كوردستان سەرچاوەی زمانە هیندۆئەوروپاییەكانە

13 توێژەری جیهانی لێكۆڵینەوەیەكیان ئەنجام داوە لەبارەی سەرچاوەی زمانە هیندۆئەورووپاییەكانەوه. هاووڵاتێتی توێژەرەكان و ژمارەیان ئەمانەن: 3 نیوزیلەندی، 1 بەلژیكی، 2 هۆڵەندی، 2 ئوسترالی، 4 ئەمریكايی، 1 بەریتانی، كە كاردەكەن لە ناوەندى  توێژیین و بەشی زانستى ئەم بابەتانە: {كۆمپیوتەر، مایكرۆبایۆلۆژی و بەرگریی جەستەیی، زانستی زمانی سایكۆلۆژیی، مێشك (زانستی ناسینی مێشكیى و ڕەفتار)، سایكۆلۆژی، كولتور و مێژوو و زمان و زانست لەبارەی ئاسیا و ئۆقیانۆسی ئارام، زانستی زانیاریی تەندروستیی و زانیاریی بایۆلۆژی، ژینگەی مۆلیكیۆل و پێشكەوتن، فەلسەفە، زانستی بیركاریی بایۆلۆژی، زانستی ستاتستیكی بایۆلۆژی، زانستی ژێنێتیكی مرۆڤی، زانستی تێگەيشتن و پێشكەوتنی مرۆڤ}.
لەم توێژیینە، ئەم ناوەندە زانستانە و زانكۆیانە بەشداریان كردووە: زانكۆی ئۆكلاندی نیوزیلەندی، ناوەندی زانستى ڕێگای بەلژیكی، ناوەندی زانستى ماكس پلانكی هۆڵەندی بۆ زمانی سایكۆلۆژی، زانكۆی ڕادبۆدی هۆڵەندی، زانكۆی نەتەوایی ئوسترالی، كۆڵیژی پزیشكیی زانكۆی نیویۆركی ئەمریكايی، زانكۆی كالیفۆرنیای ئەمریكايی، زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی. توێژیینەكە بڵاوكراوەتەوە لە گۆڤاری زانستیی بەناوبانگی ئەمریكايی (Science)[1] لە ساڵی 2012 زایینی. ئەم گۆڤارە و گۆڤاری بەریتانی (Nature) بەناوبانگترین گۆڤاری زانستن لە جیهاندا. تەنیا توێژیینی ڕەسەن بڵاودەكەنەوە، واتا تەنیا بڵاوكردنەوەی دۆزینەوە بۆ یەكەم جار و داهێنانی نوێ.
لەم توێژیینە دوو بۆچوون تاقیكراونەوە وەك سەرچاوەی خێزانی زمانە هیندۆئەوروپاییەكان: بۆچوونی ئاسایی، كە دەڵێت ڕاسایەكانی پۆنتیك (كۆماری ئۆكرانیا) شوێنی پەیدابوونی زمانە هیندۆئەورووپاییەكان بووە پێش 6000 ساڵ. بۆچوونی دوەم دەڵێت زمانە هیندۆئەوروپاییەكان بڵاوبوونەتەوە لە ناوچەی ئەنادۆڵ (باكوری كوردستان) بۆ وڵاتانی ئەو گەلانە، كە ئێستا زمانیان هیندۆئەورووپاییە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كشتووكاڵ پێش 8000 تا 9500 ساڵ.
توێژەرەكان لە لێكۆڵینەوەكەیان، شێوازی لێكۆڵینەوەی پرۆسەی مێژووییان بەكارهێناوه، كە لەوانەیە بەرپرس بێت لە بەشكردنی جوگرافی ئێستای مرۆڤ. توێژيينەكه ئەنجام دراوه بە تەماشاكردنی بەشبوونی جوگرافی مرۆڤ بەپێی زانستی ژێنێتیكیى، بەتایبەت زانستی ژێنێتیكی خەڵكی، شان بە شان وشەی سەرەكی 103 زمانی هیندۆئەورووپايی كۆن و نوێ، بۆ دروستكردنی فۆرمێكی ڕوون بۆ بڵاوبوونەوەی خێزانى ئەم زمانانه و هەڵبژاردنی دوو بۆچوونە ناوبراوەكان.
لە ئەنجامدا، توێژەرەكان بەڕوونی بۆیان دەركەوت كه زمانە هیدوئەوروپاییەكان بڵاوبوونەتەوە لە باكوری كوردستانەوە (ئەنادۆڵ)، نەك لە ئۆكرانیای ئێستاوە. كاتی بڵاوبوونەوەكە و شوێنی ڕەگی زمانە هیدوئەوروپاییەكان زۆر ڕێكن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كشتوكاڵ لە باكوری كوردستانەوە، كە دەستیبێكردووە لە نێوان ساڵانی 6000 تا 7500 پێش زایین. ئەم ئەنجامە تیشك دەخاتە سەر ڕۆڵی مەزنی سەرئەنجامی لێكۆڵینەوەی جوگرافی بۆ بەشبوونی مرۆڤ بە ژێنێتیكیانە بۆ چارەسەركردنی ئەو ململانێیانە كە دەكرێن لەبارەی چەرخی پێش مێژووی مرۆڤایەتیی.
دۆزینەوەكانی شوێنەوارناسی ئەمریكایی پرۆفیسۆر (ڕۆبەرت جۆن بریدوود Robert John Braidwood) و ئەنجامی توێژیینە ناوبراوەكه، یەكدەگرنەوە. پرۆفیسۆر (بریدوود) دەبێژێت گواستنەوەی ژیانی ڕاوكردن بۆ ژیانی كشتوكاڵ لە سەر خاكی كوردستان  لە نزیكەی ساڵی 6000 تا 10000 پێش زایین، ڕوویداوە. هەروەها ئەم زانایە درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت گەلی كورد لە پێش گەلەكانی ترەوە بووە لە پێشخستنی كشتوكاڵ و پیشەسازیی و لە پێش هەموو گەلانی دونیا ژیانی ناو ئەشكەوتی بەجێهێشتووە و خانوبەرە و پێداویستی ناوماڵی پێشكەوتوو دروستكردووە، و كشتوكاڵ و پێشخستنی بەروبووم (بەرهەمی دانەوێڵە) دۆزراونەتەوە لە كوردستان پێش نزیكەی (12) هەزار ساڵ، كە له كوردستانەوە ڕۆیشتوونه بۆ باشوری میزۆپۆتامیا و پاشان گەیشتوونەتە ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ و لەوێوە بۆ پەهناڤی ئاریایی، و ئەوە هەشتهەزار ساڵ دەبێت بڵاوبوونەتەوە لە باكوری ئەفریقیا و پاشان لە ئەورووپا و هیند. ئەمە ئەوە دەگەیەنێ كە كشتووكاڵی كوردستان پاش چوارهەزار ساڵ گەیشتۆتە ئەورووپا، واتا پێش نزيكەی هەشتهەزار ساڵ لەمەوبەر و ئەم كاتەیشە لەگەڵ ئەنجامی توێژیینەكە ڕێكە، واتا، لەگەڵ بڵاوبوونەوەى كشتوكاڵ، زمانە هیندۆئەورووپایەكان بڵاوبوونەتەوە بۆ ئەو گەلانە كە ئێستا بەم زمانانە دەدوێن. شوێنەوارناس (بریدوود) درێژە بە قسەكانی دەدات و دەڵێت: زۆر لەم بەرهەمە دانەوێڵانە كە دەیان بینین ئەمڕۆ، وەك گەنم و جۆ و گەنمەشامی، هەموویان لە كوردستان دۆزراونەتەوە. لە بارەی پێشەسازییەوە، ئەم زانا ئەمریكاییە دەڵێت: دەتوانین بڵێین شوێنەواری “چيانۆ” كە دەكەوێتە باكوری كوردستان، كۆنترین شاری پیشەسازییە لە جیهاندا، لەم شوێنە تا ئێستا مس تیایدا دەردەكرێت، هەروەها خشتی قوڕین تیایدا دۆزراوەتە، كە نووسینی لە سەر بووە لەبارەی گۆڕینەوەى بازرگانی. هەر لە شوێنەواری “چيانۆ”، پرۆفیسۆر (بریدوود) و تیمە ئەركیۆلۆژییەكەی، پارچە پەڕۆیەكیان دۆزێتەوە، كە كۆنترین پەڕۆیە لە جیهاندا، و دروستكراوە لە ساڵى 7000 پێش زایین.
ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوە ڕوونی هۆی ئەوە دەكاتەوە كە زیاتر لە (50%)ی وشەكانی زمانی ئینگلیزی وەرگیراوە لە زمانی باوباپیرانی كورد، واتا سۆمەرییەكان[2]، وەك زمانناسی بەریتانی پرۆفیسۆر (وادڵ Wadell) لە پێشەكی فەرهەنگەكەیدا ئاماژەی بۆ دەكات. ئەم فەرهەنگە دەیان ساڵ پێش ئەنجامدانی توێژیینەكە بڵاوكراوەتەوە. دەبینین، ئەنجامی ئەم لێكۆڵینەوە بەڕوونی پشتگیری دەكات لە سەرئەنجامی لێكۆڵینەوەكەی (وادڵ) لەبارەی وەرگرتنی زمانی ئینگلیزی زیاتر لە نیوەی وشەكانی لە زمانی سۆمەری.
دەركەوتنی ئەوە كە كوردستان، نیشتمانی زمانە هیندۆئەورووپایەكانه، شۆرشێكی مەزنە لە مێژووی كوردا و دەركەوتنی یەكەم شارستانیەتی مرۆڤایەتی كوردستان دەردەخات، و پیشانی دێڕینیەتیی گەلی كورد دەدات، و كه ڕۆڵ و تێكاركردنێكی سەرەكیی هەبووە لەسەر زمان و كولتووری گەلانی جیهان و یەكەم گەل بووە كە ئاگر و كشتوكاڵ و بەخیۆكردنی ئاژەڵ و پیشەسازیی و نووسینى، دۆزێتەوە و شارستانێتیی دروستكردووه.
كۆنترین ئاماژەی زانراو بۆ ناوی (ئەنادۆڵ) لەسەر تاڤلەی قوڕینی بزماری وڵاتی میزۆپۆتامیا كراوە، كە دەگەڕێنەوە بۆ چەرخی بابلى (2350 – 2150 پێش زاینیی) و ناوی ناسرابو بە (وڵاتی هیتییەكان) كە ئەوانیش لە باوباپیرانی كوردن. یەكەم ناوی تۆماركراو بۆ نیوەدوورگەی (ئەنادۆڵ)، كراوە لەلایەن یۆنانییەكانەوە بە ناوی (ئاسیا Ἀσία)[3] كە لەوانەیە ئەم ناویشە وەرگیرابێت لە ناوی (ئاسوا Assuwa) كە دەوڵەتێكی كۆنفیدرالی بووە، پێكهاتووە لە 22 وڵاتی كۆن لە ڕۆژئاوای ئەنادۆ ڵ پێش ساڵى 1400 پێش زاينيى.
تێبینی:
ئەم باسە لەلایەن نووسەرەوە  بە زمانی عەرەبیش نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە.

http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=626214

سەرچاوە:
1. SCIENCE, VOL 337, 24 AUGUST 2012. pp. 957 – 960.
2. Wadell, L. Austin. Sumer – Aryan Dictionary, London, 1927.
3. Henry George Liddell, Robert Scott, Ἀσία, A Greek-English Lexicon, on Perseus.



چۆن تورکیا نەوتی باشوری کوردستان له دەست دا ؟

شاسوار هەرشەمیی

هەر لەو کاتەوەی کە بەریتانییەکان، ئاسورییانی هەکارییان هێنایە ئۆردوگای مەندانێی باقوبە بۆ چەکدارکردنیان لە سپای لیڤی، ئەوان ڕوو بەڕووی دیاری کردن و یەکلایی کردنەوەی چارەنوسی باشوری کوردستان بوونەوە. لەلایەک لەگەڵ ڕێبەرانی کورد خۆیان، کە داوای سەربەخۆییان دەکرد و لەلاکەی دیش، حکومەتی تازە دامەزراوی مستەفا کەمال ئەتاتورکی تورکیا، کە پێداگریان لەسەر خاوەنداریەتی ویلایەتی موسڵ، یان ویلایەەتی شارەزووری جاران و ئێستای باشوری کوردستان دەکرد.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی سایکس-پیکۆ، باشوری کوردستان، کە لە سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی عوسمانییدا، ناوی ویلایەتی موسڵ بوو، بەر فەرەنسا کەوتبوو. سنوری ویلایەتی موسڵ، نزیکەی هەموو سنوری باشوری کوردستانی دەگرتەوە، جگە لە ناوچەی خانەقی، مەندەلی، کە بەشێک بوون لە ویلایەتی بەغدا. دوای کشانەوەی ڕووسیا، لە ڕێککەوتنامەکەی سایکس-پیکۆ و خۆ دزینەوەشی لە هەموو ئەو بەڵێنانەی کە بە ئەرمەن و ئاسورییانی دابوو، سنوری ویلایەتی موسڵ، بەر فەرەنسا کەوت. ئینگلیزەکان، کە بەهۆی بوونی زووتری سیخوڕانی لەبابەتی ڕیچ، لە ناوچەکە، ئاگاداری بوونی نەوت بوون لەو شوێنە، بۆیەە توانیان فێڵ لەە فەرەنسیەکان بکەن و لێیان وەربگرنەوە.
ئەو کاتە هێشتا هێزی عوسمانیەکان لە هەر سێ ویلایەتی بەسرا، بەغدا و موسڵ هەبوون. بەریتانیەکان، دوای داگیر کردنی بەسرا و بەغدا، لە دوا مانگەکانی کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانیی، توانیان بەشێکی زۆری سنوری ویلایەتی موسلیش بگرن. دوای ئاگربەسی ڕۆژی ٣٠/ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٨ز، لەشکرێکی بەریتانیی، بێ گوێدانە ئاگربەس، پەلاماری شاری موسڵی ناوەندی ویلایەتەکەشی دا و داگیری کرد. ئیدی بەریتانییەکان، کاربەدەستانی عوسمانییان لە شارەکە دەرکرد و خۆیان سیستەمێکی بەڕێوەبەرایەتیی کاتیان لەجێگا دانا، لەژێر چاوەدێریی ئەفسەرانی شارەزای بەریتانیی.
تورکەکان سوور بوون لەسەر ئەوەی کە سپای بەریتانیا، نەک هەر شاری موسڵ، بەڵکو دەبێت هەموو ویلایەتەکەش چۆل بکات، چونکە ئاگربەستی شکاندووە. بەریتانیاش، کە بۆنی نەوتی لە ناوچەکە کردبوو، بۆیە لەلایەکەوە فەرەنسای ڕازی کردبوو، تا ویلایەتەکە بخرێتە ژێر مانداتی ئەوان، دەشیهەویست، بە هەر نرخێک بێت، ناوچەکە نەکەوێتەوە دەست تورکان.
تورکە ناسیۆنالیستەکان، کە ڕوو بەڕووی کێشەی زۆر ببوونەوە و هێشتا لەگەڵ یۆنانیەکان و پاشماوەی خەلافەتی عوسمانی کێشەی زۆریان مابوو، نەیاندەتوانی جارێکی دی، بچنە ناو شەڕێک لەگەڵ بەریتانیا. لەجیاتی ئەوە، تیپێکی سپایان بۆ ناوچەی ڕواندز نارد، تا پڕۆپاگەندە بۆ هاتنەوەی تورکان بکات و پشێوی و ئاژاوەشیان بۆ بنێتەوە. تیپەکە بە سەرۆکایەتی ئەفسەرێکی پان تورکیستی میسری بوو، بەناوی (شەفیق کەمال)، کە ناوی لەخۆی نابوو (ئۆد دامر)، بە واتای (ئاگر و ئاسن)، بەڵام کوردان پێیاندەگوت (ئۆزدەمیر). بەریتانییەکانیش، بەتالیۆنێکی ئاسورییان ناردە سەر ڕواندز و توانیان لە ساڵی ١٩٢٣ز، دەست بەسەر شارەکەدا بگرن. بەریتانیەکان، جگە لە میتۆدی سپایی، ڕێگای دیپلۆماتیی و سات و سەوداشیان گرتە بەر، بۆ مانەوەیان لەناوچەکەدا.
دوای لەگۆڕنانی پەیمانی “سیڤەر”، ڕۆژی ٢٤/٧/١٩٢٣ز، پەیمانی لۆزان، لەنێوان دەوڵەتانی بەشەڕهاتووی جیهان بەسترا. بەپێی ئەو پەیمانە، (نۆ) مانگ داندرابوو، بۆ بەریتانیا و تورکیا، تا کێشەی موسڵ چارەسەر بکەن، ئەگینا کێشەکە دەخرێتە بەردەم کۆمەڵەی گەلان، کە وەک یەکەمین ڕێکخراوی جیهانیی، بەتازەیی دامەزرابوو.
هەردوو لای کێشەکە ڕێککەوتن، تا مۆڵەتی نۆ مانگەکە، لە ڕۆژی ٥/١٠/١٩٢٣ز دەست پێبکات. ڕۆژی ١٩/٥/١٩٢٤ز، واتا مانگێک و نیو پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتە نۆ مانگیەکە، نوێنەرانی تورکیا و بەریتانیا، لە ئەستەمبۆل کۆبوونەوە. سێر پێرسی کۆکس، کە مەندوبی سامی، یان کۆمیساریای باڵای بەریتانیا و باڵاترین دەستەڵات بوو لە میزۆپۆتامیا، سەرۆکی شاندی بەریتانیا بوو. لەو کۆبوونەوەیەدا، بەهیچ بەرەنجامێک نەگەیشتن.
دوای تێپەڕبوونی ماوەی نۆ مانگەکە، بەریتانیا ڕۆژی ٦/٨/١٩٢٤ز، کێشەکەی خستە بەردەم کۆمەڵەی گەلان، تا بڕیاری یەکلایی لەسەر بدات. ئەوەبوو کە ئەوانیش داوایان کرد، تا هەر لایەک، جارێ لە شوێنی خۆی بمێنێتەوە و هیچ کار و جموجۆڵێکی سەربازیی نەکەن، تا کۆمەڵەی گەلان، لیژنەیەک بۆ ناوچەکە دەنێرێت، بۆ وەرگرتنی ڕای دانیشتوانی ویلایەتەکە. ئیدی دوای ماوەیەک، لیژنەی تایبەتی کۆمەڵەی گەلان، بۆ وەرگرتنی بۆچوونی دانیشتوانی ویلایەتەکە، بە سەرۆکایەتی دیپلۆماتی سویدیی، م. ئێف. ڤێرسن گەیشتە ناوچەکە. هەردوو لای کێشەکەش، هەریەکە و دوو نوێنەری دیاری کرد، تا لەگەڵ لیژنەکە بن.
سەیرەکە ئەوەبوو، تورکیا دوو نوێنەری خۆی بۆ لیژنەکە دیاری کردبوو، کە هیچیان خەڵکی تورکیا نەبوون. ئەو دووانە، یەکێکیان فەتاح بەگی زاوای شێخ مەحمودی، هەڵگری ئاڵای سەربەخۆیی کوردستانی جنوبیی بوو، کە سەر بە جل خوارەکان، یان خەلافەتی تورکی عوسمانی بوو، بۆیە وایدەزانی ئەتاتورکیش هەر لایەنگری خەلافەتە. ئەوەی دیشیان، نازم نەفتچی، گەورەی بنەماڵەی تورکمانە نەفتچیەکانی کەرکوک بوو. ئەو دووانە هەردووکیان، لەلایەن حکومەتی تازەی ئەتاتورک لە ئەنکارا، وەکو نوێنەری ویلایەتی موسڵیش دەستنیشان کرابوون(٨٤). بێگومان بەریتانییەکان بە دانانی ئەو دوو کەسە ڕازی نەبوون و بە لیژنەکەی کۆمەڵی گەلانیان ڕاگەیاند، کە ئەو دوو کەسە، هەردووکیان هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقیین و ناتوانن نوێنەرایەتی دەوڵەتێکی بێگانە بکەن.
لیژنەکە، ڕاپۆرتێکی قەبەی ئامادە کرد. گرنگترین بڕگەی ناو ڕاپۆرتەکە، بریتی بوو لە (دڵنیا بووین لەوەی، کە ئەو ویستەی دانیشتوانی سەرجەم هەرێمەکە دەریانبڕی، بریتییە لە بە پەسەندتر زانینی عێراق لە بری تورکیا).
ڕۆژی ١٦/١٢/١٩٢٥ز، کۆمەڵەی گەلان، بڕیارەکەی خۆی، لەمەڕ لکاندنی ویلایەتی موسڵ، بە دەوڵەتی تازە دروستکراوی عێراقەوە، پەسەند کرد. واتا لەم ڕۆژەوە، باشوری کوردستان، بە شێوەیەکی فێرمیی و دانپێدانراو لەلایەن کۆمەڵەی گەلانەوە، بە عێراقەوە گرێدرا.
دەستەڵاتدارانی تورکیا، لە دژی بڕیارەکە وەستان و دانیان پێدا نەنا. بەریتانییەکان پێشنیارێکیان دا بە تورکیا، تا ئەگەر واز لە داواکردنی ویلایەتەکە بهێنێت، ئەوا ١٥٪ لە نەوتی ئەو ویلایەتەیان، بۆ هەمیشە پێدەدات. واتا ئەو بڕە نەوتەی ژێرزەوی و دەرهێندراوی سەرەوە، بۆ هەمیشە و ڕۆژانە بۆ تورکیا بێت!.
دوای شەش مانگێک و لە ڕۆژی ١١/٥/١٩٢٦ز، تورکەکان بەو پێشنیارە چەورەیە ڕازی بوون و بە ڕەسمیی دەستیان لە هەموو مافێکی خۆیان، لەو ویلایەتە هەڵگرت. هاوکات دانیان بە سنوری تازەیان لەگەڵ عێراق دا نا، لەبەرامبەر یەک گۆڕانکاری بچوک لە پێشنیارە بنەڕەتیەکەی بەریتانیا.

دەزانن گۆڕانکاریەکە چی بوو؟

داواکاری دەوڵەتی تورکیا ئەوە بوو، کە دەیانەوێت پارەی بڕە نەوتە پێدراوەکەیان، هەموو بە یەکجێ و بە پێی نرخی ئەو ڕۆژە پێبدرێت، تا لە خاوەندارێتی ١٥٪ لە نەوتی ویلایەتەکەش دەست هەڵبگرن و بەیەکجاریی کۆتایی بە بابەتەکە بهێنن. بەمجۆرە، تورکەکان، نائاگایانە لە گۆڕانکاریەکانی بازاڕی نەوت و بڕی نەوتی ژێر زەوی کەرکوک و ناوچەکانی دیش، لە بەرامبەر نیو ملیۆن پاوەندی بەریتانیی، دەستبەرداری ١٥٪ نەوتی دەرهێندراو و ژێرزەوی کەرکوک و موسڵ و شارەکانی دی باشوری کوردستان بوون. هاوکات دانیشیان بە سنوری تازەی خۆیان لەگەڵ عێراقدا نا و سەروەری عێراقیان بەسەر هەموو شار و ناوچەکانی موسڵ، کەرکوک، هەولێر، سلێمانی و دهۆک، پەسەند کرد.
قیڕەقیڕی ئەمڕۆیان، جا بۆ کەرکوک بێت یان هەر شوێنێکی دی خوار ئەو سنورە نێودەوڵەتییە، بە گوێرەی بەڵگەنامە نێودەوڵەتیەکان، دادیان نادات و خۆشیان دەزانن تەنیا بۆ بازاڕ گەرم کردنە.

تێبینی: وردەکاری پتر لەسەر ئەم بابەتە، لە کتێبی (مێژوی ئارامییەکان لە کوردستاندا) بخوێنەوە.




لێکدانەوەیەکی ئێتیمۆلۆژیی، بۆ هەردوو ناوی “کتک” و “پشیلە”

شاسوار هەرشەمیی

لێکدانەوەیەکی ئێتیمۆلۆژیی، بۆ هەردوو ناوی
“کتک” و “پشیلە”

کتک: ناوی پشیلەی نێرەیە بە کوردیی. ھەندێک جاریش بە گشتیی، بە پشیلە دەگوترێت. وشەکە بریتی بووە لە “کت” یان کات لەگەڵ پاشگری “-ک” بۆ ناسینەوەی ناو. ئەمەش بەھەمان شێوەی ناوەکانی (کات،cat ، katt وkat)ە، کە لە زوربەی زمانە هیندۆروپییەکان و زۆر خێزانە زمانی دیش دەبیندرێت. وەک لە لاتینیی catus، کاتوس. لاتینیی ناوەڕاست catta، کاتە. ئیتالیی gotto، گۆتۆ. فەرەنسیی chat، کات. ئەلمانیی کۆن kataro، کاتەرۆ. ئەلمانیی katze، کاتز. ئیسلاندیی kattr، کاتر. دانمارکیی kat، کات. سویدیی katt، کات. ڕووسیی koşka، کۆشکە.
ناوەکە، بەو ڕەگەیەی کە لە زمانەکانی سه‌ره‌وه‌دا دەرکەوتووە، لە ھیچ یەک لە زمانە کۆن و کلاسیکییەکانی هیندۆروپیی نەدیتراوە. ئەمەش بەوە لێکدراوەتەوە، کە گەلی هیندۆروپیی، لە ژینگەی ھاوبەشیاندا پشیلەیان نەبووە. دەبینین تا لە ناوی زمانە زۆر نزیکەکانی کوردییش، وشەیەکی ھاوبەش بۆ پشیلە نابینینەوە. لە زاراوەی کرمانجیی، Givir، گیڤیر بە پشیلەی نێر دەگوترێت، هەروەک بۆ پشیلەی مێیەش، دەگوترێت Mewîk، مەویک. لە زاری سیوەندیی کوردانی فارس، پشیلە پێی دەگوترێت تیتە. لە زمانی تاتیی دەگوترێت مەرچین. ھەروەھا مەرچینە. لە فارسیی گوربە. ناوە کوردیی و گرێکییە کلاسیکیەکەی “پشیلە” نەبێت، کە لە چاوگێکەوە ھاتوون.

