕش و دوای ئەویش، کە لەدەوری پێکهێنانی لانی زۆری حەوزەکانی عیلمییە لە لؤرستان ،کرماسان وئیلام دەخولاوە ،تەواویان لەسەربنەمای بۆری و سەرچاوەکانی نەفتی ژێر زەوی کوردستان داڕێژراون .

٣- بە سرنج لە هاوبەشی سەرچاوە ژێر زەوییەکان ،ئەگەری لێدانی تونێل یان کاناڵی بەیەکەوەلکاندنی نەفتی ژێر زەوی بە دوور لەزەین نییە .بۆیە تەقاندنەوە یان لەرزاندن و ڕاچلەکاندنەکانی لەگۆڕێ، لە ڕاستای ڕاگواستنی سفرە ژێر زەوییەکانی نەفتی ناوچەی خانەقین دەتوانێ بێ .لە بواری موهەندیسی و تێکنیکییەوە، تا چ ڕادەیەک ئەو هەڵسوکەوتە دەتوانێ بلوێ ،پێویستی بە توێژینەوەیەکی زیاترە. ئەگەر سرنجی بدەینێ، دەلیلی ئەوەیکە ڕۆژێک دوای وەیکە کەرکووک لەلایەن عێڕاقەوە سەر لە نوێ داگیردەکرێتەوە “وایران” شیرکەتی BPدەگەل دەوڵەتی عێراق بۆ ماوەی یەکساڵ گڕێبەستێکی نەفتی دەبەستن.ئەوپرسیارە دێتە بەر، کە ئایا، بریتانیا لە ماوەی ئەو یەکساڵەدا بە یارمەتی ئێران و کەلک وەرگرتن لە شێوەکانی موهەندیسی، دەیەوێ بە ژێر زەویدا بۆری نەفەتی له نێو مەیدانی ژێرزەوی کەرکووک ،خانەقین و دە‌هلۆران بگوازێتەوە ؟

پوختە وئاکام

هەر ئێستا هەلومەرجی حقووقی گڕێبەستی هێڵی سوور ڕوون نییە .هەرچەندیش لەبواری مێژوویی ،جوغڕافیایی و خەڵکناسی ،ئەوە بۆ عێڕاق و کوردستان ڕوون بۆتەوە ،بەلام ئەوەیکە زۆر دیارە وسەلماوە ئەوەیە، کە دوای ڕێفڕاندۆم لەبواری قانوونییەوە خاوەندارێتی ئەو خاکە و سەرچاوەکانی دراوەتە کوردستان.

لەسەربنەمای یەک لێکۆڵینەوە ،لە ماوەی سەت ساڵی ڕابردوو دا، تا ڕادەیەک، نیوێک لە خەڵكی کورد بە دەلیلی کوشتار،کۆڕەوی تۆبزییانە ،گەمارۆی ئابووری و جینایاتی ولاتانی حاکم بە سەریانەوە، لەناو چوون وکوژراون. ئەگەر جینایەت و کۆمەڵکوژی ڕووی نەدابوایە ،کوردستان بە تەواوی گیانبەختکردووان و دانیشتوانییەوە نیزیک بە ٨٠ میلیۆن کەس دەبوون وئەوەش دیارو ڕوونە،کورد دەبوونە دەستەڵاتی هەووەڵ یان دووهەم لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

ئێستا کە کوردەکان دوای سەت ساڵ خەبات و گیانفیدایی بۆ ڕزگاری لە چەنگ ئیستیعمار و داگیرکاری ،بڕیاریان داوە کە بە ئازادی و سەربەخۆیی بژین ،ئێوە ئەی خەڵکی خاوەن ویژدان و شەڕەفی جیهان ،دەستی بەڵێن بدەنە نەتەوەیەکی داگیرکراو و ئاشتیخواز،شەڕف و ویژدانی خۆتان بکەنە قازییەکی عادڵ وزەخت بخەنە سەرحکومەتەکانی خۆتان ونوێنەرایەتی دەنگی کپکراوی نەتەوەیەکی ژێردەست وداپلۆسیندراو بن کە ئەویش بتوانێ وەک ئێوەی ڕزگاربوو، بزاوی دژە ئیستیعماری خۆی لە ڕۆژهەلاتی ناویندا بە ئاکام بگەیێنێ. کوردەکان بە سازکردنی ولاتێكی سەربەخۆ وئازاد ،دەتوانن بە ڕەوتی دزێوی ژیاندنەوەی ئیستیعماری دەرەکی ،شەڕی بێ ئاکام و کاولکار لەناوچەکە ،گرێبەستگەلی نهێنی‌ و ستەمی نەتەوەیی ،مەزهەبی کۆتایی بێنن. سەرهەڵدانی کوردستانێكی ئازاد وسەربەخۆ هەم یارمەتیدەرە بۆ ئاوەدانی و ئازادی بۆ ناوچەکە وهەمووجیرانەکانی،وهەم لە ماوەی ١٥ تا ٢٥ ساڵێشدا دەتوانێ ببێتە یەکێک لە سێ هێزی گەورەی کشتوکاڵ- نەفتی وئابووری لە ڕۆژهەلاتی ناویندا .

هەر جۆرە کەلک وەرگرتن ،کۆپێ و بڵاوکردنەوەی ئە وبابەتە بە بردنی نێوی نووسەر و سەرچاوەکە ئیزن پێدراوە

سەرچاوەکان:

State Dept, The Red Line Agreement, https://history.state.gov/milestones/1921-1936/red-line

Riches Beneath the Earth, Colbert C. Held, From Middle East Patterns. People, Places and Politics 2000, Westview Press

William Stivers; A Note on the Red Line Agreement, Diplomatic History, Volume 7, Issue 1, 1 January 1983, Pages 23–34, https://doi-org.ccl.idm.oclc.org/10.1111/j.1467-7709.1983.tb00380.x

https://foreignpolicy.com/2018/09/18/once-upon-a-time-america-needed-syria/

http://www.mafhoum.com/press6/170E12.htm

http://wondersofworldengineering.com/oilroute.html

https://oilprice.com/Geopolitics/International/Who-Profits-From-Irans-Oil-Major-Exodus.html




تایبەتمەندی دەوڵەت

 

نووسەر :ئاین ڕاند  

وەرگێڕ لە سۆئێدییەوە: حامید مائیلی

ئاین ڕاند کێیە ؟

باوکی ئاین ڕاند دەرمان فرۆشێکی جوولەکەی ڕووس بووە کە دووکانەکەیان وەک هەموو خاوەن شیرکەتە بچووکەکانی دیکە لە سەر دەمی سۆویەت دا دەستی بە سەر داگیرا و لێیان ئەستاندن.دوای وەیکە بە سەرکەوتوویەکی بەرچاو زانستگای لە پێترسبورگ تەواو دەکا، ئاین ڕاند لە ساڵی ١٩٢٦ دا بە هیوای ژیانێكی باشتر ڕوو دەکاتە ئەمریکا . لە بەشی سەنعەتی فیلمسازی لە نێوان ساڵەکانی ١٩٢٦ تا ١٩٤٩ دا دادەمەزرێ و دەست بە کار دەبێ بەڵام لە بواری ئابوورییەوە هەڵومەرجێکی ئەوتۆی نابێ ، لە کاتی بێکاریدا سەر قاڵی نووسینی کتێب لە مەڕ فاشیزم و کۆمۆنیزم دەبێ  ،بەڵام سەرەتای ساڵی ١٩٤٣ بوو کە لە فرۆشی کتێبەکانی هەلومەرجی ئابووریی ڕوو بە باشی چووە ،دوای ئەوەش بوو کە بە کاری بێ پسانەوەی وەک نووسەر و فەیلەسوفێک بژیوەی ژیانی خۆی دەستەبەر دەکرد .

