رۆژهەڵات و مەترسی لەسەری

موحەمەد شەهسەواری

رێکەوتنی رەشتی جیهانی بە سەرۆکاییەتی ئەمریکا لە گەل جمهوری داعشی ئێرانی ، مەترسییەکی مەزنە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتیان لە تووبر کردنی بزافی کورد . لایەنی سیاسی پێویستە شعور بەو راستی و داهاتوی رەش بکات و لانی کەم بۆ مانی خۆ و ڕۆلەی ئەم گەلە کە لێوەیان هالاون و چەکی پیرۆزی پێشمەرگاییەتیان کردوەتە شان کە ژێر چەترێکی نیشتمانی کۆ ببنەوە و لە دەستی شوم و قێزێونی تیروریستی داگیرکەری ئێران بە دوور بن . بۆ ئەو هنگاوە پیرۆزەی رێکخستنەوەی ناو مالی ڕۆژهەڵات بە درێژایی ئەو چوار دەییەی رابردوو هنگاوی زۆری هەمە رەنگ لە لایەن لایەنە سیاسییەکان و کەساییەتی و دڵسۆزان هەلگیراوە کە بە داخ و کەسەرەییەکی زۆرەوە هیچیان لە ئاستی تیورییەوە نەبوەتە مەیدانی و ببێتە هۆی دڵخۆشی ئومێدی گەل و نیشتمان !!! گەر لە چەنەلاحێ پێخۆری بەردەوامی میدیایی چەواشەکاری ناوخۆیی و جیهان دوور نەکەوینەوە و پشت بە واقع و راستی پشتی پەردە و توانا و برستی خۆ نەبەستین ، نە شعور بە دۆخی هەرە هەستیاری بەردەم دەکەین و نە پارێزراو لە قرانی سەردەمیانەی خۆ و گەل و نیشتمان دەبین . رێکەوتنی ژێر بە ژێری ئەمریکا و ئورووپا و ئیسرائیل و عەرەبستان و وڵاتانی قولە کمونیستی دەگەل ئێران و هەروەها کشانەوەی هێزی ئەمریکا و ناتۆ لە ناوچەکە ، دابەش کردنی سەروەت و سامانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەنێو خۆدا و بێ برست کردنی هەر جۆرە بزاڤێکی حەق خوازانەی گەڵان و دەرگە داخستن لە سەر لێقەوماوان و هتد . پرشەی ئاگری ئەو پلانە شومە شاراوەییە وەبەر کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی وڵات بە تایبەتی دەکەوێ . گەلۆ ، ئەم دۆخە هەرە هەستیارە لە رێرەوی فکرەی جیاوازی سیاسی بە ئێرانچییەتی و کوردستانی و ….. تێپەریوە و لە ناو چونی نیشتمان و بە کویلە کردنی سەردەمیانەیە کە بە داخەوە بەشێک لە لایەنی بە ناو سیاسی کورد لەو پلانە شومە گلاون !!! بە شەن و کەوی هەمەلایەنە و واقعی بەردەم بۆ بەرنگاری لە خۆ و نیشتمانی غەرقی خوێن ، لەو چەندین مانگی رابردوو یەک رێکار لە بەر دەستە کە بە دەرەجەی یەکەم لە ئەستۆی ئەو هەزاران کەساییەتی و پسپۆر و شارەزای سیاسەت و پالەوانانی دانیشمەندی تۆرە کۆمەلاییەتیەکانی فەیس بووک و توێتر و ئینستاگرام و …. سەرجەم لایەنی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتە تا بەو ئەرکە نیشتمانییە هەستن ، بەو شێوازەی خوارەوە :# لەو سەدان هەزارە کوردەی ڕۆژهەڵات کە شارومەندی وڵاتانی جیهانن ، ٥٠ کەسیان بە هەبوونی پلان و بەرنامەییەکی دیاری و یاسایی لە کاروانێکدا لە ژێر ناوی ( گەیاندنی دەنگی گەل بۆ بەرگری لە خوێن رژان