ڕێچکەکانی بڵاوبوونەوەی پشیلە بە دنیای کۆندا

شارەزایان لایان وایە، کە وشەکانی کتک و کات، لە زمانی کۆنی کۆپتی (قیپتی) وەرگیراوە. لەوایەیە لە کۆپتیش کۆنتر بێت و بۆ زمانێکی ناوچەی نۆبەی نێوان میسر و سودان بگەڕێتەوە. پشیلە لە زمانی نۆبیەکاندا پێی گوتراوە kadi، کادی. بە گوێرەی پاشماوەی شوێنەوار ناسیی، لە وڵاتی نۆبە و میسری کۆندا، لە ساڵانی ٢٧٠٠ پ. ز، پشیلە ماڵی کراوە. کتک ھەر ھەمان ناویشە، کە لە عارەبیی بۆتە (القط، قیت).
لە گۆڕستانە کۆنەکانی پاشایانی لەمێژینەی میسر، جگە لە دەقە هێرۆگلۆفیەکان لەبارەی پشیلەوە، بە سەدان تەنی مۆمیا کراوی پشیلەش دۆزراونەتەوە، کە من خۆم، لە مۆزەخانەکانی تایبەت بە سەردەمی فیرعەونەکان، چەندانم بینیوە.

هەروەک پشیلە، لە هەندێک سەردەمی میسریانی کۆن، بە چاوێکی پیرۆز سەیری کراوە. تەنانەت لە هەندێک سەردەم، پشیلە کراوەتە وێنای یەکێک لە خوداوەندەکانیش.

من نەختێک بە گومانەوە ئەم بۆچوونەی بوونی هەرە کۆنی ناوی کتک و درەنگ گەیشتنی بە ئێمە، بەو شێوەیەی کە لە سه‌ره‌وه‌ هاتووە، پەسەند دەکەم. دەزانم بوونی یەکەمینجاری پشیلە لە بەڵگەنامە هێرۆگلۆفیەکان دۆزراوەتەوە و جارێ مایەی گومان نین.

ناوی کتک لە کوردیی، دەبێ زۆر کۆنتر بێت، وەک لە ناوە هیندۆروپییەکانی دی، چونکە یەکێک لە ڕێچکە ناسراوەکانی بڵاوبوونەوەی پشیلە بە ئەوروپادا، هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بووە. بەڵام ئەمە بەو واتایە نیە، کە ناوەکە، یان کتک، وشەیەکی خۆماڵیە و وەرنەگیراوە، یان پێچەوانەکەی.
بۆ کۆن بوونی ناوەکە، دەبینم کە وشەی (ختە) کە بۆ وەدەرنانی پشیلە بەکار دێت، ھەر لە کت و کات وەرگیراوە. تەنانەت لە زمانی منداڵانیشدا ختە بە واتای پشیلە دێت. لە هه‌ورامان ختی بە زمانی منداڵان بە کتک دەگوترێت. هه‌روه‌ک کتە بە هەورامیی، واتا پشیلە. کتە کویی هەورامییش، واتا پشیلە کێوی.

ئەی ڕیشەی ناوی پشیلە؟

پشیلە: گیانەوەرێکی کەویە و لەگەڵ مرۆڤ یان لە نزیکیەوە دەژیت. لە کوردیی پێشی دەڵێن پسیلە. پسیک. پشیک. تەنیا زمانێک کە لە ناوی پشیلە، پسیک، لێکچوونی لەگەڵ کوردیی پێوە دیاربێت، ئەوا زمانی ڕومێنییە. پسیک لەو زمانە بریتیە لە pisica، پیسیکە. لە ئازەریی، ناوەکە بە شێوەی pişik، پیشیک، هەر لە کوردیی وەرگیراوە. خودی ناوی پشیلە لەدوو وشەی لێکدراو پێکھاتووە. پش+ئیلە. پش، یان پس، لە پشە یان پسە ھاتووە کە وشەی بانگ لێ کردنی پشیلەیە. دەبینین لە زمانی گیلەکییش بە پشیلە دەگوترێت پیچا و پیچێ، کە لەگەڵ پشە ھاوڕەگن. تا لە زمانی ئینگلیزییش puss، پەسس وەک نازناوی پشیلە بەکاردێت.
بەشەکەی دیشی، واتا (ئیلە) یان (ییلە) و (لە)، لە بنەڕەتدا ناوی پشیلە کێوی بووە. پشیلەی کەوی ناو ماڵ، لای گەلانی هیندۆروپی کۆن نەناسراو بووە، بەڵام پشیلە کێوی، لە نیوە گۆی باکوری زەوی و لە ناوچە شاخاویە ساردەکاندا ژیاوە و تا ئێستاش بە فرەیی ھەن. له‌ زاراوه‌ی ئاشتیانیی گورگاندا، چائیله‌، ناوی گیاندارێکی کێوی گۆشت خۆره‌، که‌ مریشکان ده‌ڕفێنێت. به‌ گومانی زۆر هه‌مان پشیله‌ کێویه‌.
ناوی (ئیلە) یان (ییلە) و (لە)، ئەمڕۆ لە زمانی کوردیی، بە تەنیا واتای خۆی لە دەست داوە. لە زمانی کۆنی گرێکیی ail، ئەیل واتا پشیلە. ھەروەک پێشیدەڵێن (ailouros، ئەیل-ۆئورۆس). وەک دەبینین جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ (ئیلە)ی کوردیی، لە ناوی پش-ئیلە دا نیە. لە گرێکیی بە پشیلەی کێویش دەگوترێت lyngx، لی-نگکس. لە لاتینیی بۆتە lynx، لینکس. لە ئەرمەنیی lusanun، لو-سانون. شوێنەواری (ئیلە)ی پشیلە، لە زمانە هیندییەکانیش دەبیندرێت. لە بەنگالیی birala، بیر-ئالە واتا پشیلە. لە هیندیی billi، ب-ئیللی ھەمان. وەک گوتمان ناوێکی ھاوبەشی هیندۆروپیی بۆ پشیلە نیە. بەڵام ناوی ئیلە، یان شێوەکانی نزیک لەمە، وەک لەو لا، لو بە واتای پشیلە کێوی، بە تان و پۆی زمانە هیندۆروپییه‌کانەوە دەبیندرێت. دیارە بە پێشگر، یان پاشگری لێک جیاوە.
لە بەنگالیی birala، بیرالە واتا پشیلە. لە ھەردوو هیندیی و ئوردو billi، بیللیی واتا پشیلە. لە گوجاراتیی biladi، بیلادی واتا پشیلە. ھەرچی پشیلە کێویشە، ئەوا لە ساکسیی lohs، لۆھس. ئەلمانیی کۆن ھەردوو ناوی los، لۆس و luchs، لوچس. پرۆیسیی کۆن luysis، لویسیس. لیتاویی luszis، لوزیس. ھەروەھا ڕووسیی rysi، ریسی. لە ئەنگلۆساکسۆنیی lox، لۆکس. بە دانمارکیی ھەردوو ناوی los، لۆس و luks، لوکس. لە سویدیی lo، لو. دەبینین لە ھەموو ناوەکانی سه‌ره‌وه‌‌دا (لە، ل، لۆ، لی)، وەک سەرە داوی ھاوبەشی ناوەکە، دووپات دەبنەوە.
بە گوێرەی بۆچوونی شارەزایانی زمان، ڕه‌گی ناوەکە دەچێتەوە سەر وشەی PIEی -lwk، لوک- بە واتای درەوشاوە. ڕه‌نگە ناوەکە لە ڕه‌نگی کراوەی پشیلە کێویەوە ھاتبێت، یان لە درەوشانەوەی چاوی، کە تیشکی بەردەکەوێت.

وێنەکان:
یەکەم: هێلکاریەکی بڵاوبوونەوەی کتک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ دنیای کۆن و ئەوروپا.
دووەم: مۆمیایەکی کتک لە میسری کۆن.
سێیەم: دەقێکی هێرۆگلۆفیی لەسەر کتک.
چوارەم: کتک لە شێوەی خوداوەندێکی میسریانی کۆن.




ڕاگەیەنراوی کۆمەڵێک ئاکادیمیسیەنی کورد دەرەوەی کوردستان

ڕاگەیەنراوی کۆمەڵێک ئاکادیمیسیەنی کورد دەرەوەی وڵات سەبارەت بەبەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە سنە

هاونیشتمانیانی بەڕێز!
هەروەک ئاگادارن کۆنگرەی ناودارانی کورد لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ ی پووشپەڕی ١٣٨٩ ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢ و ٣ ی جوڵای ٢٠١٩ لە تالاری مەولەویی زانکۆی کوردستان لەشاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پارێزگاری ئەو شارە دا بەڕێوە چوو.

لێدوانەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، سەپاندن و گونجاندنی ناوی کۆمەڵێک بەرپرسی گەندەڵی سیاسی و تەنانەت لەشکری بەناوی ناوداری کوردەوە لە پێکهاتەی ئەندامانی ڕێزلێگیراوی کۆنگرەکە دا، بانگەشە کردنی کولتووری بوونی ئەم کۆنگرەیە لەلایەن بەڕێوە بەرانی بە مە بەستی پاساودان و سڕینەوەی ڕووی سیاسییانەی کۆنگرەکە ناڕەزایەتییەکی گشتی و ئاگایانەی نەتەوەکەمانی بە دوا دا هات.
لە لێدوانەکانی بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ناودارانی کورد دا شوناسی کولتووریی کورد وەک پاشکۆیەکی شوناسی ئێرانی، له ڕاستی دا “فارسی”، لە ئاستێکی بەرفراوانتر لە جوگرافیای سیاسیی ئێران جەختی لێکراوەتەوە. لەهەمان کاتدا، لە پەیامی حەسەنی ڕووحانی، سەرکۆماری ئێران دا سەرەڕای ئەوەی ڕێز لە خزمەتی شایانی هێندێک نووسەر و ئەدیبی کورد بە زمان و ئەدەبی فارسی گیراوە، حاشا لە بوونی هەر جۆرە جیاوازیدانان و هەڵاواردنێکی نەتەوە بێدەسەڵاتەکان و نەتەوەی کورد لە ئێران دا کراوە. هەروەها، پێداگریی دەسەڵاتدارانی تاران لەسەر “کولتووری بوونی” کۆنگرەکە، دەریدەخات کە ئەمە پرۆژەیەکی سیاسیی نەتەوەی فەرمانڕەوا لە ئێرانە بۆ حاشاکردن و پەردەپۆشکردنی ناوەرۆکی سیاسییانەی بزاڤی نەتەوەیی کورد.

ئەم کۆنگرەیە لە کاتێک دا بەڕێوە دەچێت کە مافی خوێندن بە زمانی دایک بۆ منداڵانی نەتەوە زۆرلێکراوەکان لە پەروەردەی ڕەسمیی ئێران دا بە یاسا قەدەغە کراوە و لە هەمان کاتیش دا مامۆستایەکی خۆبەخشی فێرکاریی زمانی کوردی وەک “زارا موحەممەدی” لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری سنە دا بەند کراوە، یان شاعیرێکی پیری بەتەمەنی وەک “ڕەسووڵ کەریمی” بە زۆر ڕاپێچی ئیتلاعاتی شارستانی مەهاباد کراوە و ئەشکەنجە دراوە و ئێعدامی چالاکانی سیاسی بەردەوامە، ڕۆژانە کۆڵبەرانی کاسبکار و بێ چەکی کوردیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکوژرێن وبریندار دەکرێن. بەگشتی، ئەم ڕەفتارانەی دەوڵەتی ناوەندیی ئێران بەرانبەر بە نەتەوەکەمان لە چوار ئاست دا، وەک: دەرهاویشتنی کورد و بێبەشکردنی لە سەرەوەریی سیاسی دا، بندەستکردن و پەراوێزخستنی لە کەرتی ئابووری دا، بە پاشکۆکردن و گۆڕینی زمان و کولتورەکەی هەروەها شکاندنەوە و بندەستکردنی دەروونی، کوردستانی کردووە بە کۆلۆنییەکی تەواوی خۆی.

هەر بۆیە، ئێمە وەک کۆمەڵێک ئاکادیمیسیەنی کورد کە ئەم ڕاگەیەنراوەمان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووەتەوە و لەخوارەوە ناومان هاتووە، وێڕای ئەوەی کە ڕێز دەگرین لە ناودارانی گەلەکەمان ودڵنیاین کە بە نیازپاکییەوە لەو کۆنگرەیە بەشدار بوون، ئەم پێکناکۆکییە لە سیاسەت و هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ گەلی کوردستان، مافەکانی و بەکارهێنانی ئامرازییانەی کولتوور، زمان و ناودارانی کورد بە ئامانجی داپۆشینی ڕیشە ی سیاسیی “پرسی كورد”، بەتایبەتی لەم دۆخە ئەمنییە زاڵکراوە بەسەر کوردستان دا لەقاو دەدەین. هەروەها دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو ئەوانەی بەشێوەیەکی لۆژیکی و لە پێناو بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد دژی سیاسەتی جیاوازی دانەرانە، سەرکوتکەرانە، و بەکارهێنانی ئامرازییانەی شوناسی کوردی وەک پاشکۆیەکی شوناسی ئێرانی دەنگیان هەڵبڕیوە و ئەوسیاسەتە دووفاقیانەیەی کۆماری ئیسلامی مەحکووم دەکەین.

 

پروفسور عباس ولی
دکتر برزو الیاسی
دکتر بابان الیاسی
دکتر پژواک کوکبیان
ساسان امجدی (پژوهشگر)
دکتر خالد خیاطی
دکتر آلان حسنیان
دکتر مجید حقی
حسام دست پیش (پژوهشگر)
دکتر پرویز رحیم
دکتر هژار رحیمی
دکتر مسعود رستمی
ریزان صالح (پژوهشگر)
دکتر کمال سلیمانی
دکتر مغدید سپان
دکتر رحیم سرخی
دکتر منصور سهرابی
دکتر بهروز شجاعی
دکتر آوات علیار
دکتر آلان فتوحی
فراز فیروزی (پژوهشگر)
آلان گوران (پژوهشگر)
دکتر احمد محمدپور
دکتر کامران متین
دکتر ابراهیم ملازاده

 




چریکەی شار

شاری سلێمانی وەک باقی شار و ناوچەکانی تری کوردستان خاونی هونەری گۆرانی و مۆسیقای بەرزو تایبەت بە خۆی هەیە و وەک قوتابخانەیەک گەلێ ژن و پیاوی پێگەیاندووە کە جێگای پەنجەیان لە بەرەوپێش بردن و زیندوو راگرتنی هونەری کوردی دیار و ئایانە.

چەند تیپی مۆسیقای کارامەوە و چالاکی هەبووە وەک: مەولەوەی کۆن و سلێمانی و…هتد کە لە تەمەنی خۆیاندا گەلێ خزمەتی شایان و بە پێزیان پێشکەش بە هونەری گۆرانی و مۆزیکی کوردی کردووە کە رەمزی ناو و ناوبانگ و زیندوو بوونیان لە دڵی تاک بە تاکی ئێمەدا دڵسۆزیی و خەمخۆریان بۆ هونەری بۆ کورد و کوردستان بووە تەنانەت لە بواری مۆسیقای مناڵانیشدا ئەم شارە سەرتۆپ بووە و مناڵانیشیان لەم هونەرە بێ بەش نەکردووە.

هەر وەها گەلێ ژەنیار و گۆرانیبێژی و باش و بلیمەتی لێهەڵکەوتووە وەک: مەلاکەریم، رەشۆڵ، رەفیق چالاک، شەماڵ سائێب، قادرکابان، کەریم کابان، برایم خەیات،سەلاح رەشید، حەمە جزا، شەوکەت رەشید، حاتەم سەعید، حەمەی کاکە، نەجات عەبدە، سەردار رەمزی، قادر دیلان، حەمەساڵح دیلان، ئەنوەر قەرەداغی، ولیام یوحنا، عەزولە، خالد سەرکار، زانا مەحموود هەژار، نیازنووری و سەدان دەست و پەنجە رەنگینی تر کە خزمەتی شیاو دیاریان بە هونەری مۆسیقا و گۆرانیی کوردی کردووە کە هەمیشە مێژووکەیان جێگەی شانازی نەتەوەکەمانە.

کە زۆربەی ئەم کەسایەتیانە لەوپەڕی بێدەنگیدا ماڵاوایان لە ژیان کرد کە هەتا ئێستە شاکاری ئەم هونەرمەندانە بە باشی نەکەوتووەتە بەر توێژینەوە و هەڵسەنگاندن بۆ نەوەی نوێ، تەنانەت لە بەر نەبوونی دەسەڵاتی سیاسی و کیانی سەربەخۆ کەس نەبووە پشتگیریان بکات تەنیا پشتیان بە هەستە نەتەوایەتیەکەی خۆیان گەرم بووە و بەس.

ئەم کەسانە بۆ مامۆستا “ساڵح دیلان” مۆسیقایان ژەندوە

شەوکەت رەشید، سەلاح رەشید، قادر دیلان، نەجات عەبدە، ولیەم یوحنا، حازم حەداد(عەرەب بوو) عەزولە و چەند هونەرمەندی تر، کە هەر کامیان بە قەد توانا خزمەتیان بە مۆسیقای کوردی کردووە و ناویان لە مێژووی گەلەکەماندا بە درەوشایی دەمێنێتەوە.

محەمەد ساڵح کوڕی مەلا ئەحمەدی دیلان لە ساڵی1927ی زایینی لە گەڕکی” گاوران”ی شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر و رووناکبیر چاوی بەڕووی ژینا هەلهَێناوە، لە سەرتای مناڵیدا لە حوجرە قورئان و کتێبەکانی ئەو سەردەم دەخوێنێ، پاشان دەیبەنە قوتابخانەی” خالدیە” هەتا سێی ناوەندی دەرس دەخوێنی لە بەر هەژاری و قاتی و قڕی ئەوسای ناوچەکە دەس لە خوێندن هەڵدەگرێ.

چۆن باوکی دەنگخۆش و شێعر دۆست بووە هەروەها زانیاری باشی لەشێعر فارسی و کوردیدا بووە هەر لە تەمەنی مناڵیەوە خولیای شێعر وتن بووە و لە نێو ئەدەبیاتی کلاسیکی کوردی و فارسی و عەرەبی قاڵ بووە، لە تەمەنی لاویدا بەرهەمی شێعری بڵاو کردووەتەوە هەر بۆیە ئەم شاعێرە مەزنە بە سوار داکێکی مەیدانی وێژەی کوردی دێتە ئەژمار بەردەوام هاوکاریی رۆژنامەی “ژینی” کردووە و لە بواری روشنبیری سیاسیی نەتەوەیی و داکۆکی لە مافی رەوای کورد زۆر بە هەڵوێست بووە، لە خزمەت کردن بە کێشەی رەوای نەتەوەکەی و دژ بە کۆنەپەرەستی جێگەی بەرزو بە نەرخی هەیە. بەم بۆنەوە “یازدە” ساڵ لە ژیان و تەمەنی پڕباری کە کونجی بەندیخانەکانی داگیرکەرانی کوردستان بە سەر بردووە.

ساڵح دیلان سەرەڕای بەهرەی ئەدەبی لە بواری گۆرانی و مقام و سروودا گەلێک بەرهەمی باش و شاکاری بەرهەم هێناوە کە مۆرکی مەکتەبێکی تایبەتی هونەری بۆ خۆی هەڵکۆڵیوە.

“ساڵح دیلان” سەرەڕای ئەوەی کە شاعێرێکی گەورە بوو دەنگخۆشێکی هەرەباش و ئاوازدانەر و مقام زانێکی دەگمەن و دانسقە بووە، کە نموونەیەکەی بەرجەستە و هەمیشە زیندوو گۆرانی حەماسی نەورۆزە لە شێعری شاعێری گەورە مامۆستا” پیرەمێرد” کە لە ساڵی1948 بە دەنگە زوڵاڵەکەی مامۆستا “حەمەساڵح دیلان” بە سەرانسەری کوردستاندا بڵاو بووەتەوە کە لە نێو خەڵک دا بە سروودی (نەورۆز) ناوی لێ دەبرێ، زۆربەی بەرهەمەکانی بە هاریکاری رادیو “خاک” و تۆمارگەی” ئۆسکار” لە شاری “سلێمانی” خراونەتە سەر پێنج ئەڵقە “سی دی” کە ئەمانەن 1- بەردەقارەمان 2- زیندان3 – بەهاران 4- پاییز 5- ساقی کە سەرجەم 62مقام وگۆرانی و سروودی لە خۆ گرتووە، کە وەک کۆڵەکەیەک لە رەدیفی مۆسیقادا دێنە ئەژمار، بواری مقامدا مێتۆدیکی نوێی داهێناوە کە لەگەڵ مقام بێژانی تر جیاوازە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بە ئاگایی و تێڕوانینی سەردەمیانە و ئاستی رۆشنبیری خۆی ئەو سەبک و ستایلەی داهێناوە

دەنگی دیلان دەنگێکی زوڵاڵ و رەسەنە کە هەڵقوڵاوی قوتابخانەی هونەری شاری “سلێمانیە” ، شێوەی وتنی تایبەت بە خۆیە ئەگەر چی هێندێک لە لەرینەوەی دەنگی(تەحریر) لە شێوەی فارسی دەچێ((بۆ خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێ: حەز لە مۆسیقای فارسی دەکەم نەک هەر حەزی لێ دەکەم بەڵکۆ چۆتە خوێنمەوە))

“ساڵح دیلان”ی شاعێر، ستران بێژ ، مقام بێژ و سروود چڕی کورد پاش نیو سەدە تێکۆشان لە رێگای وێژە و هونەری نەتەوەکەیدا لە تەمەنی 63 ساڵیدا لە رێکەوتی1810 1990ی زایینی بە رابەربە 681369 هەتاوی ماڵاوایی لە گەل و نیشتمان و هونەری کوردی کرد و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە خاک ئەسپەردە کرا.

 

سەبارەت بە هونەری مقامات، گۆرانی، سروود و هەڵبژاردنی شێعر مامۆستا”ساڵح دیلان” لە گەڵ سێ کەسایەتی ناوداری کورد،

خالد سەرکار ژەنیار، سەلاح رەشید گۆرانیبێژ و ژەنیار و سەعدوڵا نەسیری گۆرانیبێژ و ژەنیار

وتو وێژیکم ئامادە کردووە، کە بە شیوەی جیا جیا و دەخرێتە بەردیدی خوێنەران.

 

حەمە ساڵح دیلان) بە رای من دەنگێکی سلێمانی ئەسیل، ڕەسن

خالد سرکار: (حەمە ساڵح دیلان) بە رای من دەنگێکی سلێمانی ئەسیل، ڕەسن هەڵقوڵاوی ئەتوانم بڵێم قوتابخانەی هونەری سلێمانیە.ئەم دەنگە لە هیج شوێنێکی دیکە دووبارە نەبوەتەوە ئەم جۆرە ستایل، دەنگ، ئەدا و ئێحساسە، رەنگە گۆرانیبێژەکانی دیکە دووبارە بوونەوە بووبێ لە پارجە کانی تری کوردستاندا بەڵام “حەمە ساڵح دیلان” غەریبە دەنگێکی هەڵقوڵاوی شاری سلێمانیە کە سەردەمانێک ئەم شاری سلێمانیە ئێستاش و هیوادارم لە داهاتووشدا وابێ، کە بە ڕاستی فێرگە بووە یا خوت ئەتوانم بڵێم قوتابخانەیەکی هونەری گەورە بووە بۆ پێگەیاندن و گۆش کردنی کۆمەڵێکی زۆر لە داهێنەران، هونەرمەندان، گۆرانیبێژان و شاعیرانیش.

” حەمە ساڵح دیلان” جۆرێک ئەدای تایبەتمەندی خۆی هەیە، راستە ئەم پیاوە لە ژیانی خۆیا چەند جارێک ئێمە گوێمان لێ بووە وتوویەتی: من گۆرانیبێژ نیم من شاعیرم! بەڵام بمانەوێ و نەمانەوێ چەند گۆرانییەکی وتووە بمانەوێ و نەمانەوێ چەند مقامێکی وتووە، ئەم پیاوە تازە ئەرشیڤیکی کوردی تۆمار کراوی هەیە، هەر چەندە تۆمار کردنەکەیشی زۆر لاوازە، زۆربەی لە ماڵاندایە لە شونێک ستۆدیوی بۆ نەکراوە لە شوێنی هونەری بۆی نەکراوە، ئەو چەند ئامێرە مۆسیقایە لە گەڵیایەتی هەر لە ماڵان دانیشتوون لە رووی ستایل و لە رووی نوعیەتی ئەو ئامێرانەی وەکوو پێویست هونەری نیە ناڵێم وەکوو ژەنین، دیارە هەمووی لە ماڵان بووە، دیارە خۆیشی مەبەستی نەبووە بۆیە، ئەگەر مەبەستی بوایە ئەچووە ستۆدیو، وەکوو گۆرانیبیِژانی دیکە، وەکوو تایەر تۆفیق، عەلی مەردان، خاڵە سێوە و حەسەن زیرەک، بۆ نموونە عەلی مەردان کۆمەڵێکی لە بەغدا تۆمار کردووە کە چی چووە بۆ تارانیش تۆماری کردووە معنای ئەوە بووە گەڕاوە خۆی مەبەستی بووە، بەڵام “حەمە ساڵح دیلان” نەْ مەبەستی نەبووە.