Image result for ayn rand

ئاین ڕاند تێئۆریسییەنێک بوو دژ بە هەر ئیدئۆلۆژییەکی وەک پادشایەتی ، سوسیالیزم ، فاشیزم ، ئاناڕشیزم کە داڕێژەری کۆمەلگایەکی کۆگرایانە بوون.تەنانەت دژ بەو باوەڕەش بوو کەپێیان دەگووت ئانارکۆ کاپیتالیسم “ئاناڕشیسمی سەرمایەداری” و هاوکات ڕەخنەگرێکیش لە لیبرالیزم .سەرەڕای وەیکە ئەو گەورەترین مەترسی لە کاپیتالیسم و تاکگرایی دا دەدیت ،چەواشەکارییەکانی زەقی لەتوانایی پاساوەکانی کاپیتالیسم دا، وەک بەڵگە بۆدیفاع لە ئیدئۆلۆژییەکانیان دا بە بێ ڕەچاوکردنی بچووکترین بنەمایەکی ئەخلاقیدا دەدیت .هەر لەبەر ئەوەش بوو پەنای بۆ تێئۆرییە زانستییەکان و ئەخلاق وەک یارمەتیدەر برد و سیستیمێکی فەلسەفی تایبەت بە خۆی هێنایە دی کە لە ڕێگاێ دیفاع لە عەقڵ، ئەو خوازیارییە ڕوونکەرەوانە کە دەیەویست وەک ئاڵترناتیوێک لە هەمبەر ئەو ئیدئۆلۆژییە داسەپاوانە دا بە وتەی خۆی ،کە دونیای داگرتبوو، پارێزەری مافەکانی تاک لە هەمبەر کۆگرایی بێ . ئاین ڕاند بۆ ڕووناکبیران و خویندکاران کە دژایەتییان لەگەڵ هەلومەرجی لە گۆڕێی و ئەو ٦٨ ڕێکخراوە دەستە چەپییانە دەکرد، مەزنترین پێشەنگ بوو لە ئەمریکا، زۆربەی نەسلی لاوانی ئابووری زان ، فەیلەسۆفان ، لێکۆڵەرەوان ، بیرۆکەی ئاین ڕاند یان وەک سەرچاوەیەک لە مەڕ بیرۆکەی تاکگرایانە دەڕوانی و تەنانەت بۆ بەشێکی زۆریشیان ئەو بیرۆکەیە وەک شەپۆلێکی بە جیهانی کردن و بە لیبرالی کردنی ئەو تێئۆرییە کە لە ساڵەکانی ١٩٨٠دا،کە خۆشی ببووە نموونەیەک تا دوایین هەناسەی ژیانی وەک ڕخنەگرێک لە لیبرالیزمی نوێ ”نێئۆلیبرالیزم و لیبرتاریالیزم” هەر مایەوە . ولە سەر ئەو باوەڕەش بوو کەدامەزراندنی سیستیمی کۆگرایی لە کۆمەڵگادا گەورەترین مەترسییە لە سەر ژیانی تاک بۆ ئازادی بیر و ڕا دەربڕێن و داڕشتنی ژیانێکی ئازادانە ودڵخوازانە .ئاین ڕاند لەگەڵ یەکێک بە نێوی فڕانک ئۆکونوور ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابوو .ئاین ڕاند لە تەواوی سەردەمی ”مەک کارتی” دا وەک کەسێکی کۆمۆنیست کە گەرای لە هالیوود دانابوو سەیر دەکرا . ئەو فیلمی (گۆرانی و رووسییە”ی لەگەڵ واقیعییەتی سۆویەتی هەڵدەسەنگاند و پێیوابوو کە ئەو فیلمە ڕواڵەتی سۆویەتی ڕازاندۆتەوە .ئاین ڕاند یەکێک لە لاینگرانی شێلگیری ئازادی بیر و ڕای بێ سنوور بوو.

فەلسەفەی سیاسی

دەوڵەت پێکهاتەیەکە کە توانایی بەڕێوەبردنی هێندیک یاسا بە مەبەستی دابینکردنی هەڵسوکەوت و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی دە جوغڕافیایەکی دیاریکراوی دا هەیە . گەلۆ ئینسانەکان پێویستیان بەوتۆ پێکهاتەیەک هەیە و بۆچی ؟ عەقڵی ئینسان ،سەرەڕای وەیکە کەللایەکی بنەمایییە بۆ ژیان ،کەرەسەیەکیشە بۆ دەستەبەر کردنی زانست ،تا بتوانێ بە گوێرەی ئەو زانستە کردەوەکانی خۆی بخاتە سەر ڕێگایەکی ڕاست و بێ خەوش ،پێداویستی بنەمایی ئینسان ئازادیی فکر کردنەوەیە تا بە گوێرەی هەڵوێستی واقیعگرایانە بتوانێ هەڵسوکەوت و کاردانەوە لە خۆی بنوێنێ . ئەوەش بەو مانایە نییە کە ژیان لە دووڕگەیەکی چۆل و هۆل وبە تاقی تەنیا وڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی ئەوە ،ئینسانەکان دەتوانن دە پەیوەندی دەگەڵ یەکتر بەرژەوەندییەکی زۆر و زەوەندییان بۆ یەکتر ببێ . شوێنێکی کۆمەڵایەتی گرینگترین سەرچاوەیە بۆ ژیانێکی  سەرکەوتووانەیە . هەلبەت دیارە بە هێندیک شەرت و مەرجەوە . دوو قازانجی بەرچاو کە لە ژیانی کۆمەڵایەتییەوە دەستەبەر دەکرێ، زانستە و توجاڕەت .ئینسان تەنیا زیندەوەرێکە کە دەتوانێ توێژ لە سەر توێژی زانست لە نەسلێکەوە بۆ نەسلێکی دیکە هەم ڕابگوێزێ و هەم پەرەی پێبدا، وپۆتانسییەلی ئەو زانستە کە دەکەوێتە دەست ئینسانەکان  گەورەتر و زیاتر لەوەیە کە تاکێک لە کۆمەلگادا بتوانێ بەتاقی تەنیا دە ماوەی تەمەنیدا دەستەبەری بکا .هەر ئینسانێک لەو زانستە کە خەڵکی دیکە دەستەبەری دەکەن کەلکی یەکجار زۆر لێوەردەگرێ، وگرینگایەتی لایەنی دووهەم دابەشکردنی کارە :دەکرێ ئینسان خەریکی هێندیک کار لە بوارێک دا بێ و دەگەڵ خەڵكی دیکەش تێکەڵاویی هەبێ و کەلک لە پسپۆڕایەتی ئەوان کە دە بوارەکانی دیکەدا هەیانە وەربگرێ .ئەو شێوە هاوکارییانە وادەکەن کە هەموو ئینسانەکانی بەشدار دەو گەلەکۆمەدا زانستی گەورەتر ، لێهاتوویی زیاتر ،دەستکەوتی زیاتر لە دە هەڵسەنگاندنێک دەگەڵ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆیان لە دوورگەیەکی چۆل و دوورە دەست یان لە پەڵە زەوییەکی کە تەنیا ژیانی خۆی پێ دابین بکا دەست دەکەوێ .

هەر ئەو بەرژەوەندییانەن کە بنوێنەرن و دیاری دەکەن کە لێهاتوویی و شیاوی کام لەو ئینسانانە لە ئەوانی دیکە زیاترە ،جا دیارە ئەو لێهاتووییەش دەگەرێتەوە سەر ئەوە کە لەچ کۆمەڵگایەک دایە .