و نا ئارامی و ئاوارەیی و کاول کاری نیشتمان ) لە کاتێکی دیاری و نزیکدا بە چەند مەبەست خۆ بگەییەنە باشووری وڵات . * یەکەم هەر یەکە لە ئەندامی ئەو کاروانە بە هەبوونی بەلگەی رەسمی شارومەندیان سەردانی بالوێزخانەی وڵاتەکەیان لە هەولێر بکەن و لە هنگاوی ئاشتی خوازانەی خۆیان و کۆتایی هێنان بە کوشتاری ڕۆژهەڵاتیان و ژیانی نا دیاریان لە هەرێم داخوازی هاتنە سەر خەتی بەرپرسانی بالوێزخانەکان بن . ئەم هنگاوە بە شێوازێکی بەرنامە دارێژراو بە هەر پاساوێکەوە بالوێزخانەکان خۆیان دوورە پەرێز بکەن ، خۆ بە خۆ رەنگدانەوەی جیهانی بە دوواوە دەبێ . بە تایبەتی گەر بە پشت بەستن بەو بەرنامە دارێژراوە پێشتر میدیای ئەو وڵاتانە ئاگادار بکرێنەوە . * دووهەم ئەرکی ئەو کاروانە بە بێ جیاوازی لە دەرگای سەرجەم هێزی سیاسی ڕۆژهەڵات نیشتەجێ لە هەرێمدا بدەن کە : بە پشت بەستن بەو بەرنامە دارێژراوە کە لە چەند خالی سەرەکی و بنەرەتی تێناپەری داوەت بکرێن کە بە بێ هیچ برو بیانو و پاساوێک بە رەسمی و مەیدانی لە ژێر چەترێکی نیشتمانیدا کۆ ببنەوە . بە دڵنیاییەوە هیچ لاییەنێکی سیاسی دژاییەتی ناکا و بەرژەوەندی خۆ و مێژووی ناباتە ژێر پرسیارەوە . لە هەمان کات جودا لەوەی زۆرینەی پلانی حکومەتی نگریسی ئێران بە مەیدانی دەبێتە بلقی سەر ئاو ، وزە و تین و ئومێدی زۆر بە گەل و نیشتمان دەبەخشێ . * سێهەم ئەرک کە لەو بەرنامەدا بە وردی دارێژراوە ئەو کاروانە روو لە حکومەت و دەسەڵاتداران و پارلمانی هەرێم دەکەن لە مەر چەن خالی سەرەکی و داوای هاتنە سەرخەت و ولامی رەسمی و یاساییان لێ دەکەن وەک : / بە پشت بەستن بە یاسا و رێسای نێودەولەتی و واقعی حاشا هەلنەگر و بە دوور لە هەر چەشنە پاساو و نان بەقەرزدانی باو و کای کۆن بەبادا کردن ، هەبوون و مانەوەی ئەژمارێکی زۆری لایەنی سیاسی و مەدەنی چەکداری ڕۆژهەڵاتی و رێژەییەکی بەرچاوی خەلکی سڤیل لە هەرێم ، رێک وەک دیفاکتۆییەکی لێهاتوە و بە پێ یاسا ، ئەخلاق و نەریت نابێ چیدی ئەم هەمو مرۆڤە بێ بەری لە تیشکی یاسا بن و داهاتوییکی مەترسیدار چاوەنواری خۆ و ژن و مندالیان بێ . لە هیچ سوچێکی ئەم جیهانە بوونی نییە کە پتر لە ٣٠ سال بە هۆکاری مەحکەمە پەسەند نیشتەجێ شوێنێک بیت و لە یاسای شارومەندی لە هەمو بوارێکدا بێ بەری بکرێت !!! دەیان بگرە چەندین بابەتی دی و سەرباری ئەوەش لە هەر کات و ساتێک حەیاتی ژن و مندال و پیر و گەج و پەکەوتەی ڕۆژهەڵاتیان وەک نێچرێکی بەندکراو گورگە خۆری ئێران بکرێن !! حکومەت و پارلمان ئەرکی یاسایی ، ئەخلاقی و مرۆڤاییەتیانە سەرجەم ئەو گرێکوێرانە بە برگەی یاسایی بکەن و دەنگی لە سەر بدەن . لە سونگەی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوری بگرە کۆمەلاییەتی و ئایینیەوە بە