من خۆم بۆ نموونە داوام لێکردووە کە با لە تیپی مۆسیقای سلێمانی ئەو کاتە ئێمە گەنج بووین بەرهەمت بۆ تۆمار کەین لە ستۆدیوەکەی خۆمان رەفزی کردۆتەوە وتوویەتی: من گۆرانیبێژ نیم حەزم لە شێعرە من ئەمەوێ شێعر بنووسم ئەو چەند گۆرانییەش کە وتوومە هەروا بۆ خۆشی خۆم و برادەران بووە.

بەڵام لە گەڵ ئەوشدا دەنگی خۆش ئەدای چاک مەقام بێژێکی چاک، ئەو مقامانەی وتوویەتی بە ئەدایەکی جوان بەرز بوونەوەی پلەی دووهەمی پلەی سێهەمی دابەزینی بۆ پلەی ناوەڕاست بۆ ئێستقراری مقامەکە زۆر بە جوانی ئەدای کردووە، زۆر جار تەحویلاتی مقامیشی کردووە، مەقام سەیر ئەکەی بەیاتە تەحویلی ئەکا بە سێگا، ەقام تەسلیمەکەی ئەکا بە ڕاست! نە دەراسەێ مقاماتی کردووە و نە ئەوەی بڵێ بزانم ئەم مقامەی کامەیە و ناوی چیە، رەنگە ناوەکانی زانیبێ بەڵام وەکوو زانستییەکی نەیزانیوە، بەڵام بە حێسە جوانەکەی خۆی لەو مقامەوە بازی داوە بۆ ئەو مقامە و زۆر بە جوانیش ئەدای کردووە.

ئینجا هەندێک بەستە ئینجا شێعری جوان خۆیشی کە شاعێر بووە زۆربەی شێعرە جوانەکان خۆی هەڵیبژاردووە، ئینجا لە رووی سرودی کوردیەوە وەکوو بۆیان باس کردووم لە لایەن شاعێرانەوە بە تایبەت “ئەحمەد هەردی” و “مستەفا ساڵح کەریم” کە ئێستاش رۆژنامەنووسێکی گەورەی کوردە، “پیرەمێرد” کە شێعری نەورۆزی داناوە داوای لە “حەمە ساڵح دیلان” کردەبوو کە ئاوازی بۆ دابنێ! ئەویش ئەو ئاوازەی بۆ داناوە لە ماڵانیشا تۆماریان کردووە، من خوشبختانە ئەو بەکرەیەم لە ماڵی “قادر بەگ” دەستم کەوت تنویتی نۆتەکەیم کرد و لە کتێبی “سروودی کوردی” بە چاپمان گەیاند سێ جاریش جاپ کرایەوە، ئەوە پارێزرا چونکە پاراستنی ئەم جۆرە بەرهەمانە لە کتێبدا نەبێ ئەفەوتێ هەر تۆمار کردنەکەی کافی نییە نۆتەکیشی لە گەڵا بێ زۆر زانستیترە.

“ساڵح دیلان” بە راستی یەکێکە لەو گۆرانیبێژە هەڵکەوتوانەی میللەتەکەمان، لەو دەنگە تایبەتمەندیەی کە هەیەتی و لە هەڵبژاردنی ئاوازیش و سروودەکانی و شێعرەکانی زۆر سەر کەوتوو بووە چونکە شێعری لاوازی نەبووە، لاوازی و جێی رەخنە بێ، ئەو شێعرانە شێعری جوان یا هی خۆی بووە یا هی “مەحوی” یا هی شاعێرە کلاسیکە کوردیە جوانەکان ئەوانەی وتووە، یان خود ئەو ئاوازانەش کە دایناوە و ئەو ژنیارانش لە گەڵی بووە وەکوو “قادر دیلان”ی برای، کاک “ئەنوەر قەرەداغی” ژەنیاری بە توانا بۆیان ژەندوە.

تیپی مۆسیقای “مەولەوی” جاران هێندێک بۆنەیان بووە، بۆ نموونە من مناڵ بووم لافاوێک دای بە شاری سلێمانیا تیپی مۆسیقای “مەولەوی” و “حەمە ساڵح دیلان” بۆ ئەوەی پارە بۆ ئەم شارە کۆ بکەنەوە وەکوو شتێکی خێری باشترین کار بووە!! کە جێی شانازییە، ئەم کۆنسێرتەیان ئەنجام داوە لە شار و شارۆچکە کانی کوردستانا، پارەکەی بە بیتاقە بووە ئەو پارەی بیتاقەیان هێناوەتەوە داویانە بە لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری سلێمانی ئەم هەستە زۆر جوان بووە، لە لای من ئەم تیپە مۆسیقایە زۆر گەورە بووە کە بەم کارانە هەڵساوە کە هم لە خەزمەتی لێقەوماوانیش بێت ئەم هونەرە جوانەشیان باتێ “حەمە ساڵح دیلان”

لەو رووەوە وەکوو شاعێرێکی گەورە کە بەرهەمی شێعری جوانی هەیە بەرهەمی گۆرانی ەقام و سروودی جوانیشی هەیە.

ئاواز دانەر و مەقام بێژ بوو

سەلاح رەشید: ئێمە قۆناغێکی دوور و درێژ پێکەوە بووین، هەموومان خەڵکی شارێک بووین، ئیتر لەو شەو دانیشتنانەی کە لە ماڵان ئەکرا دۆست و برادەرانی خۆمان هەمیشە پێکەوە بووین، ئێمە وەکوو مۆسیقی، ئەو شەوانە کاری مۆسیقامان بۆی ئەکرد، ئەویش بە میزاجی خۆی هەر کاتی زەوقەکەی بگەیشتبایە گۆرانی ئەوت، هەمیشە ئەوە لە شەو دانیشتنی ماڵانا ئامادە نەبوو بۆ گۆرانی وتن، وەکوو میوانێک ئەهات دائەنیشت، بەڵام ئێمە بە شێوازێک ئەمان هێنایە گفتوگۆ ئەمان هێنایە وتن بە باشی گۆرانی ئەوت.

مامۆستا “حەمەساڵح دیلان” تەبعەن زۆر پێی خۆش نەبوو وەکوو گۆرانیبێژ و مقام بێژ بناسرێ، زیاتر وەکوو شاعێر حەزی ئەکرد بناسرێ وە حەقی خۆیشی بوو شاعێرێکی زۆر چاک بوو یەکێک بوو لە شاعێرە چاکەکانی سەردەمی خۆی بە رای من، بەڵام مامۆستا “حەمە ساڵح دیلان” دوو سێ سیفاتی چاکی هەبوو یەکێک لەوانە شاعیرێکی چاک بوو دوو لەوانە مقام بێژێکی زۆر چاک بوو سێ لەوانە خۆیشی ئەیتوانی ئاواز دابنێ، وەکوو ئاوازی بەستە، وەکوو سروود، هەچەندە من دوو دڵم لە قسەیەک کە ئەو سروودی نەورۆزە بە دەنگی ئەو یەکەمجار بڵاو بووەتەوە لە ساڵی پەنجاکانا، ئەو کاتە نەورۆز مەنع بووە حوکوومەتەکانی ئەو سەردەمە محاربەی ئەو خەڵقانەی دەکرد کە شوێن ئاگری نەورۆز و ئاگری نەورۆز کردنەوە و سروود بۆ نەورۆز ئەڵێن و ئەمانە، بەڵام وەکوو مێژووەکە ئەڵێ لە ژێر رێژنەی گولە و راودونان، راودونانی پۆلیس و ئەمانە، لاوەکان و پیاوەکانی ئەم شارە نەورۆزی خۆیان هەر کردووە بە هەر نرخێک بووبێت، دوو دڵیەکەی من ئەوەیە قسەیەک هەیە ئەڵێن گوایە مامۆستا “قادردیلان” برای مۆسیقاژەنێکی زۆر چاک بوو ئەو ئاوازەی داناوە، مامۆستا “حەمە ساڵح دیلان” مۆسیقا ژەن نەبوو هیچ ئامێرێکی نەدەزانی بە کار بێنێ بەڵام ئەویش وەکوو وتم گوێی مۆسیقی زۆر زۆر چاک بە قۆوەت بوو زۆر شارەزا بوو.

بە ستایلێک مقامی وتوە لە کەس ناچێ، نە لە عەلی مەردان ئەچێ نە لە تایەر تۆفیق ئەچێ، نە لە مقام بێژێکی تر ئەچێ، نە لە سێوە ئەچێ، مامۆستا “حەمە ساڵح دیلان” ئەتوانێین بڵێین خۆی لە خۆی چووە، لە بەر ئەوە بەو ستایلە خۆشانە بەو نەبرە بە قۆوەتانە بەو تاقەو توانا گەورەی خۆی ئەو مقامانەی وتوە.

توانای زۆر بوو ئەیتوانی ئەگەر وای باوەڕ بە خۆی بوایە کە بەردەوام بێ لە سەر گۆرانی وتن و مقام وتن، رەنگە زۆر زۆر پێشکەوتووتر بوایات لەو کاتەی کۆتایی بە تەمەنی هات.

مامۆستا “حەمە ساڵح دیلان” ئەوەی ئێمە تێ گەیشتبووین لە رێگای هاوکاریمان لە گەڵیا، مانەوەمان لە گەڵیا، لەو ماڵانە کەس نەیئەتوانی تەکلیفی لێ بکات بڵێ مامۆستا “حەمە ساڵح” زەحمەت نەبێ ئەتوانین تەکلیفی گۆرانی بکەین؟ کەس نەیئەوێرا لەوانە بوو یەکسەر پێڵاوەکانی لە پێ بکاو دانیشتنەکە بە جێ بێڵێ، تووڕە دەبوو! چاوەڕوانی ئەوەمان ئەکرد کەی ئەم کابرایە پێ ئەگا و دێتە سەر ئەو نەشئەیەی کە گۆرانی بڵێ، بەڕای کاک “شەوکەت رەشید” و کاک “ئەنەوەر قەرەداغی” پارچە مۆسیقایەک عەرەبی هەبوو پێیان ئەوت “روباعیاتی خەیام” زۆر مەشهوور بوو، وەختی خۆی بۆ گۆرانییەکی “ئوموکڵسووم” کرابوو زۆر بەناوبانگ بوو! ئێمەش وەکوو ژەنیار حەزمان لێ ئەکرد ئەمان وتەوەو وەکوو پارچە مۆسیقا لێمان ئەدا، کە ئەو روباعیات خەیامەمان لێ ئەدا مامۆستا “حەمە ساڵح دیلان” بە رەحمەت بێ، پێکەکەی هەڵئەگرت ئیشارەتی ئەدا ئەیوت گۆرانی ئەڵێم، ئیتر ئەهات چەند ئارەزووی بوایە چوار مقام سێ مقام پێنج مقام لەوە زیاتر ئەیوت، بۆ نموونە وابزانم لە ساڵی 63یا64دا بوو لە ماڵی مامۆستایەکی هاوڕێمان مامۆستا”قادرخەلیل” لەو مامۆستایانەی سلێمانی تاک و تەراک ماڵی لێ کرابوو، شەوێک بوو بەفرێکی زۆر باریبوو سەهۆڵ لە عەرزا بوو زۆر سارد بوو، ئەو دەعوەتی کردین بۆ ئەوێ، مامۆستا حەمە ساڵح دیلانیشمان لە گەڵ بوو، لەوێ مامۆستا” قادرخەلیل” بە من و کاک شەوکەت و مامۆستا ئەنوەرقەرەداغی وت، وتی: من چۆن کارێ بکەم ئەم گەورە دانیشتنەی ئەم شەوە تۆماربکەم ئەم پیاوە نەزانێ؟ بزانێ هەرچێ رەنجەکەمە بە خەسار ئەڕوات، تەدابیرەکە وا کرا وتیان بابە تۆ لە ژێر کومبارەکەوە وایرەکە بەرە بۆ ژوورەکەی ئەودیو با تەسجیلەکە لەوێ بێت میکروفۆنەکە بەستمان بە قاچی ئەو کورسیەی کە بڕیارە مامۆستا حەمەساڵح دیلان لەوێ دابنیشێ وە فەرقی پێنەکرا لە سەر کورسیەکە دانیشت، ئیتر مامۆستا “قادر خەلیل” بەردەوام ئەهات ئێرەو ئەچووە ئەوێ چۆنکە چاودێری تۆمارکردنەکەی ئەکرد، وای لێهات مامۆستا حەمەساڵح وتی: قادر تۆ ئێمەت دەعوەت کردووە کاکە دە وەرە لامان دانیشە ئەوە چییە هەر ئەڕویتە ئەودیو؟ ئەویش بە رەحمەت بێ جوابی داوەو وتی: مامۆستا حەمەساڵح ژنەکەم گیپەی بۆ دروست کردوین تەنیایە حەزئەکەم جارجارە یارمەتی بدەم! مەسەلەکە ئاوا پینە کرا.

ئیتر ئەوشەوە جەوەکە زۆر خۆش بوو ئەو روباعیات خەیامەمان بۆ لێدا، هات ئەو شەوە هەشت مقامی لە سەر یەک بە بەردەوامی وتوە، ئێستەش ئەو شریتە مەشهوورە بەو هەشت مقامە چاک ترین شریتی مامۆستا حەمە ساڵح دیلانەکە ئێستە لە بازار و تۆمارگاکانا دەس ئەکەوێ.

مامۆستا”ساڵح دیلان” حەقی نەتەوایەتی خۆی لە گۆرانی نەورۆزدا ئەدا کردووە

سەعدوڵا نەسیری: هە میشە من بڕوایەکی تایبەتیم هەیە کە ئەڵیم خەڵکی سنەو سلێمانی بە تایبەت رۆشنبیرەکانی وئەوانەی کە لە بۆاری فەرهەنگی وهونەریدا هەنگاویان هەڵگرتووە هەست ئەکەم بنەماڵەیەکن لە دووجێگا، یانی وەک یەک گەشەیان کردووە و گەیشتوونەتە ئاستێ کەچ لە بۆاری شیعرو چ لە بۆاری مۆسیقادا ئەو پیاوە گەورانەی کە هەڵکەوتوون، هەر لە سەردەمی بابانەکانا ئەتوانم بڵێم وەک ماڵی کەسی خۆیان چ ئەو پیاوە گەورانەو چ ژنە گەورانە کەلە سنە بووگن هاتوچووی سلێمانیان کردووە، لەهەمان کاتیشدا لە سلێمانیەوە هاتوچووی سنەیان کردووە یانی پێکەوە پێوەندیان هەبووە.

ئیستا چون باسەکەمان لەسەر مامۆستا “ساڵح دیلانە” و ئەویش هەرلەو کەسایەتیە بەرزانەیە کەلە سەدەی رابردوودا هەڵکەوتووە گەر چی هەرلەو سەدەمەدا دەستی پێکردووە هەتا ئەمڕۆ گەیشتووەتە مامۆستا شێرکۆ بێکەس و کەسانی تر کە شایەت من لە نزیکەوە ئاشنایەتیم لە تەکیانا نەبێ، بەڵام مامۆستا “ساڵح دیلان” لە پلەوپایە بەرزانەیە کە بەراستی ئێمە ئەتوانین لە سەر بنەڕتی مۆسیقا و شیعری کلاسیکی کورد بۆ گۆرانی، یا ئەوەی کە لای ئێمە پێ ئەڵێن”تەرانە” حێسابی لە سەر بکەین.

مامۆستا”ساڵح دیلان” هونەرمەندێک بووە لەو هونەرمەندە گەورانە کە بە زانستەوە کاری کردووە، یانێ زانست لە پشتیەوە بووە، مەسەلەن ئێمە گۆرانی بێژمان هەیە تەنیا گۆرانی بێژە،شیعری پێ ئەدەن و گۆرانی بۆ دروست ئەکەن ئەیچڕێ، بەڵام مامۆستا”ساڵح دیلان” وەک چۆن لە “ئێران” ئەڵێن یەکێ لە پایەگەلی مۆسیقای ئێرانی لە ناو فارسەکانا”عەبدوڵا دەوامی”ە، ئەتوانم بڵێم مامۆستا”ساڵح دیلان” لە بواری مۆسیقای کوردیدا لە پلە و پایەکی ئاوا دایە، لە بواری هەڵبژاردنی شیعریشدا زۆر زانستیانە شیعری بۆ مقام وگۆرانیەکانی هەڵبژاردووە، هەوا بە خۆڕایی نەبووە، چۆن بە بڕوای من هەم رەدیفە فارسییەکانی ناسیوە هەم رەدیفە کوردییەکانی باش ناسیوە هەر کامەیشی لە جێ خۆی بە باشی ئەدا کردووە.

لە بارەی گۆرانی نەورۆزدا باسێکی دەرونی ئەکەم رەنگە هەستی من وابێ، حوزنێکی تێدایە، ریتمەکەی ریتمێکی توند بێ یا بۆ دەستپێکی نەورۆز ، حوزنێک یا غەمێکی تێدایە، تەنانەت لەمەو دواش کە”موجتەبای میرزادە” ئەو ئووێرتۆرەی بۆ مامۆستا”حەسەن زیرەک” داناوە هەر ئەو غەم و حوزنەی تێدایە، من هەر جارە کە ئەیبیستم بە راستی تێک ئەچم غەمێکی شیرین دەستم پێوە ئەدات.

بڕێ کەس پێوایە کە مامۆستا”قادر دیلان” دایناوە، بە بڕوای زۆر کەسیش دانەرەکەی مامۆستا”ساڵح دیلانە”، بەڵام ئارمێکە رەمزێکە، وە هەر مناڵە کوردێک ئەو گۆرانییەی لە بەرە، هەرکاتێ نەرۆز دێ من لە تەنیای خۆشمدا ئەیخوێنم، هەر وەها یەکێک لەو گۆرانییە سەرکەوتوانی مۆسیقای کوردیە کە بەراستی مامۆستا”ساڵح دیلان” حەقی نەتەوایەتی خۆی لە گۆرانی نەورۆزدا ئەدا کردووە.

مامۆستا”ساڵح دیلان”وەک مامۆستا”عەلی مەردان” وەک مامۆستا”تایەر تۆفیق” وەک مامۆستا”حەسەن زیرەک” ئەمانە ئارمێکن ئوستوورەیەکن ناوەکانیان بووەتە مەلەکەی زەین.

مامۆستا”ساڵح دیلان” نەخشێ کە لە گۆرانی کوردیدا ئەدای کردووە، ئەگەر رۆژێ بنەڕەتەکانی مۆسیقای کوردی ناو ببەین، مەسەلەن لە ئێران بۆ نموونە ئەڵێن (عەبدوڵا دەوامی، مووسا خان مەعرووفی، نەی داود و دەرویش خان) بۆ مۆسیقای کوردی ئەگەر زەمانێ گەرەکمان بێ یەکێک لە کۆڵەکانی مۆسیقی ناو ببەین یەکێ لەوانە مامۆستا ساڵح دیلانە.

جەلال هانیسی




ڕووداو لە داوی سپای ئێران

ڕۆژلەدوای رۆژ مرۆڤەکان پیچیدەتر و ئاڵۆزتر دەبن،  سیاسەتی دەوڵەتە ئیستعماری و داگیرکەرەکانیش پیچیدەتر دەبن، شەڕەکانیشیان بە دژی وڵات و گەلە داگیرکراوەکان ئاڵۆزتر و جۆراوجۆرتر دەبن. ئێستا ئیتر کاتێ بە کڵاشینکۆف لە پاسگەیەکی سەر سنوور دەدەین و چوار پاسدار و جاشیان لێ دەکووژین، دوژمن دژکردەوەی  تەنیا بە کڵاشینکۆف نییە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە، بە مووشەکی خاڵکوت(نقطە زن) ە بە تێرۆر و سڕینەوەی فیزیکیی کەسایەتییە بلیمەتەکانمان و بە تێکدانی ژینگە وئابووریمان وبە شەڕ و سایکۆلۆژی ڕاگەیاندن و جەنگی نەرم و شەڕ لە فەزای مەجازی و بە دزەکردن و نفووز لە ناو بانترین ئاست و کەسایەتی حیزبەکان و ڕێکخراوەکانمان و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە داگیرکردنی مێشکەکانمان و مودیریەتی زەین و بیرمانە و…

 

کرمان بۆ نزمکردنی کارەسات سنه

داگیرکردنی مێشکی تاک و کۆمەڵگای کورد لە ڕێگەی فەزای مەجازی و میدیاکانەوە کاری زۆر لە سەر کراوەو هەر بەردەوامیش دەبێ تا تواندنەوەی یەکجاریمان (ئەگەر وریا نەبین) عادەتدانمان بە کارەسات و هاوکات بچووک نیشاندان و کەمڕەنگ نیشاندان و ئاسایی نیشاندانی کارەساتەکان و لێقەوماویەکانمان لە لایەن داگیرکەرەوە لە ڕێگەی بەناو ڕاگەیاندنەکانی خۆمانەوە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی  ٩٧ی هەتاوی (کەمتر لە سێ مانگ لەمەوبەر) کاتژمێر ٠٠:٣٠ بارهەڵگرێکی نەوتکێش لە ناو شاری سنە لە تەنیشت ترمیناڵ دەدرێ لە پاسێکی سنە-تاران و کۆمەڵێک مرۆڤی کورد لە ناو ئاگردا دەبرژێن و کۆمەڵێکیش بریندار دەبن.

کارەساتەکە یەکجار دڵتەزێن دەبێ نەوتی کەرکووک ئەو کەرکووکەی چەند مانگ لەمەوبەر بە دەستی سپای قودسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانییەوە لە کورد دەستێندرێتەوە و هەوڵی سەربەخۆیی پارچەیەکی کوردستان لە بار دەبرێ و بە ‌قەولی خۆیان لە نطفە دا خەفەی دەکەن،  ئەو نەوتەی کە دەبوو بۆ گەشەی ئابووری کوردستان کەڵکی لێوەرگیرێ لە شارێکی کوردستانەوە دەدزرێ و لە  شارێکی دیکەی کوردستان مرۆڤی کوردی پێ دەبرژێندرێ و هەموو کوردێک تووشی تاسان و شۆکەبوون و هاوکات ڕق و کین لە داگیرکەر دەکا، بەڵام داگیرکەر بیری لە هەموو شتێک کردووەتەوە و زۆر باش شارەزایە لە داگیرکردنی هەموو ڕەهەندەکانی مرۆڤی داگیرکراو لەوانیش داگیرکردنی دەروون و مێشک و زەینی.چی دەکا؟! کارەسات بە کارەسات لە بیر دەباتەوە.  چۆن؟! کارەساتی ترمیناڵی سنە یەکەم کارەسات نەبوو دوایینیش نەبوو هەر لەم دوو مانگەی پاش ئەو دا چەندین کارەساتی دیکەی خوڵقاند. هەروەها بە وێکچوواندن و شوبهاندنی ڕووداوەکانی دیکەی شوێنەکانی دیکەی ئێران و جیهان و بەراوردکردنیان لەگەڵ کارەساتەکانی کوردستان،

 

حدکا و سپای قودس: پەیوەندی کاناڵی تلگرامی

ئەو کارەساتانەمان لە زەین دا کەمڕەنگ دەکاتەوە و ئاستی گرینگایەتی دادەبەزێنێ و ئاسایی دەکاتەوە بۆمان، جا سەرنجڕاکێش و جێی داخ ئەوەیە ئەم کارە چەپەڵە بە دەستی خۆمان و لە ڕێگەی بەناو ڕاگەیاندنەکانی خۆمانەوە دەکا ، نموونەتان گەرەکە؟؟ سەردێڕی ئەم هەواڵە تماشا کەن “حادثە کردستان تکرار شد” (ڕووداوەکەی کوردستان دووبارە بوویەوە) ئەم سەردێڕە لە یەکەم چرکەدا لە مێشکمان دەئاخنێ کە ئەم جۆرە ڕووداوانە ڕەنگە لە  زۆر شوێن ڕوو بدەن کەوابێ ئاساییە و هیچ سەیر نییە کە لە کوردستانیش ڕووبدا وخۆتووڕەکردنیشی ناوێ، ئەوە پێی دەڵێن سایکۆلۆژی ڕاگەیاندن ، لێرەدا مێشک ودەروون و زەینمان کراوەتە ئامانج . ئەمە وێنەی هەواڵەکەیە لە کاناڵی تێلێگرامی سپای قودس داندراوە.

  

وێنەی ١                                                          وێنەی ٢

 

ئێمە چاوەڕوانیمان لە ڕاگەیاندنەکانی داگیرکەر و لکووپۆپەکانی(کە زمانەکەشیان ڕەنگە کوردی بێ) نییە کە دوژمنایەتی نەکەن ‌پێمانوانییە کە دەبێ کردپرس و کاناڵە هەواڵییە ئەقمارییەکانی (کە لە هەر شارە کوردێک دوو سێ دانە هەیە) و سپای قودس و خبرگزاری فارس و … بە ‌ قازانجی کورد هەواڵ بڵاو کەنەوە ، بەڵام کاناڵی تلیگرامی ڕاسانی شاخ و شار کە لکێکە لە ڕاگەیاندنەکانی حدکا بٶ دەبێ ڕێک هەواڵی کاناڵی سپای قودس دانێ؟! بە هەمان شێوە نووسین و بە هەمان دەق ڕێک کۆپی بکاتە سەر مێشکی مرۆڤی کورد ؟ ئایا کاناڵەکە لکێکە لە کاناڵی سپای قودس ؟! ئایا ئەدمینەکانی ئەفسەری جەنگی نەرمی ئیتلاعاتی سپای ئێرانی داگیرکەرن(دوو خەبەرەکە لە هەدوو کاناڵ نێوان ١٠ خولەک دانێردراوە) ؟! یا کەینوبەینێک هەیە و ئێمە بێخەبەرین؟! ئەوە دەبێ حدکا وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە چونکێ بە ڕواڵەت ڕاسانی شاخ و شار لکێکە لە ڕاگەیاندنەکانی حدکا.