کۆمەڵگایەک کە مرۆڤ لە بەرهەمی دەستڕەنجی خۆی بێ بەری دەکا ،یان دەیانکاتە کۆیلە یان حەولی بەرتەسکردنەوەی ئازادی بیر وڕایان دەدا، یان مەجبووریان دەکا بە پێجەوانەی هەڵسەنگاندنی عەقلی خۆیان هەڵسوکەوت بکەن ،یان گرفت وکێشە لە نێوان ئیمکاناتی کۆمەڵایەتی و داخوازی سروشتی ئینسانەکاندا ساز دەکا ، ڕاشکاوانە دەبێ بڵێین ئەوە قەت کۆمەلگا نییە .بەڵکوو ئەوانە تاقمێکن کە لە دەوری یەک کۆبوونەوە وبە گوێرەی یاسای باندێکەوە ئیدارە دەکرێ ،ئەوتۆ کۆمەلگایەک هەموو نەریتی پێکەوە ژیانی مرۆڤایەتی تێدا دەفەوتێننرێ و هیچ پاساوێک بۆ ئەوەیکە نوێنەرایەتی یان بەشداری ئەوتۆ کۆمەڵگایەک لە گۆڕیدا نییە ،تەنانەت هەڕەشەیەکی گەورەشە بۆ ژیانی دوا رۆژی مرۆڤایەتی  .ژیانی دووڕگەیەکی چۆل و دوورە دەست زۆر ئەمنتر و  شیاوترە و بۆ هەلسەنگاندنیش نە دەگەڵ رووسییەی شوڕەوی و نە ئالمانی نازی نابێ  .

ئەگەر مرۆڤەکان بیانەوی دەکۆمەڵگایەک کە لە پێکەوە ژیان و ئاشتی و بەرهەمهێنان  و بدە وبەستێن وبە هانای یەکترەوە هاتن تێیدا سەقامگیر بێ و ئەخلاق وشارستانی و نەریتەکانی کۆمەڵایەتی دەستەبەر کرابێ ،دەبێ لە سەربنەمای پرنسیپی ڕەچاو کردنی مافی تاک بنیات نرابێ .ئێعتڕاف بە مافی تاک بە مانای ئێعتڕاف کردنە بە مافی سروشتی ئینسان واتە مافی ژیان .

مافی ئینسانان دەتوانێ بە هۆی دەکار کردنی تووند وتیژی فیزیکییەوە پێشێل بکرێ . تەنیا بەو ڕەفتارە فیزیکییەوەیە کە دەکرێ هەڕەشەی مەترسی لە سەر ژیانی یەکی دیکە هەبێ، یان بکرێتە کۆیلە یان داپلوسیندرێ یان ئاستەنگ بۆ گەییشتن بە ئامانجی ساز بکرێ یان مەجبوور بکرێ کە بە پێچەوانەی هەڵسەنگاندنی عەقڵی خۆی هەڵسوکەوت بکا .

شەرتی کۆمەلگایەکی شارستانی دەوەدا خۆدەنوێنێ کە تووند تیژی فیزیکی دە هەموو بوارەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتییدا قەدەغە کرابێ.ئەگەر کێشەیەکیش دە نێوان ئینسانەکاندا هەبێ دەبێ لە ڕێگای وتووێژ و یەکتر قانیع کردن و تەوافوقێکی دلخوازانە و هەمەلایەنە چارە سەر بکرێ .لە بەرچاوگرتنی مافی ژیانی تاک ،و ئێعتڕاف بە مافی دیفاع لە خۆ و تۆڵە ئەستاندنەوە ،لە کەسانێک کە شەڕانین و پێ لە بەڕەی خۆیان زیاتر درێژ دەکەن، ئەرکێکی ئەخلاقییە .

ئەگەر دە کۆمەڵگایەکی ئاشتیخوازدا ئیرادەی دیفاع و پاراستنی زوڵملیکراو لە گۆڕێ نەبێ و زوڵملێکراو بێدەستەڵاتانە هەر دەبەر دەستی زاڵمدا بێ ،باسی ئەوپەڕی ناهۆمێدی و بێ ئەخلاقییە . ئەوتۆ کۆمەلگایەک بە پێجەوانەی ڕەوتی مەبەستی دەگەڕدایە واتە :لە جیاتی ئەویکە زوڵم ودزێوی و دەستدرێژی لە گۆڕێ هەڵوێژردرێ ،زاڵم و دەست درێژ هاندەدرێن و خەڵاتیش دەکرێن .

ئەگەر کۆمەلگایەک هیچ ڕێکخراوەیەکی تۆکمەی دژ بە تووند تیژی تێدا نەبێ ، دەبێ هەموو شارۆمەندان چەکدارانە بگەڕێن ،ماڵەکان دەبێ بکرێنە قەڵا بۆ ئەگەری هەر دەستدرێژییەکی چەکدارانە و دەرکەکانی یان دەبێ بگیرێن یان دەبێ تاقمێک لە ڕاستی هێرشی تاقمێکی دیکەوە کە هەر بۆ ئەو مەبەستە ڕێکخراون بیپارێزن ،وکۆمەلگا بە گوێرەی یاسای تاقمێک چەتە وشەڕخواز بۆهەمیشە وەک شەڕە عاشیرەتییەکانی سەردەمی بەر لە مێژوو بەڕێوە بچێ .

کەلک وەرگرتن لە دەست وەشاندن ،تەنانەت بە مەبەستی تۆڵەش بووبێ ناتوانی دە بەرژەوەندی شارۆمەندان دا بێ .پێکەوە ژیانی ئاشتەواییانە نەلواوە ئەگەر مرۆڤ ترس و هەڕەشەی بێوەچانی تووند تیژی جیران و هاوشارییەکانی لە سەر بێ ،بە بێ لەبەر چاو گرتنی وەیکە نییەتی دەر و جیرانەکانی باش یان خەراپ بێ ،بە بێ لەبەر چاوگرتنی وەیکە بۆچوونیان مەنتیقییە یان نا مەنتیقیە ،بە بێ لەبەر چاوگرتنی وەیکە مەبەستیان هەستیارانەیە یان عەداڵەتخوازانەیە  یان لە ڕووی نەزانی و نەتوانینەوەیە یان لە ڕووی نەخوازییانەیە یان ناخۆشەویستییانە  ،ئەو تووند تیژییە لە ڕاست ئینسانێک ناتوانێ هیچ پاساوێک بێ بۆ خواستی سەرەڕۆیانەی یەکی دیکە.

بیهێنە بەر چاو بۆ نموونە ، چ دەقەومێ ئەگەر یەکێک کیفێکی لێ ون دەبێ و پێیوایە کە لێدزراوە  ولە پڕ خۆی بە یەک یەکی ماڵە جیرانەکانئ دادەکا بە نێوێ وەیکە لە کیفەکەی دەگەڕێ وبە هەووەڵین کەسێکە کە دەیگاتێ بە مۆڕەوە چاوی لێدەکا و هەر ئەو چاو لێکردنە وەک پاساوێک بۆ تەقە لێکردن دێنێتەوە  .جا لێرەیە پێویستی بە یاسایەکی عادڵانە و بێلایەنانە هەیە کە ئاماژە بە تاوان بکا و ڕاشکاوانەش تاوانبارەکە بناسێنێ .ئەو کەسانەی کە بە بێ بوونی ئەوتۆ یاسایەک تووشی تاوان دەبن هەر وەک چوونی سەیری ئەوانەیە کە بە بێ دادگایی لە سێدارە دەدرێن .ئەگەر کۆمەلگایەک مافی تۆڵەئەستاندنەوە بداتە دەستی شارۆمەندان ،دەستەڵاتی خەلک بە سەر کۆمەلگادا وادیارە لە ڕەوتی قانوونی خۆی لایداوە و یاسای لەسێدارەدان و تٶلە ئەستاندنەوەی خوێناوییانەی شەخسی بەر بینگی کۆمەڵگای گرتووە .

بۆوەیکە دەستوەشاندن لە پەیوەندییەکانی کۆمەلایەتی دوور بخرێتەوە ،ئینسانەکان پێویستیان بە بوونی پێکهاتەیەکە کە ئەرکی پاراستنی مافەکانی دانیشتوانی کۆمەڵگا وەستۆ بگرێ.

