سەرەوە / مەرجنامه

مەرجنامه

بەكارهێنانی ئەو كەرەستە نووسراو، دەنگی و وێنەییانەی لە پۆرتاڵی خاکی کوردستان بڵاوبوونەتەوە و لە ئایندەدا بڵاودەبنەوە، بە كۆمەڵێك مەرجەوە گرێدراوە. هەر بەكارهێنەرێك بەو مەرجانە رازی نەبێت، بۆی نییە بۆ هیچ مەبەستێك سوود لە پۆرتاڵی خاکی کوردستان وەربگرێت.

مەبەست لە سوودلێوەرگرتنیش: خوێندەوە، گوێلێگرتن، سەیركردن و داونلۆدكردنی هەر كەرەستەیەكە كە لەسەر پۆرتاڵی خاکی کوردستان، لەكاتی بەكارهێنانیدا، هەیە.

مەرجەكانی خاکی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەن:

– خاکی کوردستان بەرپرسیار نییە لەوەی نێوەڕۆكی ئەم پۆرتاڵە لەلایەن بەكارهێنەرانییەوە بە خراپ سوودی لێوەربگیرێت.

ـ كۆپی رایتی ئەو كەرەستە نووسراو، بیندراو و بیستراوانەوەی لە پۆرتاڵی خاک کوردستان بڵاودەبنەوە بۆ تۆڕی میدیایی خاکی کوردستانە و بەبێ پرسی خاکی کوردستان نابێ سەرلەنوێ بۆ كاری میدیایی یان بازرگانی بەكاربهێندرێن. بەكارهێنەری خاکی کوردستان ئازادە لەوەی ئەو كەرەستانە تەنیا بۆخۆی، بەبێئەوەی پارەی پێ پەیدا بكات بەكاربهێنێت.

ـ بەكارهێنەری خاکی کوردستان ئەگەر ئەكاونتێكی تایبەت بەخۆی لەسەر ئەم پۆرتاڵە بكاتەوە، سنووری بەكارهێنانی فراوانتر دەبێت و دەشتوانێت بەشداری لە خزمەتگوزاریی (خاکی کوردستان)دا بكات. هەر بەرهەمێك كە لەلایەن بەكارهێنەرەوە نێردرا بۆ (خاکی کوردستان)، دوای گەیشتنی، خاکی کوردستان ئازادە لەوەی بە شێوازی جۆراوجۆر سوودی لێ ببینێت.

بۆ دانانی كۆمێنت یان ناردنی كەرەستەی میدیایی لە پۆرتاڵی خاکی کوردستان، دەبێ بەكارهێنەر ئەم مەرجانە رەچاو بكات:

یەكەم: نابێ هەڕەشە و جوێن و سووكایەتی و ناوزڕاندنی كەسی تێدابێت.

دووەم: نابێ یاساشكێنی و هاندان بۆ یاساشكێنیی تێدابێت. مەبەست لە یاساش یاسا نێودەوڵەتیی كان و یاساكانی کۆمەڵگای كوردستانە.

سێیەم: نابێ كۆپی رایتی كەس پێشێل بكات و بەناوی خۆیەوە بڵاوی بكاتەوە.

چوارەم: نابێ ژیانی تایبەتی (پرایڤسی)ی كەسانی دیكە پێشێل بكات.

پێنجەم: نابێ ڤایرۆس، سپام یان هەر شتێكی دیكەی زیانبەخشی بۆ كۆمپیوتەر و مۆبایلی بەكارهێنەرانی دیكە لەگەڵدا بێت.

ـ خاکی کوردستان مافی ئەوە دەپارێزێت كە ئەو كەرەستانە لە هەر كاتێكدا رەش بكاتەوە و بگوازێتەوە كە لەلایەن بەكارهێنەرانەوە بۆ سەر پۆرتاڵی خاکی کوردستان ئەپلۆد كراون.

ـ لە هەندێك لە هەواڵ و كەرەستەكانی دیكەدا كە لە خاک کوردستاندا بڵاودەبنەوە، لینكی ماڵپەڕی دیكە رەنگە بەكاربێت، خاکی کوردستان گەرەنتیی ئەوە ناكات كە ئەو ماڵپەڕانە زیانبەخش نین بۆ ئەو ئامێرانەی بەهۆیانەوە سەردانیان دەكەن. بۆیەش هیچ بەرپرسیارێتییەك لەوبارەوە لەئەستۆ ناگرێت.