 

پرسیار له ڕووداو

پرسیارێکی تر دێتە ئاراوە کاناڵێکی تەلەڤیزیۆنی کە خۆی بە پڕۆفیشناڵ ناو دەبا بەشێکی  دەنگووباسی هەیە بە ناوی ڕووداوی ڕۆژهەڵات کە تایبەتە بە هەواڵەکانی کوردستانی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە، دیارە دەبێ هەواڵەکانی ئەم بەشە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئەم پارچەیەی کوردستانەوە هەبێ، لەم هەموو قەیران و لەم هەموو کێشەو کارەساتە یەک لە دووای یەکانەی کوردستانی بندەستی ئێراندا ئەوە کوا ئەولەویەتی ئێمەی کوردە کە لە کاشان پاسی تاران_ کرمان تەقیوەتەوە ؟! ئەگەر ئەم کاناڵە نایهەوێ پاساو بهێنێتەوە بۆ ناکارامەیی دەوڵەتی داگیرکەر و پاکانەی بۆناکا و پێمان ناڵێ ” ئەها لە شوێنێکی تری ئێرانیش باس تەقیوەتەوە؟؟ کەوابێ ئاساییە و هێندەش گرینگ نییە و عادەت بکەن”

واتا ڕووداویش دەیهەوێ مێشک و زەینی ئێمەی کورد بە ئەو کارەستانەی کە هۆکارەکەی داگیرکەرە یا ڕاستەوخۆ دەسکردی داگیرکەرە ڕابهێنێ و عادەت بدا ؟؟   ئەرێ بەڕاست سەرچاوەکانی ئەم بەشە لە هەواڵەکانی ڕووداو کێن و کوێن؟ گەلۆ ئەوە هەنگاونان لە ڕاستای شەڕی ڕاگەیاندنی داگیرکەری ئێرانی نییە ئەدی چییە؟ ناشیگەری و نەزانکارییە؟ دەی خۆ ڕووداو کاناڵێکی پڕۆفیشناڵ و بە هێزە. ئایا ئەفسەران و سیخوڕانی جەنگی نەرمی سپای قودس دزە و نفووزیان کردووەتە ناو ڕووداویش؟

ئێمەی کوردی کوردستانی ژێرچەپۆکەی ئێران داوای ڕوونکردنەوەمان هەیە لە کاناڵی پڕبینەری ڕووداو.

شەڕ و تێکۆشان بۆ کوردستان تەنیا تەقە بە کڵاشینکۆف نییە وەرن هەوڵ بدەین جۆرەکانی دیکەی خەبات و شەڕیش فێر بین کە ئەگەر فێر نەبین بێگومان بەشمان لەناوچوونە، یەکێ لە گرینگترین شەڕەکان شەڕی ڕاگەیاندن و خەبات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دایە، بەبێهۆ نییە خامنەیی خوێنمژی داگیرکەر دەڵێ (اهمیت فضای مجازی بە اندازە اهمیت انقلاب اسلامی است.) کەوابێ ئێمەش دەبێ بە هەموو هێز و توانامان لە فەزای مەجازی دا خەریکی تێکۆشان بین و پیلانەکانی داگیرکەران پووچەڵ کەینەوە و خەڵکی کوردستان ئاگادار کەینەوە کە وڵاتمان داگیر کراوەو دەبێ رزگاری کەین و داگیرکەر لە خاکمان وەدەرنێین.

 

سنه: هولوکاستی سێ مانگ پێش

سێ مانگ پێش که سووتاندنی خەڵکی مەدەنی شاری سنه روویدا، کاربەدەستەکانی ئێران بۆ هێورکردنی ئەم هولوکاسته، زۆر به فێل تەواوی کاناڵەکانی تلگرامیان به جۆرێک نەرم و نیان باسی کارەساتەکەیان کرد. هەروەها لە خوارەوە ئەیبینن، له سێ کانالی زۆر گرنگ ، دەقی هەوالەکە و خەبەر سەت لە سەتا وەکوو یەکە (هەر وا لە خوارەوە ئەیبینن).

 

ئامادەکاری : کاک دیاکۆ




كاروان- جەلال مەلەکشا

كاروان!
كاروان!
كێ نوستووه؟ كێ بێداره؟
ئەم ڕێگایەی پێدا دەچن، هەر ڕێگا كۆنەكەی پاره
دەور و بەرتان گورگه لووره چەقەڵ كاسەی سەر و گۆشتی دڵتان ئەخوا
ئەوەنده تاریكی چڕه، جندۆكه كۆرپەتان دەدزێ، پێ نازانن
چاوتان له ناو تاریكیدا
تا ئەم خواره هەتەر ناكات بیرتان ئاسمانێكی تەسكه
هێنده بەرچاوتان تاریكه
نازانن ڕۆژ له ئاسۆی كام پێدەشتەوه سەر هەڵدێنێ
هەر به تەشیه كۆنەكەتان دەیڕێسن و له بیری نوێ
سڵ و سرك،
هەر ئەڕۆن و هەر به ناقی قووڵی زوڵمەتا ڕۆ دەچن
چراكانیش كز ئەسووتێن
هێندێ چرایش چاوی گورگن
كاروان! كاروان!
هۆ كاروانی سەر لێ شێواو!
له شەوگاری ئەنگوسته چاو گۆچانی شك دەلاقەیەك ناكاتەوه
مەشغەڵ مەشغەڵ، مەشغەڵی بیر
چرای ئەندێشەتان هەڵ‌كەن
ڕێگا و ڕەوتێ هەنگاوەكانتان بگۆڕن
ئەم ڕێگایەی پێدا دەڕۆن، زۆر كاروانی پێدا ڕۆی و نەهاتەوه
كاروان! كاروان! بۆ كوێ دەڕۆن!؟
ئەم هەورازەی وەك مێرووله پێدا ڕێكچەتان بەستووه
دەتانباته هەڵدێرەكەی ساڵی پێشوو
ئەو بنارەش
وا به ئێسك و كاسەی سەرتان داپۆشراوه
دەگاتەوه بەفرەچاڵی كلیلەی ڕندوو
كاروان! كاروان! ڕێگای تازه بدۆزنەوه!
كاروان! كاروان! ڕێگای تازه بدۆزنەوه!
شێعری دووهەم؛
سەفەرێكی نەهات
بەرەو كوێستان
ئەهاتمەوه جانتام پڕ بوو له ئاوات و حەز و تاسه
هێنده تینوو
هێنده تامەزرۆی دیدار بووم
دەمویست بەفری ساڵی نەهات بتوێنمەوه
به هەناسه بۆ لای كاڵێ ئەهاتمەوه
عەشقی قەڵای بەرزی هەست
و دڵی منیش كۆتره برژیلەی ماڵی بوو كاڵێ
ڕۆحی سەوزی دەشت و چاوی گوند و
هێزی عەشق و گەورەتر له عەمبەر خاتوونی مەولانا و
جوانتر له خاتوو حەبیبەی دیوانی شێعری نالی بوو
دێر هاتمەوه، دێر هاتمەوه كوێستان چۆڵ بوو
چاوی ئاسمان لێڵ ئەیڕوانی جێ‌ژوانەكەی جاران
بۆنی خەمێكی زەردی لێ ئەهات
پڕ له چقڵ و خاك و خۆڵ بووم
ئیتر دنیا ڕەش ئەنوێنێ له ناو شێعرما كەوی
تەنیای شێعر
دڵتەنگ، دڵتەنگ دڵتەنگتر له كوێستان
سیاوچەمانەی فرمێسك و خوێن ئەزریكێنێ
https://soundcloud.com/xakknet/karwan



ئەو مامۆستایەی بەردەوام فەخرمان پێ دەفرۆشێ

رەزا عەلیپوور

شاعیر و نووسەری کورد

ئەو مامۆستایەی بەردەوام فەخرمان پێ دەفرۆشێ
وڵامێکی کورت بۆ دوکتور بەختیار سەجادی، نووسەری وتاری «ئاوڕێکی خێرا لە نووسەرانی ژورنالیست و ژورنالیزمی دەبەنگ»

روونکردنەوە: ئەم دەقە دەمێکە ئامادە کراوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی راوەستانی کاتیی چاپی حەوتەنامەی دەنگی کوردستان، لەبەر کێشەی ئابووری، نەکرا چاپ بکرێت، بۆیە بە ناچاری لە کاناڵی تێلگرامی تایبەتی ئەم حەوتە نامەیە بڵاو دەکرێتەوە.

ئەفلاتوون لە کتێبی “کۆمار”دا دەڵێ: باشتر وایە قسەیەک بکرێ کە قازانجی بۆ من و بۆ تۆ هەبێت .قسەیەک کە قازانجی بۆ هیچ لایەک نییە، وەگەڕ خستنی بێ مانایە. واتە باسێ کە هیچ سوودێکی بۆ هیچ لایەنێک نەبێ تەنیا سەرئێشەی بەدواوەیە و مایە پووچە. لە ماوەی ئەخیردا یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان وتارێکی ٥١ لاپەڕەیی لە ژێر ناوی «ئاوڕێکی خێرا لە نووسەرانی ژورنالیست و ژورنالیزمی دەبەنگ» نووسیوە کە گوایە لە وڵامی وتارێکی کاک «ڕەزا عەلی پوور» دایە بە ناوی «ئەو کەسەی شەمەندەفەرەکانی ئەزبەر بوو» کە پێشتر لە حەوتەنامەی دەنگی کوردستان دا بڵاو کراوەتەوە. نووسەر بە بێ تەنانەت یەک جاریش ناو هێنان لە دەنگی کوردستان زیاتر لە بیست لاپەڕەی بۆ هێرشکردنە سەر رۆژنامەوانی کوردی و بە تایبەت دەنگی کوردستان تەرخان کردوە.

ئەو مامۆستایە بێ ئەوەی ئاوڕێکی جیددی لە ناوەڕۆکی وتارەکەی بەڕێز عەلی پوور بداتەوە و هەوڵی وڵامدانەوە یا روونکردنەوەی ئەو وتارە بدات، کە لە راستیدا وتارێکی ڕەخنە گرانە یە لە سەر وتارێکی پێشتری جەنابیان کە خوێندنەوەیێکە بۆ رۆمانی «ژیانه وە بە کاتی سیروان»ی کاک مەنسوور تەیفوری ،کەچی باسەکەی باداوەتەوە سەر هەندێ بابەتی لاوەکی و کەسەک و هەروەها بێ رێزی بە رۆژنامەگەری کوردی لە رۆژهەڵات و بەتایبەت بە حەوتەنامەی دەنگی کوردستان!
بەداخەوە نووسەر لەو وتارە دا دەیان قسەی سووک و ناشیرینی بەسەر زۆر کەس و لایەندا بەخشیوەتەوە کە لەم نێوەدا دەنگی کوردستان پشکی شێری بەرکەوتوە، ئەوەش تەنیا بە تاوانی ئەوەی کە لەوپەڕی بێ لایەنیدا ،وتارێکی رەخنەگرانەی لە سەر وتارێکی جەنابیان بڵاو کردوەتەوە! ئەوە لە کاتێکدایە کە دەنگی کوردستان بەردەوام ئامادەیی خۆی بۆ چاپی وڵامی جەنابیان یا هەرکەسێکی دیکە، دەربڕیوە و هەر لەو بوارەدا و لە ماوەی کورتی وەشانی خۆیدا، درگای چەندین باس و رەخنە و دیالۆگی لە نێو نووسەرانی کورددا کردوەتەوە، بەڵام هیچکەس بەم شێوەیە هەڵسووکەوتی نەکردوە! سەیر له وەدایە نووسەر سەرلە بەری نووسراوە درێژەکەی پڕە کردوە لە فەخرکردن بە ئەخلاق و متۆدی ئاکادمیک و تاوانبارکردنی خەڵک بە نەبوونی و دەرک پێ نەکردنیان!
هەندێ قسە و باس لەو وتارەدا بە ڕادەیەک ناشیرین و لاوەکیە کە بە راستی شیاوی وڵامدانەوە و روونکردنەوە نین، هەر بۆیە دەنگی کوردستان خۆی لەو چەشنە قسە و باسانە دوور دەگرێت و هەوڵ دەدات نەکەوێتە داوی باسە لاوەکیەکان و دابەزین بۆ ئاستی قسە و باسە نزمەکان، تەنیا بە پێ پێویست هەوڵ دەدرێت هەندێ تێبینی لەسەر ئەو هێرشە ناڕەوایە بخرێتە بەرچاو .
سەرەتا پێویستە بوترێ هێرش کردنە سەر ڕۆژنامە کوردییەکان و بێ ڕێزی کردن لەلایەن ئەو مامۆستایەوە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامەكان لە ژێر گوشار و مەترسیدان و بەردەوام گوشار هەیە کە میدیا کوردییە سەربەخۆەکان سنووردار بکرێن و كەمیش نین ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە ساڵانی پێشووەوە تا ئێستە باجی بەرگری لە ئازادیی ڕا دەربڕین و هەوڵدان بۆ دەوڵەمەندترکردنی رۆژنامەوانی کوردیان داوە .
ئەو مامۆستایەی کە بەردەوام خۆی وەک نووسەرێکی سەر بە پارادایمی زانستی و ئاکادمیک دەناسێنێ و زۆریش فەخری پێوە دەکات، لە سەرانسەری ئەو وتارە دوور و درێژەیدا هیچ بەڵگە و فاکتێکی بۆ سەلماندنی بانگەشە و قسە رەقەکانی نەهێناوەتەوە و باسەکەی بۆ ئاستێکی نزمی کەسەکی و هەندێ مەفرووزاتدابەزاندوە.
دیارە تەنیا تاوانی حەوتەنامەی دەنگی کوردستان ئەوەیە کە لەسەر ئەرکی خۆی هەوڵی داوە وتاری نووسەرانی کورد بڵاو بکاتەوە و ببێتە مەکۆیەک بۆ بەرهەمهێنانی بیر و هزر و هەروەها سازانی دیالۆگ و مومارەسەی دیموکراسی و ڕەخنەگرتن، ئەم دەرفەتەش بۆ هەموو کەس پارێزراوە، بەڵام ناوبراو بە جێگەی ئەوەی کە بە شێوەی پییشەییانە وڵامەکەی بۆ دەنگی کوردستان بنێرێت، کە ڕەخنەی لەسەر چاپکردوە، کەچی له ژوورێکی تلێگرامی بڵاوی کردوەتەوە.
لانیکەم تا ئەو جێگەی بۆ دەنگی کوردستان دەگەرێتەوە وتاری ناوبراو لێوانلێوە لە وەهم و بەهەڵەداچوون، بۆ نموونە لە بەشک لە وتارەکەیدا خۆی وەک «ماسیەکی گەوەر» ئەبینێت کە گوایە ئەو حەوتەنامەیە «بە نەخشەسازییەکی زەقەوە هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتە» و دەیەوێ بیاخاتە تۆڕەوە!مامۆستا پێیوایە نووسەری تاقانەی کوردستانە و حەوتەنامەی دەنگی کوردستان هەموو هەڵسووکەوتێکی ئەوی وەک سلێبرێتی لە ژێر چاودێریدایە، بێ ئاگا لەوەی کە دەنگی کوردستان لە ماوەی ٢ ساڵ چالاکیی خۆیدا پتر لە ٢٠٠ نووسەر و قەڵەم بەدەست، هاوکاریان کردوە کە زۆربەیان نووسەری جیددی و پسپۆڕ و هەڵگری پلەی دوکتوران.
نووسەر لە شوێنێکی دیکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە گوایە دەنگی کوردستان ناوچەگەرایە! ئەوە لە کاتێک دایە چاوخشاندنێکی سادە بە لاپەڕەکانی دەنگی کوردستان دا بە روونی ئەوە دەر دەخات کە، سەدان وتار و ڕاپۆڕت لە نووسەران و چالاکانی کورد و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و تەنانەت دەروەش، بە دیسکۆرسی جیاوازەوە بڵاو کراوەتەوە. دەنگی کوردستان زیاتر لە هەر رۆژنامەیێکی دیکە دوور بووە لە ناوچەگرایی. بۆ ئاگاداری نووسەر؛ دەنگی کوردستان لە ئیلام و مەهاباد زۆرترین خۆێنەری هەیە.
نووسەر هەر لە دەسپێکی ئەو “گرێ نامە” دوور و درێژەدا لەبەر بێ بنەمایی و لاوازیی وتارەکەی پەنا دەباتە بەر هەڵسووکەوتی پۆپۆلیستیانە و خۆی بە رووداوی ١٦ی ئۆکتوبر و باسی کەرکووکەوە هەڵدەواسێت!
بەمجۆرە خۆی لێماندەکاتە خەمخۆری کورد و کوردستان، لەم بارەوە تەنیا ئەوە ئەڵین کە ئەگەرچی حاشاهەڵنەگرە کە بەرێزیان لە زۆر بوار و شوێندا ئیشیان کردوە، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت دوو دێڕی لەسەر کێشەی کورد نەنووسیوە.
ناوبراو یان بێ ئاگایە، یان نایەوێ دان بەوەدا بنێ کە دەنگی کوردستان تەنیا حەوتەنامەیەک بووە کە لە کاتی گشتپرسیی باشووری کوردستان، لاپەڕەی یەکەمی تەرخان کردوە بۆ ئەو پرسە گرینگە و باجەکەشی داوە. لێرەدا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە مامۆستا لەو کاتە هەستیارەدا کە کوردستان لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدا بوو چ هەڵویستێکی کرداری و سیاسیانە و رۆشنبیرانە و زانکۆییانەی بەرانبەر بەم کارەساتە و دەیان رووداوی دیکەی ئەم دیو و ئەودیوی کوردستان هەبووە، ئاخۆ چەن وتار و یادداشتی لەو بوارە سیاسیانەدا کە ئێمە بە نەنووسینی تۆمەتبار دەکات نووسیوە، ئایا ئەو کێشانە هیچ پێوەندیی بە کەڵکەڵەی ئاکادیمیانەی بەرێزیانەوە هەیە!؟
نووسەر لە شوێنێکی دیکەی هێرشە ناڕەواکەیدا، دەنگی کوردستان تۆمەتبار دەکات بە؛ «دەرنەخستنی ڕووی ڕاستەقینەی ڕووداوەکان و خۆسەرقاڵکردن بە بازنەیەکی سنوورداری کەسەکی» و یان «خۆگێلکردن لە بەشێکی زۆری چالاکییە ئەدەبی و فەرهەنگییە بەرفراوان و جیدییەکان لە لایەن دامودەزگا ئاکادیمیکەکان»وە. ئەمەش بەشێکی دیکەیە لە بانگەشەکانی ئەم مامۆستایە کە وێدەچێ ئەو وەهمەی هەبێ کە لە هەموو رووداوە ورد و دروشتەکانی کوردستاندا رۆڵی هەبووە و هەر جۆرە هەنگاوێک بە بێ حوزووری جەنابیان فەشەلی هێناوە؛ بۆ نموونە تەنیا لە بەر بانگهێشت نەکردنی بەرێزیان بۆ کۆڕێک کە لە دەفتەری دەنگی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی «کریس کۆچێرا»وە گیرا، بە بێ ئاگاداری لە ناوەڕۆکی کۆڕەکە و بەشداربووانی، هەڵدەکوتێتە سەری و بەگشتی بە کەم بایەخی دەزانێت !
مامۆستا پێیوایە هەر جۆرە چالاکییەکی دەرەوەی زانکۆ جیددی نیە و رووماڵکردنیان تەنهاچەواشەکارییە و دەنگی کوردستان بەو چەواشە کاریە تۆمەتبار دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە هەموو کەس دەزانێت کە بۆ نموونە؛ زۆربەی رووداوە گرینگەکانی مێژووی ئەدەبی ئێران و کوردستان لە دەرەوەی سیستەمی ئاکادمیک روویانداوە، لە گەڵ ئەوەشدا ئەگەر رووداوێکی گرینگ لە زانکۆکاندا روویدابێت ئێمە وەک ئەرکی خۆمان رووماڵمان کردوە. سەرەڕای ئەمەش خۆ دیارە کە دەنگی کوردستان حەوتەنامەیەکی هەواڵدەری نییە ،بەڵکوو زۆرتر بابەتە گرینگەکانی کوردستان بە شێوەی شرۆڤە و راپۆرت و وتووێژ دەخاتە بەر باس.
نووسەر کە هەڵگری پلەی دوکتورای بریتانیایە، زۆر شتی لە بارەی پیشەیی و ناپیشەیی بوونی کاری ڕۆژنامەوانی باسکردوە کە خودی ئەم باسانەی جەنابیان دەرخەری ئەو راستییە تاڵەن کە بەرێزیان لەمبارەوە نە تەنیا پسپۆڕ نین بەڵکوو زانیاریان لە خەڵکی ئاسایی کەمترە! چۆنکە بۆ نموونە ئەگەر تەنانەت لە رۆژنامە فرۆشەکانیش بپرسن پێمان دەڵێن کە رۆژنامەی “همشهری” پرۆفیشناڵترین رۆژنامەی ئێران نیە !
بەداخەوە رۆحی پاوانخواز و نادیموکراتیک بوون وەک پەتایەک هەندێ لە نووسەرانی کوردیشی گرتۆتەوە و من من کردن و خۆ بەسەنتەر و خۆ بە جەمسەر زانین، تووشی وەها نەخۆشینێکی کردوون کە پێیان وایە کەسی دیکە بۆی نییە قسە بکات، مەگەر ئەوەی کە به ردەوام بگەڕێتەوە بۆ باسە ژێربەنایی و بنیادنەرەکانی بەرێزیان! بەتایبەت ئەگەر دەقێک، دژی بۆچوونی ئەوان بێت، ئەوە خۆ نە تەنیا هەر گوناحێکی گەورەیە بەڵکوو بە دەیان شتی خراپی وەک؛ ئەمەگ نەناسی و ناپسپۆڕی بوون، بارگاوی کراوە !
ئەگەرچی وتارە ٥١ لاپەڕەییەکەی مامۆستاکەی زانکۆی کوردستان، زۆر جێگەی رەخنەی ورد و دروشتی دیکەیە، بەڵام بە راستی نە پێماندەکرێت و نە ئەشمانەوێ و نە بە باشی دەزانین، کە هەوڵی راستکردنەوە و وڵام دانەوەی ئەو گشتە باسە لاوەکی و هەندێ جار جێ پێکەنینانە، بدەینەوە.
بە بێ هیچ خۆ نواندنێک، دەنگی کوردستان بە دڵ و گیان پێشوازی لە هەر چەشنە رەخنەی زانستیی دەکات و وەکوو جۆرێک لە دڵسۆزی کردن و هاوکاری کردنی بۆ خوی دەزانێت. بەڵام ئەوەی ئەم مامۆستا بەرێزە نووسیویە نە تەنیا فڕی بەسەر ڕەخنەوە نیە، بەڵکوو هاوکات جێ زۆرترین رەخنەیشە.
لە کۆتاییدا و بۆ خوێنەرانی خۆشەویست، زۆر بە کورتی چەن پرس و باس دەورووژێنین و مافی بڕیاردانیش هەر بۆ ئەوان جێ دەهێڵین؛
یەکەم ئەوەیکە، ئەگەر نووسەرێک بە دوور لە کەمترین بێ رێزی کردنێک، رەخنە لە وتاری نووسەرێکی دیکەی گرتبێت و وەکو سەدان وتاری دیکە بەو پەڕی بێلایەنیەوە لە دەنگی کوردستان دا چاپ کرابێت، دەنگی کوردستان تاوانی چیە و بۆچی ئەبێت بەو شێوەیە بێ حۆرمەتی پیێ بکرێت!؟ لە کامە فەرهەنگی ئاکادمیکدا کە ئەم مامۆستا بەرێزە بەردوام فەخر بە بوونیەوە دەکات، لە دەستەواژه گەلێک وەک «دەبەنگ» و «ئەحمەق» بۆ ره خنەگرتن کەڵک وەردەگیریێت!؟ )تکایە بۆ مانای دەستەواژەی “دەبەنگ ،”بڕواننە هەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژار( بەراستی بەنیسبەت ئاوەها حاڵەتێک، جیا لە بێ دەنگی ئەبێت چی بکرێت؟ کێشەکە لە کوێدایە و ئەرکی چالاکان و رۆشنبیرانی کۆمەڵگای کوردی ئەبێت چی بێت؟
دووهەم، بەراستی رازی ئەوە چیە کە؛ زۆربەی نووسەران و رەخنەگرانی ئێمە رێک لە هەمان بواردا کە رەخنە دەگرن، بۆ خویان جێگەی رەخنەن!؟ بۆ نموونە هەر ئەم مامۆستایە لە کاتێکدا رەخنە لەوە دەگرێت کە رێز لە ماندو بوونی جەنابیان نەگیراوە کە دەرفەتی خوێندنی زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستاندا رەخساندوە )ئەگەرچی وا نیە و زۆریش رێزی لێ گیراوە و هەر دەنگی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ جەنابیاندا لەو بارەوە بە تێر و تەسەلی باسی کردوە( بەڵام ئایا ئەم شێوە لە تێروانینی پاوانخۆازانە بۆ دەسکەوتێک ،جورێک لە رێز نەگرتن و لە بە هیچ نەزانینی هەوڵ و ماندوو بوونی هەزاران کەس و تەنانەت گەلێکی پێوە دیار نیە!؟ ئەگەرچی هەر ئەو دەسکەوتەش جێگەی خۆشحاڵی هەموومانە، بەڵام خۆ هەموومان ئەوەش باش دەزانین کە لە نێوان خوێندنی زمانی کوردی تەنیا لە زانکۆیەک و خوێندن بە زمانی کوردی بە شێوە بەرفراوانەکەی لە هەموو قوتابخانەکاندا، کە داواکاریێکی لە مێژینەی کوردە، جیاوازیێکی زۆر گەورە هەیە .لە لایێکی دیکەش هەر چەشنە دەسکەوتێک لەو بوارەدا بەرهەمی رەوتێکی مێژووییە و هەوڵ و داواکارییگەلێکی پێوە دیارە و بۆ کەسیش نیە نکوولی لێ بکات و پاوەنی بکات، با لە سەردەم و لە سەردەستی ئەویشدا بە ئاکام گەیشتبێت.
سێهەم؛ ئەمه تەنیا تایبەت بە کۆمەڵگای کوردیە کە خەڵکانێکی خوێندەوار و چالاکی زۆری تێدایە کە خۆیان بە زاناتر لە خەڵکی ئاسایی دەزانن و پێیان وایە زۆر قووڵتر و زانستیانەتر لە خەڵک بیر دەکەنەوە و دەجووڵێنەوە، کەچی لە کاتێکدا ئەگاتە ئاستی بڕیاردان یا خۆ لە کاتێکدا کەمترین رەخنەیان رووبەروو دەبێتەوە دەسبەجێ دەیدۆڕێنن و بیرکردنەوە و بڕیاردان و تەنانەت ئەکت و هەڵسووکەوتەکانیان زۆر چکۆلە دەبێتەوە و ڕادەی دڵفراوانی و دەرک و باوڕیان بە دیالۆگ و دموکراسی لە ئاستی خەڵکی ئاساییش دادەبەزێتە خوارترەوە!؟
ماوەتەوە ئەوە بڵین وەکوو دەستەی نووسەرانی دەنگی کوردستان بە دوورین لە هەر چەشنە دەستە و تاقمگرایی و هەربیرێک کە بۆنی پاوانخوازی، ناوچەگەری یا خۆ مەحفلخوازی بدات. هەروەها بێ ئەوەی کەمترین دڵگرانی و لایەنگریەکی تایبەتیمان بەرانبەر بە هەرکەسێک بێت، )بە نووسەری ناوبراویشەوە( ،ئامادەین دەستێک بین بۆ کردنەوەی دەلاقەی هەر باسێکی بەنرخ بە سەر کۆمەڵگای کوردیدا .