ئەوەش ئەرکی دەوڵەتێکی بەرپرسە کە یاسای بنەمایی بۆ ئەو مەبەستە دابین بکا .لێرەیە کە لە بواری ویژدانی و ئەخلاقییەوە ئینسانەکان هەست بە پێویستی دەوڵەتێک دەکەن .

دەوڵەت کەرەسەیەکە کە بە دابینکردنی و بەڕێوە بردنی یاسای عادڵانە ،دەبێ بەر بە تۆڵەی تووند وتیژییانە بگرێ .

جێوازییەکی بنەمایی نێوان هەڵسوکەوتی شەخسی و هەڵسوکەوتی دەوڵەتی هەیە کە ئەو جێوازییە لە بنەڕەتەوە لەبیر کراوە ،ئەویش ئەو واقیعییەتەیە کە دەوڵەت یاسای ئیزنی کەلک وەرگرتن لە تووند وتیژی هەیە ، چونکوو ئەرکی دەوڵەت  بەرهەڵستکاری دەگەڵ ئەو تووند وتیژییانەیە ،بۆیەشە وێڕای وەیکە دەبێ ئەوتۆ ئیزنێکی هەبێ کردەوەکانیشی  بەرتەسک و دایاریکراوە و وەپشت گوێنەخراو بن . دە کارەکانیدا نابێ دەستی ئاواڵە بێ کە بە گوێرەی مەیل و ئیشتیا هەڵسوکەوت بکا ،دەبێ ببێتە ڕۆبۆتێکی بێ ڕووح کە تەنیا هۆی بوونی بەڕێوەبردنی یاسایە . ئەگەر کۆمەلگایەکی ئازادە ،دەبێ دەوڵەتەکەی لە ژێر چاوەدیڕی دابێ .دە سیستیمێکی کۆمەڵایەتی شاز و شیاو تاکێکی نا دەوڵەتی دەتوانێ هەر هەڵسوکەوتێکی مەیلی لێیەتی بیکا(تا ئەو جێگایە پێی نەبردۆتە سەر بەڕەی هیچ تاکێکی دیکە ) دە حاڵێکدا تاکێکی دەوڵەتی هەموو هەڵسوکەوتەکانی ڕەسمی ئەو لەلایەن یاساوە بەرتەسک کراونەوە . تاکێکی شەخسی دەتوانێ کردەوەیەک بنوێنێ بێوەیکە خۆی بە یاسایەکەوە بەستبێتەوە بەڵام تاکێکی دەوڵەتی ناتوانێ کردەوەیەک لە دەرەوەی یاسا لە خۆی بنوینێ .

ئەوە بەو مانایەیە کە ”دەستەڵات ”لە ”ماف ” کەمتر گرینگە ،ئەوەش تاریفێکی ئەمریکائییە لە دەوڵەت کە دەڵێ :”دەوڵەت پێکهاتەیەکە لە یاساکان نە لە ئینسانان” .

ئەگەر کەسایەتی یاساکان شتێکی وێچوو و گونجاو بن بۆ کۆمەلگایەکی ئازاد ، سەرچاوەیەکە بۆ دەستەڵاتی دەوڵەتی ئەو کۆمەڵگایە و ئەوە هەرتکیان خاوەن تایبەتمەندییەکن بۆ دەوڵەتێکی شیاو. ئەو جووتە پرەنسیپە بەڵگەی بنەمایین بۆ سەربەخۆیی  : دەوڵەتەکان بە مەبەستی پاراستنی مافی تاک دە نێو مرۆڤەکانداپێک دەهێندرێ و دەستەڵاتی عەقڵانییەکەشیان لە ڕازی ڕاگرتنی ئەوانەی کە حکومتیان بە سەردا دادەکەن .سەرچاوە دەگرێ .

لەبەر وەیکە پاراستنی مافی تاک تەنیا ئامانجی شیاوی دەوڵەتە ،ئەو مەسئەلەیە تەنیا بابەتێکی گونجاوە بۆ یاسا دانان.

تەواوی یاساکان دەبێ لە سەر بنەمای مافی تاک و مەبەستیشیان پاراستنی ئەو مافە بێ ، یاساکان دەبێ بێلایەنانە و ڕاشکاوانە و(بکرێ دیفاعیان لێبکرێ)، ڕوون و دیاریکراو بن تا هەموو خەڵک بەر لەوەیکە دەست بدەنە هیچ هەڵسوکەوتێک ئاگاداری ئەوە بن کە چ ڕەوایە و چ نارەوا و کام یاسا چی ئازاد کردووە و چی قەدەغە و ( بۆچی و لە بەر چی )، کامە بە تاوان دادەنرێ و چ سزایەکیشی بۆ دیاریکراوە و چ چاوەڕوانیانە ئەگەر بێتوو تووشی ئەوتۆ تاوانێک بن .

سەرچاوەی پێناسە و کێیەتی دەوڵەت لە سەر بنەمای (تەوافوقی قانوونمەندانە) یە ،* ئەوە بەو مانایەیە کە دەوڵەت کەڵەگا نییە ،بەڵکوو  کارمەند یان نوینەر و مووچەخۆری شارۆمەندانە ،وهەر وەها بەو مانایەیە کە دەوڵەت بێجگە لە ئەرک و مەبەستی دیاریکراو کە لەلایەن شارۆمەندانەوە بەوی ئەسپێردراوە خاوەن هیچ مافێکی دیکە نییە .

تەنیا یەک بنەما هەیە وەک پرەنسیپ کەهەر تاکێک دەبێ دەکۆمەلگادا لە سەری ساغ بێتەوە  و وەستۆی بگرێ ئەگەر بییەوێ دە کۆمەلگایەکی ئازاد و شارەستانیدا بژی . ئەویش پرەنسیپی خۆپاراستن لە تووند تیژی و دەستوەشاندنە و ئەسپاردنی مافی دیفاعی فیزیکی لە خۆ بە دەوڵەتە تا دەوڵەت لە جیاتیانی پارێزەری مافی ئەو بە شێوەیەکی ڕێک وپێک ،عادڵانە ،قانوونی  یان هەر شێوەیکەی دیکە بێ . دەبی دوورە پەرێز بێ لەکەلک وەرگرتن لە تووند تیژی ( تەنانەت دە خەیاڵی خۆشیدا).

باشە ئێستا کێشەی نێوان دوو کەس لە سەرشیرکەتێک کە هەرتکیان تێیدا بەشدارن بە کوێ دەگا ؟

دە کۆمەڵگایەکی ئازاد دا ئینسانەکان تۆبزیان لە سەر نییە کە دەگەڵ یەکتر هاوکارییان ببێ .ئەوانە لە سەر یەک تەوافوقنامەی دلخوازانە لە ڕێگای گرێبەستێکەوە ساغ دەبنەوە و پاشان ئەگەر هاتوو کۆسپێکی وەک ئەوەیکە لایەنێک سەرەڕۆیانە گریبەستەکە وەپشت گوی بخا و ئاکامیشی کارەساتێکی ئابووریی کە زەرەر بە ئەوانی دیکەش بگەیێنێ و خەسارەت دیتتووەکە بییەوێ دەست بە سەر کەل و پەلی شەخسی ئەو کەسە وەک بارمتە دابگرێ ، دیسان هەر نابێ ئیزنی کەلک وەرگرتن لە تووند و تیژی و دەستوەشان بدرێتە دەست کەسێکی تایبەت لە دەرەوەی دەوڵەت و جا لێرەیە کە گرینگترین و ئالۆزترین ئەرکی دەوڵەت دیارە واتە :نەخشی هەڵوێستی قازی بۆ چارەسەری عادڵانەی کێشە دە نێوان خەڵکدا بە پێی یاسا .