درێژایی تەمەنی دەسەڵاتداریان دەفەرمون : ئێران جیرانە و بگرە زۆر جاریش پێگەی برا گەورەیان پێداوە و جەخت لە سەر ئاشتی و ئارامی دەکەن ، بۆ وەی بە هەر هۆکاری دیفاکتۆییەکی حاشا هەلنەگری ڕۆژهەڵاتیان بوونی هەیە و لە سونگە و پێگە و دەسەڵاتداریان بەرگری بکەن ، بۆ بە شێوازێکی رەسمی لە هاوپەیمانانی جیهانی خۆ داوا ناکەن لایەنی سێهەم بن بۆ بونیادی وتووێژ دەگەل حکومەتت نگریسی ئێران و لەو پرۆسەییە مەکینەی کوشتار و تیرور و لە سێدارەدانی بەندی کورد رابگیری . ( خوێنەری بەرێز دەبێ لەوە تێبگات ، ئەوە وەک پێشنیاری جۆرێ هەستانی حکومەتی هەرێمە سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتیان . ئەگینا مەبەست سازان دەگەل داگیر سەرەکی کورد و کوردستان نییە و بەلکو بەرنامە و پلانی ئەو کاروانە هێندە تۆکمە و بەرین و دەولەمەند بێت تا هونەری سیاسەت کردن بە زەقی و ئاشکراو و روون وەبەر چاوی هەر شارەزا و قال بووی سیاسەتان بکەوێ و ئەو کاروانە لاپەرەییەکی نوێ و مێژووی و زانستی لە داهاتوی ڕۆژهەڵات هەلداتەوە . کۆتا ؛ هیوادارم هەر تاکێکی کوردی ڕۆژهەڵات لەو دۆخە هەرە مەترسیداری داهاتومان ، بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئەخلاقی خۆی هەستێت و شرەم لۆ پینە بکەن و پەرە بەو بیرۆکەیە بدەن .بە سپاسەوەحەمەی شاسواری٢٦ ا ٠٤ / ٢٠٢١ سویدتێبینی : هەروەک ئاماژەم دایە چەند مانگە بە دووی ئەو بیرۆکەییەم و رەش نوسی پلان و بەرنامەکەم ئامادە کردوە و تەنانەت لە دەرگای زۆرم داوە کە ئەو کاروانە وەرێبخرێت ، بەلام بە داخەوە هەر چەن لە میدیای ئێرە و ئەوێ و تۆرەکۆمەلاییەتیەکان شارەزایان و پسپۆرانی ئێستە و پێشوی جیهان بیلامانێ بە هەرامەیان نازانن ! بە برو بیانوی سەیر و سەمەرە شان لە ژێر ئەو ئەرکە مێژوویی و نیشتمانی و مرۆڤاییەتی و ئەخلاقییەدا خالی دەکەن !!! ئەو خۆ دزینەوە لە مەر ئەوە نییە کە ئەو هنگاوە نا بەجێ و نا زانستیە و رێکارێکی شیاوتریان لە هەگبەداییە ! بەلکو زۆر لایان پیرۆز و پێویستە ، بەلام چون دوور بێ لە رووتان دەبێ پارە خەرج بکا و مانگێ ژیانی تەرخانی داهاتوی گەل و نیشتمانی بکات و ناوی کاروانێک لاپەرەی مێژوو وەخۆ دەگرێ ، نەک ناوی تاک . یەک پێی ممبارەکی لە گۆر نزیکە ! یەک کار و بزنسی تیا دەچێت ! یەک لاقی ممبارەکی ئیفلیجە و یەک ….. بە داخەوە ئاگادارن دیسان بە فیتی تیروریستان و جاشانی چلکاوخۆری ئێران ، پێشمەرگەی ڕۆژهەڵاتی رفێندرا !!! یەک لە سەرکردەی حیزبێکی رۆژهەڵاتی نزیک بو لەوەی تیرۆر بکرێ و بە خۆشحالییەوە رزگاری بوە و چەن چلکاوخۆردەسبەسەر کراون و چەرخی تیرۆریستان لە گەری رەشتی خۆیدایە ….

https://www.facebook.com/story.php?story_fbid=4218908711461718&id=100000278938935

About editor