«دەستەی نووسەرانی حەوتەنامەی دەنگی کوردستان»




رەچەڵەک و مێژووی زمانی کوردی

کورته باس
مه‌به‌ست له‌و بابه‌ته‌ شیکردنه‌وه‌ی زمانی کوردی و خوێندنه‌وه و به‌راوردێکی مێژوویی له‌ سه‌ر زمانه‌ که‌ له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، وێڕای کورته‌ باسێک له‌ مه‌ڕ زمان،  زۆر به‌ کورتی(و به خێراییه کی رێژەیی) سه‌رنج ده‌ده‌ینه‌ سه‌ر پێوه‌ندی نێوان زمانی کوردی و به‌راورد کردن و پێکهه‌ڵکێشانی له‌ ته‌ک ژێده‌ره‌ دیرۆکیه‌کان. دیاره پێویستە ئەو  بابه‌ته ‌ته نانەت له ئاستی وروژاندنی مه ‌به ست و کردنه وه ی ئاسۆیەکی تایبه ت و سه ره تایی هەڵسە نگاندنی بۆ بکرێت.

پێشه‌کی
نابێ له‌بیر بکه‌ین که‌ کاریته‌ و بنه‌مای چه‌مکی شوناس له‌ سه‌ر به‌ردی بناغه‌ی خود ناسی، یا خود، ناسینی ئه‌جزای پپکهێنه‌ری هۆوییه‌ت داده‌مه‌زرێ، مادامکه‌ به‌شه‌کانی ناوه‌رۆک داری به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌ناسین و له‌ باری گه‌شه‌پێدان و راهێنان کاری پێویستیان له‌ سه‌ر نه‌کرێت له‌ راستیدا هۆوییه‌تێکی شاردراوه‌ سه‌روه‌ده‌ر نانێت، به‌و پێیه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ سوورم که‌، دین و ئۆلی کۆن (میترایی و زه‌رده‌شتی و یارسانی) و زمانی له‌مێژینه‌ی کوردی، دووپایه‌ و دیره‌کی سه‌ره‌کی هۆوییه‌ت و شوناسی کورد پێکدێنن، دیاره‌ له‌ ژێر پرۆسه‌ی خودناسین، پێناسه‌ کردن و توێکاری ئه‌جزا و به‌شه‌کانی شوناسی کورد گرینگیه‌کی له‌ راده‌به‌ده‌ری بۆ کورد هه‌یه‌، یه‌ک له‌و به‌شانه‌ بریتی یه‌ له‌ زمانی کوردی، ئینجائه‌م وتاره‌ به‌و مه‌به‌سته‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ زمان به‌ گشتی  ده‌روازه‌ی چوونه‌ ژوور، به‌ جیهانی نه‌ته‌وه‌کانی تر به‌دیده‌کرێت، زمانی کوردی به‌شی جیانه‌کراوی شوناس و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی کورده‌ و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فه‌کتۆریسه‌ره‌کی جیاکه‌ره‌وه‌ی نه‌ژادی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ دراوسێیه‌کانی به‌ حیسێب دێت. پٍێوه‌ندی نێوان هۆوییه‌تی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی کورد له‌ گه‌ڵ زمانی کوردی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو مسۆگه‌ره‌. له‌م رووه‌وه‌ له‌و باوه‌ژه‌ دام که‌ زمانی ره‌سه‌ن و دێرینی کوردی ،كاریته‌پشت(ستوونی فه‌قه‌رات) ی ‌نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ ئه‌ژمار دێت، شاردراوه‌ نییه‌ که‌ رۆڵی زمانی هه‌ر میلله‌تێک له‌ سه‌ر جه‌مسه‌ر (مێحوه‌ر) ی فه‌رهه‌نگی وئامرازی هۆوییه‌ت پێدان به‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ باو ده‌ستێنێت.

زمان وه‌ک گرینگترین ئامراز و هۆی په‌یوه‌ندی و زانیاری وه‌رگرتن و زانیاری پێدان،به‌رده‌وام له‌ حاڵی گۆژان و دۆنادۆنی و بزاچ دایه‌، هه‌روه‌ک ئاڵو وێر و ته‌بادوولی نێوان فه‌رهه‌نگ وکلتووره‌کان له‌ئارا دایه‌، زمانیش ئه‌و قۆناغه‌ تێپه‌ڕ ده‌کات، بێگومان هۆی زیندووبوونی زمانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه‌ زمانی فه‌وتاو هیچ پێویستیه‌کی به‌ و که‌ره‌سه‌یه‌ نی یه‌.

ئه‌وه‌ش روونه‌ که‌زمان به‌سه‌به‌بی زه‌روره‌تی، په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵکان، هاتۆته‌ ئاراوه‌ و له‌ ماوه‌ی هه‌زاران ساڵ، به‌م جۆره‌ی ئێستای په‌ره‌ی سه‌ندووه‌. ئاشکرایه‌ هه‌ڵسوکه‌وتی نێوان گه‌له‌کان له‌باری شه‌ڕ، فه‌رهه‌نگ، دین و ئایین، زانست و مامڵه‌ی ئابووری و… ده‌بێته‌ هۆی گۆڕانکاری و گه‌شه‌کردنی دوو لایه‌نه‌ی زمانی خاوه‌ن گه‌له‌کان (منیره‌ احمد سلطانی، واژگان فارسی در زباهای اروپایی ). زمان وه‌ك كۆمه‌ڵگا و به‌ پێی پێشڕه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی، قۆناغه‌كانی ژیان تپێه‌ڕ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌واوی به‌شه‌كانی زمان له‌گه‌ڵ تپێه‌ڕ بوونی كات، گه‌شه‌ ده‌كات، په‌ره‌ ده‌ستێنێت و یان به‌ره‌و نابووتی و مه‌رگ ده‌چێت. دیاره‌ هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه‌ كه‌، زمان وه‌كوو سیستمێكی دینامیكی و هاوكات له‌ ته‌ك بێژه‌رانی ده‌جووڵێته‌وه‌ و پته‌وتر ده‌بێت ؛ وه‌ یان به‌ره‌و دامركان هه‌نگاو ده‌نێته‌وه‌.

به‌ چاو خشاندنێكی سووك به‌سه‌ر مێژوودا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زمانگه‌لی جۆراوجۆر وه‌كوو، زمانه‌كانی سۆمێری، ئاڤێستایی، لاتینی، فریگی، سانسكریتی و … فه‌وتاون، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه‌. دوکتۆر کاشانی سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه‌ ده‌نووسێت: «زمانی گه‌لی ئازه‌ربایجان، ئاسیای بچووک و ناوه‌ندی، چینی باخته‌ری (هه‌رێمی سین کیانگ) له‌ رابردوودا، هیند و ئورووپایی بووه‌، به‌ڵام په‌لامار و هێرشی گه‌لی تورک زمان (نزیکه‌ی سه‌ده‌ی پێنجی زایین به‌ره‌و ئه‌ملا) بۆته‌ هۆی فه‌وتان و تێداچوونی زمانه‌ خۆییه‌کان» (فرهنگ ریشه‌های هند و اروپایی زبان فارسی، منوچهر آ‌ریانپور کاشانی).

ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ن زمانناسان و زانایان روون بۆته‌وه‌ كه‌ هیچ یه‌ك له‌ زمانه‌كانی زیندووی ئێستای دنیای مرۆڤ، هه‌مبه‌ر زمانگه‌لی تر به‌رزتر و نێوه‌رۆكدارتر نییه‌، واته‌ جیاوازی نێوان زمانه‌كان هیچ پێوه‌ندیه‌كی به‌ پڕبارتر بوونی ئه‌و زمانه‌، وه‌ یان كاكڵه‌ و كه‌یفیه‌تی زمانه‌كانه‌وه‌، نییه‌، به‌ڵكوو بنه‌مای مه‌سه‌له‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگی و ئابووری، رامیاری و ژماره‌ی بێڕه‌رانی زمانه‌كه‌ (میشل مالرب، زباهای مردم جهان).

ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه‌ به‌ زمانی فه‌رهه‌نگی، فه‌لسه‌فی، دینی وه‌ یان فه‌رمی ناودێر ده‌كرێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك، زمانێكی پڕبارتر و بایه‌خدار و ده‌وڵه‌مه‌ندتر له‌ زمانه‌كانی دیكه‌ نییه‌، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌ری و چڕكراوه‌یه‌ كه‌ به‌ڕای خه‌ڵك، بۆ پێڕه‌وی و په‌یڤین له‌و زمانه‌ هان ده‌دات، یا خود ناچاریان ده‌كات. بۆ وێنه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئیمپڕاتووری رووم، زمانی لاتینی له‌ سه‌رانسه‌ری ناوه‌ندی خۆی به‌ زۆره‌مڵی داسه‌پاند، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌كان به‌ ناوی زمانی دین ناساندیان، به‌ڵام له‌ كاتی ئێستادا هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌ماوه‌ و له‌ به‌ین چووه‌. كه‌ وایه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ره‌واج و فه‌رمی بوونی زمانێكی تایبه‌تی له‌مه‌ڕ گه‌له‌كانی تر، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ پڕ بار بوونی زاتی و تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌رۆكی زمانه‌كه‌ لێكنادرێته‌وه‌، هه‌ر وه‌ك له‌  پێشه‌وه‌ باسمان لێ كرد، رۆڵی گرینگ و تایبه‌تی ئه‌م كه‌ره‌سه‌یه‌، به‌نده‌ به‌ ژماره‌ی قسه‌كه‌رانی ئه‌و زمانه‌ و هه‌روه‌ها جه‌غزه‌ و راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێژه‌رانی زمانه‌كه‌، له‌ بواری سیاسی، ئابوری، مه‌زه‌بی و … له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش داڵده‌ و پشتیوانی سیاسی و ئابوری كاریگه‌ریه‌كی قورسی هه‌یه‌، لکاو به‌وه‌ش، نرخ و بایه‌خی هه‌ر زمانێك به‌ پێی راده‌ی كاریگه‌ری و رۆڵێكه‌، كه‌ ئه‌و زمانه‌ له‌ بواری فه‌رهه‌نگی، دینی، فه‌لسه‌فه‌ و جیهانبینی و … له‌ گۆڕه‌پانی مرۆیی ده‌یخاته‌ گه‌ڕ (میشل مالرب، زبانهای مردم جهان).

خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندی زمانه‌کان
له‌مێژووی رابردووی مرۆڤ، ئه‌فسانه‌ی برجی بابێل (له‌ئینجیلی عیسا ئاماژه‌ی پێدراوه‌) که‌ وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی لێک هه‌ڵاواردن و دابڕانی زمانه‌کان سه‌لمێندرابوو، راستیه‌کی مێژوویی زمانناسی پشت راست ده‌کاته‌وه‌ که‌، له‌ لایه‌که‌وه‌ دووربوونی خه‌ڵکانی هاوزمان، زاراوه‌وزمان گه‌لی جیاواز پێک دێنێت و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌، زۆرێک له‌ زمانه‌کانی ئه‌وڕۆیی که‌ ده‌سته‌به‌ر کراون له‌بنچینه‌دا هاوریشه‌ن(cognate(

راستیه‌کی دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ هه‌رچی ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ دواوه‌، خزمایه‌تی و لێک نزیکبوونی زمانه‌کانی یه‌ک بنه‌ماڵه‌ زیاتر ده‌بێت؛ بۆ نموونه‌، نزیکایه‌تی زمانی فارسی کۆن له‌گه‌ڵ کوردی کۆن زۆر زیاتر و به‌رچاوتر له‌ فارسی نوێ ده‌گه‌ڵ کوردی ئه‌وڕۆیه‌، هه‌میسان پپوه‌ندی و نزیکایه‌تی نێوان ئاڵمانی کۆن و زمانه‌کانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی گه‌لێک زه‌قتر و سه‌رنج راکێشتره‌ تا لێکچوون و په‌یوه‌ستی زمانی ئاڵمانی ئه‌وڕۆ به‌رامبه‌ر به‌ زمانه‌کانی دیکه‌ی سه‌رده‌م.

باوه‌ڕی ئه‌فسانه‌ی برجی بابێل تا نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌، له‌ ره‌واج دابوو، به‌ڵام به‌ دوای کاری زانستانه‌ له‌مه‌ڕ زمانه‌کان، وێڕای ئه‌وه‌یکه‌ ئه‌و چیرۆکه‌ به‌تاڵ کرایه‌وه‌، هۆکاری سه‌ره‌کی و لۆژیکی جیاوازی زمانه‌کان که‌ هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ریشه‌ و بنه‌مایی زمانه‌که‌، تیشکی خرایه‌سه‌ر. له‌ ساڵی (۱۸۵۹) ی زاینی، روانگه‌ و بۆچوونه‌کانی چارڵز داروین شۆڕشێکی گه‌وره‌ی به‌رپا کرد، ناوبراو به‌ شێوه‌یه‌کی پوخت و شیاو، را و بۆچوونه‌ کۆنه‌کانی له‌مه‌ڕ سه‌رچاوه‌ی زمانه‌کان، له‌گه‌ڵ شک و گومان رووبه‌ڕوو کرده‌وه‌ و پایه‌ و دیره‌کی داستانی برجِی بابێلی هه‌ژاند (منوچهر آ‌ریانپور کاشانی، فرهنگ ریشه های هند و اروپایی زبان فارسی : ۱۷-۱۶).

به‌هۆی داگیرکردنی هیندوستان له‌ لایه‌ن ئینگلیسیه‌کان و تێکه‌ڵاوی پێکهاته‌ی نێوانیان (سه‌ده‌ی هه‌ژده‌) تاقمێک له‌ رۆشنبیرانی ئینگلیسی سه‌رنجیان بۆ نووسراوه‌ کۆنه‌کانی هیندی راکێشرا، ئه‌و نووسراوانه‌ که‌ به‌ زمانی سانسکریتی وه‌به‌ر ده‌ستیان که‌وتبوو، نزیکایه‌تی و وێکچوونێکی زۆریان له‌گه‌ڵ زمانگه‌لی ئورووپایی کۆن هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به‌ هۆی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانتر، به‌ تایبه‌تی دوای به‌راورد کردنی سانسکریت له‌ گه‌ڵ زمانی ئاڤێستایی و زمانه‌کانی پۆلی ئێرانی، به‌ جارێک سه‌ریان سووڕما. ئه‌وه‌ش بوو به‌ سه‌به‌بی تۆژینه‌ویه‌کی رێک و پێک و رێگه‌ی بۆ کاری زانستانه‌ و ئاکادیمیکی ته‌خت و خۆش کرد.

یه‌که‌م که‌س که‌ بابه‌تی نزیکایه‌تی ئیحتمالی زمانگه‌لی ئورووپایی له‌گه‌ڵ ئاسیایی به‌ وردی دایه‌ به‌ر ته‌ونی لێکۆڵینه‌وه‌، جیمز پارسۆنزی ئینگلیسی بوو، ناوبراو له‌ په‌ڕتووکه‌ ئۆستووره‌ به‌ نرخه‌کیدا (THE REMAINS OF JAPHET…,۱۷۶۷) نه‌ ته‌نیا خزمایه‌تی زمانه‌کانی نیشاندا به‌ڵکوو پێڕستێکی تێروته‌سه‌لی له‌ واژه‌کانی هه‌ندێک له‌ زمانه‌کانی به‌ مه‌به‌ستی سه‌لماندن و تاپۆکردنی رای خۆی هێنایه‌ کایه‌وه‌ (کاشانی: ۱۸).

بیرۆکه‌ی هاوسه‌نگی وپێوه‌ندیداربوونی زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی بۆ جارێکی تر له‌ لایه‌ن مافناسی ئینگلیسی، سێڕ ویلیام جۆنز، به‌ فه‌رمی دانی پێدانرا و به‌ روونی باسی لێکرا. زانای باسکراو، له‌ وتاری پڕئاوازه‌ی خۆی (دووه‌می فێبریه‌ی ۱۷۸۶) ئاوا هاته‌ ئاخافتن: «زمانی سانسکریت که‌ پێشوونه‌که‌ی زۆر روون نییه‌، پێکهاته‌ و ستروکتۆرێکی سه‌رسووڕهێنه‌ری هه‌یه‌، له‌ (زمانی ) یۆنانی ته‌واوتر و کامڵتر و له‌ لاتینی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و پڕ واژه‌تره‌، به‌ شێوه‌یه‌کی زه‌قتر له‌ هه‌ردووکیان رێکوپێک و پاڵێوڕاوتره‌، له‌ هه‌مانکاتیشدا له‌گه‌ڵ ئه‌و دووزمانه‌ له‌ باری ریشه‌ و ماکی ووشه‌کان و، هه‌روه‌ها رێزمانیه‌وه‌ زیاتر له‌وه‌یه‌ که‌ به‌ شتێکی سوتفه‌ وهه‌ڵکه‌وت لێی بڕوانرێت، … هه‌ر سێکیان له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی هاوبه‌ش ره‌گیان داکووتاوه‌ و چه‌که‌ره‌یان کردووه‌،… هه‌روه‌ها ده‌توانرێت زمانی پارسی کۆن [مادی و ئاڤێستایی] له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ بژمێردرێت.»(کاشانی: ۲۱).

گرنگترین کتێبی زمانناسی، له‌ لایه‌ن گریم (j.GRIMM) نووسراوه‌، ئه‌و زانایه‌ بۆ یه‌که‌مجار به‌ هێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک نموونه‌، توانی وێکچوون و هاوریشه‌ بوونی زمانی ئاڵمانی له‌گه‌ڵ زمانی سانسکریت مسۆگه‌ر بکات (منیرَه‌ احمد سلگانی، واژگان زبان فارسی در زبانهای اروپایی: ۵۲).

 

تایبه‌تمه‌ندی زمانی کوردی
ئه‌گه‌رچی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاكادێمی و رێكوپێك له‌سه‌ر زمانی كوردی و مێژووی زمانه‌كه‌مان كاری  پپویست نه‌كراوه‌، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی زمانی زگماكی یا خود ریشه‌ و هۆوییه‌تی زمانی نه‌ته‌وه‌ییمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زانیاری و ناسینی زمانه‌كه‌مان، ئه‌ركی پپویستی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه‌. له‌ ده‌سپێکی ته‌وه‌ری زمانی کوردی و به‌ر له‌هه‌موو شتێک، ئه‌م پرسیارانه‌مان بۆ قووت ده‌بنه‌وه‌ که‌ پێویسته‌ له‌سه‌ریان بدوپێن، هه‌رچه‌ند بڕینی ئه‌و رێگه‌یه‌ گه‌لێک دژواره‌ و سنووری زمانی کوردی وا به‌ ئاسانی ده‌سنیشان و دیار ناکرێت.

زمانی كوردی له‌ چی و له‌ كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟ ئاخۆ شوێن و خولگه‌یه‌کی بۆ سه‌رهه‌ڵدان هه‌بووه‌؟ ئایا زمانی كوردی زمانێكی سه‌ر به‌ خۆیه‌؟ ئایا زمانی كوردی زاراوه‌ و دیالێكتێكی ئاڵۆز و بێ قه‌واره‌ی زمانگه‌لی تر وه‌ك فارسی كۆن له‌ژمار دێت؟ ئایا بۆ مسۆگه‌ركردنی كۆن بوون و ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی هیچ به‌ڵگه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئارا دایه‌؟ یان ئه‌و زمانه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ربۆته‌وه‌؟ یان زمانی جن و دێوه‌ زمه‌یه‌؟ و گه‌لێك پرسیاری تر …

دیاره‌ ئێمه‌ ده‌بێت ئاگادار بین كه‌ تۆژینه‌وه‌ و توێکاری له‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ و مێژووی زمان، پرۆسه‌یه‌كی زۆر چه‌توون و گه‌لێك گرینگه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌مه‌ كه‌ واز له‌ دراسه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ بێنین و به‌و شێوه‌یه‌ ته‌مه‌ڵی و ناته‌وانی یا خود نه‌زانی خۆمان له‌ ژێر لێڵ و سه‌خت بوونی ئه‌و رێگه‌ و پێگه‌یه‌ بشارینه‌وه‌، تا به‌م جۆره‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می و نه‌زانی خۆمان ده‌لیل داتاشین. بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئاخێزگا و شوناس و ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی ده‌توانین پشت به‌و خاڵه‌ بنه‌ژه‌تیانه‌ ببه‌ستین:

۱- پاشماوه‌ و ئاسه‌واره‌ دپرینه‌كان
۲- په‌ڕتووك و تۆمار و كتێبه‌ كۆنه‌كان
۳- كتێبه‌ مێژووییه‌ كۆنه‌كان
۴- ئاوڕدانه‌وه‌ بۆ سه‌ر به‌رهه‌م و بۆچوونه‌كانی گه‌ڕۆك و رۆژهه‌ڵات ناسه‌كان
۵- كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ زانستی زمانناسانی و لێکسیکۆلۆژی له‌مه‌ڕ شیكردنه‌وه‌ی ریشه‌ و ستروكتۆر و بنچینه‌ی زمانی كوردی
۶- مێژوو ناسه‌كان و پسپۆڕانی زانستی زمان
۷- شیکردنه‌وه‌ی ماک و ریشه‌ی ووشه‌کان له‌ باری ئیتمۆلۆژی

بێشك نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌ن زمانی تایبه‌تیی و دێرینه‌ی خۆیه‌تی و هه‌زاران ساڵه‌ به‌و زمانه‌ ده‌په‌یڤی. ئاشكرایه‌، هه‌ر چه‌شنه‌ باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی زمانی كوردی په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی به‌ چاوخشاندن و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد بینانه‌ی به‌ مێژووی كورد و كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی ده‌زانین، پێش هه‌ر دوان و گریمانه‌یه‌ك سووكه‌ ئاوڕێك بده‌ینه‌وه‌ سه‌ر مێژووی كورد و جوگرافیای كوردستان و كورته‌ باسێك له‌و باره‌وه‌ بێنینه‌ ئاراوه‌. هه‌ر چه‌نده‌، دنیای به‌ربڵاوی ئێمه‌ی مرۆڤ گه‌ل، گه‌لێك كۆنه‌ و رابردوویه‌كی دێرین و نه‌زانراوی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و تاوتوێ كردنی شتوومه‌ك و ئاسه‌واره‌كانی سروشتی و ناسروشتی، هه‌روه‌ها پشکنینی ئاسه‌وارناسی و گه‌ل ناسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش به‌راوردكردنی قاڵبی ئێسقانی بوونه‌وه‌ر و ئینسانه‌كانی دێرین و ته‌مه‌ن و شوێنیان، زانایان و پسپۆڕان به‌ هێنانه‌ ئارای گریمانه‌ و به‌ڵگه‌ و داكۆمێنت، زانیاریه‌كی به‌رچاویان وه‌ده‌س هێناوه‌ و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئاریه‌كانیش داگر و هه‌ڵگری ئه‌و شرۆڤه‌ و بۆچوونه‌ی سه‌روو ده‌بێت. به ‌وته‌ی ده‌قه‌کانی ئاڤێستا و به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌ دۆزراوه‌کان و راده‌ربڕینی زانایانی مێژوو، له‌ سه‌رده‌مێكی نه‌زانراو، نه‌ته‌وه‌ی ئاریاییه‌كان، له‌ وڵاتێكی سارد و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه‌، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوین، واته‌ كێوه‌كانی زاگرۆس كۆچیان كردووه‌. پاشان له‌ داوێنی زاگرۆسه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌شت و بانی ئێران و گشت ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌مسه‌ر و ناڤگه‌ی رووباره‌كانی دیجله‌ و فوراته‌وه‌ چه‌ندین كۆچی تریشیان بووه‌. به‌ره‌ به‌ره‌ له‌ گۆڕه‌پانی مێزوپۆتامیادا له‌ ژێر ناوی جیاواز بڵاو بوونه‌ته‌وه(دوکتۆر کونتنا، نامیلکه‌ی ڤێدیداد- عه‌لائه‌ددین سه‌جادی، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی،۱۳۷۱). به‌ گشتی ده‌توانین هۆزه‌کانی کورد، که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری زانایان و مێژووزانه‌کانی بیانی و خۆیی  له‌ سه‌ری ساغ بوونه‌ته‌وه‌ و راکۆکی و یه‌کگرتوویان هه‌یه‌ به‌م جۆره‌ پۆلێن بکه‌ین. هۆزه‌کانی کورد بریتی بوون له‌ حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کی که‌ له‌‌و نیشتمانه‌ی که‌ به‌ کوردستان ناوزه‌د ده‌کرێ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

یه‌که‌م: گوتی(جودی) یان ئاراراتی
دووه‌م: لۆلۆ
سێهه‌م: میتانی
چواره‌م: سیره‌تی یان کورتی به‌مانای دڕنده‌ و ئازاردانی خه‌ڵکی ناویان ده‌رکردوه‌ له‌ زمانی هه‌ورامی دا سیره‌ت واته‌ دڕك.
پێنجه‌م: کاردۆخی یان کاری
شه‌شه‌م: گوتی و هۆری
حه‌وته‌م: سۆبارتۆ یان کاسی
هه‌شته‌م: ماد.