تاوانباران دە هەر کۆمەلگایەکی نیوە شارەستانییدا دەکەمایەتی دان.ئەگەر چی پاراستنی ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتییە لە ڕاست کردەوەکانی ئەوان لەلایەن دادگاکانەوە بە مەبەستی پاراستنی مافەکانی شارۆمەندیدا پێویستییەکی زیاتری بە کۆمەلگایەکی ئاشتەواییەوە هەیە و بێ ئەوتۆ پاراستنێک هیچ شارەستانییەتێک نە دەتوانێ پەرە بستێنێ و نە سەقامگیریش دەبێ . ئینسانەکان ناتوان وەک ئاژەڵان ژیانێکی کاتی و هەنووکەییان ببێ ئەوان دەبێ بۆ وەدیهێنانی مەبەستەکانیان خاوەن بەرنامەیەکی داڕێژراو بن و دە ماوەیەکی دیاریکراویشدا دەستەبەرکرابن .ئەو دەبێ ڕەوتی ژیان هەڵسەنگێنێ و پلانێکی تەرخانکراو و دوورئەنگیوی(ستڕاتژی) بۆ ژیان ببی.بە مێشک و عەقڵ ئینسان بەرنامەیەکی باشتر بۆ درێژ خایەن دادەڕێژێ . ،هەر چەندە شارستانییەت ئاڵۆزتر و مەزنتر بێ بۆ کاردانەوە پێویست بە ماوەیەکی زیاتر و دە ئاکامدا بە گرێبەستێکی درێژخایەنتر دە نێوان ئینسانەکاندا هەیە و پاراستنی فەوری وەک گاڕانتی بۆ ئەوتۆ گرێبەستێک پێویستە .

تەنانەت دە کۆمەڵگای سەرەتاییشدا کە بازرگانی شتگۆڕکێ باوبووە ،نالوێ کەسێک سەوتەیەک پەتاتە بە قەرتاڵەیەک هێلکە بکڕێ بەڵام پاش وەیکە هێلکەکانی وەردەگرێ پەتاتەکان نەداتە خاوەن هێلکەکان .هەر بە فکرداهاتنی ئەوەیکە دەکۆمەڵگایەکی سەنعەتیدا کە بە میلیارد دۆڵار کەلوپەل ئەویش بە هۆی مەتمانە بە مشترییەکان کە خەریکی گێڕانی معاملاتی میلیون دٶلارین  دەو نێوەدا دە هاتوو چۆدان دەبێ جێگای سرنج و گرینگایەتییەکی تایبەتی هەبێ.

یەکلایەنە پێشیلکردنی ئەو گرێبەستانە بە مانای تووند تیژی ناڕاستەوخۆی فیزیکییە :ئەوەش پێکهاتووە لە ئینسانێک کە شتەکانی بایخمەند جا کەلوپەلن یان خزمەتگوزارین وەردەگرێ ،پاشان لە دانی پووڵی ئەوانە خۆ دەپارێزێ واتە بە کەڵەگایەتی دەستیان بە سەر دادەگرێ (تەنیا بە شێوە فیزیکی ) نە لە ڕێگای بە تەوافوق گەییشتن دەگەل خاوەنی شتەکان . دەستبڕین یش هەر بە مانای کەلک وەرگرتنی ناڕاستەوخۆ لە تووند وتیژییە کەبە مانای دەست بە سەر داگرتنی پووڵی کەلوپەلێکە کە بە بێ هیچ تەوافوقیک دەگەڵ خاوەن شتەکە بووبێ یان لە ڕێگای خۆخافڵاندن لە دانی پووڵەکە یان لە ژێر بەڵێنی درۆ و بێ بنەما .باج وەرگرتن یش شێوەیەکی دیکەی ناڕاستەوخۆی تووند وتیژییە ئەوەش بە مانای ڕاگرتنی شتی بە بایخە ،نە لە ڕێگای گۆڕینەوە بەڵکوو لە ڕێگای هەڕەشە و تۆقاند و سەدەمە لێدان .هێندێک لەو کردەوانە جینایەتی ئاشکران ، هێندیكش وەک یەکلایەنە پێشێلکردنی گرێبەستەکان  تاوانێکی نابەرپرسانەیە و ناتوانی جینایەت بێ ،بەڵام دەتوانێ بە هۆی نابەرپرسیارەتی و بێ ئەخلاقی بێ. ئەوانی دیکەش وەک پرسیارگەلێکی بەرچاوتەنگی و یان کێشەیەکی نێوان لایەنەکان کە لە بێعەداڵەتی دەر حەق بە یەکتر دەدوێ بن .بەڵام بە بێ لەبەرچاو گرتنی چلۆنایەتی ڕووداوەکان دەبێ بە شێوەیکی ڕاشکاوانە و بە پێی یاسای دابینکراوی بێلایەنانە لەلایەن دادگایەکی خاوەن سەلاحییەت کە بەڕێوەبەرایەتی یاساکانیان وەستۆیە وەک قازی ” لێژنەی داوەرەکان ” ە وە چارە سەر بکرێن .

ئەوەش بزانن پرەنسیپە بنەماییەکانی عەداڵەت دە هەموو ئەو ڕووداوانەدا باسی ئەوە دەکەن کە *هیچ ئینسانێک نابی دەست بە سەر ماڵ و کەل و پەلی هیچ کەسێكی دیکە دا دابگرێ، مەگەر بە تەوافوق دەگەڵ خاوەن ماڵەکە،واتە لەبەر چاو گرتنی ئەوەیکە کەس بۆی نییە مافی ئینسانەکان یەکلایەنە و سەرەڕۆییانە یان لە ڕوی ئیشتیاوە پێشیل بکا و دەست بە سەر ماڵی خەڵكی دیکە دا دابگرێ .

ئەو شێوە بە گشتی تەنیا ئەرک وئامانجی دەوڵەتە کە :هەموو ئیمکاناتێکی کۆمەڵایەتی کە خەڵک دەستی وێیانڕادەگا لە دەستدرێژی تاوانباران بیانپارێزێ و ئیزن نەدا کە ئینسانەکان سەدەمە و زەرەر بە یەکتر بگەیێنن .

سێ کەرەسەی هەرە بەرچاو ودرووستی دەوڵەت کە سەر جەم تووندوتیژییەکان چ ڕاستەوخۆی فیزیکی و دەستوەشاندن  وچ ئەوانەی ناڕاستەوخۆن بریتین لە :”پۆلیس” کە ئەرکی پاراستنی خەڵك لەراست دەستدرێژی تاوانبارانی وەستۆیە /” دیفاع ” بە مەبەستی پاراستنی خەڵک لە ڕاست دەستدرێژکەرانی دەرەکی ”قانوون” دادگاکان کە بە مەبەستی چارە سەری کێشە و ئیختیلافێک کە دە نێو خەڵک دا ڕوودەدەن بەگوێرەی قانوونی عادڵانە .

زۆر وردە کاریی لەمەر ئەو سێ کەرەسەیە هەن کە بە کردەوە پێویستیان بە شێوەیەک لە دابینکردنی قانوونی تایبەتە کە زۆریش ئالٶزە، ئەو فەلسەفە حقووقییە سەر بە سەرچاوەی زانستێکی تایبەتییە . زۆر هەڵە و زۆر دژایەتیش ڕەنگبێ دە هەرێمی بەرێوەبەرایەتییدا بێنە سەر ڕێگای ،بەڵام ئەوەیکە گرینگە بەرێوەبردنی پرەنسیپە ،ئەو پرەنسیپە کە ئاماژە بە قانوون و دەوڵەتێک دەکا کە حقووقی تاکەکان دەپارێزێ .

ئەورۆ ئەو پرەنسیپە وادیارە لەبیر کراوە ،وەپشت گوێ خراوە و خۆی لێپارێزراوە . ئاکامییشی بۆتە ئەو هەلومەرجە کە بۆ دواوە گەڕانەوەی مرۆڤایەتییە کە بێ قانوونییەکی ڕووت و داماڵدراو بە هۆی زوڵـم و بێعەدالەتییەک کە هەیە و وەبیر هێنەری دەمارگرژی و تووند تیژی سەردەمی دەستەڵاتی بەربەرەکانە.

دە ئێعتڕازێکی بیرلێنەکراوە دژ بەو ڕەوتە ،بۆ هێندێک کەس ئەو پرسیارە هاتۆتە پێش کە دەوڵەت خاوەن تەبیاتێکی شەڕخوازانەیە  و ئانارشیزم ئەو سیستیمەیە کە بە دوویەوەن .کە بە مانای سیستیمێکی سیاسی کە هەڵگری باوەڕێکی کاڵ و کرچ و منداڵانەیە: بە پشت ئەستووری بەو هەموو پاساوانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد ،کۆمەڵگا بە بێ یەک دەوڵەتی تۆکمە و ڕێکخستراو ،دەکەوێتە دەست هەووەڵین تاقمێکی تاوانبار کە ئاژاوە و بێ سەرەو بەرەیی و تێکە ولێکە دەبێتە ڕەوتی باوی کۆمەڵایەتی و دەیکەنە گۆڕە پانی شەڕی تاقم و دەستەی باندبازان .بەڵام ئەوە تەنیا هەر ویژدانی مرۆڤایەتی نییە کەدژ بەو ئانارشیزمە هەڵوێست دەگرێ:بەڵکوو دە هیچ کۆمەڵگایەکدا کە تەنانەت هەموو شارۆمەندانیشی تێگەییشتوو و عاقڵ و پاک بن هیشتا ئەوتۆ کۆمەلگایەک قەت ناتوانێ دەو بێ سەرەو بەرەییە وتێکە ولێکەیەدا ڕەوتی سروشتی خۆی بگرێتە بەر و بەریوە بچێ .ئەوە بۆیە پێداویستییەکی ڕوون و ئاشکرا بە قانوونگەلێکی ڕاشکاو وعادڵانە و قازییەکی سادق کە بریتی بێ لە دەوڵەت هەیە ،بۆ چارە سەری کێشە و گرفتی نێوان شارۆمەندان هەیە .

تێئورییەکی تازە سەر هەڵداوی ئانارشیزم کە زەینی جیلی نوێتری لاینگرانی ئازادی بە خۆیەوە سەر قاڵ کردووە ،شتێکی سەیری غەیرە عەقڵانی بە نێوی ”دەوڵەتی ڕەکەبەرایەتی” یە .

سەلمێنەرانی بنەمای مەرجی دەستەڵاتدارانی مۆدێڕن کە جێوازییەکی کەم دە نێوان ئەرکی دەوڵەت و شێوە کاری کارخانە وجێوازی نێوان هێز و بەرهەم دا دەبینن هەر نوێنەری ئەو بەشەن کەبەشداری خاوەندارییەتی دەوڵەتیان قەبووڵە ولاینگرانی”دەوڵەتی ڕەکبەرایەتی” دەکەن ودەڕواننە ئەو بەری سکەکەش بەو پاساوە کە ڕەکەبەرایەتی  وکێبڕکێ بۆ بازار و بەرهەمهێنان باشە و باشتریشە کە دەگەڵ دەوڵەت بگونجێندرێ .لە جیاتی تەنیا دەوڵەتێکی مۆنۆپۆلییانە ”دە دەست لایەنێکی تایبەتدا بەرتەسک کراوە ”ئەوان دەلێین کە باشترە چەند دەوڵەتێک لە هەرێمی جوغڕافیاییدا ببێ کە ڕکەبەرایەتی و کێبڕکێ دە نێوان شارۆمەندان وەرێبخا بۆ سەربەخۆیییانە ”شتێکی کە بە دڵێتی بیانکڕێ”بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە کام دەوڵەتیان هەلبژاردووە .

ئەوەشتان لە بیر نەچێ کە پێشگیری لەدەمارگرژی شارۆمەندان بۆ هێور ڕاگرتنی هەلومەرج تەنیا ڕیگایەکە کە دەوڵەت بە ئەرکی خۆی دەزانێ  .جا لێرە لە خۆتان بپرسن ئەو ڕکەبەرایەتییە بە مەبەستی پاراستنی هێورایەتی کەلکی لێوەدەگرن بە چ مانایەکە.

مرۆڤ ناتوانێ نێوی ئەو تێئۆرییە بە تەناقوزێک لە قەڵەم بدا ، چونکوو تێگەییشتنێک لە مەر چەمکی ”ڕکەبەرایەتی” و ”دەوڵەت ” وادیارە لە گۆڕیدا نییە و ناشکرێ نێوی بنێینە ڕەوتێکی سەر لێشێواو ،چونکوو لێرەش هیچ پەیوەندییەک یان ئاماژەیەک بە وردەکارییەکان دە پەیوەندی دەگەڵ واقیعییەتدا نە کەم ونە زۆر لە گۆڕیدا نییە .بەسە جارێک شتەکە بێنینە بەرچاو کە: سمیت لاینگری دەوڵەتی A، جیرانەکەی ئەو جۆنز کە لاینگری دەوڵەتی B یە تۆمەتی ئەوەی لێدەدا کە شتی لێدزیوە ،پۆلیسی سەر بە دەوڵەتی A دیتە شوێنەکە لەبەر دەرکی ماڵی  جۆنز دەگەڵ پۆلیسی دەوڵەتی B کە دەگەڵ جۆنز سەر بە یەک دەوڵەتن تێکهەڵدەنگوون و دەڵێن کە ئێمە نە شکایەتی سمیت ونە دەوڵەتی A بە ڕەسمی ناناسین  دەی لێرە چ دەقەومێ ؟ ئەوێ بە جێی دەهێڵێ بزانی چی لێدێتەوە .