زمانناسان، زمانی ئه‌و هۆز و گه‌له‌ ئاریاییانه‌ كه‌ به‌ره‌و مێزوپوتامیا و ئورووپا كۆچیان كردووه‌، به‌ بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی ناودێر ده‌كه‌ن. له‌ که‌واندا پپویسته‌ بڵێین که‌، زمانی هیند ئه‌ورووپایی خۆی له‌ خۆیدا زمانێكی تایبه‌ت و زاراوه‌یه‌كی پوخت و تاك و سه‌ربه‌خۆ نییه‌، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌و زمان و زاراوه‌گه‌له‌ كه‌ له‌ وڵاتانی ئێران، هیند، ئورووپا و… قسه‌یان پێ ده‌كرێت به‌ بنه‌ماڵه‌ی، هیند و ئه‌ورووپایی ده‌ناسن، ده‌گونجێ بڵێین، بنزمان و دایكی گشت زمانی ئاریایه‌كان له‌ قه‌ڵه‌م دراوه‌. توماس یۆنگ زمانی بنچینه‌یی و دایكی له‌ ژێر ناوی هیند و ئورووپایی ده‌سنیشان كردووه‌، پاشان ئێچ ماكس مولێر (۱۸۶۱) هه‌موو ئه‌و خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌یانه‌ی كه‌ به‌ زمانی هیند و ئه‌ورووپایی قسه‌یان ده‌كرد به‌ ئاریایی ناوزه‌نگی کردوون.

ئه‌گه‌ر زمانی هیند و ئه‌ورووپایی وه‌ك دیارده‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ین و هه‌میسان زمانی هیند و ئێرانی وه‌كوو لقێكی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئه‌وروپایی دابنپین ده‌توانین بڵێین زمانی كوردی به‌ زمانێكی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆی لقی ئێرانی له‌ بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌ هیند و ئه‌رووپایه‌كان و له‌ ده‌سته‌ی  چه‌ند هیجایی به‌ حیسێب دێت، شایه‌د خاڵی ئه‌و راده‌ربڕینه‌ش کۆمه‌ڵێک خوێندنه‌وه‌ و به‌ڵگه‌یه‌ که‌ له‌و بابه‌ته‌دا به‌شپوه‌ی خواروو له‌سه‌ری ده‌دوێین.

 

زمانی كوردی رازاوه‌ به‌چه‌ندین زاراوه‌یه‌، واته‌ له‌ چه‌ند زاراوه‌ و دیالێكتی لێك نزیك پێكهاتووه‌ كه‌ شرۆڤه‌ی ئاماری جوگرافیاییان به‌م چه‌شنه‌ دابین ده‌كرێت: (مێژووی دێرینی کوردستان، کتێبی یه‌که‌م- فازل قه‌ره‌داغی)

۱- كورده‌كانی سه‌روو (كرمانجی)
۲- زاراوه‌ی زمانی كوردی ناوه‌راست (سۆرانی).
۳- زاراوه‌ی زمانی كوردی باشوور (كرمانشانی، كه‌لی و لۆڕی)
۵- زاراوه‌ی زمانی كوردی زازا (دملی)
۶- گۆرانی ( گۆران، هه‌ورامی، كاكه‌یی و شه‌به‌كی)

چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆر هه‌یه‌ كه‌ سه‌به‌بی جیاوازی نێوان زاراوه‌كانی زمانی كوردی یاخود شێوه‌ و جۆری ده‌ربڕینی زاراوه‌یی، پێكدێنێت، له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ین:

۱- به‌ر فراوانی به‌رینایی خاك و جوگرافیای كوردستان و په‌راکه‌نده‌ بوونی خه‌ڵكی خۆجێی ( بوومی ) كوردستان
۲ به‌رفراوانی پانتای زمانی كوردی و كۆن و ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زمانه‌كه‌
۳- كۆچ كردن له‌ ناوچه‌كانی كوردستانی كۆن، واته‌، رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و بانی ئێران
۴ كوێستانی بوونی زۆربه‌ی نیشته‌جێیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و لێكدابڕانیان به‌ هۆی سنووری سروشتی وه‌كوو، كێو و روبار و… وه‌ هه‌روه‌ها نه‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی پپویست
۵- كه‌م كاری له‌ نووسینی په‌ڕتووك و پێداویستیه‌كانی، وه‌ك مێژوو، ده‌ستكه‌وت و پێشڕه‌وته‌كانیان، فه‌لسه‌فه‌ و حیكمه‌ت و بیر و بۆچوونه‌كانیان
۶- سنووری ناسروشتی وه‌ك دژایه‌تی دوژمنان و نه‌یاران، قه‌ڵاچۆكردن و راگوێزان، ئاسیمیلاسیۆن و خاپوور كردن
۷- سه‌رهه‌ڵدانی زاراوه‌كان له‌ لای هۆز و گه‌له‌كاندا، ته‌نیا ئاكامی جیا بوونه‌وه‌یان له‌ یه‌كدی نه‌بووه‌، به‌ڵكوو ئه‌و زاراوه‌ و زمانانه‌ش له‌ رێگه‌ی تێكه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ زمانه‌كانی دیكه‌دا وه‌ك زمانی قه‌وقازی، سامی و هی دیكه‌ش هاتوونه‌ ئاراوه‌
۸- گۆڕانكاری ئه‌نترۆپۆلۆژی كه‌ له‌ناو زماندا رووی داوه‌
۹ – نه‌بوونی قه‌واره‌ و قاپۆڕێكی ستانداردی زمانی كوردی
۱۰- له‌ ئارادا نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ریه‌كی سه‌ربه‌خۆی كوردی بۆ پشتیوانی كردن و گه‌شه‌ پێدانی زمانی كوردی
۱۱- کاریگه‌ری خه‌تی بزماری (ئه‌لفوبپی نووسین) و ئاهه‌نگ و پیته‌كانی نامۆ و بیانی، هه‌روه‌ها جۆری ده‌ربڕینیان له‌مه‌ڕ زمانی كوردی
۱۲- چه‌ند هیجایی بوونی زمانی كوردی و ئاڵوگۆڕی پێویست له‌سه‌ر ماكی ریشه‌ی ووشه‌كان

به‌ ده‌گمه‌ن ده‌بینین و ده‌بیستین که‌ هۆیه‌کانی جۆراوجۆری زارێکی کوردی به‌ خاڵێکی نێگه‌تیڤ لێکده‌ده‌نه‌وه‌ و له‌و روانگه‌وه‌ ده‌ڕوانه‌ سه‌ر زمانی کوردی، به‌ڵام ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ که‌، ئه‌گه‌ر چی زمانی كوردی به‌ چه‌ندین زاراوه‌ و دیالێكتی جیاواز دابه‌ش بوون، به‌ڵام هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردی له‌سه‌ر به‌ردی بناغه‌ی زمانی كوردی كۆن ‹‹مادی›› دامه‌زراون و له‌ یه‌ك ریشه‌وه‌ سه‌ر چاوه‌یان گرتووه‌، دیاره‌ ماكی ووشه‌گه‌لی نێو زاراوه‌كان به‌ بێ زه‌حمه‌ت ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ ده‌سه‌لمێنێت، هه‌روه‌ک زانای ناوبه‌ده‌ر مینۆڕسکی ده‌ڵێت: زمانی کوردی له‌ چاخه‌کانی کۆن واته‌ به‌ر له‌ لێکدابڕانی کورده‌کان له‌ یه‌کتر به‌رهه‌م هاتووه‌.(حیدر بهتویی، کرد و پراکندگی او در گستره‌ی ایران زمین: ۲۳). له‌ روویه‌کی دیکه‌وه‌ زاراوه‌گه‌لی زمانی کوردی نیشانده‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ئه‌و زمانه‌ لێک ده‌درێته‌وه‌ و پێداویستیه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ هه‌موو بوار و به‌ستێنێک (جگه‌ له‌ شتوومه‌کی تازه‌داهاتوو) دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. ئوجالان واته‌نی، پارازتنی نێوان زاراوه‌کانی زمانی کوردی با ئه‌وه‌یکه‌ ماوه‌یه‌کی زۆری به‌ سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌، سه‌رکه‌وتنێکی گرنگ بۆ کوردان و زمانی کوردی ده‌نرخێندرێت. (از تمدن کاهنی سومر به‌ سوی تمدن دمکراتیک – عه‌بدوڵڵا ئۆجالان،۱۳۸۰: ۷۰۶)

ره‌سه‌نایه‌تی و بنه‌مای زمانی کوردی
به‌ پێی زانیاری مێژووزان و ئاسه‌وارناسه‌کان پێشه‌نگ و پێشڕه‌وترین گه‌ل له‌ناو ئاریه‌کاندا هۆزی لولویی و گوتی بووه‌، ئه‌و هۆزانه‌ به‌ تایبه‌تی گوتیه‌کان به‌ داهێنه‌ری کشت و کاڵ له‌ مێژوودا ناویان ده‌رکردووه‌ و لۆلۆییه‌کانیش له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر پێشکه‌وتوو بوون(ئۆلمستێد- گریشمه‌ن)؛

مێهرداد ئیزه‌دی پرۆفیسۆری پێشووی مێژووی رۆژهه‌ڵاتی نزیک له‌ زانستگای هاروارد له‌ (The Kurds:A Concise Handbook) دا ده‌ڵێت که کورده‌کان یه‌که‌م که‌س بوون بۆ به‌کارهێنانی ئاژه‌ل له کشتوکاڵدا، ئاسنکاری (فلزکاری) و دروستکردنی کۆمۆن (اجتماع) و ئاور بۆ گۆزه‌گه‌ری.

دیاکۆنۆف ده‌نووسێت:«له‌ کۆتایی چاخی بابلیه‌کاندا، گشت ده‌شت و مۆڵگه‌ی ئێران به‌ گوتیۆم ناسراوه‌ و ناوی گه‌لی گوتیۆمی (کورده‌کانی) له‌ سه‌ر بووه‌، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش زۆر ئاساییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه‌ ئاریه‌کان له‌ هه‌ر شوێنێک بان نێوی خۆیان له‌ سه‌ر دا ده‌نا.» ( میخائیل میخائیلویچ دیاکونوف، ترجمه روحی ارباب، تاریخ ایران باستان).

دوکتۆر سپایزار به‌ کۆکردنه‌وه‌ و بڵاو کردنی کتێبی (هۆزه‌کانی میزوپۆتامیا) که‌ له‌ ساڵی (۱۹۳۰) دا له‌ بۆستون بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، به‌ ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی زانستی و متمانه‌دار، په‌یوه‌ندی کورده‌کانی ئێستای له‌گه‌ڵ گه‌لی ‹‹ گوتی ›› کۆن تاپۆ کرد (پرۆفیسۆر مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ- ترجمه‌، حبیب الله‌ تابان، کورد و کوردستان:۶۲).

له‌ که‌تیبه‌ و تاشه‌به‌رده‌ نووسراوه‌کانی ئاشوریشدا (۳۰۰۰ پ.ز) ئاماژه‌ به‌ رسته‌ی “مات کورداکی” وه‌ک کۆنترین ووشه‌ی کورد (به‌واتای خاکی خۆجێی کورده‌کان) کراوه‌ (دوکتۆر جه‌ماڵ نه‌به‌ز) (فرهنگ کردستان، گیو مکریانی، کردستان مکریانی :مقدمه‌). هه‌ڵبه‌ت ئه‌و به‌ڵگانه‌ له‌ لایه‌ن گزنفۆنیش له‌ ناو په‌ڕتووکه‌که‌یدا (ئانابازیس) و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌هه‌زار که‌سی (۴۰۱.پ.ز)، دانی پێداهێنراوه‌. له‌ ‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا واژه‌ی “کورتی” (گوتی-کورد) له‌لایه‌ن، ئه‌سترابۆن، مینۆڕسکی، گزنفۆن، مار و… ئاماژه‌ی پێدراوه‌ و گه‌لێک شیکاریان له‌ باره‌یدا هێناوه‌ته‌ گۆڕێ (تاریخ ریشه‌هانی نژادی کرد،احسان نوری پاشا:۱۴۱-۱۶۰).

«ئه‌و دیتانه‌، که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ ناوچه‌ی روژهه‌ڵاتی ناڤین گه‌لی هوریه‌کان به‌ ره‌سه‌نایه‌تی ئاریایی، نیشته‌جێیان ده‌ست پێکرد له‌ رووی که‌ره‌سته‌ وده‌یتای مێژوویی، ئاسه‌وارناسی و ئیتنیک ناسی، َشیاوی ده‌رک و«قابیلی فه‌هم»ه‌، وێکچوونی نێوان ستره‌کتۆر و بنیانی زمانی کوردگه‌له‌کانی ئه‌مڕۆیی له‌ گه‌ڵ زمانی هوریه‌کان، ئه‌و راستیه‌ ده‌درکێنێ. بۆ نموونه‌  ووشه‌ی کۆنی کور به‌ مانای کێو دێت که‌واژه‌ی( کور) ووشه‌یه‌کی گوتییه‌.» (از تمدن کاهنی سومر به‌ سوی تمدن دمکراتیک ،عه‌بدوڵڵا ئۆجالان،جلد ۲،۱۳۸۰).

بێهزاد خۆشحاڵی نووسه‌ری کتێبی (زبانشناسی کرد و تاریخ کردستان:۴۳) له‌و باره‌وه‌ رای وایه‌ که‌ ووشه‌ی “کور” به‌ واتای “کێو”ه‌. ووشه‌ی کور و کورتی له‌ ناو که‌تیبه‌کانی ئاشور(۶۰۰ پ. زینگلات پی لیسر) ئاماژه‌ی پێدراوه‌‌ و له‌باره‌ی ئه‌و هۆزه،‌ شامانه‌ سه‌ری یه‌که‌م دواوه.(غلام رضا انصاف پور، تاریخ سیاسی و جغرافیایی مردم کرد، (از شرقی ترین تا غربی ترین)، ،انتشارات مغان،۱۳۷۹).

گوتیه‌کان که‌ به‌ یه‌کێک له‌ هۆزه‌کانی ئاریایی زاگرۆس ده‌ناسرێن، به‌ بۆچوونی تاقمێکی به‌رچاو له‌ مێژووزان و ئاسه‌وار ناسه‌کان ره‌چه‌ڵه‌کی کوردانی ئه‌وڕۆیی پێکدێنن. به‌ وته‌ی نووسه‌ری کتێبی (تاریخ قدیم شرق نزدیک، مستر هول:۸۸-۱۹۰) و تاقمێک له‌ رۆژهه‌ڵاتناسه‌کان، ریشه‌ و ره‌چه‌ڵه‌کی هه‌وه‌ڵیه‌ی گه‌لی کورد، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر گوتیه‌کان.

لکاو به‌وانه‌ش زانایانی وه‌ک (هارتمان)، (نۆڵدکه‌) و (وایسباخ) گه‌یشتوونه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ هۆزی “کورتی” که‌ له‌ مێژووی یۆنانی کۆندا ناویان تۆمار کراوه‌ هه‌ر ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌مڕۆیین (مقدمه‌ ای بر کتاب تحفه‌ ناصری در تاریخ و جغرافیای کوردستان،دکتر حشمت الله‌ طبیبی،ل۵-۷).

وشه‌ی گوتی به‌ زاراوه‌ی فارسی هه‌مان گۆتۆ و کۆردۆیه‌، که‌ ئه‌ویش هه‌میسان به‌ مانای پاڵه‌وان و ئازا لێکده‌درێته‌وه‌ که‌ مامۆستا مه‌ردووخ گوته‌نی نازناوی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌حیسێب دێت (تاریخ کورد و کوردستان، محه‌ممه‌د مه‌ردۆخی کوردستانی).

له‌و باره‌وه‌ (احسان نوری پاشا) ده‌نووسێت: تاقمێک له‌ کۆنینه‌ ناسه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که‌ “جودی” له‌ وشه‌ی هۆزی”گوتیGUTI) و ژوتی وه‌رگیراوه‌ و له‌ سه‌ده‌کانی دوایی، واته‌ به‌ر له‌ (۵۰۰)ی پێش زایین نێوی گوتی به‌ کاردا، کورتی و کوسیی گۆڕدراوه‌ (تاریخ سیاسی و جغرافیایی مردم کرد،(از شرقی ترین تا غربی ترین)،غلام رضا انصاف پور،انتشارات مغان،۱۳۷۹-ڵ۳۳).

له‌ مێژووی هه‌ورامانی کۆنیشدا گۆتۆ یا ژۆتۆ وه‌ یان گۆدۆ یا خود کوردۆ نووسراوه‌. زانای زمانه‌وانی به‌ ناوبانگی ئاڵمان و ئه‌ورووپا پڕۆفیسۆر تیۆدۆر نۆڵدکه‌ له‌سه‌ر پێوه‌ندی وشه‌ی (کاردۆ) به‌ (کورد)ه‌وه‌، باسێکی زۆر گرینگی هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی زانستی و به‌ڵگه‌دار، ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ر کردووه‌. درایوێر، ده‌ر ئه‌نجامی تۆژینه‌وه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ وشه‌ی کورد ئاوا ده‌رده‌بڕێت ‹‹… کاردا، کاردۆخی، کورتۆخی، کارداک، مسیرتی، غوردیایی، غوردۆئی، کادا، کاردا، کارداویه‌ و کاردایه‌، کارتاوایه‌ و کوردائیا و گوتی … گشتیان یه‌کن، له‌ هه‌مان حاڵدا که‌ وه‌کوو یه‌ک ناچن به‌لآم به‌ پێی وشه‌ی کاردۆخی گزنفۆن و کارای سۆمێریه‌کان هه‌موویان ناوی یه‌ک عه‌شیره‌تن›› ( پرۆفیسۆر مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ- ترجمه‌؛ حبیب الله‌ تابان، کورد و کوردستان). پێوه‌ست به‌وانه‌ش دوکتۆر سپایزار(هۆزه‌کانی میزوپۆتامیا: ۱۷) جه‌ختی کردۆته‌وه‌ که‌، کارا، کادا، کاردۆخی، کورتی، گوتی و کوردی [له‌ سه‌ر یه‌ک] به‌ مانای کورده‌. پرۆفیسۆر مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ ده‌نووسێت: (…هێنده‌ که‌ جیا کردنه‌وه‌ی کورتی له‌ گوتی مومکین نییه‌، به‌و راده‌یه‌ش له‌وه‌یکه‌ دانیشتوانی ئه‌مڕۆکه‌ی کوردستان له‌ وه‌چه‌ی هه‌مان گوتیه‌کانن گومانێک نابێ بخه‌ینه‌ دڵمان). (تحقیقی درباره‌ کرد و کردستان- پروفسور محمدامین زکی- ترجمه و توضیح –حبیبالله تابانی- انتشارات آیدین-۱۳۷۷- ل۶۴ ).

ئه‌سترابۆن جوگرافیازانی یۆنانی له‌ ساڵی (۶۰)ی پێش زایین، نه‌خشه‌یه‌کی کێشاوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ر نه‌خشه‌که‌ی ووشه‌ی (کلاده‌ک و کورتی) داناوه‌، که‌ هه‌مان ‹‹کارداک›› و کورده‌.

له‌ راستیدا وشه‌ی کارداک، کاردۆک، کاردۆ، کۆردۆ، و کورد به‌ واتای پاڵه‌وان دێت(مامۆستا محه‌ممه‌د مه‌ردۆخی کوردستانی، تاریخ کورد و کوردستان،).

به‌و پێیه‌‌ بۆ  تۆمارکردنی مێژووی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، پێویسته‌ مێژووی دێرینی ده‌وڵه‌ته‌کانی، گوتی، سوباری، لۆلۆیی، کاسی، میتانی، ناییری، موشکی، خالیدی، ماننایی و ماد، که‌ بابوباپیرانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ دامه‌زرینه‌ریان ده‌ناسرێن له‌ یه‌ک جێ کۆ بکرێته‌وه‌ و بنووسرێ (تاریخ ریشه‌های نژادی کورد، احسان نوری پاشا،ل۱۴). به‌بێ قسه‌، ئه‌وانه‌ دوو خاڵی گرینگمان بۆ وه‌ده‌ر ده‌خه‌ن:

یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ گشتیان ئاڵوگۆڕێکی رێزمانین و هه‌ر هه‌موویان له‌ کۆتاییدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر وشه‌ی کورد، دووهه‌میان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت که‌، ئه‌وانه‌ هه‌رکامیان ناوی هۆزه‌کانی کوردن، که‌ له‌ ولآتی مێزوپۆتامیادا، یا خود چیاکانی ئارارات و کێوی گودی که‌ له‌ قورئاندا به‌ جودی (وستوت و علی الجودی) ناو بردراوه‌، ژیانیان به‌سه‌ر بردووه‌. (اسرم لیره‌) له‌ ئه‌نسکڵۆپێدیای ئیسلام به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی (۱۰۶) دا به‌و جۆره‌ رای خۆی ده‌نووسێت: «نووسه‌رانی نه‌مساری به‌ شاخی جودیان وتووه‌ شاخی کوردان».

ره‌نگه‌ بتوانین ئه‌وه‌ ده‌رببڕین که‌، له‌ لایه‌که‌وه‌ مێژووی کورد ته‌مه‌نێکی زۆر درێژ و دێرینی هه‌یه‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ جوگرافیا و خاکی کوردستانی کۆن، بریتی بووه‌ له‌ ئێران، ده‌شتی( فه‌لاتی ئێران ) ئێران و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی مێزوپوتامیا، واته‌ سنووره‌کانی سروشتی که‌ندا وی فارس، ده‌ریای مازه‌نده‌ران و ده‌ریای ره‌ش ( حیدر بهتویی –کرد و پراکندگی او در گستره‌ی ایران زمین-ل۱)- ‌( عه‌لائه‌ددین سه‌جادی، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی،۱۳۷۱- ل۲۱).

هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا،زمانناسه‌کان، زمانی ئه‌و هۆز و گه‌له‌ ئاریاییانه‌ی که‌ به‌ره‌و رۆژهه‌لآتی ناڤین و رووباره‌کانی دیجله‌ و فورات و ئورووپا کۆچیان کردووه‌، به‌بنه‌ ماڵه‌ی هیندو ئه‌ورووپایی دابین ده‌که‌ن.

دیاکۆ نۆف ده‌ڵێت: ‹‹له‌ نیوه‌ی هه‌زاره‌ی دووهه‌می پ.ز له‌ناو زمانه‌کانی ئاسیادا، وشه‌گه‌لی هیند و ئه‌ورووپایی به‌ چه‌شنێکی ئاشکرا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت؛ له‌ سه‌ده‌کانی (۱۵-۱۶)ی پ.ز له‌ رۆژهه‌لآتی ناویندا، ده‌وڵه‌ت و کیشوه‌رێک به‌ناوی میتانی هه‌بووه‌ که‌ پاشاکانیان نێوی هیند و ئورووپاییان له‌سه‌ر بووه‌ (و.س. گویوا، ترجمه ولی الله‌ شادان، دستور زبان فارسی میانه‌).

هه‌ر دیاکۆ نۆف ده‌بێژێت که‌«… له‌ باری زمانه‌وه‌ ده‌بێت بڵێین له‌ نیوه‌ی هه‌زاره‌ی دووهه‌م تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆهه‌می پ.ز، زانیاری و داکۆمێنتی پێویست له‌ ئارادا نییه‌ که‌ نیشان بدات هۆز و گه‌لێک هه‌بوون که‌ به‌ زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی قسه‌یان کرد بێت. ›› (و.س. گویوا، ترجمۀ ولی الله‌ شادان، دستور زبان فارسی میانه‌).