ڕەوتی پێوراوی چەمکی ”دەوڵەت ” مێژوویەکی دوور ودرێژ و ئاڵۆزی هەیە .هێندێک لە بەشەکانی بەڕیوەبەرایەتی وەک دەوڵەت وادیارە دە هەرکۆمەلگایەکی ڕێک وپێکدا بووە،کە فەرقی خۆی بە هێندێک جێاوازییەکانی دیاریکراوەوە وەک دەوڵەتێک دەگەڵ تاقمێک چەتە نواندووە ”ئەگەر چی ئەو جێاوازیانە لە زۆر بوارەوە نادیارن ” وەک حورمەتێک کە دەوڵەت هەیەتی وئەو دەستەڵات و ئەرکە ئەخلاقییە کە وەک پارێزەری قانوون و سیستیمی کۆمەلگا پێی ئەسپێردراوە .وئەو واقیعییەتە کە سەرەڕای بوونی زۆری گەندەلی و هێندێک زەرەر وزیان کە لە کاردانەوەی دەوڵەتەوە سەرچاوە دەگرن ،هێشتا بۆ پاراستنی نەزم و دابینکردنی هێندیک عەداڵەت ئەگەر چی بە کاری ڕۆژانەش بووە ،و لانیکەم وەک پاساو بۆ ڕازی ڕاگرتنی ویژدان و ئەخلاق ، بە تەبیاتێكی کۆمەلایەتی یان ڕواڵەتی بۆ دەستەڵاتیشیان هەر پێویست بووە .شای سەرەرۆی فەرانسە مەجبوور بوو دەس بە داوێنی ” مافی ئیلاهییانەی پاشایەتی” بێ ،هەروەها دیکتاتۆرەکانی مۆدێڕنی ڕووسییەی شووڕەوی مەجبوور بوون پووڵەکانیان دە ڕێگای پڕوپاگەندەی وەک پاساو بۆ داسەپاندنی قانوونەکانیان ،لە بیر و ڕای گشتی خەڵکی ژێر دەستەڵاتیان خەرج بکەن دە مێژووی مرۆڤایەتیدا ،ناسینی کردەوەکانی گونجاوی دەوڵەت ، دەستکەوتێكی نوێن . تەمەنیان تەنیا هەر دووسەت ساڵ دەبێ و دەگەڕێتەوە سەردەمی باب وکالی دا‌هێنەرانی شۆڕشی ئەمریکا . ئەوان نە تەنیا توانیان نەریت و پێداویستیی بە کۆمەڵگایەکی ئازاد بناسێنن ،بگرە بیریان لە کەرەسە و شێوەگەلی جۆراوجۆری ڕێگای گەییشتن بەوانەش ،کردبووە . بیر لە کۆمەلگایەکی ئازاد کردنەوە  وەک دەستکەوتیکی ئینسانی بە هەڵکەوت یان هەر ویستیک تەنیا بە ”نییەت چاکی ” ڕێبەران  وەدی نایە. سیستیمێکی قانوونمەندی پێچەڵپێچ و ئاڵۆز لە سەر بنەمای مەنتیق و ئێعتباری بێلایەنانە، پێویستی بەوەیە کە کۆمەڵاگا ئازاد بکا وئازادیش ڕایبگرێ ،سیستیمێک کە سەر بە مەبەستەگەل ،تایبەتمەندییەکانی ئەخلاقی یان نییەتی هیچ مەقام و سەرۆک و پێشەنگێک نەبێ . سیستیمێک کە هیچ دەرفەتێک و مەودایەک بۆ گەرانەوەی دیکتاتۆری نەهێڵێتەوە . سیستیمی ئەمریکایی وەک چاوەدێری و عەداڵەت ،خۆی سەرکەوتوویەکی بەرچاو بوو .ئەگەر چی یەک دژبەرایەتییەک دە قانووندا بۆ گەشەی دەوڵەتگرایی لە دوای خۆی هێشتەوە .ئەو سەرکەوتوویییە بێ وینەیە ، ئاوێنەی یەک قانوونی بنەڕەتی بوو وەک کەرەسەیەک بۆ بەرتەسک کردنەوەی دەستەڵاتی دەوڵەت .ئەورۆ، کاتێک بە حەولێکی گشتی ،ئەو پرسە لە زەینیەتەکان سڕاوەتەوە ،ئەغڵەب دیسان ناتوانین بڵێین کە قانوونی بنەڕەتی نە سنوورێکی گەمارۆدراوە بۆ دەوڵەت ونە بۆ بەرتەسک کردنەوەی سنووری مرۆڤەکانە لە دەرەوەی دەوڵەت ، وناتوانین بڵێین کە قانوونی بنەڕەتی تاکەکان بە شێوەیەکی ڕەفتارییانە مەجبوور ناکا و تەنیا، ئەو تۆبزە هەر بۆ دەوڵەتە . وناتوانێن بڵێین قانوونی بنەڕەتی مەنشوور نییە بۆ دەستەڵاتی دەوڵەت  ،بەڵکوو بۆ پارێزگاری لە شارۆمەندانیشە لە هەمبەر دەوڵەت .

سەیر بکەن ،چەندە ڕەوتی ئەخلاقی و سیاسی  دەوڵەتەکان پێچەوانە بوون ،لە جیاتی ئەوەیکە دەوڵەت ،پارێزەری مافی ئینسانەکان بێ ،مەترسیدارترین پێشێلکاری ئەو مافانەیە ،لە جیاتی ئەوەیکە ئازادی بپارێزێ ،کۆیلەتی سەقامگیر کردووە ،دەوڵەت لە جیاتی ئەوەیکە لە ئینسانەکان لە هەمبەر دەستدرێژەکاران و دەمارگرژان بپارێزێ ،خوی کەڵەگایەتی و دەمارگرژی و دەستوەشاندنی کردۆتە ڕەوتی خۆی لە هەمبەر هەر هەڵسوکەوتێکی شارۆمەندان کە بە دڵی نەبووە .لە جیاتی ئەوەیکە وەک کەرەسەیەک دە خزمەت بەریوەبەرایەتی عەداڵەت دە پەیوەندی دە نێوان ئینسانەکاندا بێ ،خۆی بۆتە ڕق هەڵگرێکی تۆقێنەر کەترس و دڵەڕاوکێ بەقانوونی ناعادڵانەی دابینکراو دە زەینی کۆمەلگا خستووە.قانوونگەلێک کە جۆرێک لێکدەدرێتەوە کە ڕێگا بۆ هەڵوێستی سەرەرۆیانەی کارمەندانی دەوڵەت ئاواڵە دەکا . لە جیاتی ئەوەیکە لە هەمبەر دەستدرێژکاران بە کەسایەتی ئینسانەکان دیفاع بکا ،خوازیاری دەستەڵاتی بێ سنووری سەرەرۆییانەی خۆیەتی . تا ئەو جێگایە لە بە خێرایی دژبەرایەتی زەق وبەرچاو دەکەوێتە نێوان خەڵک ودەوڵەت : بوارێکە کە دەوڵەت ئازادە هەر چی دڵی بییەوێ بیکا ،دە حاڵێکدا شارۆمەندان تەنیا بە ئیزنی دەوڵەت دەتوانن بجووڵێنەوە . بوارێک کە ڕەشترین سەردەمی مێژووی مرۆڤایەتییە . سەردەمێک کە قانوونی لێڕەوار ”جەنگەڵ” حکومەت دەکا. ئەغڵەب گوتوویانە کە ئینسان سەرەڕای گەشەی ئابووری .خاوەن هیچ چەشنە مەزنایەتی و پێشکەوتووییەکی ئەخلاقی بە خۆیەوە نەدیوە، کە توانایی هەڵسەنگاندن وپێکگرتنی دەگەڵ ئەو گەشەی ئابوورییە ببێ . ئەو قسانە هێندێک ئاکامی ڕەشبینانەی لە مەڕ تەبیاتی ئینسانەکان لێکەوتۆتەوە ، ئەوە ڕاستییەکە کە جێگە وپێگەی ئەخلاقی مرۆڤی بە ڕادەیەکی بێ شەرمانە دابەزیوە ،بەڵام ئەگەر کەسیک هەڵسوکەوتی بێ بەزییانەی دەوڵەتەکان شرۆڤە بکا ،کە لەلایەن ئەخلاقی مرۆڤدۆستانە – پێکەوە ڕەخساوە کە ”ئینسان مەجبوور بووە بەشێکی زۆری لە ژیانی لە ژێر حاکیمییەتی ئەودا بژی ” لە خۆی دەپرسێ چلۆن ئینسانەکان توانیویانە ڕواڵەتێک لە شارەستانییەت بپارێزن و کامە هێمای بێ کۆتایی لە مەتمانە بە خۆیی، ئەوانی لە سەردوو پێیان ڕاگرتووە . مرۆڤ دێ کە بە وردی سەیری ئەو شێوە لە پرەنسیپە لە سیاسەت بکا کەسەلماوە و نوێنەری ڕێبازێکە بۆ خەبات دە ڕەوتی رێنسانسێکی ڕووناکبیریدا.




کوردستان پێنجومین هێزی گاز و نۆهەمین هێزی نەفتی جیهان

وەرگێڕ: حامید مائیلی

سەرەتا

زیاتر لە سەت ساڵ بە سەر گرێبەستی نهێنی سایکس پیکۆ لە نێوان ئینگلیس و فەڕانسە لە مانگی مەی ساڵی ١٩١٦ دا ڕادەبرێ .بە گوێرەی ئەوگرێبەستە خاکی وڵاتانی عەڕەبی ،کوردی ، تورکی،لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دا دابەشکران،ئەوگڕێبەستە بە تەواوی نهێنی بوو و ڕووسییەی تەزاری یش بە چاوتێبڕێن لە بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەیەکەدا بەشێک لەو گرێبەستە بوو.بەلام بەر لەوەیکە دەستی بە بەشی خۆی ڕابگا ،لە ساڵی ١٩١٧دا دەڕووخێ  چەند مانگ دوای وەیکە بۆڵشۆویکەکان لە مەسکەو دەستەڵاتیان بە دەستەوەگرت، نهێنییەکانی ئەوگرێبەستەیان لەقاو دا.رۆژی ٢٣ نەوامبری ساڵی ١٩١٧ رۆژنامەی پڕاودا و ئیزۆسیتا دەقی تەواوی ئەو گرێبەسەیان بڵاوکردەوە ،سێ ڕۆژ دواتریش، ڕۆژنامەی گاردییەن منچستێریش ناوەرۆکی گرێبەستەکەی بڵاوی کردەوە ،هەر وەک چاوەڕوان دەکرا، بڵاوکردنەوەی ئەوگرێبەستە تووڕەیی عەڕەب و کوردەکانی لێکەوتەوە .

ئاکامی ئەو گرێبەستە بە تەواوی ئابووری نێوان دەوڵەتی بریتانیا و فەرانسەی ،زۆر بەرین و چەند لایەنە ولە زۆر بواراند بۆ دانیشتوانی ئەو جوغڕافیایەی جێ مشتومڕە کاولکارانە و کارەساتاوی بوو،یەکێک لە گەورەترین دۆڕاوی ئەوگریبەستەئیستیعمارییە، کوردستان بوو کە سەرەڕای بوونی بەڵێنێک بۆ ساز کردنی کوردستانێکی سەربەخۆ،بەڵام لە بەڕێوەبردنی خۆیان پاراستن .

بۆ ماوەیەکی دوور ودرێژ و گۆیاش بە ئانقەست، هیچ ئامار و بەرئاوردێک لە سەرچاوەکانی ژێر زەوی وڵاتی کوردستان لە بڵاوکراوەکان و بەڵگەکانی دەوڵەتیدا وەبەرچاو ناکەون ،بۆیە پێویست بە ڕوونکردنەوە و بەراوردێکی  نیزیک بە واقیعییەت هەیە.

 

هێزی پێنجومی گاز

یەکێک لە شانۆگێڕانی سەرەکی گازی جیهان، ڕووسییە یە ،کە گرێبەستی حەوتووی پێشی کوردستان لەگەڵ ڕووس نەفت یش، باس لە حەولی هاوسەنگییەک و هاوئاهەنگییەک لەنێوان ولاتی ڕووس و کوردستان بە مەرجێک وەگەرخستنی گازی ئەوێ بۆ بازاڕەکانی جیهان دەکا .

لە کۆنفڕانسی ئابووری و وزەی پێکهاتەی ئانتڵانتیک دا ،تۆنی هایوارد ،بەرپرسی باڵای کار وباری BPلە عێڕاق، بە چەند وشەیەکی هێوامەندی، دەری بڕی کە لە ناوچەی کوردستان ڕازییە ،ناوچەی کوردستان تەنیا ،هەرێمەکە لەسەر زەوی کە هێشتا کاری توێژینەوە ودۆزینەوەی لە سەر نەکراوە و ئێمە لەسەر ئەوباوەڕەین کە توانایی ئەوەی هەیە کە ببتە هێزیكی گەورەی سەنعەتی نەفت لە جیهاندا .ئەو قسانەی بەرپرسی گەورەترین شیرکەتی جیهانی نەفت،  لە مێدیاکانی غەیرە ئینگلیسی زماندا زۆر کەم ڕەنگدانەوەی بوو. بە گوێرەی قسەکانی ئەو، کوردستان دوایین ویشکاییی سەرزەوییە، کە گەورەترین کانزای گازی سروشتی وەخۆدەگرێ و ڕادەی ئەو لە ٨ تا ١٠ تریلتۆن میتری موکەعەبە (لینک).

بە چاو خشاندنێک بە ئاماری فەرمی ولاتانی خاوەن گازی سروشتی و ئامارە فەرمییەکان ،دوای سەربەخۆ بوونی کوردستان، ڕیزبەندی نوێی شانۆگێڕانی گەوەرەی گاز لە جیهان بە شێوەی ژێرەوە دەبن.

.

 

هێزی نۆهەمی نەفتی جیهان

بە گوێرەی ئاماری بڵاوکراوە لەلایەن شیرکەتە خسووسییەکانی چالاک لە مەیدانی نەفت و گاز لە ناوچەکەدا ،کوردستان هەلگری لانیکەم ٦١ میلیارد بۆشکە نەفتە و هەر ئێستا نیزیک بە ٦٠٠هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا هەناردەی دەروە دەکرێ .زۆربەی ئەو نەفتە لە ڕێگای هێڵی بۆریەی کەرکووک بۆ شاری جەیحانی تورکییە و لەوێشەوە بۆ بازاڕی هەناردەی ڕووسییە و ئوروپا بەرێ دەکرێ. بە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی تر وبە گوێرەی زانیارییەکانی پێکهاتەی جوغڕافیایی ئەمریکا (USG) ،کوردستان هەلگری ٥٠ تا ١٠٠ میلیارد بۆشکە لەباشترین جۆری نەفەتە کە لە جوغڕافییایەکی گەمارۆدراو لە لایەن جیرانە دوژمنەکانی دا هەڵکەوتووە.

لەڕاستیدا بە تێکڕایی بە سەرچاوە نەفتییەکانی ئیلام و خانەقینەوە بەگوێرەی ڕیکخراوی هەناردە کەرەکانی نەفت ،کوردستان هێزی نۆهەمی نەفتی جیهانە .ئاماری نەفەتی کەرکووک بە وردی نازاندرێ ،بەڵام لەوانەیە و بە دووریش نییە، کە بە نەفتی کەرکووکەوە ،زەخیرەکانی کوردستان زیاتر لە ١٢٠میلیارد بۆشکە ببێ.

لە سەر بنەمای ئامارێک بەر لە سەربەخۆیی کوردستان کە لەبەر دەستدا بووە ،عێڕاق پلەی چوارەمی ئەو وڵاتانە بووە کە نەفتیان هەیە .بەشی کوردستانی لە سەرجەمی ئەو ڕادە یە ٤٠٪ سەرجەم سەرچاوەکانی نەفتی عێڕاقە. دوای سەربەخۆیی ،کوردستان بە تەنیایی دەتوانێ بە قەرایی هێزەکانی ئابووری ناوچەکەدا، نەخش وەستۆ بگرێ. خشتەی سەرەوە چۆنیەتی وڵاتی کوردستان دوای سەربەخۆیی نیشان دەدا.

لەسەر بنەمای هەناردەی نەفتی  ١،٨ میلیون بۆشکەی ڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٨ دا ،ساڵێ ٣٣ میلیارد دۆڵار بە گویرەی بۆشکەی ٥٠ دۆڵار دەرامەدی بووە . ئەو ڕادە زەخیرە نەفتییە بە قیمەتی ئەوڕۆش ٩٣ ساڵی تر دەتوانێ بەردەوام.

.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک ،لەماوەی سەت ساڵی ڕابردوو دا نیوێک لە دانیشتووانی کوردستان بە هۆی کوشتار ،کۆڕەوی بە تۆبزی ،گەمارۆی ئابووری و دوژمنایەتی ولاتانی داگیرکەری کوردستان لە دەست چوون .ئەگەر ئەو وکۆکوژیانە نەبوایە ،کوردستان بە تەواوی گیان بەختکردووان و دانیشتووانی ئێستایەوە نیزیکەی ٨٠ میلیون کەس دەبوون ،واتە یەکەم یان دووهەم هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا .

هەر ئێستا کە کوردەکان دوای ١٠٠ ساڵ کاولکاری و کوشتاری بە کۆمەڵ کە لێیان کراوە ،بڕیاڕی ئازادی کوردستانیان داوە کە خۆیان لەو سنوورە دەستکردانەی دەستی ئیستیعمار وداگیرکەران ڕزگار بکەن. دوای خۆڕزگار کردن لە دەست سیستیمی ئیستیعماری ئابووری ولآتانی داگیرکەر،دەتوانن لە ماوەی 15 تا  25ساڵ دا، ببتە یەکێک لە سێ هێزی کشتوکاڵ – نەفتی و ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.