دوکتۆر سپایزار به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ «هه‌ر چوار هۆزه‌کانی زاگرۆس واته‌ کورده‌ ئاراراتیه‌کان ( لولویی – گوتی – کاسی – سۆباری ) هه‌رکامیان خاوه‌نی زمانی ئاخافتنی تایبه‌ت به‌ خۆیان بوون، ئه‌گه‌رچی به‌ هۆی لێک جیابوونه‌وه‌ و قه‌ڵمره‌وی جوگرافیایی ژیانیان، هه‌ندێک جیاوازیان تیادا وه‌به‌ر چاو دێت، به‌لآم هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ک بنه‌مای زمانی، که‌ به‌ زمانی [کوردی کۆن] ده‌ناسرێت، په‌یڤینیان بووه‌.» (هۆزه‌کانی میزوپۆتامیا-پرۆفیسۆر سپایزار- ل۱۱۷-۱۲۰).

هه‌ندێک له‌ رۆژهه‌لآتناسه‌کانیش ده‌ڵێن؛ هه‌ر چوار به‌شه‌که‌ی زاگرۆس به‌ زمانی ئاری (هیند و ئورووپایی) قسه‌یان کردووه‌. زمانی لۆلۆبیه‌کان له‌ نه‌تیجه‌ی توێژینه‌وه‌کانی هۆسینگ (Housing)دا، به‌ لقی ئیلامی پێوه‌ندی په‌یدا ده‌کات، که‌ وێکچوونێکی زۆری ئه‌و زمانه‌ له‌گه‌ڵ زمانی هۆریه‌کان به‌ ده‌ستی سپایزار تیشکی خراوه‌ته‌سه‌ر و هه‌روه‌ها ئو‌لمستێد و سپایزار لولویه‌کان به‌ باپیره‌ گه‌وره‌ی لوڕه‌کان ده‌زانن (تحقیقی درباره‌ کرد و کردستان- پروفسور محمدامین زکی- ترجمه و توضیح – حبیبالله تابانی- انتشارات آیدین-۱۳۷۷-ڵ۶۲).

دیاکۆنۆف، ره‌نگاڵه‌کی ره‌گه‌ز و پێکهاته‌ی ماده‌کانی به‌ کوتیه‌کان، لولوبیه‌کان، مێهرانیه‌کان، کاسیه‌کان، ئیلامی و هۆریه‌کان ناوبردووه‌ (تاریخ ماد،دیاکونوف،ل۳۰).

هه‌رچه‌ند له‌ زمانی پێشوونه‌ی ئاریه‌کان تا ئێسته‌ به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڵام ئه‌و نموونه‌ به‌ڵگانه‌، ئه‌و راستیه‌ سه‌رنج راکێشه‌ره‌ بۆ ئێمه‌ زه‌ق ده‌کاته‌وه‌ و ئێمه‌ له‌و رایه‌ نزیک ده‌کاته‌وه‌ که یه‌که‌مین نه‌ته‌وه‌، که‌ مێژوو ناوی تۆمار کردووه‌، له‌ رۆژهه‌لآتی ناوین و ئاسیای ناوه‌ڕاست (به‌ وته‌ی سه‌رووی دیاکۆنۆف)، وه‌ هه‌روه‌ها دوایش له‌ خاکی ئێراندا، به‌ زمانی هیند و ئه‌ورووپایی و لقی هیند و ئێرانی ئاخافتنی بووه‌، نه‌ته‌وه‌ی ره‌سه‌ن و ئاریایی ره‌گه‌زی کورده‌ و ئه‌مه‌ش رێی تێده‌چێت.

دیاره‌ هۆزه‌کانی ئاریایی پێش کۆچ کردن و بلآوبوونیان به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌ک گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ بوون، به‌ یه‌ک زمان قسه‌یان کردووه‌، هه‌ر ئه‌و زمانه‌ که‌ به‌ ناوی زمانی ئاریایی ده‌ناسرێت و ناوی لێ ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ش روونه‌ که‌ دوای چه‌ندین سه‌ده‌ لێکجیا بوونه‌وه‌ له‌ باری بارودۆخی ناوچه‌یی و که‌ش و هه‌وای سروشتی و نه‌بوونی پێوه‌ندی نێوانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ئاوێته‌ بوونیان له‌ ته‌ک خۆییه‌کان، ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاو له‌ نێوان زمانی دیالۆگیان به‌دی هات که‌ به‌ ده‌سته‌ گه‌لی جۆراوجۆری زمانی، واته‌ بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی و بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئێرانی، پاشان گروپی زمانه‌کانی ئێرانی دابه‌ش بوون. به‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دیکه‌، کۆچه‌رانی به‌ره‌و باشوور له‌ژێر ده‌سته‌ی زمانی هیند و ئورووپایی ناوبانگیان ده‌رکردووه‌، بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایه‌کانیش دوای لێک دابڕانیان به‌ گروپی زمانه‌کانی هیند و گروپی زمانه‌کانی ئێرانی ناویان لێبردراوه‌.

ئه‌گه‌ر زمانی هیند و ئورووپایه‌کان به‌ دیارده‌یه‌ک، ته‌رخان بکه‌ین که‌ هه‌ر به‌ هه‌موو ئه‌و زمان و زاراوانه‌ ده‌گوترێت که‌ له‌سه‌ر بناغه‌ و بنه‌مای زمانی ئاریایی داڕێژراون، ده‌گه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ واتای زمانێکی تایبه‌تی و بریتی له‌ تاکه‌ زمانێکی سه‌ربه‌خۆ نیه‌، هه‌میسان ئه‌گه‌ر هیند و ئێرانی وه‌ک لقێک له‌ بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئه‌ورووپایه‌کان دابنێین، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ “زمانی کوردی ئێستا” به‌ زمانێکی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆی لقی ئێرانی له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌ هیند و ئورووپایه‌کان و ده‌سته‌ی چه‌ند هیجایی ‹‹ته‌وه‌ری سێهه‌م›› دێته‌ ئه‌ژمار. هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، هه‌موو گه‌له‌کانی ئورووپا (جگه‌ له‌ باسک و گه‌لانی ئورال – واته‌ هه‌نگار و فنله‌ندی و …) سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران (جگه‌ له‌ عه‌ڕه‌ب، تورکه‌مان و ترکه‌کان) و باکووری هیند به‌ زمانی هیند و ئورووپایی ده‌ئاخڤن.

فازل قه‌ره‌داغی، له‌ په‌ڕتووکی (مێژووی دێرینی کوردستان) ده‌نووسێت: ‹‹ زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی به‌ دوو گروپی، کۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌لآتی ‹‹ساتیم›› (ئه‌رمه‌نی، ئێرانی، هیندی، ئیسلاوی، باڵتین) و کۆمه‌ڵی رۆژئاوایی ‹‹کینتوم›› (ژێرمه‌نی، لاتین، یۆنانی، سه‌ڵتیک) دابه‌ش ده‌کرێن. هه‌ر له‌و ره‌هه‌نده‌شه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین که‌ ره‌نگه‌ ژینگه‌ و ناوچه‌ی خه‌ڵکانی هیند و ئورووپایی له‌  ئاڵقه‌ی سنووری نێوان ئه‌و دوو گرووپه‌دا بێت.

جیاوازی سه‌ره‌کی نێوان هه‌ر دوو گرووپه‌که‌، ده‌ربڕینی ده‌نگی پیتی (س)یه‌، له‌ کۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌لآتیدا به‌ ده‌نگی (س) کرک ده‌کرێت و له‌وه‌ی تردا، هه‌ر وه‌ک خۆی، یانی (ک) ده‌رده‌بڕدرێت. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ سایتمی و کینتومی نێوان لێ بردراوه‌.

 

خاڵێکی زۆر گرینگ که‌ به‌ راشکاوی ده‌بێت ده‌ری ببڕین ئه‌وه‌یه‌ که‌ خزمایه‌تی و نزیکی و هه‌روه‌ها له‌یه‌ک ره‌گه‌ز و خێزان بوونی ئه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌، ئه‌و زمانه‌یه‌ که‌ قسه‌ی پێده‌که‌ن و له‌ راستیدا به‌ یه‌کیانه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌. به‌ واتایه‌کی تر تاکه‌ ده‌ستاوێژ و به‌ڵگه‌ی خزمایه‌تی و له‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌بوونی زمان و ره‌گه‌زی، گه‌له‌کانی ئێرانی و هیند و ئورووپایه‌کان، ریشه‌ و بنچینه‌ی زمانی ئاخافتنیان به‌دی ده‌کرێت.

بۆ تیشک خستنه‌ سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ ده‌توانین په‌نجه‌ بۆ تاقمێک نموونه‌ی خواره‌وه‌ رابکێشین و ئه‌م وشانه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (۲) ش وه‌ک به‌ڵگه‌ و  نموونه‌یه‌ک بێنینه‌وه‌.

 

به‌هه‌رحاڵ زانایانی زمان وێڕای ئه‌وه‌یکه‌  وێکچوونی رواڵه‌تی و ریشه‌ی زمانگه‌لی جۆراوجۆریان خستۆته‌به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌، وێکچوونی رێزمانیشیان له‌به‌رچاو گرتووه‌، چوونکه‌ هه‌میشه‌ هه‌روه‌ک ئه‌راسمۆس ڕاسک ده‌ڵێت، ته‌نیا له‌ یه‌کچوونی رواڵه‌تی وشه‌ی زمانه‌کان نابێته‌هۆکاری بێ ئه‌ملاو لای هاوریشه‌بوون.

بۆ زیاتر روون کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌به‌سته‌ که‌ زمانی کوردی و فارسی و هیندی کۆن و ئاڤێستایی له‌ باری هاوبه‌شی تایبه‌تمه‌ندی فۆنه‌تیکی و ریشه‌ی واژه‌کان و ستره‌کتۆری بنه‌مای وشه‌کان هه‌ر له‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌ن، ده‌توانین ئه‌م وشانه‌ که‌ له‌ خشته‌ی ژماره‌ ( ۴ ) دا وه‌ک مشتێ له‌ خه‌روار هاتوون، بخه‌ینه‌ روو.

 

زۆر ئاشکرایه‌ و ئه‌وه‌ش نابێ له‌بیر بکه‌ین که‌ به‌ درێژایی رۆژگار، گۆڕانکاریه‌کی قووڵ به‌ سه‌ر ئه‌و زمانانه‌دا هاتووه‌، به‌ جۆرێک که‌ ته‌نیا له‌ ریشه‌ و بنچینه‌دا ده‌توانین خزمایه‌تی و نزیک بوونیان نیشان بده‌ین؛ بۆنموونه‌ گوڕانکاری سروشتی ووشه‌ی (ئه‌ژنۆ)ی ناڤێستایی له‌ ناو زمانی ئاڵمانی ده‌ده‌ینه‌ به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌:

(منوچهر آریانپور کاشانی ،رهنگ ریشه های هند و اروپایی زبان فارسی، – ل۲۳).

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌، به‌شێکی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ که‌ زمانی هیند و ئورووپایی له‌ ده‌سته‌ی سێهه‌مدا جێگیر ده‌بن، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ش خۆی له‌ خۆیدا خاڵێکی پۆزیتیڤ ده‌ژمێردرێت.

تۆژینه‌وه‌ی دۆزراوه‌کانی ئاڤێستایی و مادی (هه‌مان ئاسه‌واری دۆزراوه‌ی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نه‌شی) له‌لایه‌که‌وه‌ و هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی سانسکریت و هیندی کۆن له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، نیشان ده‌ده‌ن که‌ ئه‌و دوو هۆزه‌ له‌ خه‌ڵکانی هیند و ئورووپایی به‌ر له‌کۆچ کردنیان به‌ یه‌ک زمانی وه‌ک یه‌ک و تاک قسه‌یان کردووه‌.

به‌ هه‌ر حاڵ نزیک بوون و وێکچوونی کوردی ئێستا به‌ تایبه‌تی کۆی زاراوه‌کانی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ ئاڤێستایی و هیندی کۆن تا راده‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت که‌ ده‌توانین به‌ شێوه‌یه‌کی رواڵه‌تی، ئاڤێستایی به‌ کوردی و به‌ پێچه‌وانه‌، پاچڤه‌، بکه‌ین، به‌ بێ ئه‌وه‌یکه‌ وشه‌ و رسته‌ که‌ له‌ بناغه‌ی ده‌ستوور و پره‌نسیپی خۆی بترازێت.

په‌یوه‌ندی نێوان زمانه‌کانی ئاڤێستایی، مادی و کوردی
دارمستتر، نووسه‌ری کتێبی (تتبعات ایران) ده‌نووسێت: ‹‹زمانی ماده‌کان (کورده‌ رۆژهه‌لآتیه‌کان) زمانی ئاڤێستا بووه‌» (تاریخ ماد از دیدگاه باستان شناسی،عبد الرضا مهاجری نژاد-ل۵۴). مامۆستا مه‌ردووخ ده‌بێژێت: ‹‹بنچینه‌ی زمانی کوردی رۆژهه‌لآت به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌واو، بریتییه‌ له‌ زمانی مادی ئاڤێستا، ریشه‌ و بنچینه‌ی زمانی ئاریایی کۆن، که‌ زمانی ( ئانزان) یان پێ گوتووه‌، به‌ باوکی هه‌موو زمانه‌کانی (ماد، هیند، پارس و …) ئه‌ژمێردرێن». دیاکۆنوفیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ که‌ په‌ڕتووکی پیرۆزی ئاڤێستا به‌ یه‌کێک له‌ زمانه‌ کۆنه‌کانی ئێران نووسراوه‌، له‌باری سه‌پک و رێزمان و پره‌نیسپی زمان، له‌ زمانی ئێرانی کۆن که‌ گڵینه‌ و که‌تیببه‌کانی هه‌خامه‌نیشیه‌کانیشی پێ نووسراوه‌ (هه‌روه‌ها له‌ زمانی هیندی کۆن) جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نییه‌. زمانی کوردی هه‌ر ئه‌و زمانه‌یه‌ که‌ ئاڤێستای پێ نووسراوه‌، دارمستتر به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ر گومانێک لا ده‌بات و ده‌نوسسێت: (ئاڤێستا) به‌ زمانی (ماد)ی نووسراوه‌ته‌وه‌) (غلام رضا انصاف پور،انتشارات مغان،۱۳۷۹). دارمستتری فه‌ره‌نسه‌وی له‌ درێژه‌ی باسه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ سووره‌ که‌ زمانی ئاڤێستایی هه‌مان زمانی ماده‌کانه‌، که‌ کورده‌کانی ئه‌وڕۆ به‌ ئه‌ژمار دێن یاخود زمانی کوردی ئێستا پاشماوه‌ی زمانی مادییه‌. ئه‌و باوه‌ڕه‌ له‌ لایه‌ن ئوستاد پورداودیش جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه‌. مامۆستا مه‌ردوخ ده‌ڵێت: “زه‌ند و ئاڤێستا هه‌روه‌کوو زمانی ماد، نووسراوه‌ته‌وه‌ که‌ کوردی ڕه‌سه‌نه‌ و له‌ زمان و دیالێکتی موکری ده‌چێت، (هورات) و (درسته‌ر) هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ چه‌ند زمانناسێکی تری جیهانیدا له‌و باره‌یشه‌وه‌ هه‌مان راڤه‌یان هه‌یه‌ (عه‌زیز ئالانی، له‌پێناوی زمانه‌که‌ماندا-ساڵی۲۰۰۵- ل۱۰).

دیاکۆنۆف له‌ په‌ڕتووکی مێژووی ماددا ده‌نووسێت: خه‌ڵکی ماد له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ زمانی ئاڤێستای کتێبی پیرۆزی ئایینی زه‌رده‌شت که‌ یه‌کێ له‌ کۆنترین زمانه‌کانی ئێرانه‌ قسه‌یان کردووه‌ (تاریخ ماد،دیاکونوف،ل۶۲).

( ابن خلدون ) ده‌ڵێت: ( ماد ) و ( کورد ) هه‌ر یه‌کن. ( حه‌سه‌ن پیرنیا )ش ده‌نووسێت: ( ماده‌کان ) ئارین و باپیره‌ گه‌وره‌ی ئه‌و کوردانه‌ن که‌ به‌ موکریانی ناسراون یا خود کوردی موکرین، زمانی دێرینی ( ماد ) هه‌مان زمانی ( موکری ) ئه‌مڕۆیه‌(عه‌زیز ئالانی ،له‌پێناوی زمانه‌که‌ماندا- ۲۰۰۵).

بۆ‌ وێنه‌، ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ وێکچوونی، تاقمێک له‌م ووشانه‌ی خشته‌ی ژماره‌ ( ۵ ) که‌ به‌ ووشه‌گه‌لی مادی ناسراون، له‌گه‌ڵ کوردی ئێستا بکه‌ین (زبان کردی و لهجه‌های آن، دکتر نامیق صفی زاده، مجلە آناهید، ل۸۵ ،شمارۀ چهارم، دیماه۱۳۸۳).

 

له‌ راستیدا پێوه‌ندی راسته‌وخۆی نێوان زمانی مادی و کوردی ئه‌وڕۆ له‌ دوو لایه‌نه‌وه‌ روون کراوه‌ته‌وه‌، له‌ لایه‌که‌وه‌ گومان له‌وه‌ ناکرێت که‌ کورد له‌ نه‌ژاد و نه‌سڵی مادن، له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ زمانی کوردی کت و مت زمانی مادی ده‌ناسرێت. (سایس) له‌م باوه‌ڕه‌دا بووه‌ که‌، «گه‌لی ماد چه‌ند هۆزێکی کورد بوون که‌ له‌ خۆرهه‌لآتی ئاشوور تا خوارووی ده‌ریای قه‌زوین، سنووری ولآته‌که‌یان بووه‌، له‌ بنه‌ڕه‌تدا یا خود ره‌گه‌زدا ( ئاری )ن و له‌ رووی زمانیشه‌وه‌ ( هیند و ئورووپایی ) ن.»( عه‌لائه‌ددین سه‌جادی، مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، ۱۳۷۱- ل ۲۱-۲۲).

 

واسیلی نیکیتین  وای بۆ ده‌چێت که:‹‹ره‌گه‌زی کورد، دیارده‌ی هۆزه‌کانی کۆنی گوتی، لولو، مانایی، سوباری، نایری، میتانی، کوردۆک و ئۆرارتۆیه‌، که‌ بێگومان هه‌موویان به‌ زمانی مادی، که‌ هه‌ر یه‌که‌یان زاراوه‌ی جیاوازیان بووه‌، گفتگۆیان کردووه‌. ›› ( کورد وکردستان،واسیلی نیکیتین،۱۹۶۰- ل۸،۱۲).

ئاسه‌وارناسی ناوبه‌ده‌ر، ئوستاد سوون نووسیویه‌تی؛ ‹‹کورده‌کان له‌ نژاد و ره‌گه‌زی مادن، وه‌ ئه‌شو زه‌رده‌شت کتێبی ئاڤێستای پێ نووسیوه‌. ›› (دودمان آریایی کرد کردستان، مظفر زنگنه‌-ل ۲۶-۲۷).

به‌و زانایانه‌ ده‌توانین (دۆمه‌رگان)، (کێتیز یاس)، (پلوتارک)، (هانس کۆنترینێز) و (لووشان) یشی پێوه‌ زیاد که‌ین که‌ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه‌ پێیان داگرتووه‌ (هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌روو). (زبان کردی و لهجه های آن،دکتر نامیق صفی زاده،مجله آناهید، ل۸۵،شمارۀچهارم،دیماه۱۳۸۳).

پرۆفیسۆر ویلیام جاکسن که‌ زیاتر له‌ هه‌ر که‌س ده‌رباره‌ی زه‌رده‌شت لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه‌، له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ جه‌ختی هه‌یه‌ که‌ ( … موکریه‌کان نه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ماده‌کانن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه‌ له‌ نێوان ئێرانیه‌کاندا زیاتر له‌ هه‌موویان به‌ زێد و مه‌ڵبه‌ندی له‌ دایکبوونی زه‌رده‌شت نزیکتر بوون و ته‌نانه‌ت ناسراون، له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ به‌ زمانێک په‌یڤینیان هه‌یه‌، که‌ زیاتر له‌ هه‌موو زاراوه‌کان و زمانه‌کانی تر، به‌ زمانی زه‌رده‌شت “ئاڤێستایی” نزیکتره‌. ) ( تحقیقی درباره‌ کرد و کردستان-پروفسور محمدامین زکی-ترجمه و توضیح –حبیب الله تابانی-انتشارات آیدین-۱۳۷۷ ). میجرسۆن ئاوا رای خۆی ده‌رده‌بڕێت ‹‹…هه‌ر ئه‌و کوردۆئێنانه‌ ره‌گه‌زی کوردی ئه‌وڕۆ و نه‌وه‌ی ماده‌کانی به‌ناوبانگن.››

پرۆفیسۆر مه‌حه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ پێ چه‌قاندووه‌ که‌، ئیتر جێی هیچ گومانێک نییه‌ که‌ زه‌رده‌شت له‌ باکووری ناوچه‌یه‌ک پێی ناوه‌ته‌ مه‌یدانی ژیان که‌ ئه‌وڕۆ به‌ ناوچه‌ی موکری ده‌ناسرێت، زمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش نزیکترین زاراوه‌یه‌ له‌ نووسراوه‌کانی زه‌ند و ئاڤێستا، واته‌ ده‌توانین بڵێین له‌ بنه‌ڕه‌تدا زمانی کوردی [ئه‌وڕۆیه‌]. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بیر و رایه‌ له‌ لایه‌ن هوارت (Huwart) و دار مستتر و تاقمێکی دیکه‌ کاری زۆر له‌سه‌ر کراوه‌، به‌جۆرێک که‌ به‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ گه‌یشتوون که‌ ئاڤێستای زه‌رده‌شت به‌ زمانی مادی و کوردی ئه‌وڕۆ نووسراوه‌. هیچ هۆیه‌ک نییه‌ که‌ گومان له‌و بۆچوونه‌ی سه‌روو بکه‌ین، دیاره‌ وێکچوونی وشه‌گه‌لی ئاڤێستایی له‌گه‌ڵ کوردی ئه‌وڕۆ و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌گه‌ڵ فارسی ئه‌وڕۆ له‌ خشته‌ی ژماره‌ ( ۶ ) دا به‌ روونی ئه‌و راستیه‌ بۆ ئێمه‌ ده‌سه‌لمێنێت. به‌ پێی ئه‌و خشته‌یه‌ ده‌توانین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ بگه‌ین که‌ زمانی کوردی ئه‌وڕۆ له‌ لایه‌که‌وه‌، راسته‌وخۆ له‌ زمانی ئاڤێستایی که‌وتۆته‌وه‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌گه‌ڵ فارسی ره‌سه‌نایه‌تی و پێوه‌ندی خۆی زیاتر پارازتووه‌. به‌ تێبینی و هه‌ندێک وردبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌ حاشا هه‌ڵنه‌گرانه‌ و ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌، ده‌توانین ئه‌و خالآنه‌ی خواره‌وه‌ به‌ راشکاوی ده‌سنیشان بکه‌ین:

۱- بنه‌مای زمانی کوردی، هیندی، فارسی، ئورووپایی و … گشتیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر یه‌ک ریشه‌ و بنچینه‌ی تاک، به‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر، بنه‌ماڵه‌ی زمانی هیند و ئورووپایی له‌سه‌ر یه‌ک بنج و ریشه‌وه‌ رواون و چه‌که‌ره‌یان کردووه‌.

له‌سه‌ره‌تای مێژووی کورد به‌و جۆره‌ که‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئاریاییه‌کان ناسراوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌یکه‌ له‌ ئه‌ساسدا له‌رێگه‌ی راو و ئاژه‌ڵداری ده‌ژیان، به‌ تایبه‌تی به‌هۆی ده‌سته‌مۆ کردنی ئه‌سپ، تواناییه‌کی زیاتریان بۆ هاتو چۆ په‌یدا کردووه‌ و به‌رده‌وام له‌ناوچه‌کانی تر بڵاو بوونه‌ته‌وه‌؛ که‌وایه‌ به‌پێی ئه‌سڵی زانستی زۆرینه‌ی پانتایی ره‌وا (M.P. ARE) زمانی سه‌ره‌تایی ئه‌و هۆز و گه‌لانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه‌ به‌ سه‌ر زاراوه‌ گه‌لی جۆراوجۆر به‌ڵام لێک نزیک دابه‌ش بوون زمان گه‌لی جیاوازی وه‌ک فارسی، لاتینی، هیندی، ئاڵمانی و … لێبۆته‌وه‌ ( و.س.گویوا،ترجمه ولی الله‌ شادان،دستور زبان فارسی میانه‌).

پڕ ئاشکرایه‌، به‌ هۆی تێپه‌ڕ بوونی کات و جودایی نێوان نیشته‌جێیه‌کانیان و، هه‌روه‌ها نه‌بوونی  هاتوچۆ له‌ مابه‌ینیان و به‌رینایی ولآته‌کانیان، جیاوازی و دژایه‌تی رواڵه‌تی نێوان ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی پێک هێناوه‌، بۆیه‌ گه‌زافه‌ نابێت ئه‌گه‌ر بگوترێ زمانی دایکی واته‌ دایکی زمانی هیند و ئورووپایی زمانی کوردی کۆنه‌.

۲- له‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ی زمانی هیند و ئورووپاییدا، زمانی کوردی کۆن (ئاڤێستایی) وه‌ک تاکه‌ زمانێکی کۆن ده‌دره‌وشێته‌وه‌.
۳- کۆنترین زمانی ئاخافتن و نووسینی ده‌شتی ئێران و خاکی ئێران، زمانی ئاڤێستایی یا خود مادی کۆن بووه‌، هه‌ر ئه‌و زمانه‌ که‌ راسته‌وخۆ زمانی مادی و زمانی کوردی ئه‌وڕۆی لێ به‌رهه‌م هاتووه‌.
۴- سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زمانه‌کانی ئاریایی ئێران و گشت دیالێکت و زاراوه‌کانی، زمانی ئاڤێستایی و مادی کۆنه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بسه‌لمێنین که‌ زمانه‌کانی هیند و ئورووپایی وێڕای پره‌نسیپێکی هاوبه‌شی رێزمانی له‌یه‌ک ریشه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌، به‌ شێوه‌ی سروشتی رووبه‌رووی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌بینه‌وه‌ که‌، وڵات و لانکه‌ی خه‌ڵکانی هیند وئورووپایی کوێیه‌؟

له‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌هه‌ی سه‌رده‌م، تاقمێکی به‌رچاو له‌ زانایان به‌ تایبه‌تی زانایان و مێژووزانه‌کانی روومی (T.GAMKRELIDZE-V.IVANO) ئه‌و گریمانه‌یان وه‌ پێشَ خستووه‌ که‌ لانکه‌ی خه‌ڵکانی هیند و ئورووپایی کوردستان و ده‌ورووبه‌ری کوردستانه‌، چوونکه‌ هه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره‌ بووه‌  که‌ نزیکه‌ی ده‌هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا، کشت و کاڵ و راهێنان و رام کردنی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕ و ماڵات هاتۆته‌ ئاراوه‌ و له‌ سۆنگه‌ی ئه‌و راهێنانه‌، شارستانییه‌ت و زیاد بوونی حه‌شیمه‌ت و پێکهێنانی ئه‌رته‌ش و ته‌کنیک و ته‌وسه‌عه‌ و پێشکه‌وتوویِی مرۆڤ له‌ رێگه‌ی کۆچکردن وه‌دی هاتووه‌ ( فرهنگ ریشه های هند و اروپایی زبان فارسی، منوچهر آریانپور کاشانی). دیاره‌ ئاسه‌واری کۆنی دۆزراوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری مه‌زووپۆتامیای کوردستانی گه‌وره‌ له‌ وانه‌ ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌رێی هه‌ولێر وهه‌زارمێردی سلێمانی ،بێستوونی کرماشان و گردی حه‌سه‌نلوو… ئه‌و گریمانه‌یه‌ پشت ڕاست ده‌کاته‌وه‌.

زمانی هیند و ئورووپایی، زمانی تاکی خه‌ڵکانێک بووه‌ که‌ نزیکه‌ی چوار تا شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌ ناوچه‌یه‌کی سنووردار ژیانیان به‌سه‌ر بردووه‌، هه‌ ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زمانی ئه‌و گه‌له‌ به‌دوور له‌ زاراوه‌ گه‌لی جیاواز و جۆراوجۆر بووه‌، یا خود زاراوه‌ی ئه‌م زمانه‌ گه‌لێک له‌یه‌کترنزیک بوون. پایه‌ی هۆکاری ئه‌و بۆچوونه‌ش هه‌ر وه‌ک باسی لێکرا ئه‌وه‌یه‌ که‌، به‌پێی پره‌نسیپی زۆرینه‌ی پانتای ره‌وا (بیشینه‌ گستره‌ی مجاز-MAXIMUM PERMISSIBLE AREA)، ئه‌گه‌ر بێت و جه‌غزه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زمانێک  به‌رینایی هه‌بێت، زاراوه‌ و په‌راوێزه‌کانی ئه‌و زمانه‌ هه‌ر کامیان به‌ زمانێکی جیاواز و سه‌ربه‌خۆ (ته‌بدیل) ده‌بن؛ هه‌ر وه‌ک زمانی لاتین به‌ زمان گه‌لی جیاوازی فه‌ره‌نسی، ئیسپانیایی، ئیتالیایی و … دابه‌ش بوون. به‌ بێ دڕدۆنگی ئه‌وه‌ شتێکی گه‌لێک ئاساییه‌ که‌ گوڕانکاری و لێکسوانی زمان له‌ گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ئاڵووێر و هه‌ڵسوکه‌وتی نێوان زمان و زاراوه‌کان، نیشانده‌ری زیندووبوونی زمانه‌، ئه‌گینا زمانی پووکاو که‌ گوڕانی به‌ سه‌ر دا نایه‌ت.

زمانی کوردی و زمانی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی
گرینگترین زاراوه‌ی زمانی ئێرانی، زمانی کوردی کۆن یا خود ئاڤێستاییه‌، دوایش زمانی مادی و ئه‌و زمانه‌ که‌ هه‌خامه‌نشیه‌کان له‌وان وه‌ریان گرتووه‌ و له‌ مێژوودا به‌ هه‌ڵه‌، به‌ زمانی فارسی کۆن، پارتی و … ناویان لێ ده‌بردرێت.

ده‌رباره‌ی زمانی ئاڤێستایی بێجگه‌ له‌ په‌ڕتووکی ئاڤێستا، که‌ ئه‌ویش له‌ قۆناغه‌کانی تری مێژوودا نووسراوه‌ته‌وه‌، شتێکی دیکه‌مان له‌به‌ر ده‌ست دا نییه‌، وشه‌ و به‌ڵگه‌ دۆزراوه‌کانی زمانی مادی و سکایی، له‌ چه‌ند چه‌مکێک تێپه‌ڕ نابن (سۆران). له‌ باره‌ی هه‌خامه‌نشی (مادی) کۆن ده‌توانین بڵێین که‌ سه‌رچاوه‌ی زمانه‌کانی ئێران، رۆژهه‌لآتی (به‌لووچی، ئۆڕدوو، سه‌غدی و …) و، رۆژئاوایی (فارسی کۆن، فارسی نێونجی و ئه‌مڕۆیی، کوردی نێونجی، پارتی، په‌هله‌وی و … ) ن، که‌وایه‌ هه‌م فارسی و هه‌م کوردی، راسته‌وخۆ له‌ زمانی هه‌خامه‌نشی (مادی) کۆن جیا بوونه‌ته‌وه‌. دیاکۆنۆف له‌ زمان ئه‌سترابۆن ده‌نووسێت: “زمانی ماده‌کان له‌ گه‌ڵ زمانی فارسی و پارتی و باکته‌ریا هه‌ر یک بووه‌” و له‌ درێژه‌ی باسه‌که‌یدا ده‌ڵێت: “ده‌بێ زمانی ئاڤێستاش به‌ زمانی مادی له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ین” (ل۸۵-۸۶) تا ده‌گات به‌ فارسی کۆن و فارسی نێونجی که‌ هه‌ر کوردی ئه‌وڕۆیه‌ (تاریخ سیاسی و جغرافیایی مردم کرد،(از شرقی ترین تا غربی ترین)،غلام رضا انصاف پور،انتشارات مغان،۱۳۷۹).

پێویسته‌ بڵێین زمانی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشی، کتومت پاشماوه‌ی زمانی مادییه‌، ئه‌گه‌رچی تاقمێک له‌ پیتی وشه‌کان به‌ پێی تێپه‌ڕبوونی کات و ئاڵوگۆڕی سروشتی زمان و هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی ته‌کامووڵ و ساده‌ بوونه‌وه‌ی زمان، گۆڕانکاری تێدا کراوه‌. مخابن، فارسه‌کانی ده‌مارگیر و هه‌مه‌لایه‌نخواز، له‌ زمانی باوی چاخی هه‌خامه‌نشییه‌کان به‌ ناوی فارسی کۆن (فارسی باستان!) نێوی لێ ده‌به‌ن، ئه‌و رسته‌یه‌ (فارسی کۆن) که‌ قواره‌یه‌کی لێکدراوی مه‌نتیقی و قابیلی قه‌بووڵ نییه‌، وه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ مێژوودا جێ که‌وتووه‌ و تا راده‌یه‌کی زۆریش جێی خوی کردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌یکه‌ رۆژئاواییه‌کان و رۆژهه‌لآت ناسه‌کانیش له‌ زۆربه‌ی کاتدا ئه‌وه‌یان که‌وتۆته‌ ناو مێشک وکاوێژی ده‌که‌نه‌وه‌.

به‌ هه‌ر حاڵ، ئه‌سڵ و سه‌رچاوه‌ی پارسی کۆن و فارسی ئه‌وڕۆیی، به‌ پێی وته‌ی زۆربه‌ی زانایانی زمانناس و مێژووزانه‌کان وه‌ک دیاکۆنۆف، مینۆڕسکی،… ده‌بێت له‌ ولآتی ماد بدۆزرێته‌وه‌، چونکه‌ زمانی که‌تیبه‌کانی هه‌خامه‌نشی، داگری وشه‌ی زۆری مادین، ته‌نانه‌ت تاقمێکی به‌رچاو، له‌مه‌ڕ ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌ خه‌تی نووسینی کۆنی سه‌رده‌می هه‌خامه‌نشیه‌کان، له‌ خه‌تی مادی کۆن یا خود خه‌تی ماناییه‌کانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه‌ خه‌تی نووسینیان واته‌ خه‌تی بزماری هه‌ر به‌ ته‌واوی جیاوازی هه‌بووه‌ (فرهنگ ریشه‌های هند و اروپایی زبان فارسی، دکتر منوچهر آریانپور کاشانی). نۆڵدکه‌ رای خۆی به‌م جۆره‌ تۆمار ده‌کات: ئه‌گه‌ر که‌تیبه‌یه‌ک له‌ کورد بدۆزرێتوه‌ شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت که‌ به‌ زمان و خه‌ته‌وه‌، کتومت هه‌مان نووسراوه‌ی که‌تیبه‌کانی پاشاکانی هه‌خامه‌نه‌شی بێت (تتبعات تاریخی راجح به‌ ایران،دارمستتر، به‌ نقل از تاریخ سیاسی و جغرافیای کورد،غلام رڤا انصاف پور ،ل۷۱). لێکدانه‌وه‌ی ووشه‌گه‌لی خواروو، ئه‌و راستیه‌گومان لێ نه‌کراوه‌مان پێده‌ڵێت. پیتی ( ژ )ی ئاڤێستایی له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ووشه‌کانی فارسی ئه‌وڕۆدا به‌ ( ز ) و ( د )، (د) ش به‌ (ز) و به‌پێچه‌وانه‌، گۆڕدراوه‌ و له‌ کوردی به‌ تایبه‌تی کرمانجی ژووروودا هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌.

 

زۆربه‌ی پیته‌کانی ( پ )ی ئاڤێستایی به‌ ( ف ) و ( ڤ V ) ش به‌ ( F )گۆڕاوه‌. ( س ) به‌ (ش )ێ گۆڕدراوه‌.

 

( ه ) به‌ ( خ ) گۆڕدراوه‌.
( گ ) به‌ ( ک ) و ( ج ) گۆڕدراوه‌.
( م ) به‌ ( د ) گۆڕدراوه‌.
(ش)به‌(ز)  و(ز)ێش  به‌ (ژ)گوڕدراوه‌.

له‌ راستیدا ئه‌گه‌ر زمانی چاخی هه‌خامه‌نه‌شی (به‌ هه‌ڵه‌ فارسی کۆن) له‌گه‌ڵ زمان گه‌لی ئێستای کوردی و فارسی به‌رانبه‌ریه‌کیان دابنێن، تێده‌گه‌ین که‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ووشه‌کان، میناهی و وێکچوون و هاوسه‌نگه‌یکی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ کوردی هه‌یه‌، به‌ بێ قسه‌ ئه‌وه‌ داگری چه‌ند نووکته‌ی گرینگه‌:

۱- ئه‌وه‌یکه‌ زمانی هه‌خامه‌نه‌شی، کوردی و فارسی هه‌ر کامیان بنزمان و زاراوه‌ی زمانی ماددین.
۲- نزیکترین زاراوه‌ به‌ زمانی هه‌خامه‌نه‌شی و مادی، زمانی کوردییه‌.
۳- ئه‌و دیارده‌یه‌ی که‌ ئێستا فارسه‌کان به‌ ناوی فارسی کۆن، ده‌یناسن و ده‌یناسێنن، له‌ راستیدا به‌ هه‌ندێک گۆڕانکاری سروشتی، هه‌مان زمانی کوردی کۆنه‌ (واتا زمانی سه‌رده‌می مادده‌کانه‌).

زمانی کوردی و زمانی پارتی

زمانی پارتی که‌ به‌ نێو گه‌لی په‌هله‌وی، په‌هله‌وانی و په‌هله‌وی ئه‌شکانی و … ناوی لێ بردراوه‌، یه‌کێ له‌ زمانه‌کانی نێونجی ئێرانیه‌. زمانه‌کانی ئێرانی له‌ ئیستیلاحدا به‌و زمانانه‌ ده‌گوترێ که‌، دوای تێکچوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌خامه‌نه‌شییه‌کان ( ۳۳۰ – پ.ز ) له‌ ئێراندا بره‌وی هه‌بووه‌. له‌و زمانه‌ له‌ ناو ده‌قه‌کانی ( مانه‌وی ) دا به‌ نێوی په‌هله‌وانێک، نێو بردراوه‌.

ده‌گوترێ له‌ سه‌رچاوه‌ی کۆنی زمانی پارتی شوێنێک نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌. زۆربه‌ی توێژه‌ره‌کان و زانایانی مێژوویی، ئاوا ده‌نووسن که‌ دوو په‌ڕتووکی یادگاری زه‌ریران (پاتکار- یادگار زریران) و داری ئاسووری (درخت آسوری) له‌ بنه‌مادا به‌ زمانی پارتی نووسرابن، هه‌ر دووی ئه‌و کتێبانه‌ که‌ له‌ ساسانیه‌کانه‌وه‌ به‌ جێ ماون، واژه‌گه‌لی “پارتی” تیاندا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت (دکتر حسن رڤایی باغ بیدی،راهنمای زبان پارتی”پهلوی اشکانی”-ڵ۲۵).

تاقمێک له‌ زمانناسه‌کانی ئێرانی پێیان وایه‌ که‌ په‌خشانه‌کانی وه‌یس و رامین (فخرالدین اسعد گرگانی – قرن ۵ هجری) و هه‌ندێک داستان و چیرۆکی ناو شاهنامه‌ی فه‌رده‌وسی وه‌کوو بیژه‌ن و مه‌نیژه‌ له‌ بنەما دا پارتی بن، ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خالآنه‌ی که‌ له‌ درێژایی بابه‌ته‌که‌دا باسیان ده‌که‌ین، وای بۆ ده‌چین که‌ زۆربه‌ی ئه‌و چیرۆکانه‌ و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک داستان وبه‌رهه‌می وه‌ک شیرین و فه‌رهاد، له‌یلی و مه‌جنوون، ناسر و ماڵماڵ، لاس و خه‌زاڵ و آرتای ویرافنامه‌، کارنامه‌ی ئه‌رده‌شیری پاپه‌کان، و … له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ زمانی کۆنی کوردی نێونجی نووسراون (فرهنگ فارسی به‌ کردی_شکرالله‌ بابان-ڵ۸).

(مان) شاگردی (ئاندراس) به‌ هێنانه‌وه‌ی شه‌ش هۆکار و ده‌لیل، جیاوازی و ناکۆکی نێوان زمانی فارسی (نێونجی) و پارتی تاپۆ کردووه‌ (و. س. گویوا، ترجمه‌ ولی الله‌ شادان، دستور زبان فارسی میانه‌- ڵ۱۲). ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه‌ش ئینکار ناکه‌ین که‌ ته‌نیا به‌ڵگه‌ و گه‌واهی بۆ ئه‌و بۆچوونه‌، له‌ یه‌ک ریشه‌ و بنه‌ما بوونی ووشه‌ گه‌لی پارتی له‌گه‌ڵ کوردی کۆن و ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها بۆچوون و کۆک بوونی مانا و ناوه‌رۆکی داستانه‌کان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی فه‌رهه‌نگ و جیهانبینی کورد، له‌سه‌ر هێڵی تێکست و شێوازی (بازسازی) فه‌رهه‌نگی و پێکهه‌ڵکێشانی به‌شه‌ وێکچووه‌کانی فه‌رهه‌نگی گه‌لان، ئێمه‌ له‌ درووست بوونی ئه‌و رایه‌ نزیکتر ده‌کاته‌وه‌.

به‌ گشتی مێژووناسان و ئاسه‌وارناسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و رایه‌ کۆکن که‌ ده‌سه‌لآتدارانی سلسله‌ی پارتی له‌ ئه‌ساسدا ئێرانی و ئاریایی نین، به‌ڵکوو له‌ نه‌ژادی زه‌رد (تورکه‌کانی مه‌غوول)ن، که‌ له‌ رێگه‌ی باکووری ئێرانه‌وه‌ په‌ لاماریان هێناوه‌ته‌ ناو خاکی ئێران. گومان له‌وه‌ دا نییه‌ که‌ زمانی ترکه‌کانی مه‌غوولی له‌ ریشه‌ی ئاڵتایی – جغتاییه‌وه‌ هاتووه‌ و هیچ پێوه‌ندیه‌کی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی زمان گه‌لی هیند و ئورووپایی به‌ گشتی و زمانه‌کانی ئێرانی به‌ تایبه‌تی، نییه‌. ئه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌باته‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی پارته‌کان زمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران که‌ هه‌مان زمانی کوردی کۆن بووه‌ به‌ هه‌ندێک ئاڵوگۆڕ  و ده‌ستێوه‌ردان، په‌سند کردووه‌ و کاروباری خۆیان پێ راپه‌ڕاندووه‌. بۆ نموونه‌ ده‌توانین ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ له‌ ئاڤێستایی بۆ فارسی کۆن! و پارتی به‌ نموونه‌ بێنینه‌وه‌.

 

۱- a ( ئا )ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ڕاست له‌ پارتیدا ماوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌ کۆتایی ووشه‌کاندا لابردراوه‌، به‌ڵام ئه‌و پیته‌ له‌ کۆتایی زۆربه‌ی ووشه‌کانی کوردی هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌.
۲- ( ب )ی کۆن له‌ پارتیدا ماوه‌ته‌وه‌ به‌لآم له‌ نێوان دوو پیتی ده‌نگداردا به‌ ( واو W ) گۆڕدراوه‌.
۳- ( Z )ی ئه‌ڤێستایی له‌ پارتی و کوردیدا هه‌روه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌.
۴- (س)ی ئاڤێستایی و پارسی کۆن به‌ (ه) گۆڕدراوه‌. وشه‌ی ئاڤێستایی «ئاسو» به‌ واتای توند و تیژ به‌ وشه‌ی ئاهو بگۆڕ کراوه‌، به‌ڵام له‌ زمانی کوردی هه‌ر وه‌ک خۆی «ئاسک» ماوه‌ته‌وه‌.
پارتی               فارسی             کوردی
GAD                می رسد          ده‌گات
KAFT              افتاد                که‌وت – که‌فت
WAXT            گفت                گوتی- وتی- ئاخافتی
Roshn           روشن               ڕۆشن- ڕوون

لێره‌دا بۆ روون بوونه‌وه‌ی زیاتر ئاماژه‌ به‌ کۆمه‌ڵێک ووشه‌ی دیکه‌ ده‌که‌ین.

له‌ هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی دۆزراوه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ده‌قاوده‌ق ووشه‌کانی کوردی ئه‌وڕۆ به‌کار بردراون، به‌جۆرێک که‌ ئه‌گه‌ر به که‌سێکی کورد و فارسی ئه‌وڕۆی نیشان بده‌ی، کورده‌که‌ به‌ بێ ئه‌وه‌یکه‌هه‌ست به‌وه‌ بکات که‌ ئه‌و رسته‌ و واژانه‌ هی زمانی پارتیه‌، وه‌ک کوردی ئه‌وڕۆ ده‌یخوێنێته‌وه‌ و لێی تێده‌گات، به‌لآم فارسه‌کان، جگه‌ له‌سه‌ر راوه‌شاندن و سه‌رگێژه‌، هاڕه‌ی له‌ بڕه‌ی ناکاته‌وه‌ و به‌ قه‌ولی پرۆفسۆر جه‌ماڵ نه‌به‌ز، هه‌ر له‌ کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا چاویان پێنه‌که‌وتووه‌ و نه‌یانبینیوه‌.

له‌ناو بونچاقێکدا ئه‌و رسته‌یه‌ بۆ نموونه‌ ده‌توانین بخه‌ینه‌ به‌ر چاو:(حسن رڤایی باغ بیدی، راهنمای زبان پارتی “پهلوی اشکانی”- ل۱۳۹)، Azh raz bardaan…)).

( ئه‌ژ ڕه‌ز به‌ردان … ) واته‌ له‌ ره‌زی به‌ردان
لاتین: Ej rej berdan…
وشه‌ی ره‌ز هه‌ر به‌ مانای باغی ترێ له‌ بونچاقی ئه‌ورامانیشدا هاتووه‌.
له‌ هه‌ندێک لاپه‌ڕه‌ دۆزراوه‌ی کاتی مانه‌ویه‌کاندا، که‌ باس له‌ داستانی به‌ سه‌لیب کێشانی عیسا ده‌کرێت، ئاوا نووسراوه‌:
« Hêb zaanêd kû……»
… هه‌ر که‌سێک بزانێت که‌ …

بێگومان ئه‌و نیوه‌ دێڕانه‌ به‌ هه‌ر کوردێک، که‌ ئاگاداریه‌کی ئه‌وتۆشی به‌سه‌ر زمانی ره‌سه‌ن و دایکییدا نه‌بێت،  نیشان بده‌ی به‌ سانایی له‌وه‌ تێده‌گات، به‌ تایبه‌تی ووشه‌گه‌لی هێب (هه‌ر که‌سێک)، زانێد (بزانێت)، کوو (که‌)، ئه‌ژ (ژ – ژێ) له‌ لای کورده‌کانی تورکیه‌ هه‌ر ئێستاش به‌ هه‌ندێک گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ر زمانانه‌.

نزیکی و وێکچوونی زمانی پارتی و کوردی ئه‌مڕۆ تا راده‌یه‌که‌، که‌ ده‌توانین ئه‌و دوو زمانه‌، دوو زاراوه‌ی ته‌واو نزیک له‌ یه‌ک زمان که‌ هه‌مان مادییه‌، بزانین، ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ بکه‌ین که‌ کوردی و پارتی له‌ زمانی ئاڤێستایی و به‌ ئاشکرایی و ره‌به‌ق (مشخڵاً) له‌ ئاڵوگۆڕی پیت و فۆنه‌تیکی زمانی پارتی به‌رهه‌م هاتووه‌. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ڵێین که‌، ئه‌و شته‌ی به‌ نێوی زمانی پارتی ئه‌شکانی ده‌یناسین، هه‌مان زمانی کوردییه‌ که‌ خۆی له‌ خۆیدا له‌ زمانی کوردی کۆن واته‌ مادی هه‌ڵگیرساوه‌. لێکچوونی یه‌کجار زۆری وشه‌ و ریشه‌ی واژه‌کان له‌گه‌ڵ کوردی ئه‌مڕۆیی ئه‌وه‌ مسۆگه‌ر ده‌کات و هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت له‌ کتێبی داری ئاسۆریک روونتر ببێته‌وه‌.

ده رئه نجام:
هه‌رچه‌ند بزر ناکرێ که‌ پشکنین و دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و داکۆمێنتی بێ قڕه‌، به‌مه‌به‌ستی پۆلێنکردن و ده‌ستنیشان کردنی زمانی کوردی، له‌ هه‌مان حاڵدا که‌ زۆر ناسک و که‌ره‌سته‌یه‌کی پێویسته‌، گه‌لێک چه‌توون وده‌ریایه‌ک دژواره‌، به‌ڵام له‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بابه‌ته‌دا، به‌وه‌ ده‌گه‌ین که‌ زمانی کوردی کۆن و ئاڤێستایی (مادی) ماک و ریشه‌ و سه‌رچاوه‌ی زمانی کوردی به‌ ئه‌ژمار دێت، ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێوه‌ندی و راپه‌رموونیه‌کی بێ ئینکار و له‌پسان نه‌هاتووی به‌ شوناس و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه‌ هه‌یه‌.

بێ گومان مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ که‌ به‌ شان و باهۆی زمانی کوردیدا بێینه‌ خوار،به‌ڵام دیاره‌ له‌ ده‌قی ناوه‌رۆکی ئه‌م وتاره‌دا هه‌وڵمان داوه‌، نیشان بده‌ین که‌ زمانی کۆنی ئاری (زمانی دایکی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی) و دوایش زمانی ئاڤێستایی و کوردی کۆن تاکه‌ زمانێک بووه‌ که‌ له‌ مێزوپۆتامیادا ده‌ورێکی سه‌ره‌کی گێڕاوه‌ و بنه‌مای هه‌موو زمانه‌کانی پۆلی هیندی و ئورووپایی و شاخه‌ی ئێرانی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت. بێ شک ئه‌و گریمانه‌ راستیه‌مان کاتێک بۆ ده‌رده‌که‌وێ، که‌ به‌ چاوێکی ژیرانه‌ و دوور له‌ فه‌ناتیک، سه‌رنج بده‌ینه‌ سه‌ر وشه‌گه‌لی کوردی ئاڤێستایی و کوردی نوێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا کێشان و به‌رانبه‌ردانانیان له‌گه‌ڵ مادی، پارتی، په‌هله‌وی و فارسی نوێ ئه‌و راستیه‌مان زیاتر بۆ ده‌سه‌لمێنێ.

ئه و بابه ته (۱۳۸۳-۱۳۸۴ هه تاوی نووسراوه و) کورتکراوه ته وه و به شێکێشی پێشتر بڵاو بۆته وه .